❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بۆ وه سوه سه نامه عقوله کانی ...قه یره کچێک

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-02-11 16:30:52

غه مگین
خونچەی نوێ
شوێن: سوێد _ستۆکهۆلم
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-05
دواترین سه‌ردان: 2009-12-12
په‌یامه‌كان: 70
WindowsXPMSIE

بۆ وه سوه سه نامه عقوله کانی ...قه یره کچێک

( ئه گه ر ئه مجاره مناڵ ببمه وه ناهێڵم چیتر گه وره بم ، ئه گه ر گه وره ش بووم هه رگیز نایه ڵم عاشق بم)


ئه و ئێواره ی تۆفانی عه شقت بارانده  ئه شکه وتی سه ری جه نجاڵم  منیش پاکیزه یم کرده سیمبوڵێک بۆ ناو نیشانم.
گوناهم کرد به و راده یه  خۆشم ویستی....گوناهم کرد که تۆم  کرده  دوا لۆژیکی خۆشه ویستی ..به ر له تۆ ...ماڵی    ئاژاوه م نه ئه ناسی،
فێری کوشتنی  ئه ستێره و  به رد بارانی مانگ نه ببووم ، هه ور که شتی خه یاڵم بوو  ئاسمان نووری به رائه تم ، خه جاڵه ت بی چیت لێکردم ....
خه جاله ت بی چیت پێکردم.هه رچه ند  ئه زانم شه رمه لات  ئه گه ر بڵێی خه جاڵه تم ، به ر له تۆ  من ساویلکه یه کی سه ر ڕاست بووم ،
سرووشت و  حه زی منداڵیم  نه گۆریبوو   دره خت و کانی و ڕووبار و گوڵ و تاڤگه م زۆر خۆش ئه ویست له حاڵه تی بیئۆ قره یی و هه دا دانا
نه رمه شه پۆڵی ده ریاکان گۆرانیان بۆ ئه ووتم، شنه ی شه ماڵ شمشاڵی روحی     ئه ژه نیم ،دۆڵه کپه کانی لێک ڕامان جێگه ی حه سانه وه ی من بوون،
حیکایه تم دروود بوو دروود بۆ خۆشنوودی ئینسان .هه ستم باڵی په پووله بوو شه معی هیجرت هه ڵیوه ران، هه ر خۆت بووی خۆت فێرت کردم
پێلووی چاوم هه رگیز له تۆ نه تروکێنم ، نه ک هه ر جه سته م سێبه ریشم له سێبه ری هیچ کچێکا نه خشێنم.
فێرت کردم  ئه گه ر ویستم که مێ مه ست بم  جگه له کانی هه نگویینی چاوانی تۆ پێک له چاوی تر هه ڵنه ده م
وه ک تۆبه کار ده م له شه رابی لێوی ...هیچ کچی نه ده م.
فێرت کردم  له وه رزی گڕ و هه ڵقرچان  له وه رزی نزیک بوونه وه ی ترسی گه وره ی لێک دابران ، دوو سێبه ری یه ک  هه تاو بین ،
من و تۆ دوو ناوی جیان با یه ک ناو بین.ئه ی قه هری خه ستی وجوودم  ئه و ساڵانه ڕازێکی مت بووی  نه ست بووین  درێژترین ڕۆمانی به هه شتی هه ست بووین، 
ئه و قژه خاوو درێژه ت رۆژمێرێ بوو هه ر تاڵیکی باسێکم لێوه نووسیبوو. ئێستا تاڵه کان سپی بوون هه ڵوه رین یادگاریه کانیش مردن .
ئافاته ئافات ....بۆ به نه زۆک بوونی داری خۆزگه ئافاته ،بۆ سڕینه وه ی شووێن پێی یادگاریه کان ئافاته  بۆ زایه ڵه ی ماچه پڕ له میهره کان هاواره هاوار،
هاواری برینێکی خوێ تێکراو  هاواری سۆفیه کی قه له نده ری له خاچ دراو  هاواری داته پینی میحرابی غه مزه و به په راوێز بوونی جه سته ی عاشقێکی مۆمییا کراو ،
هاواری گۆشه گیرێکی مت بوو که له گه ڵ یاسای خێله کیتا تووناو توون چوو.
بۆیه ئێستا بێباکانه فوو ئه که مه  مۆمی ساخته ی شه وانت ، ده مامکی رووت هه لئه گرم رقیشت له خه ره ندان عاسێ ئه که م ،
به ده ستی خۆم ته رمی یادی خۆم هه ڵده گرم  گۆرێکی تر بۆ شه هیدی عه شق دا ئه نێم.
سه راب  ئه که مه  گۆرستان   گۆنات به دوو کێڵی بچووک  ، عه تری  هه ناسه ت  به  بخوور .
(په یمان  بێت  ئه م جاره  مناڵ  ببمه وه  نا هێڵم  هه رگیز  گه وره بم  ، ئه گه ر  گه وره ش  بووم  مه حاڵه  عاشق بم )


ڕێدار

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن غه مگین (2009-02-12 06:37:19)

Kurdzhin
به ند بوونم له تۆدا ئازادیمه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-02-11 20:39:15

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: بۆ وه سوه سه نامه عقوله کانی ...قه یره کچێک

http://2upl.com//uploads/images/microkurd-946abc6588.gif

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-02-11 21:09:24

غه مگین
خونچەی نوێ
شوێن: سوێد _ستۆکهۆلم
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-05
دواترین سه‌ردان: 2009-12-12
په‌یامه‌كان: 70
WindowsXPMSIE

Re: بۆ وه سوه سه نامه عقوله کانی ...قه یره کچێک

زۆر سوپاس کاک حسین گیان ، به ڕێزی .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-02-11 21:31:32

bahar gwlekurd
:: دڵسۆزی یانه::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-20
دواترین سه‌ردان: 2010-10-20
په‌یامه‌كان: 1033
WindowsXPMSIE

Re: بۆ وه سوه سه نامه عقوله کانی ...قه یره کچێک

خؤ ز كه خؤ ز كه منيش ته مه نا ئه كه م منال ببمه وه

زؤر جوانه غه مكين كيان

Kurdzhin
ئه‌ی بارانی ساڵی نه‌هات ..... ئه‌گه‌ر هاتی ته‌نیا وه‌ره‌
                   هه‌روه‌ک  له‌دڵما ته‌نیای

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-02-11 23:22:59

غه مگین
خونچەی نوێ
شوێن: سوێد _ستۆکهۆلم
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-05
دواترین سه‌ردان: 2009-12-12
په‌یامه‌كان: 70
WindowsXPMSIE

Re: بۆ وه سوه سه نامه عقوله کانی ...قه یره کچێک

سوپاس به هار گوڵی کورد  ئه زیز.
خۆزگه خۆزگه ، داری خۆزگه به رهه می ئه بوو به س به داخه وه   نیه تی.
هیوادارم خۆش به خت بیت به ڕێزم .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net