.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






ئێستا لە زۆربەی وڵاتاندا بەتایبەت وڵاتێكی وەكوو ئەمەریكا خواردنی چوكلێت شتێكی باوە و، زۆر كەس ڕۆژانە چ منداڵ و لاو چ پیر خواردنی چوكلێتیان پێ خۆشە. با ئێستا تۆزێ لە مێژووی چوكلێت بزانین:
مێژووی چوكلێت
یۆنانییەكانی كەونارا لەم باوەڕەدا بوون كە داری كاكاو هێمای سەلامەتیی و تەندروستییە و، چوكلێت پێوەندی هەبوو لەتەك خودای بەركەت و بەرهەمهێنان. هەتا سەدەی 17 ـی زایینی چوكلێت ماددەیك بوو كە زۆر گرانبووە و تەنیا دەوڵەمەندان دەیانتوانی ئەم شتە گران و (لوكس)ـە بكڕن و بخۆن. تەنانەت لە كێشوەری ئەمەریكادا لە بەشی باشوور لە جێگەی پارە بەكار دەهێندرا. یەكەمین جار (كریستۆف كولۆمبۆس) كاكاوی لە ئەمەریكاوە هێنا بۆ شاژنی (ئیسپانیا) تا ئەم شتە سەیرە پیشانی شاژنی ئیسپانیا بدات. تا ئەو كات بۆ لە ناو بردنیی تاڵیی كاكاو كە ماكی سەرەكی چوكلێتە هەندێ شەكریان تێكەڵ دەكرد. لە ساڵی (1828 )زایینیدا هۆڵەندییەكان ڕێگەیەكیان دۆزییەوە كە چەوری كاكاویان دەگرت و، لە كاكاوەكەیان جودا دەكردووە. دوایی پودری كاكاویان لێ بەرهەم دەهێنا.
یەكەمین كەسێك كە چوكلێتی بە شكڵ و شێوازی ئێستا دەرهێنا كەسێك بوو بە ناوی (جۆزێف فرای) لە ساڵی 1847 ـی زایینیدا، بۆ ئەوەی كە نرخەكەی بێنێتە خوارەوە و هەموو كەسێك بتوانێت بیكڕێ، لەگەڵ ئەوەیشدا چەورییەكی دیكەی لەگەڵدا تێكەڵ دەكرد.
كاكاو ماكێكی تاڵە و لە داری كاكاو كە لە كەشەهەوایەكی گەرمەسێریدا بەرهەمدێت و لە بواری تاڵیدا، دارەكانی لە یەكدی جیاوازن و باشترین جۆری كاكاو لە داری (كیرئێلۆ) بەرهەم دێت كە تاڵییەكەی لە ڕادەی بەرهەمیی دارەكانی دیكە كەمترە .تەنیا 10%ـی لە چوكلێتی دنیا لەم دارە بەرهەم دێت. سەیرە بزانن كە باشترین و گرانترین چوكلێتگەل تەنیا 10% كاكاوی تێدایە، بە گشتیی چوكلێتەكان بە سێ بەشی جیاواز دابەش دەكرێن:
1) تاڵ
2)سپی
3)شیری
چوكلێتی (تاڵ) شیری تێكەڵ ناكەن. چوكلێتی شیری تێكەڵاوێكە لە شەكر و شیر و ڤانیل. چوكلێتی سپی تەنیا چەوری یان دانەوێڵەی كاكاوی تێدایە. بۆ تام بەخشین بە چوكلێت لە (ئێسانس)ـی پەرتەقاڵ و تووە فرەنگی نەعنا نارگیل و.. هتد، بەكار دەهێنن.
سوودەكانیی چوكلێت
تویژینەوەكان دەریانخستووە كە خواردنی چوكلێت بۆ سەلامەتیی دڵ زۆر باشە و، لێ ناگەڕێت چەوریەخراپەكان، وەكوو كولێسترۆل لە ناو خوێنبەرەكاندا بنیشێت و بێتە هۆی كپداگەڕانی(جەڵتە)ـی دڵ. هەروەها بە هۆی ئەنتی ئۆكسیدانێك كە هەیەتی بەرگریی دەكات لە هەوكردن و لەناوچوونی خانەكانی لەش. لە لایەكی دیكەوە خواردنی ڕۆژانە 30 گرام (چوكلێتی تاڵ) بەگریی دەكات لە پەستانی خوێن و بۆ كۆیادیش زۆر بەسوودە.
سەرچاوە:hawler online
لهسهر هێڵ نییه








دةست خؤش بيت كاردؤ كيان
به خواى بروا ناكةم كةس ئةوةندى
من جوكليت بخوات بةس شيرين
بيت قورتارى ناكةم


لهسهر هێڵ نییه