.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






ئەو كاتەی كە ڕەنگی قژی مرۆڤ بۆر دەبێت یاخود سپی دەبێت، بەم نیشانەیە، دەگوتریت (پیری). كە ئەمەیش كارەكتەرێكی ژیانە و لە كاتی بە ساڵاچووندا ڕوو دەدات و بەبێ جیاوازیی، نێر و مێ دەگریتەوە، بەڵام هەندیك كەس هەر زۆر زوو تووشی نیشانەی سەرسپیبوون دەبنەوە و بەپێی لێكوڵینەوەكان كە دەریانخستووە، دوو جۆرە (پیری) هەیە، یەكیكیان لە تەمەنی لاوێتی، دووەمیشیان بەهۆی بەساڵاچوونی ئەو كەسەوە .
جۆری یەكەمیان
(پیری) یاخود سەر سپی بوون، لە لاجانگەوە دەست پێ دەكات،بەڵام هەرچی پشتەسەرە، خۆڕاگرترە و درەنگ سپی دەبێت.
جۆری دووەمی (پیری) ئەوەیە كە بەشیوەیەكی زۆر خێرا لە ڕووخساری ئەو كەسەوە دەردەكەوێت لەو كاتەی ئەو مرۆڤە بە شیوەیەكی كتوپڕ تووشی كارەساتێكی ناخۆش دەبێت و بەو هۆیەوە زۆر خەم و خەفەتی پێوە دەخوات.
هۆكارە سەرەكییەكانی قژ سپیبوون و (پیری) لە ڕووی زانستییەوە
هۆكاری سەرەكیی قژ سپیبوون بۆ وەستانی خانە ڕەنگاو ڕەنگەكانی ناو كەللەی سەر دەگەڕیتەوە كە بەرپرسیارن لە دروستكردنی ماددەی ڕەنگاوڕەنگ لەناو كەللەی سەر وەك میلانین.
لە كاركەوتنی ئەو جۆرە خانەیش بۆ چەند هۆكارێكی سەرەكیی دەگەڕیتەوە، لەوانە هۆكاری بۆماوەیی یاخود ڕەنگە پێوەندیی بە هۆكاری دەروونی و بەساڵاچوونی ئەو خانانەوە هەبێت .
خۆ پاراستن لە زوو پیربوون
یەكیك لەو ڕێگەیانەی كە پێویستە مرۆڤ پیڕەوی بكات بۆ ئەوەی دوور بێت لە پیری، ئەوەیە كە پێویستە دوور بكەویتەوە لەو هوكارانەی مرۆڤ تووشی خەم وخەفەت دەكات و، گرنگی بدات بە تەندروستیی خۆی و بە ڕەنگ و ڕووخساری و هەروەها بایەخێكی باش بەخۆی بدات تاوەكوو هەست بە كەمایەتی نەكات لە ناو خەڵكدا.
یەكیكی دیكە لە چارەسەرییەكان ئەوەیە كە پێویستە مرۆڤ بە شیوەیەكی باش ڤیتامین بەكار بهێنێت، كە ئەمەیش وا دەكات ئەو مرۆڤە كەمتر تووشی قژ سپیبوون بێت، بەڵام لایەنیكی دیكەی چارەسەر ئەوەیە كە پێویستە هۆكاری دەروونی یارمەتیدەر بێت و ئەوكەسە باوەڕی بەو چارەسەرەی هەبیت كە بەكاری دەهێنێت.كە ئەمەیشیان بە گرنگترین هۆكار دەژمێردرێت.
چارەسەركردنی ئەو كەسانەی بەساڵاچوون و قژیان سپی بووە
قژ سپیبوونی ئەو كەسانەی تەمەنیان درێژە، هیچ چارەسەرییەكی نییە و تەنیا ئەوە نەبیت ئەو كەسە بۆیاغ بەكار بهێنێت بۆ ڕەنگكردنی قژی، بە تایبەت بۆ ڕەگەزی نێر، هەرچی تایبەتیشە بە ڕەگەزی مێ باشترین بۆیاغ (خەنەیە) كە قژی ئەو كەسە تووشی هیچ حەساسیەتییەكی پێست ناكات .
جۆرەكانی قژ بۆیاغكردن
لە سەردەمانی زۆر كۆنەوە مرۆڤ بۆیاغی بۆ ڕەنگكردنی قژی بەكار هێناوە و بە شێوەیەكی گشتی، سێ جۆرە بۆیاغ هەن بۆ ڕەنگكردنی قژ، لەوانە بۆیاغی ئەسڵی، واتە سروشتی و گیایی و بۆیاغی دەستكرد و بۆیاغ ئەسڵی ماددەكان .
هەرچی بۆیاغی گیایی سروشتییە، لە زەمانی كۆنەوە میسرییەكان و چینییەكان بەر لە هەزاران ساڵ بەكاریان هێناوە، وەكوو (خەنە) و(كل) و چەندین بۆیاغی دیكە.
هەرچی بۆیاغی دەستكردە، ئەوەیە كە بە شێوەیكی زۆر وەك لە جۆرەكانی دیكە بەكار دەهێنریت و كە هەندیكیان كاتین و هەندیكی تریشیان بۆ ماوەیەكی درێژ ڕەنگ بە قژ دەدەن،بەڵام یەكیك لە هۆكارە نەگەتیڤەكانی قژ بۆیاغكردن بە بۆیاغی دەستكرد، ئەوەیە كە هەڵدەستی بە شكاندنی مووەكانی سەر، لەدواییشدا ئەو مرۆڤە تووشی سەر ڕووتانەوە دەكات، بۆیە دوور كەوتنەوە لە بەكارهێنانی هەندێك جۆرە بۆیاغی خراپ، دووبارە قژەكەی وەك خۆی لێ دێتەوە و بەهێز دەبێت و ناڕووتێتەوە.
hawler online
لهسهر هێڵ نییه








دهستت خۆش هاوڕێ گیان...بابهتێکی به سوده...
لهسهر هێڵ نییه