.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر، چەند باندێكی تاوانباری جیاجیای دەستگیر كرد، كە لە ناو شاری هەولێر و دەورووبەری، چەندین كردەی تاوانیان ئەنجام داوە.
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا، كە لە لایەن هەر یەكە لە بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، عەمیدی مافپەروەر (عەبدولخالق تەڵعەت) و، بەڕێوەبەری نەهێشتنی توندوتیژیی دژی ئافرەتان، نەقیب (ژیلەمۆ)، لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بە ڕێوە چوو، ناسنامەی كۆمەڵێك تاوانبار ئاشكرا كرا، كە چەند كردەیەكی جیاجیای تاوانیان لە هەولێر و دەورووبەری ئەنجام داوە و پاشان لە لایەن پۆلیسەوە قۆڵبەست كراون.
لە كۆنگرەكەدا، عەمید (عەبدولخالق تەڵعەت) ئاشكرای كرد كە باندێكی دزیكار، كە لە دوو كەس پێك هاتووە، لە سێ بانكی شاری هەولێر، نزیكەی 35 هەزار دۆلاریان دزیوە و پاشان لەلایەن كارمەندانی پۆلیسەوە دەستگیر كراون و ئێستایش ددانیان بە تاوانەكایاندا ناوە و بە پێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت.
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئەوەشی خستە ڕوو كە تاوانبارێكی دیكەی دەستگیركراو بە ناوی (س. ب. أ)، كە دانیشتووی شارۆچكەی قوشتەپەیە، لە ماوەی نزیكەی 6 مانگدا، 6 ئۆتۆمبێلی لە گەڕەكە جیاجیاكانی هەولێر دزیوە، كە دواتر بەڕێوەبەرایەتیی ئاساییشی سلێمانی دەستگیریان كردووە و ڕەوانەی هەولێریان كردووەتەوە.
هەروەها عەمید (عەبدولخالق) روونی كردەوە كە دوو تاوانباری دیكەیان دەستگیر كردووە، كە لە ساڵی 1995 لە شاری هەولێر بڕێكی زۆر زێڕیان لە ماڵی پزیشكێك دزیوە و هەولێریان جێ هێشتووە، بەڵام دوای دەستخستنی زانیاریی، هێزەكانی ئاساییشی ناوخۆ توانیویانە لە 18/12 دەسگیریان بكەن.
تیشكی خستە سەر قۆڵبەستكردنی بكوژێك كە 8 مانگ پێش ئێستا لە دارەتوو خوشكی خۆی بە پاساوی نامووسپارێزیی كوشتووە و چەند ڕۆژێكە لەلایەن بنكەی نەهێشتنی تاوانی دارەتووەوە دەستگیر كراوە، كە بە گوێرەی ماددەی (406) كارڕایی پێویستی دەرهەق دەكرێت.
لە كۆتایی كۆنگرەكەدا، عەمید (عەبدولخالق تەڵعەت)، ئەوەی بۆ رۆژنامەنووسان خستە ڕوو، كە ئافرەتێكی دانیشتووی شاری هەولێر بە ناوی (س. م. أ)، سەرباری ئەوەی كە لەلایەن دوو برایەوە لە بەرانبەر بڕەپارەیەكدا جارێك بەشوو دراوە، پاش هەفتەیەك لە منداڵبوونی، لە هاوسەرەكەیان ستاندووەتەوە و دیسانەوە بە بڕی (6) ملیۆن دینار بە پیاوێكی پیریان فرۆشتووەتەوە، بەڵام دواجار بەر لەوەی كە جارێكی دیكە بیفرۆشنەوە، هێزەكانی پۆلیس توانیویانە هەردوو برایەكەی دەستگیر بكەن و ئێستایش لە گرتووخانە بەند كراون و مامەڵەی یاساییان لەگەڵدا دەكرێت. 

لهسهر هێڵ نییه








دهست خۆش هاوڕێ .. ئهوانه ئهبێ له سێداره بدرێن .
سهرکهوتوو بیت
لهسهر هێڵ نییه




dast xosh
لهسهر هێڵ نییه






dast xosh bo aw babata .amana naw anren stam pewista dadga ba pey yasa mamalayan lagal bkatu batundi sza bdren.

لهسهر هێڵ نییه









ده ست خوش بيت


لهسهر هێڵ نییه