❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ژنه‌ بچووك خۆشه‌ویستره‌ له‌ ژنه‌ گه‌وره‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-02-13 16:03:03

alan3
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-16
دواترین سه‌ردان: 2011-01-09
په‌یامه‌كان: 958
WindowsXPMSIE7

ژنه‌ بچووك خۆشه‌ویستره‌ له‌ ژنه‌ گه‌وره‌

ژنه‌ بچووك خۆشه‌ویستره‌ له‌ ژنه‌ گه‌وره‌


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-64c0b6ec04.jpg

ده‌نگوباس - بۆچی پیاو زیاتر مه‌یلی بۆ لای ژنی دووه‌م، یان ژنه‌ بچووكه‌كه‌، ده‌ڕوا؟ ئایا پێشینانمان راستییان وتووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر پیاو ده‌وڵه‌مه‌ند بێت، یان كه‌سێك ده‌كوژێ، یا ژن ده‌هێنێ؟ ئه‌ی باشه‌ بۆچی پیاو پشت له‌ ژنی یه‌كه‌می ده‌كات كه‌ وه‌كو ده‌ڵێن له‌ خۆشی و ناخۆشیدا پێكه‌وه‌ بوون؟
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، بۆچی ته‌نها شانه‌كه‌ له‌سه‌ری پیاوه‌كه‌ بشكێته‌وه‌... ئه‌ی ژنیش بێ تاوانه‌ له‌وه‌ی‌ پیاوه‌كه‌ی بیر له‌ ژنێكی دیكه‌ ده‌كاته‌وه‌؟

ژنهێنانی‌ بێ‌ مه‌رج نییه‌
رێواز فایه‌ق، خوێندكاری‌ دكتۆرا له‌ یاسا‌و سه‌رنووسه‌ری‌ گۆڤاری‌ ته‌وار، وتی‌: "له‌ یاسا كۆنه‌كه‌ی‌ باری‌ كه‌سێتی‌ ژماره‌ 188ی‌ ساڵی‌ 1959دا، به‌ڕه‌هایی‌ رێگه‌یداوه‌ به‌ هه‌موو پیاوێك، ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی‌ ژنی‌ دووه‌م بهێنێته‌وه‌. واته‌ بوار دراوه‌ به‌ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ توانی‌ ماددی‌ باش بووبێت، به‌ڵام په‌رله‌مانی‌ كوردستان ئه‌م یاسایه‌ی‌ هه‌موار كرد، له‌گه‌ڵیشیدا كۆمه‌ڵێك مه‌رجی‌ دانا كه‌ پیا‌و ناتوانێت وه‌كو پێشوو به‌ ئاره‌زووی‌ خۆی‌ ژن بهێنێته‌وه‌، یه‌كێك له‌و مه‌رجانه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ژنه‌كه‌ منداڵی‌ نه‌بێت یان نه‌خۆشی‌ درێژخایه‌نی‌ هه‌بێ‌‌و نه‌توانێت ژیانی‌ ژن‌و مێردایه‌تی‌ به‌ڕێ بكات. له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا پیاوه‌كه‌ توانای‌ ماددی‌ باشبێت‌و ژنه‌كه‌ی‌ پێشتر ئه‌و مه‌رجه‌ی‌ بۆ دانه‌نابێت كه‌ نابێت ژنی‌ به‌سه‌ردا بهێنێت، ژنه‌كه‌ی‌ رازی‌ بێت له‌سه‌ر پیاوه‌كه‌ی كه‌ ژنی‌ دووه‌م بهێنێت ‌و كۆمه‌ڵێك مه‌رجی‌ تریش، ئه‌وكاته‌ ده‌توانێ‌ ژنی‌ دووه‌م بهێنێت، واتا مه‌رجی‌ داناوه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ توانای‌ ماددیان باشه‌و نه‌توانن هه‌روا به‌ڕه‌هایی‌ ژنی‌ دووه‌م بهێننه‌وه‌".

مه‌رجه‌كانی‌ قورئان و یاسای‌ په‌رله‌مان
رێواز فایه‌ق، وتی‌: "ته‌وافوقێك هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ‌ ئایندا، به‌ مه‌رجێ‌ كه‌ ئاین مه‌رجێكی‌ قورستری‌ داناوه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و پیاوه‌ ده‌بێت ته‌رازووی‌ یه‌كسانی‌ له‌نێوان هه‌ردوو ژنه‌كه‌ی‌ رابگیرێت له‌ رووی‌ مادی‌‌و له‌ رووی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ شه‌وان وه‌ك‌و یه‌ك لایان بمێنێته‌وه‌، وه‌كو یه‌ك شتیان بۆ بكڕێت ‌و هه‌ریه‌كه‌ ماڵی‌ جیای‌ بۆ دابین بكات، به‌ڵام ئه‌و مه‌رجه‌ی‌ دانه‌ناوه‌ كه‌ له‌ دڵه‌وه‌ هه‌ردووكیانی‌ وه‌ك یه‌ك خۆشبوێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ توانای‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ تیا نییه‌، به‌ڵام پێویسته‌ له‌ رووی‌ ماددی‌‌و هاتوچۆكردنه‌وه‌ ئه‌و مه‌رجانه‌ جێبه‌جێ بكات، ئه‌گه‌ر له‌ دڵیشه‌وه‌ هه‌ردوو ژنه‌كه‌ی‌ وه‌كو یه‌ك خۆشنه‌وێ‌، هه‌ركه‌سێك له‌و مه‌رجانه‌ لابدات، ئه‌وا له‌ رێگه‌ی‌ یاساییه‌وه‌ سزا ده‌درێت".

گله‌یی‌ له‌ پیاوی‌ دوو ژنه‌
ئاشنا كه‌ریم، كچی‌ ژنه‌ بچوكی‌ باوكێتی‌، وتی‌: "باوكم هه‌میشه‌ وای‌ هه‌ستكردووه‌ كه‌ جیاوازی‌ ناكات‌و یه‌كسانه‌ له‌نێوان ژنه‌كانیدا، به‌ڵام له‌ واقیعدا وانییه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ ئێمه‌ین هه‌ستده‌كه‌ین ئه‌و جیاوازییه‌ بوونی‌ هه‌یه‌ یان نا، ئه‌گه‌ر یه‌كسانیش بێت، ئه‌وا ژنه‌كان له‌ناو خۆیاندا غیره‌ له‌ یه‌ك ده‌كه‌ن، ژنه‌ گه‌وره‌ ده‌ڵـێ‌ تۆ ژنه‌ بچوكت خۆشده‌وێت‌و ژنه‌ بچوكیش به‌هه‌مان شێوه‌، هه‌مان شتیش لای‌ منداڵه‌كانیشیان هه‌یه‌".
هه‌روه‌ها وتیشی‌: "ناكۆكی‌ ‌و نه‌گونجاندن وای‌ له‌ باوكم كرد كه‌ بیر له‌ ژنهێنان بكاته‌وه‌، تێگه‌یشتن‌و خۆشه‌ویستیش گه‌وره‌ترین سامانه‌ بۆ دروستكردنی‌ خێزانێكی‌ به‌خته‌وه‌ر، بۆیه‌ ژنی‌ دووه‌می‌ هێنا، كه‌ دایكم ده‌كات‌و له‌ چاو خێزانه‌كه‌یی‌ خۆمه‌وه‌ ته‌ماشای‌ پیاو بكه‌م، ئه‌وا پیاو بۆ هه‌میشه‌ جیاوازی‌ ده‌كات له‌نێوان ژن‌و منداڵه‌كانیاندا زۆر كات ژنه‌ بچووكی‌ خۆشتر ده‌وێت، ئه‌و پیاوانه‌ی‌ كه‌ خاوه‌نی‌ دوو ژنن هه‌رگیز هه‌ست به‌ ئاسووده‌یی‌ ناكه‌ن".



پیاو جیاوازی‌ ده‌كات؟
شۆخان ئه‌بوبه‌كر، كه‌ كچی‌ ژنه‌گه‌وره‌ی‌ باوكێتی‌، وتی‌: "پیاوان هه‌ركه‌ توانای‌ ماددیان باش بوو، بوغرا ده‌بن‌و بیر له‌ هێنانی‌ ژنی‌ دووه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌، باوكیشم یه‌كێكه‌ له‌وان، به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ‌ دایكمدا هه‌بێت ژنێكی‌ تری‌ هێنا، درۆیه‌ گه‌ر پیاو كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ خۆشه‌ویستی‌ ‌و لێك نه‌گه‌یشتن بكاته‌ مه‌رجێك بۆ هێنانی‌ ژنی‌ دووه‌م، چونكه‌ گه‌ر وابێت، ئه‌وا پێویسته‌ ژنی‌ یه‌كه‌می‌ ته‌ڵاق بدات پاشان ژنێكی‌ تر بهێنێت. هه‌روه‌ها وتیشی‌: "ره‌نگه‌ پیاو له‌نێوان منداڵه‌كانی‌ هه‌ردوولادا جیاوازی‌ نه‌كات، به‌ڵام به‌ ئاشكرا دیاره‌ كه‌ جیاوازی‌ ده‌كات له‌نێو ژنه‌ گه‌وره‌و بچوكه‌كه‌یدا‌و ژنه‌ بچوكی‌ خۆشتر ده‌وێت".
گۆران ئیدریس، وتی‌: "باوكم دوو ژنی‌ هه‌یه‌ و من له‌ ژنه‌ گه‌وره‌كه‌یم و به‌دڵنیاییه‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێم ژنه‌ بچووكه‌كه‌ی‌ خۆشتر ده‌وێت و له‌ هه‌موو روویه‌كه‌وه‌ جیاوازی‌ ده‌كات له‌نێوانیان". هه‌روه‌ها وتیشی‌: "جیاوازی‌ نه‌ك ته‌نها له‌ نێو ژنه‌كانی‌ ده‌كات، به‌ڵكو له‌ناو منداڵه‌كانیشی‌، به‌ڵام به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ من كوڕه‌ گه‌وه‌ریم له‌گه‌ڵ مندا ئه‌و جیاوازییه‌ ناكات، به‌ڵكو زۆریشی‌ خۆشده‌وێم".

ژنان چی‌ ده‌ڵێن؟
په‌روین ئه‌حمه‌د، كه‌ ژنه‌ بچووكی‌ پیاوێكه‌، وتی‌: "بۆ ماوه‌ی‌ چوار ساڵ ده‌بێت سه‌ر به‌ هه‌ویه‌ شووم كردووه‌، هۆكاری‌ ژنهێنانه‌وه‌ی‌ پیاو به‌هۆی‌ تێنه‌گه‌یشتن و كاڵبوونه‌وه‌ی‌ خۆشه‌ویستییه‌ له‌نێوان ئه‌و ژن و مێرده‌، به‌ڵام پیاو كه‌ ژنی‌ دووه‌م ده‌هێنێ‌ زیاتر قه‌دری‌ ژنه‌ تازه‌كه‌ی‌ ده‌گرێ‌ و جیاوازی‌ زۆر له‌نێوانیاندا ده‌كات، به‌ڵام منداڵه‌كانی‌ هه‌ردوولا بۆ ئه‌و وه‌كو یه‌كن و جیاوازییان ناكات".
ژ.ع، كه‌ ژنه‌ گه‌وره‌ی‌ پێاوێكه‌ وتی‌: "گه‌ر ژن هه‌ر نه‌خۆشییه‌كی‌ هه‌بێت، یان پیاو توانای‌ ماددی‌ باشبێت، یان خاوه‌نی‌ ده‌سه‌ڵاتێك بوو یه‌كسه‌ر بیر له‌ ژنهێنان ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ژنی‌ هێنا هه‌موو شتێكی‌ بیر ده‌چێته‌وه‌ ده‌رباره‌ی‌ ژنه‌ گه‌وره‌كه‌ی‌ و هه‌موو خۆشه‌ویستییه‌كی‌ به‌ ژنه‌ بچووكه‌كه‌ی‌ ده‌به‌خشێ‌، جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ هه‌ندێكیان ده‌مه‌قاڵێش ده‌كه‌وێته‌ نێوان ژنه‌ گه‌وره‌ و ژنه‌ بچووكه‌كه‌یه‌وه‌، به‌ڵام زۆركات هه‌ڵه‌ی‌ پیاوه‌كه‌مانه‌. پیاو زۆر بێسفه‌ته‌ به‌رامبه‌ر به‌ ژنه‌كه‌ی‌ و هه‌موو قوربانییه‌كی‌ ژنه‌كه‌ی‌ بیرده‌چێته‌وه‌ له‌و كاتانه‌ی‌ كه‌ كه‌سێكی‌ تر بینیوه‌ و به‌ باشتری‌ ده‌زانێ‌".

پیاو مافی‌ خۆیه‌تی‌
محه‌مه‌د عومه‌ر كه‌ خاوه‌نی‌ دوو ژنه‌ وتی‌: "نه‌خۆشی‌ ژنه‌ گه‌وره‌كه‌م وایلێكردم كه‌ بیر له‌ ژنهێنان بكه‌مه‌وه‌، چونكه‌ بۆ ماوه‌ی‌ (7) ساڵ ده‌بوو ژیانمان دوور بوو له‌ هه‌موو خۆشییه‌كی‌ ژن و مێردایه‌تی‌ و منیش مافی‌ خۆمه‌ گه‌ر ژن بهێنمه‌وه‌ و ئێستاش له‌ ژنه‌ تازه‌كه‌م خاوه‌نی‌ دوو منداڵم و خۆشتریشم ده‌وێت له‌ چاو ژنه‌ گه‌وره‌كه‌مه‌وه‌، من به‌ ئاشكرا ئه‌وه‌ ده‌ڵێم كه‌ جیاوازییه‌كی‌ زۆر ده‌كه‌م له‌نێوانیاندا".



ده‌نگوباس

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-1afb8d21f0.jpgzorm ber akrdn ewa bashn
به‌یانی رۆژی له‌دایك بونمه‌ 6-9
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2492031&c=7476406 له‌22-1-2009 دامناوه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-02-15 05:43:09

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

Re: ژنه‌ بچووك خۆشه‌ویستره‌ له‌ ژنه‌ گه‌وره‌

dast xosh hawrem bo babatakat

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-02-15 06:51:34

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: ژنه‌ بچووك خۆشه‌ویستره‌ له‌ ژنه‌ گه‌وره‌

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-2788714671.bmp
ay xwa panaman bdat,,,, Alan kch 7az lam babatana nakat

qazaw bala dwr hhhhhhhhhhhhhhhh

dast xosh bo babatakat sarkawtw byt

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-02-15 14:12:13

alan3
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-16
دواترین سه‌ردان: 2011-01-09
په‌یامه‌كان: 958
WindowsXPMSIE7

Re: ژنه‌ بچووك خۆشه‌ویستره‌ له‌ ژنه‌ گه‌وره‌

supas hanw gian
dastt xosh bet harwe gian

******************************

dastt xosh bet sozi xan
hhhh wala namzane kch penaxosha
dastt xosh bet

*******************
***********
alan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-02-15 14:21:50

3azol
کازیوەی یانە
شوێن: توی مه‌لیــــک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-14
دواترین سه‌ردان: 2014-02-14
په‌یامه‌كان: 1889
WindowsXPMSIE7

Re: ژنه‌ بچووك خۆشه‌ویستره‌ له‌ ژنه‌ گه‌وره‌

destt xosh bet

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Zizou (2009-02-15 14:25:46)

Kurdzhin

3   زیـــــزۆم   3

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-02-15 18:05:23

alan3
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-16
دواترین سه‌ردان: 2011-01-09
په‌یامه‌كان: 958
WindowsXPMSIE7

Re: ژنه‌ بچووك خۆشه‌ویستره‌ له‌ ژنه‌ گه‌وره‌

dastt xosh bet Zizou  gian
hewadarm ba dlt bet basaka

***********************
**********
alan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net