.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














نزار تۆفیق قه‌بانی: یه‌كێكه له‌و شاعیرانه‌ی كه به پێشه‌نگی شیعری نوێ داده‌نرێت له جیهانی عه‌ره‌بیدا، نزار قه‌بانی له خانه‌واده‌یه‌كی به ره‌گه‌ز تورك بووه، به ناوی (ئاق بیق) واته سمێڵ سپی، باوكی نزار كاری حهڵواچێتیو شیرینی دروستكردن بووه، یه‌كێكیش بووه له‌و كه‌سانه‌ی كه‌پاڵپشتی به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی له دژی فه‌ره‌نساییه‌كان كردووه‌و له سه‌رده‌می ئینتدابی فه‌ره‌نسیدا له سوریا، مامیشی كه ناوی خه‌لیل قه‌بانی بووه، یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه به‌شدارییه‌كی به‌رچاوی هه‌بووه، له هونه‌ری شانۆدا. رووداوێكی زۆر ناخۆش له ژیانی ئه‌و شاعیره گه‌وره‌یه‌دا هه‌بووه، ئه‌ویش خۆكوشتنی خوشكێكییهتی پاش ئه‌وه‌ی ویستویانه به زۆر بیده‌ن به كه‌سێك كه خۆشی نه‌ویستووه، ئه‌و رووداوه كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌بووه له سه‌ر كه‌سایه‌تی و شیعره‌كانی ئه‌و شاعیره ناوداره‌ی عهرهبو له زۆربه‌ی شیعره‌كانیدا به ئاشكرا مه‌سه‌له‌ی ئافرهتو به‌گژاچوونه‌وه‌ی شۆڤێنیهتو پیاوی پێوه دیاره، كاره‌ساتی ساڵی 1967 هۆكارێكی گه‌وره بووه بۆ گۆرانی، شیعره‌كانی له خۆشه‌ویستییه‌وه بۆ شیعری سیاسی‌و بهرههڵستكارییو بهبهرپهرچدانهوه .
هه‌ڵبه‌سته‌كانی نزار قه‌بانی:
له هه‌ڵبه‌سته‌كانی نزار قه‌بانی زمان پاراوی و ئاسان تێگه‌شتن سیمای شیعره‌كانیه‌تی، له بواری هه‌ڵبه‌ستی ئازاد‌دا واته شیعری (حور) نزار توانیویه‌تی داهێنانێكی ته‌واویش له بواری هۆزانی نیشتمانی و غه‌زه‌ل دا بكات ، گه‌لێك له گۆرانیبێژه‌كانی وه‌كو عه‌بدولحه‌لیم و نه‌جات سهغیرهو فهیروزو كازم ساهیرو محه‌مه‌د عه‌بدولوه‌هاب، گه‌لێك له هۆنراوه‌كانی ئه‌ویان به گۆرانی وتۆته‌وه‌و خوێنه‌رێكی زۆریشی هه‌بووه له‌ناو رۆشنبیرانی عهرهبداو زۆر خۆشه‌ویستیش بووه له‌ناو كۆمه‌ڵدا، نزار قه‌بانی زمانی ئینگلیزی زۆر به باشی زانیوه ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌وه كه له نێوان ساڵه‌كانی 1952 تا 1955 باڵێزی سوریا بووه له شاری له‌نده‌ن.
سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی نزار قه‌بانی له‌گه‌ڵ شیعردا
نزار قه‌بانی كاتێك ته‌مه‌نی 16 سالاَن بووه، ده‌ستی كردووه به شیعر نووسین، یه‌كه‌مین دیوانی شیعریشی له ساڵی 1944 دا به‌چاپ گه‌یاندووه، كه یه‌كێكه له‌و 35 دیوانه شیعریانه‌ی كه بلاَویكردونهتهوه له‌ماوه‌ی نیوسه‌ده‌دا، گرنگترین دیوانه شیعریهكانیشی ئه‌مانه‌ن (گفوله نهد، الرسم بالكلمات، قصائد، سامبا، انت لی) نزار قه‌بانی چه‌ند كتبێكی په‌خشانیشی هه‌یه له‌وانه‌ش (به‌سه‌رهاتی من له‌گه‌ڵ شیعردا و هه‌ڵبه‌ست چییه و 100 نامه‌ی خۆشه‌ویستی).
نزار قه‌بانی زۆر له دژی ئه‌وه بووه، به‌سه‌رهاتی ژیانی خۆی جیا له خۆی هیچ كه‌سێكی دیكه بینوسێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه كتێبی (به‌سه‌رهاتم)ی كه بریتیه له ژیانی خۆی به ده‌ستخه‌تی خۆی نوسیوه‌ته‌وه .
كار‌و خوێندنی نزار قه‌بانی:
نزار قه‌بانی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له كۆلێژی یاسای زانكۆی دیمه‌شق له‌ساڵی 1945دا له سوریا به ده‌ستهێناوه، پاش ده‌رچوونی وه‌ك دبلۆماتێك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریاداو وه‌ك باڵیۆزی ئه‌و ولاَته له چه‌ند شارێكی وه‌كو به‌یروت و قاهیره‌و مهدریدو له‌نده‌ن كاری كردووه، له ساڵی 1959 شدا پاش ئه‌وه‌ی سوریا‌و میسر یه‌كیان گرته‌وه وه‌ك سكرتێری دووه‌می كۆماری یه‌كگرتوو له سه‌فاره‌تی ئه‌و وڵاته له چین ماوه‌ته‌وه تا ئه‌و ده‌مه‌ی كه ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش كردووه، له ساڵی 1966 دا، پاش ئه‌وه‌ش له بێروت ده‌زگایه‌كی چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ناوی خۆیه‌وه دامه‌زراندووه.
نزار قه‌بانی، له ژیانی خۆیدا دووجار ژنی هانیوه ژنی یه‌كه‌می كچێكی مامی بووه به ناوی (زه‌هرا) له‌و ژنه كچێك‌و كوڕێكی هه‌بووه به ناوی (هه‌دبا و تۆفیق)، بهلاَم تۆفیق له ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه گیانی له ده‌ست داوه، كاتێك خوێندكاری كۆلێژی پزیشكی بووه له قاهیره، له ژنی دووه‌میشی كه ناوی (به‌ڵقیس) بووه‌و به‌ڕه‌گه‌ز عێراقی بووه، ئه‌ویش له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی عێراق له بێروت له ساڵی 1982 كۆچی دوای كردووه، له‌و ژنه‌شی دوو منداڵی هه‌بووه به‌ناوه‌كانی (عهمهرو زه‌ینه‌ب)، مردنی به‌ڵقیس كاریگه‌رییه‌كی زۆری كردۆته‌سه‌ر ده‌روونی ئه‌و شاعیره گه‌وره‌یه‌و له پاش مردنی چی دی بیری له ژن هێنان نه‌كردۆته‌وه‌و پاشان چووه بۆ شاری لهندهنو هه‌رله‌وێش ماوه‌ته‌وه‌و به ته‌نهایی ژیانی به‌سه‌ر بردووه تا رۆژی 30/4/1998 و له ته‌مه‌نی 75 ساڵیدا له شاری له‌نده‌ن به هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه كۆچی دوایی كردوه‌و ماڵئاوایی له شیعره ناسك و جوانه‌كانی كردووه، كه ره‌نگدانه‌وه‌ی ژیانی خۆی‌و خه‌ڵكانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی خۆین .
nawa


له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh bo am babata

له‌سه‌ر هێڵ نییه








متى ستعرف كم اهواك يا رجلا ابيع من اجله الدنبا وما فيها
يا من تحديت فى حبى له مدنا بحالها و‌سا مضى فى تحد يها
ده سته كانت خؤش كؤسؤفى كيان من شيتى شيعره كانى نزار قبانيم

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت کاکه بێ‌دار
شاعیرێکی مه‌زن بوو

له‌سه‌ر هێڵ نییه




dastt xosh bet kak bedar sarkawtw bit

له‌سه‌ر هێڵ نییه








suap bo payamakantan hawryan
bahar gwlekurd
momi temen
sava aram
له‌سه‌ر هێڵ نییه