❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ڤایرۆسی كۆنڤیكه‌ر ته‌نگی به‌ مایكرۆسۆفت هه‌ڵچنیوه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-02-16 06:47:47

shoray8
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-22
دواترین سه‌ردان: 2026-10-27
په‌یامه‌كان: 172
WindowsXPMSIE7

ڤایرۆسی كۆنڤیكه‌ر ته‌نگی به‌ مایكرۆسۆفت هه‌ڵچنیوه‌

گه‌وره‌ كۆمپانیای به‌رنامه‌سازی كۆمپیوته‌ر "مایكرۆسۆفت" پاداشتێكی گه‌وره‌ی بۆ ئه‌و كه‌سه‌ ده‌ستنیشانكردووه‌، كه‌ زانیاری له‌سه‌ر نه‌خشه‌دانه‌ری ڤایرۆسی (كۆنڤیكه‌ر) به‌ده‌سته‌وه‌ بدات.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كۆمپانیای مایكرۆسۆفت كه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، برِی 250 هه‌زار دۆلاری پاداشت بۆ هه‌ر كه‌سێك ئاماده‌كردووه‌، كه‌ زانیاری له‌سه‌ر دروستكاری ڤایرۆسی "كۆنڤیكه‌ر" بدات، كه‌ به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان چه‌ندین ملیار ئامێری كۆمپیوته‌ر تووشی ئه‌و ڤایرۆسه‌ هاتوون.

هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، ئه‌و پاداشته‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ زانیارییه‌كانی یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سه‌ی تاوانباره‌ به‌ به‌كارهێنانی ڤایرۆسی كۆنڤیكه‌ر به‌ شێوه‌یه‌كی نائاسایی، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یداوه‌، مافی هه‌موو كه‌سێكه‌ ئه‌م پاداشته‌ وه‌ربگرێت، جا له‌ هه‌ر شوێنێكی جیهاندا بێت، چونكه‌ ڤایرۆسه‌كان زیان به‌ هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی جیهان ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ تایبه‌ت كه‌ تۆرِی ئینته‌رنێت به‌كار بێنن.

به‌پێی پێشبینیه‌كان ڤایرۆسی كۆنڤیكه‌ر كه‌ به‌ (دۆنا دۆب) ناسراوه‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ مانگی نۆڤه‌مبه‌ری رابردووه‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌، نزیكه‌ی 10 ملیار ئامێری كۆمپیوته‌ری ڤایرۆساوی كردووه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌، ئه‌مه‌ چواره‌م جاره‌ كۆمپانیای "مایكرۆسۆفت" پاداشت ته‌رخان بكات، بۆ هه‌ر كه‌سێك زانیاری له‌سه‌ر نه‌خشه‌دانه‌رانی به‌رنامه‌ی زیان به‌خش بده‌ن، پاداشتی پێشووی له‌ 2005 بوو بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی زانیاری له‌سه‌ر دروستكاری ڤایرۆسی به‌ناوبانگ "ساسه‌ر" بدات.
ـــ...............................................................

Kurdzhin
خۆشی دونیا ناتوانێ دڵخۆشم بكات
چونكه‌ لێت دوورم دڵ هه‌مووكات بیرت ده‌كات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net