❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئینته‌رنێت وسوده‌کانی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-02-16 07:01:20

shoray8
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-22
دواترین سه‌ردان: 2026-10-27
په‌یامه‌كان: 172
WindowsXPMSIE7

ئینته‌رنێت وسوده‌کانی

ئینته‌رنێت بریتیه‌ له‌ چه‌ند كۆمه‌ڵێ تۆڕی كۆمپیوته‌ریی له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا و پێكه‌وه‌ په‌یوه‌ست ده‌بن بێ هیچ سانسۆرێكی فه‌ڕمیی، ئه‌مڕۆش بۆته‌ ڕێگه‌یه‌ك بۆ په‌یوه‌ندیكردن پێكه‌وه‌ له‌ڕێی پۆستی ئه‌لكترۆنی بۆ نمونه‌ له‌نێوان به‌كارهێنه‌رێكی كۆمپیوته‌ر له‌ كوردستان و یه‌كێكی تر له‌ ئه‌وروپا یان ئه‌مریكا. سودێكی گه‌وره‌شی هه‌یه‌ بۆ ده‌زگا و كۆمپانیا بازرگانیه‌كان بۆ پێشاندان و ده‌رخستنی زانیاری و كه‌لوپه‌له‌كانیان به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر به‌كارهێنه‌رێكی ئه‌نته‌رنێت ئه‌توانێت بگاته‌ ئه‌و زانیاریانه‌ و گواستنه‌وه‌ی هه‌ر زانیارییه‌ك بۆناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی، ئه‌م زانیارییانه‌ی خراوه‌ته‌ به‌رده‌ست ده‌توانرێت له‌هه‌موو چركه‌یه‌كدا نوێ بكرێته‌وه‌، ئه‌مه‌یه‌ پێی ده‌وترێت تۆڕی وێب (World Wide Web) و كورتكراوه‌كه‌شی (www) كه‌ له‌سه‌ره‌تای هه‌موو ئه‌دره‌سێكی ئینته‌رنێتی ده‌ینوسین..

چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندی كردن به‌ ئینته‌رنێته‌وه‌:

بۆ كه‌سێكی ئاسایی كه‌ ئامێرێكی كۆمپیوته‌ر و مۆدێمێكی هه‌یه‌ (ئامێرێكه‌ ده‌درێت له‌ هێڵی ته‌له‌فۆن) ده‌توانێت په‌یوه‌ندی بكات به‌ هێڵی ئینته‌رنێته‌وه‌و به‌ نرخێكی هه‌رزان كه‌ ئه‌ویش ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر جۆری هێڵه‌كه‌ بۆ نمونه‌ به‌پێی خوله‌ك وه‌كو ته‌له‌فۆن چه‌ند په‌یوه‌ست بێت به‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌ر ده‌ژمێردرێت، یان به‌پێی مانگانه‌ و چه‌ند په‌یوه‌ست بێت له‌و مانگه‌دا كاتژمێرێك بێت یان هه‌موو ڕۆژه‌كان هه‌ر ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ده‌دات.. ئێستاش له‌ كوردستان زۆر نوسینگه‌و كۆمپانیا په‌یدا بوونه‌و ده‌توانن خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێت ببه‌خشن به‌ هاوڵاتی..

هه‌ندێ له‌ سوده‌كانی ئینته‌رنێت:

- به‌كارهێنانی پۆستی ئه‌لكترۆنی بۆ ناردنی نامه‌ و فایلی كه‌سیك یان چه‌ند كه‌سێك له‌ماوه‌ی چه‌ند چركه‌یه‌كدا بۆ سه‌رانسه‌ری جیهان و وه‌ڵامدانه‌وه‌شی له‌چه‌ند چركه‌یه‌كدا، ده‌توانرێت هه‌موو فایلێك بنێردرێت چ نوسراو یان وێنه‌و ده‌نگ و فلیم و به‌رنامه‌و هه‌رشتێكی ئه‌لكترۆنی تر بێت.

- پێشاندانی زانیاری له‌سه‌ر كه‌سانێك یان دام و ده‌زگایه‌ك بۆ مه‌بستی قازانجی تجاری یان بۆ شتی تر كه‌ ده‌توانرێت له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا ببینرێت (ئه‌مه‌ش پێی ده‌وترێت ماڵپه‌ڕ یان سایت) و هه‌روه‌ها پیوه‌ندیكردن به‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌رین. به‌وته‌یه‌كی تر ده‌توانرێت كه‌لوپه‌ل و شتومه‌كی خه‌ڵكی بخرێته‌ به‌رچاو له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا و ده‌شتوانرێت كڕین لێیان ئه‌نجام بدرێت هه‌ر له‌ڕێی ئه‌نته‌رنێته‌وه‌و پاره‌كه‌شی بدرێت و پاشان كه‌لوپه‌له‌كه‌ت بۆ بنێرن، بۆ نمونه (WOMEX) هه‌وڵی ده‌دا كۆمپانیاكان ڕاكێشێت بۆخۆی له‌ڕێی پێشاندانی به‌رهه‌مه‌كانی له‌ڕێی ئه‌نته‌رنێته‌وه (

).

- دروستكردنی سایت وه‌كو (یانه‌ و مه‌كۆ) و چه‌ند باسێكی له‌خۆ گرتووه‌ بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ری و هه‌ر كه‌سێك ده‌توانێت ڕا وبۆچونی خۆی بخاته‌ سه‌ر له‌باره‌ی هه‌ر باسێكه‌وه‌ بێت كه‌ دانراون یان دانانی بابه‌تێكی نوێ بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ری.

- دروستكردنی سایتێك بۆ چات كردنی ڕاسته‌وخۆ و چه‌ند كه‌سێك له‌سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه‌ قسه‌و باس ده‌گۆڕنه‌وه‌ چ به‌نوسین بێت یان به‌ ده‌نگ و ڕه‌نگ‌.

- ده‌ستكه‌وتنی زانیاری داخوازراو له‌هه‌ر باره‌یه‌كه‌وه‌ بێت مێژووی، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئایینی، گۆڤاره‌كانی جیهان، بینینی كه‌ناڵه‌ ئاسمانیه‌كان... هتد.

- گه‌ڕان له‌ ئینته‌رنێتدا به‌دوای بابه‌ت بۆ نمونه‌ ده‌توانیت كه‌ته‌لۆگێكی پێكهاتوو له (60) لاپه‌ڕه‌یی له‌سه‌ر ئامێری كۆمپیوته‌ر دابه‌زێنیت له‌ سایتێكی وه‌كو: (

)

- ده‌رفه‌ت ده‌بێت بۆ وه‌ده‌ست هێنانی شه‌هاده‌ی خوێندنی باڵا وه‌كو به‌كالۆریۆس یا ماجستێر له‌ڕێی ئینته‌رنێته‌وه‌: (degree on line) ..



- نویكردنه‌وه‌ی زانیاری و ئاسانكاریكردن له‌ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی خوێندكاری باڵا به‌تایبه‌ت و هاوڵاتی به‌گشتی له‌هه‌موو بواره‌كان ده‌رباره‌ی ئاڕسته‌ی بازاڕه‌ جیهانیه‌كان بۆنمونه‌ زانینی ئه‌و كه‌لوپه‌لاننه‌ی باشن و هه‌ن له‌بازاڕدا زانینی نرخه‌كانیان بۆ نمونه‌ پارچه‌ی كۆمپیوته‌ر و ئامێر و كه‌لوپه‌لی تر به‌ كردنه‌وه‌ی سایته‌كانیان و بینینی وه‌سفی هه‌موو شته‌كان، به‌ڵكو ده‌توانرێت هه‌ر له‌و كاته‌دا داوای بكه‌یت و بیكڕیت و بۆ ناونیشانی پۆسته‌كه‌ت بینێرن.

- به‌شداریكردن له‌ گۆڤار و ڕۆژنامه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان له‌ڕێی ئیمه‌یله‌وه‌ له‌هه‌موو بواره‌كانی زانستی و غه‌یره‌ زانستی، وه‌ گه‌یشتنی زانیارییه‌كی زۆر بۆ ژماره‌یه‌ی زۆر له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا.

- ئاسانكردنی تواناكانی هاوكاری نیوان تاك و دام وده‌زگاكان له‌ وڵاتێكدا و له‌ جیهاندا. بۆ نمونه‌ په‌یوه‌ندی به‌ستنی نێوان قوتابیه‌كانی پۆلێك به‌یه‌كه‌وه‌و به‌ ماوۆستاكه‌یانه‌وه‌ یان به‌ پۆلی تره‌وه‌ له‌هه‌مان به‌ش و له‌ وڵاتێكی نردا.

- په‌یوه‌ندیكردن به‌ ژماره‌كانی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ له‌ ئه‌وروپا و ئه‌مریكاوه‌ بۆ وڵاتانی تر و به‌پێچه‌وانه‌وه‌، ئه‌مه‌ش بێگومان نرخێكی زۆر هه‌رزانتری هه‌یه‌ له‌چاو په‌یوه‌ندی ئاسایی ته‌له‌فۆنی وه‌كو كۆمپانیای (

) و (

) و (

)، یان ناردنی نامه‌ بۆ هه‌ر مۆبایلێك له‌ جیهاندا زۆر به‌ ئاسانی.

- ئینته‌رنێت بازدانێكی گه‌وره‌یه‌ له‌بواری ته‌كنه‌لۆژیای ئه‌مڕۆ كه‌ ده‌گاته‌ ئاستی ئامێری چاپه‌مه‌نی یا ته‌له‌فۆن له‌ توانایدا بۆ به‌ستنه‌وه‌ی تاك و كۆمه‌ڵه‌كان به‌یه‌كه‌وه‌ له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهاندا..
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سةرجاوة
...xazir

Kurdzhin
خۆشی دونیا ناتوانێ دڵخۆشم بكات
چونكه‌ لێت دوورم دڵ هه‌مووكات بیرت ده‌كات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net