❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چیرۆک/ دوو دلپۆ فرمێسک/ 5

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-02-16 15:26:54

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPOpera

چیرۆک/ دوو دلپۆ فرمێسک/ 5

  ئینجا هێشوو هه‌ر به‌ده‌م گریانه‌وه‌ قسه‌ی ده‌کردوو هه‌موو گیانیشی ده‌له‌رزی ره‌نگه‌ توشی تاو له‌رز یان نه‌خۆشیه‌کی کوشنده‌ هاتبێت

خه‌ریکه‌ کات دره‌نگ دادێت و ئێواره‌ بال به‌سه‌ر شار دابگرێت به‌لام فرمێسکه‌کانی هێشوو هێشتا روومه‌ته‌ ناسکه‌کانی ته‌ر ده‌که‌ن و به‌ هێواشی پێ ئه‌نطێنه‌ سه‌ر خالی گۆنای
له‌و لاوه‌ش دایکی هێشوو خه‌ریکی ئاماده‌کردنی نانی ئێواره‌یه‌ بێ ده‌نگی له‌م ماله وای کردبوو که‌ هه‌رده‌م بیر له‌وه‌ بکرێته‌وه‌ ئاخۆ چ کارێک بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی هێشوو له‌م تاریکیه‌ رزگار بکه‌ن


له‌م کاتانه‌دا تاڤگه‌ ده‌ستی هێشووی گرت و گوتی :
هێشوو گیان گه‌ر ئیزنم بده‌ی زۆر چاکه‌ چونکه‌ ئێستا له‌ ماله‌وه‌ چاوه‌رێم ده‌که‌ن با که‌سێک نه‌نێرن به‌ دوواما
هێشوو: به‌چاوی گریانه‌وه‌ له‌به‌رده‌م تاڤگه‌ دانیشت و گوتی : توخودا تاڤگه‌ گیان به‌م حاله‌وه‌ به‌ته‌نیا جێم مه‌هێله‌ ئه‌مشه‌و لام بمێنه‌و‌

تاڤگه‌ : زۆر دلی به‌ هێشوو سوتاو گوتی باسه‌ به‌لام ده‌بێت مالێمان ئاگاداربکه‌مه‌وه‌ ئینجا تاڤگه‌ ده‌ستی برد بۆ مۆبیله‌که‌ی تا په‌یوه‌ندی بگرێت به‌ ماله‌وه‌ به‌لام هێشوو ده‌ستی گرت و گوتی ده‌بێت به‌ هی من بکه‌ی ئینجا تاڤگه‌ دلی هێشووی نه‌شکاندوو به‌ مۆبایله‌که‌ی هێشوو په‌یوه‌ندیه‌که‌ی گرت

له‌م کاتانه‌دابوو ده‌نگی باووکی هێشوو هات که‌ له‌ سه‌رکار  گه‌رابووه‌وه‌ ماله‌وه‌
پاش که‌مێک دایکی هێشوو خۆی کرد به‌ ژووری هێشوو و گوتی :
ئه‌وه‌ بۆ نایه‌ن نان بخۆن ئێمه‌ واچاوه‌رێتانین
هێشوو: دایکی ئێمه‌ برسیمان نیه‌ نانمان بۆ ناخورێت
تاڤگه‌ زوو به‌ قسه‌ هات و گوتی باشه‌ داده‌ گیان ئێستا ئێمه‌ش دێین
پاش که‌مێک بێ ده‌نگی و هێور بوونه‌وه‌ی ژووری تاڤگه‌ ‌هێشوو ده‌ستری کرد به‌قسه‌ و گوتی :
ئێمه‌ ئه‌وه‌ین که‌ هه‌رده‌م بۆ فرمێسک و گوناهه‌کان دروست کراوین به‌لام گرنگ نه‌ دۆراندنه‌ له‌ ژیان گشت  به‌یانیه‌ک که‌ هێشتا رۆژ هه‌ر به‌ده‌م زه‌رده‌ خه‌نه‌وه‌ بوو له‌ نێو گول گولزاری باخه‌کامان پیاسه‌م ده‌کرد تا ئه‌و کاتانه‌ی کاروان رووه‌و په‌نجه‌ره‌ بچوکه‌ که‌ ده‌هات و منیش خێرا خێرا رامده‌کرد بۆ ژووره‌که‌م و له‌ نێو په‌نجه‌ره‌ بچوکه‌که‌ی مالی خۆمان سه‌یری نازی کاروان و زه‌رده‌ خه‌نه‌ی لێوان و خۆشه‌ویستی چاوم ده‌کرد به‌لام ئێستاکه‌ ده‌بێت هه‌رده‌م سه‌یری ئاوێنه‌ بکه‌م و له‌وێوه‌ سه‌یری فرمێسکه‌کانی خۆم بکه‌م تا وێنه‌ی کاروانی تیا ببینم سالی یه‌که‌می خۆشه‌ویستیمان بوو کاتێک کاروان ده‌هات بۆ لای په‌نجه‌ره‌که‌ زۆر به‌ شه‌رمنی سه‌یرم ده‌کرد ده‌مگوت نه‌باده‌ چۆله‌که‌کان پێمان بزانن و ئابروم بچێت به‌الم ئێستاکه‌ گشت ئاسمانیش وا خه‌ریکه‌ یه‌خه‌ی خۆی داده‌دڕێت له‌تاو هیجرانی کاروان.
تاڤگه‌ به‌ هه‌ناسه‌یه‌کی قولۆه‌وه‌ سه‌یری چاوه‌کانی هێشوو ی کردوو گوتی :
ئه‌مانه‌ هه‌مووی رۆژانێکی جوان بوون گشتیان له‌ نێو یادگاریه‌کانده‌ا خۆیان مات کردووه‌ و به‌ هێمنی ده‌ستی ته‌مه‌ن ده‌گرن و به‌لای خۆیان په‌لکێشی ده‌که‌ن هه‌ول بده‌ چیتر ره‌نگی ته‌مه‌نت تێکه‌ل به‌ فرمێسک و هه‌ناسه‌ سارده‌کانی ژیان نه‌بێت و  دووباره‌ هه‌ول بده‌ ژیانت بگۆریت و به‌هه‌شتێکی جوان له‌ یادگاریه‌کانت درروست بکه‌یت به‌لام هێشوو به‌م وقسانه‌ تاڤگه‌ هیچ کاریگه‌ر نه‌بوو چونکه‌ یه‌که‌م نیگای خۆشه‌ویستی و ئه‌لبومی وێنه‌ی یادگاریه‌کان ئه‌مه‌ ده‌سه‌لمێنن که‌ خۆشه‌ویستی هێشوو بۆ کاروان له‌ راده‌ به‌ده‌ر بووه‌.
له‌م کاته‌دا زه‌نگی ته‌له‌ فۆنه‌که‌ی هێشوو لێیدا.
که‌ سه‌یئری کرد بینی که‌ (ئاتێستا)ی کچه‌ پوریتی .
ئینجا هێشوو هه‌ر خێرا ده‌ستی برد بۆ ته‌له‌فۆنه‌که‌و جوابی دایه‌وه‌ به‌لام زۆر به‌هێمنی و له‌سه‌ر خۆ گوتی به‌لێ :
فه‌رموو ئاتێستا پاش چه‌ند خوله‌کێک قسه‌کردن و خوداحافیزی له‌گه‌ل ئاتێستا هێشوو هه‌ر که‌ ته‌له‌فۆنه‌که‌ی داخست زه‌رده‌ خه‌نه‌یه‌کی کردوو
تاڤگه‌ به‌م دیمه‌نه‌ی هێشوو زۆر سه‌رسام بوو چونکه‌ چه‌ند کاتژمێرێک ده‌بێت که‌وا هێشوو ورته‌یه‌کی خۆشی له‌ ده‌م نه‌هاتۆته‌ ده‌ره‌وه‌ جگه‌ له‌ گریان و فرمێسک و گێرانه‌وه‌ی یادگاریه‌کانی نه‌بێت
له‌م کاته‌دا تاڤگه‌ زۆر به‌سه‌ر سامی گوتی چیه‌ ؟ خێره‌ ئه‌م زه‌رده‌ خه‌نه‌یه‌؟
هێشوو :  ئه‌وه‌ ئاتێستای کجه‌ پورم بوو هه‌ر له‌ هه‌والی ده‌پرسیم به‌لام ئه‌وه‌ی لام جێی پێکه‌نین بوو گوتی ره‌نگه‌ له‌م ماوه‌یه‌ دل خۆش بیت به‌لام من له‌ مه‌به‌ستی ئه‌و نه‌گه‌یشتم
تاڤگه‌ : یاخوا وابێت ئینجا تاڤگه‌ ده‌ستی کرد به‌گیڕانه‌وه‌ی کاتی منالی خۆیی و هێشوو تا که‌مێک هێشوو دووربخاته‌وه‌ له‌م فرمێسک و دووره‌ په‌رێزیه‌
تاڤگه‌ گوتی :
هێشو ئه‌و کاتانه‌ت له‌ یاده‌ کاتێک له‌ کۆلان پێکه‌وه‌ یاریمان ده‌کردوو و هه‌رده‌م له‌ ته‌ک یه‌ک داده‌نیشتین و یاری ماله‌ باجێنه‌مان ده‌کرد یاخود ساپ ساپانێمان ده‌کردوو و ده‌ستی یه‌کترمان ده‌گرت له‌م سه‌ری کۆلان بۆ ئه‌م سه‌ری کۆلان رامان ده‌کرد به‌دوای یه‌کا ئه‌ی ئه‌و کاتانه‌ت له‌ یاده‌ کاتێک ئێواره‌ داده‌هات ده‌ستمان ده‌کرد به‌ مال دروست کردن و بوکه‌ شوشه‌کانمان ده‌خسته‌ باوه‌ش و لای لایه‌مان بۆ ده‌گوتن تا خه‌ویان لێبکه‌وێت
هێشوو : کاتێک ئه‌م یادگاریه‌ شیرینانه‌ی منالی بیر هاته‌وه‌ ده‌ستی کرد به‌ پێکه‌نین و گوتی :
زۆر چاکم له‌ یاد ماوه‌ هه‌ر کاتێک ئێواره‌ داده‌هات دایکم و دایکت ده‌هاتن و ده‌یانگوت بۆ نایێنه‌وه‌ بۆ مال
تاڤگه‌ گیان خۆزگه‌ هه‌ر وا منال بومایه‌ و تا فێری هیچ شتێک نه‌بومایه‌ تا فێری ئه‌وه‌ش نه‌بومایه‌ که‌ کاروانم خۆش بوێ
هێشوو تا ده‌هات بیری زیاتر ده‌بوو بۆ کاروان چونکه‌ ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌ی وا له‌ نێو مێشک چه‌که‌ره‌ کردبوو واقیعیه‌تی ژیانی به‌ته‌واوی گۆری بوو .
کاتژمێر وا ورده‌ ورده‌ بارگه‌ی تێک ده‌نێت و به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت ئه‌وانیش هه‌ر به‌ده‌م قسه‌ و یادگاریه‌کان دانیشتوون و فرمێسکی هێشوو وه‌ک کانیاوێکی سروشتیئ هێمن هێمن هه‌لده‌قولێ
دوای تۆزێ بێ ده‌نگی و خامۆشی تاڤگه‌ ده‌ستی کرد به‌ قسه‌ کحردن و گوتی :
تۆ به‌و حاله‌وه‌ دۆش داماویت و راستیه‌کانت له‌ خۆت شێواندووه‌ به‌ته‌واوه‌تی بروات به‌ خۆت نه‌ماوه‌ و ده‌ستی ته‌مه‌نت کورت ده‌که‌یت و چه‌ندین ساله‌ ئێمه‌ پێکه‌وه‌ ده‌ژین هیچڤ رۆژێک هه‌ستم به‌وه‌ نه‌کردووه‌ که‌ تۆ وا غه‌مبار بیت و ئومێدت به‌ ژیان نه‌مێنێ .
تاڤگه‌ له‌ قسه‌کانی وه‌ستا چونکه‌ دایکی هێشوو له‌ ده‌رگای ژووره‌که‌ی هێشووی دا و گوتی ئیزنه‌ بێمه‌ ژووره‌وه‌ .
هێشووش گوتی فه‌رموو دایه‌ بۆ نا
کاتێک دایکی هاته‌ ژووره‌وه‌ سه‌یرێکی هه‌ردووکیانی کرد وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌ستی به‌شتێک کردبێ 
ئینجا  له‌ته‌ک تاڤگه‌ دانیشت و گوتی :
ئه‌وه‌ بۆ واتان لێهاتووه‌ هێشوو گیان بۆ سه‌رو سیمات گۆراوه‌ خوانه‌کا خۆ شتێک رووی نه‌داوه‌
هێشوو : نا دایه‌ گیان به‌لام زۆر بێ تاقه‌تم و تۆزێک سه‌رم دێشێت هه‌ر بۆیه‌ ئه‌م شه‌و تاڤگه‌م ئیزن نه‌دا چونکه‌ حه‌زم کرد له‌لام بمێنێته‌وه‌و ئه‌مشه‌و به‌ته‌نیا نه‌بم
به‌لام دایکی هێشوو هه‌ر له‌ قسه‌کانی هێشوو دلنای نه‌ بوو بۆیه‌ دووباره‌ ده‌ستی کرد به‌ قسه‌و گوتی نا من باورناکه‌م چونکه‌ ئێوه‌ زۆر بێ ده‌نگ دانیشتوون هه‌رکاتێک تاڤگه‌ دێت بۆ لات ئێوه‌ هه‌ر ده‌ست ده‌که‌ن به‌ به‌زم و ئاهه‌نگ و گۆرانی به‌لام من ئه‌مجاره‌ واتان نابینم
ئینجا تاڤگه‌ ده‌ستی کرد به‌ قسه‌و گوتی :
به‌لێ راست ده‌که‌یت به‌لام ئێمه‌ ئه‌مجاره‌ بریارمان داوه‌ به‌ بێ ده‌نگی دابنیشین و بیر له‌ رابردووی خۆمان بکه‌ینه‌وه‌ مه‌به‌ستم کاتی منالیه‌ که‌ چۆن یاریمان ده‌کرد پێکه‌وه‌
دوایه‌که‌ش ئه‌مشه‌و هێشوو تۆزێک نه‌ساغه‌و سه‌ری دێشێت
دایکی هێشوو: باشه‌ به‌لام من پێم باشي هێشوو به‌رین بۆ لای ئه‌م پزیئشکه‌ی سه‌ری کۆلان تا چاره‌سه‌رێکی بۆ بکات به‌لام هێشوو به‌مه‌ رازی نه‌بوو و  گوتی : نا دایه‌ گیان پێویست به‌م ئه‌زیه‌ته‌ ناکات چظونکه‌ خۆم چاک ده‌بم
ئینجا بۆ دلنیا کردنی دایکی هێشوو گوتی : تاڤگه‌ ئه‌و رۆژه‌ت له‌ یاده‌ کاتێک له‌ پۆلی دووه‌می سه‌ره‌تایی بوین مامۆستای بیرکاری پرسیارێکی لێت کرد گوتی 3+4 چه‌ند ده‌کات تۆ گوتت 6 تاڤگه‌ دای له‌ قاقای پێکه‌نین و گوتی به‌لێ چونکه‌ ئه‌مه‌ یادگاریه‌کی خۆشه‌و قه‌ت له‌ یادم ناچێت
دایکی هێشوو ده‌ستی کرد به‌ پێکه‌نینو گوتی :
ئای ئێوه‌ چه‌ن زۆرزانن چۆن ئه‌و هه‌موو شتانه‌ی منالیتان له‌ یاد ماوه‌ من هیچ شتێکم له‌ یاد نه‌ماوه‌
تاڤگه‌ ده‌ستی  کرده‌وه‌ به‌ قسه‌و گوتی :
توخودا دایکی هێشوو یه‌ک داوام هه‌یه‌ گه‌ر بۆم باس بکه‌ی که‌ چۆن باوکی هێشووت ناسی
دایکی هێشوو: که‌مێک پێکه‌نی و گووتی :
والله‌ ئه‌مه‌ به‌رێکه‌وت بوو باوکی من به‌ ره‌حمه‌ت بێت دۆستێکی نزیکی باوکی


نوسه‌ر / سیروان

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-02-16 16:33:02

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2013-09-11
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: چیرۆک/ دوو دلپۆ فرمێسک/ 5

dastt xoah bet ,, balam bochi wa drang drang am chiroka anwsn chirokeki zor xosh balam xozga zw zw btan nwsiea

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-02-16 19:14:27

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: چیرۆک/ دوو دلپۆ فرمێسک/ 5

چاوه‌که‌می به‌رێزم ده‌سته‌کانت خۆش بۆ به‌شداری کردنه‌که‌ت
به‌رێزم به‌هۆی سه‌رقالیم به‌هه‌ندێک کارو ده‌وام ماوه‌م زۆر ده‌گرێت و دواده‌که‌وم له‌ دانانی به‌شی چیرۆکه‌کان یان نوسینه‌وه‌یان داوای لێبوردن له‌ گشت ئه‌ندامان ده‌که‌م گه‌ر تۆزی دوا بکه‌وم له‌ دانانی به‌شه‌کان

له‌گه‌ل رێز وخۆشه‌ویستیم بۆ تۆ و گشت ئه‌ندامانی یانه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-02-16 19:34:23

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2013-09-11
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: چیرۆک/ دوو دلپۆ فرمێسک/ 5

zor zor supas chawakam ,qainaka emash chawaren , hiwadarm sarkaw twbit la dawamda

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net