.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی باشتر كاره‌كانت راپه‌ڕێت و له رووی ئاب‌و،ریشه‌وه پاره‌یه‌كی كه‌متر سه‌رف بكه‌یت، پێویسته بیر له دانانی تۆڕێكی كۆمپیوته‌ری بكه‌یته‌وه له دامودهزگاكهتدا.
ئێستا یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ناردنی داتا و ئاڵوگۆڕكردنی به ئاسانترین رێگا بریتیده له دانانی تۆڕێك له‌نێوان كۆمپیوته‌ره‌كاندا كه به‌هۆیه‌وه به‌بێ تێچوون داتاكان ده‌نێردرێت و وه‌رده‌گیرێت.
له سه‌ره‌تادا له ئه‌مریكادا و له بنكه سه‌ربازییه‌كانیاندا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر خه‌ریكی توێژینه‌وه‌ن ئاگایان له یه‌ك بێت بیرۆكه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كانیان له لا دروست بوو، به‌ڵام به‌هۆی به‌هێزی ده‌زگا هه‌واڵگیرییه‌كانی ئه‌و كاته‌ی یه‌كێتی سۆڤییه‌ت له ساڵه‌كانی شه‌سته‌كاندا بیرۆكه‌كه‌یان دزیوو و یه‌كێتی سۆڤییه‌ت بۆ یه‌كه‌مجار تۆڕی كۆمپیوته‌ری جێبه‌جێ كرد، پاشان به په‌ره‌پێدانی تۆڕی كۆمپیوته‌ری گه‌وره ئینته‌رنێتی لێ په‌یدا بوو، وشه‌ی ئینته‌رنێت له هه‌ردوو وشه‌ی ئینگلیزی international networkه‌وه په‌یدا بوو، پاشان په‌ره‌ش به‌و تۆڕه بچووكانه درا كه له‌ناو داموده‌زگاكاندا دانرا و زیاتر ناوخۆیی بوون، به‌ڵام ئه‌مه‌شیان شۆڕشێكی گه‌وره‌ی به‌رپاكرد، چونكه هه‌موو بهكارهێنهرهكهیان به یه‌كه‌وه به‌سته‌وه و وه‌ك ئه‌وه وایه هه‌موو له‌سه‌ر یه‌ك كۆمپیوته‌ر كار بكه‌ن و ئاگایان له‌یه‌ك بێت.
جۆره‌كانی
جۆره‌كانی تۆڕی كۆمپیوته‌ری بچووك زۆرن و به‌پێی پێكه‌وه به‌ستنی كۆمپیوته‌ره‌كان جیاوازه له تۆڕێكه‌وه بۆ تۆڕێكی دیكه، بۆیه به‌پێی ئه‌و تۆڕه‌ی كه پێویسته ده‌بێت ببه‌سترێت و دیزاینی داموده‌زگایه‌ك بۆ داموده‌زگایه‌كی تر ده‌گۆڕێت.
بۆ نموونه كۆمپیانیایهك پێویستی به‌وه هه‌یه چاودێری هه‌موو كارمه‌نده‌كانی بكات له كاتی ناردن و نێتۆركینگ و ئینته‌رنێتدا، لێره‌دا ده‌بێت كۆمپیوته‌ره‌كه به‌شێوه‌ی ئه‌ستێره‌یی ببه‌ستین و ئه‌و كه‌سه‌ی چاودێری هه‌مووان ده‌كات، ناوه‌ڕاستی ئهستێرهكهیه، یان هه‌ندێ كۆمپیانیا پێویسته به‌م جۆره نییه و ده‌یه‌وێت كارێكی ئاسان ئه‌نجام بدات و زوو چاكبركێتهوه له كاتی تێكچوونیدا، بۆیه ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك هاوڕێكی ببه‌سترێت، بێجگه له‌مانه‌ش چه‌ند جۆرێكی ترمان هه‌یه، ئه‌وه‌یان به‌پێی ناوه‌ندی گهیهنهرهكه ده‌گۆڕێت، له كاتێكتدا كۆمپیوته‌ره‌كان به وایه‌ر به‌یه‌ك بگه‌یه‌نین جۆرێكه، بێ وایه‌ر بیگه‌یه‌نین جۆرێكی تره، هه‌رچه‌نده ئه‌م زانیارییانه ساده‌ن، به‌ڵام له دانانی تۆڕه كۆمپیوته‌ره‌كاندا له هه‌موو شتێكی دیكه گرنگترن و پێوسته هه‌موو تۆڕێك كه داده‌نرێت دیزاینی خۆی بۆ بكرێت.
چۆنێتی به‌كارهێنانی
زۆر كه‌س ناتوانێت به‌كارهێنانه‌كانی نێتۆرك به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌كاربهێنێت، چونكه به‌كارهێنانی زۆره، به‌ڵام ته‌نها لێره بۆ ناردنی فایل به‌كاردێت یاخود ئینته‌رنێت دابه‌شكردن، به‌ڵام له راستیدا كه نێتۆركێك له‌نێوان چه‌ند كۆمپیوته‌رێكدا داده‌نێیت، ئه‌وا واته هه‌موو ئه‌و كۆمپیوته‌رانه بوونه‌ته یه‌ك كۆمپیوته‌ر و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر یه‌كێك له‌وانه جێبه‌جێ بكرێت، كۆمپیوته‌ره‌كانی دیكه‌ش ده‌توانن سوودی لێ وه‌ربگرن.
به‌ڵام له‌وانه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه خێراییه‌كی زۆری هه‌یه له گواستنه‌وه‌ی هه‌موو زانیارییه‌كاندا، ئه‌گه‌ر به‌هۆی نێتۆركهوه نه‌بێت و به هه‌ر هۆكارێكی دیكه بیگوێزیته‌وه، هه‌رگیز نا‌توانیت به‌و خێراییه جێبه‌جێی بكه‌یت، هه‌روه‌ها له رووی داراییشه‌وه پاره‌یه‌كی باشت بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر پرنتهرێكی وه‌ها بكڕیت كه بتوانیت بیبه‌ستیت به تۆڕێكی 10 كۆمپیوته‌رییه‌وه، ئه‌وا پێویستت به كڕینی 10 پرنته‌ر نییه بۆ هه‌ر كۆمپیوته‌رێك، بێجگه له‌وه‌ش كه ره‌نگه هیلاك بوونی جه‌سته‌یش كه‌متر بكاته‌وه.
كێبڵ
چه‌ند جۆرێكی جیاواز هه‌یه بۆ به‌ستنه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كان كه باوترینیان ئێستا له جیهاندا UTP و STP، به‌ڵام له هه‌موو جۆره‌كانی تر خێراتر كه ئێستا بووه‌ته سه‌رده‌می به‌كارهێنانی ئه‌م جۆره بریتییه له فایبه‌ر ئۆبتیك كه له ژماره‌كانی پێشوودا باسمان له‌گرنگی ئه‌م كێبڵه رووناكییه كردووه.
ده نكوباس


له‌سه‌ر هێڵ نییه









ئەم دەست و پەنجانەت خۆش هاوڕێی خۆشەویست
بۆ دانانی ئەم بابه‌ته جوانە لەمهکۆدا.....
ژیانت کامەران..
ئاسۆت گەش و
کاتت شاد....

له‌سه‌ر هێڵ نییه