❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خامه‌ و غوربه‌ت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-02-17 16:38:08

habib
شاعیری یانه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-03
دواترین سه‌ردان: 2014-02-14
په‌یامه‌كان: 976
WindowsXPMSIE

خامه‌ و غوربه‌ت

خامه‌ و غوربه‌ت

ئه‌ی په‌ڕاوی سه‌رمێزه‌که‌م تۆش خامه‌که‌ی نێوان ده‌ستم

نازانم شه‌وانه‌  بۆچی له گوفتاری زاریش په‌ستم

له‌م‌ زیندانی ژووره چۆڵا به‌رامبه‌رتان به‌کوڵ ده‌گریم

ته‌نانه‌ت به‌ ئیوه‌ش نایه ‌ که‌مێ  ئارامی و سه‌بوریم

تاوێ  دیڕه‌کان ده‌ژمێرم ، تاوێ پیت‌ و وشه‌کانم

په‌ستی و بێزاری ده‌بینم له پێش ‌و  دوای  په‌یڤه‌کانم

به‌ کوڵی خه‌ستی خۆمه‌وه‌  له‌ غوربه‌تا هه‌موو شه‌وێ

مه‌رگم  میوانی‌ ناوه‌خته‌  و ده‌ركێشانی  ڕۆحی ده‌وێ

گه‌ر بنوسم سه‌رگوزشته‌ی نه‌هامه‌تی‌ و غه‌می ژیان

ده‌بێ ‌دایڕێژم له‌ به‌رگێ له چیرۆکێ  شێوه‌ی  ڕۆمان .

به‌کرحه‌بیب

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-02-24 18:57:41

soz2
جوانی کوردژین
شوێن: شاری خه‌م
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2011-06-06
په‌یامه‌كان: 436
WindowsXPOpera

Re: خامه‌ و غوربه‌ت

dast xosh barezm zor jwana

hiway sarkawtnt bo daxwazm la gsht bwareky zhiant

Kurdzhin
به خدا نگوییم یک مشکل بزرگ دارم ، به مشکل بگوییم من یک خدای بزرگ دارم

من هه‌م تا گۆرانکارییه‌کان دروست بکه‌م ، نه‌ک گۆرانکارییه‌کان من دروست بکات .. سۆز

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-02-24 20:07:21

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: خامه‌ و غوربه‌ت

دەست خۆش و جوان و ناسکە وەک خۆت
خوازیارم هاووڕێم هەر سەرکەوت وبیت

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-02-24 23:10:36

غه مگین
خونچەی نوێ
شوێن: سوێد _ستۆکهۆلم
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-05
دواترین سه‌ردان: 2009-12-12
په‌یامه‌كان: 70
WindowsXPMSIE

Re: خامه‌ و غوربه‌ت

ده ستت خۆش بێت کاک حه بیب گیان
هیوادارام  هه میشه  خامه که ت  له کارا بێت  بۆ نووسینی  به رهه مه  جوانه کان.
وه ک  ڕۆشنبیرێک  دڵنیام  ئه گه ر   ڕه خنه یاخوود   پێشنیارێکت بکه م  به ئاسایی  وه ری  ئه گریت.
منیش به  دڵنیا یه وه  بۆ  سه ر که وتنی  به ڕێزتمه  له بواری  نووسیندا.
ئه گه ر که سێکی  ئاسایی  هۆنراوه یه ک  یان  په خشانه شیعرێک  بنووسێت و  هه ند ێک  که مو کوڕی  تیا بێت له بواری زمانه وانی
ئه وا  زۆر  به شتێکی  ئاسایی لێی  وه ر ئه گیرێت.
به ڵام  وه ک  حه بیب  له وانیه هه مان  شت  نه بێت بۆیه  ئه گه ر  هه وڵ بده ێت  ئه و هه ڵانه  به سه رتا  گوزه ر نه کات  مانای  سه رکه وتنی   به ڕێزته له بواری نووسین دا.
من وه ک تێبینیم کرد  تۆ گرفتت  هه یه  له گه ڵ  ئه و ووشانه ی  به یه ک واو  ئه نووسرێن  له گه ڵ  ئه وانه ی  به دوو  واو  ئه نووسرێن .
دووباره ده ستت خۆش به هیوای هه میشه سه ر که وتنت له بواری نووسین دا.

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن غه مگین (2009-02-24 23:14:34)

Kurdzhin
به ند بوونم له تۆدا ئازادیمه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-02-25 07:11:22

habib
شاعیری یانه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-03
دواترین سه‌ردان: 2014-02-14
په‌یامه‌كان: 976
WindowsXPMSIE

Re: خامه‌ و غوربه‌ت

ئازیزم کاک غه‌مگین  سڵاوی ڕێز و حورمه‌ت

هه‌موو جیهانی گه‌وره‌ی ده‌ره‌وه‌ی دونیای نوسین لام زۆر گرنگ نییه هێنده‌ی شانه‌ و ڕاڤه‌کردنی ووشه‌یه‌ک

له‌ به‌یتێکی هۆنراوه‌یه‌ک له هۆنراوه‌کانم که خۆشییه‌کی بێ‌سنورم ده‌داتێ له‌ ساتی خوێندنه‌وه‌یان‌دا هه‌ر بۆیه‌ش

ووردبینی کارێکی گرنگه‌ و سه‌رنج‌دان پێش خه‌مڵاندن پیویسته ، به‌و پێیه‌ی که‌ به‌رێزیشت  پێده‌چێت یاخیبوونێکی ڕۆحیت

هه‌بێت زۆر به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ تێبینییه‌که‌ت له جێی خۆیه‌تی ، ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت  ئه‌م په‌یڤه‌یه‌( تاوێ پیت‌ و وشه‌کانم)

ئه‌وا ده‌توانم ڕوونکردنه‌وه‌ت بده‌مێ چونکه‌ سێ پیتی بزوێن به‌سه‌ر‌یه‌که‌وه‌ ناگونجێ و جوانکاری هۆنراوه‌که‌ ده‌شێوێنێ‌و 

هه‌روه‌کو له‌ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بیدا هه‌ندێک جار شاعیره‌ موعاسیره‌کان په‌یڕه‌وی ئه‌م ڕێچکه‌یه‌ ده‌که‌ن‌ و زۆر جار پیتی کۆتایی

ووشه‌ش قووت ده‌ده‌نه‌وه‌ بۆ ڕاگرتنی وه‌زن‌ و قافییه‌ی هۆنراوه‌کانیان بۆیه‌ لێره‌دا  ناکرێ بنوسرێت (پیت‌و ووشه‌کانم) ،

به‌‌هه‌رحاڵ سوپاسی ووردبینیت ده‌که‌م و دووباره‌ ده‌ستت خۆش و خامه‌ت په‌رۆش.

به‌کرحه‌بیب

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net