.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









بازرگانیكی ئه‌مریكی له كه‌نار ده‌ریاچه یه‌ك له نزیك گوندیكی ویلایه‌تی مكسیك وه‌ستابوو ، به‌له‌میكی بچووكی ماسیگرتن به‌ویدا تیئه په‌ری
كه ماسیگریكی له سه‌ر بوو كه چه‌ندا دانه یه‌ك ماسی گرتبوو!!
بازرگان له ماسی گری پرسی :چه‌ندت پی چوو تا ئه‌و ماسیانه‌ت گرت ؟
ماسی گر : كاتیكی كه‌م ، زۆری نه خایاند .
بازرگان : ئه‌ی بۆچی زیاتر نه مایه وه تا ماسی زیاتر بگری؟!
ماسی گر : چونكه ئه‌وه‌نده‌م به‌سه بۆ تیر كردنی خیزانه‌كه‌م .
بازرگان : ئه‌ی كاته كانی ترت چۆن به‌سه‌ر ئه‌به‌یت ؟
ماسیگر:گه شتمه‌وه ماله‌وه ئه‌نووم پاشان كه به‌خه‌به‌ر هاتم هه‌ندیك یاری له‌گه‌ل منداله‌كانم ئه‌كه‌م و ئه‌نجا ئه‌چم بۆ ناو گوند‌و له‌گه‌ل هاوریكانم
ده‌ست ئه‌كه‌م به ژه‌ندنی ئامیری گیتار به كورتیه‌كه‌ی سه‌رقالین به م جۆره ژیانه‌وه .
بازرگان : من له زانكۆی هاروارد خیندوومه‌و ئه‌توانم هاوكاریت بكه‌م ، تۆ ئه‌توانی ماسی زیاتر بگری ئه‌و كاته ئه‌یفرۆشیت وبه پاره‌كه‌ی به‌له‌میكی
گه‌وره‌تر ئه‌كریت و دواتر به هۆی زیادبوونی ده‌ستمایه‌كه‌ته‌وه ئه‌توانی چه‌ند به‌له‌میكی تر بۆ ماسی گرتن بكری و ببیته خاوه‌نی چه‌ند به‌له‌میك.
ماسیگر: باشه ، ئه‌ی دواتر چی؟
بازرگان : له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كه به هۆی كه‌سانی تره‌وه ماسی بفرۆشیت راسته‌وخۆ ماسیه‌كانت ماسیه‌كانت به كریاره‌كان ده‌فرۆشیت، كار‌و
كاسبیه‌كی باش بۆ خۆت فه‌راهه‌م ئه‌كه‌یت .. دوای ئه‌وه كارخانه‌یه‌ك دائه‌مه‌زرینی و ئه‌بیته سه‌ر په‌رشتیاری .. دوای ئه‌وه ئه‌م گونده به‌جی
دیلیت و ئه‌چیت له مكسیكۆستی دائه‌نیشیت پاشان ئه‌چیته لۆس ئه‌نجلۆس و ئه‌نجا نیویۆرك .. ئیتر له‌وی ده‌ست ئه‌كه‌ی به‌كاری گه‌وره‌ترو
گرنگتر .
ماسیگر: ئه‌م كاره چه‌ند سالی ئه‌ویت ؟
بازرگان :15 تا 20 سال.
ماسیگر : دوای ئه‌وه چی؟
بازرگان : ئیتر گرنگیه‌كه‌ی لیره‌وه ده‌ست پی ئه‌كات ئه‌چیت له كاتیكی شیاودا به‌شه‌كانی گارگه كه‌ت به‌پاره‌یه‌كی باش ئه‌فرۆ شیت و ملیۆنه‌ها
دۆلارت ده‌ست ئه‌كه‌ویت .
ماسیگر : ملیۆنه‌ها دۆلار؟!! ئه‌ی دوای ئه‌وه ؟
بازرگان : ئیتر خانه نشین ئه‌بی و (ئه‌چیته گوندیكی دووری كه‌نار ده‌ریا ، جیگه یه‌ك كه بتوانیت تا دره‌نگان بنوویت و كه هه ستایت بچیته كه‌نار
ده‌ر یاكه‌و چه‌ند دانه‌یه‌ك ماسی بگریت وكه گه‌رایته‌وه یاری له‌گه‌ل منداله كانت بكه‌یت و دواتر بچیته ناو گوند‌و له‌گه‌ل هاوریكانت گیتار بژه‌نی و
كاته‌كانت خۆش رابویریت...
هاورییان مه به‌ست وناوه‌روك له‌م كۆتاییه‌دایه هیوادارم روون بیت لاتان .
و/ له فارسییه‌وه
سه‌رچاوه/ مالپه‌ری ره‌نگین كه‌مان


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









ده‌ســـــــــتت خــــــــــــــــــۆش بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه