.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















ئه‌و كاته‌ی ماكیاژ ده‌كه‌یت پێویست بهخۆماندووكردنێكی زۆر ناكات‌و ده‌توانیت به‌ئاسانترین رێگا ماكیاژێكی جوان‌و سه‌رنجراكێش بكه‌یت، ئه‌وه‌نده‌ت له‌سه‌ره پابه‌ند بیت به‌م خاڵانه‌وه:
1. پێش هه‌موو شتێك پێویسته ئه‌وه بزانیت كه پێستی رووخسارت له چ جۆرێكه، ئایا وشكه یاخود چه‌وره، یان هه‌رجۆرێكی تر، پاشان له‌رێی كرێمو په‌ڕۆی نه‌رمی تایبه‌ته‌وه به‌ته‌واوی رووخسارت پاك بكه‌ره‌وه‌و ئه‌گه‌ر ته‌ڕ بوو به‌جوانی وشكی بكه‌ره‌وه‌و شوێنه‌واری هیچ ماكیاژێكی پێشووی پێوه مه‌هێڵه‌و ئاماده‌ی بكه.
2. كرێمی ئه‌ساسی گونجاو بۆ جۆری پێستت هه‌ڵبژێره‌و به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌و یه‌كسان دابه‌شی بكه به‌سه‌ر هه‌موو به‌شه‌كانی رووخسارتداو مه‌هێڵه هیچ به‌شێك بڕێكی زیاتری به‌ر بكه‌وێت یان تۆختر بێت‌و با ئه‌مه درێژ بێته‌وه تا گه‌ردن، ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر به‌شێكی ده‌موچاوتدا چرچی هه‌بوو ئه‌وا بهكرێمێكی ره‌نگ كراوه بیشاره‌وه، ئه‌گه‌ر له‌شێوه‌ی لوتت رازی نبوویت ئه‌وه‌شیان دیسانه‌وه له‌رێی ماكیاژه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر هه‌ستت كرد له‌شێوه‌ی ئاسایی پانتره، ئه‌وا توێژێك لهكرێمی ره‌نگ تاریك بده لهقهراغهكانیو به‌شی پێشه‌وه‌شی كرێمێكی ره‌نگ كراوه‌ی لێبده، ئه‌گه‌ر له‌شێوه‌ی ئاسایی درێژتر بوو، ئه‌وا كرێمێكی ره‌نگ تاریك بده له‌به‌شی خواره‌وه‌ی پێشه‌وه‌ی لوت.
3. پاش ته‌واوكردنی هه‌نگاوی دووه‌م بۆدره‌ی گونجاو له‌گه‌ڵ ره‌نگی پێستت بهتوێژێكی ته‌نك بده لهرووخسارو گه‌ردنت، پاشان سه‌ر رومه‌تێك به‌كار بهێنه كه ته‌واو له‌گه‌ڵ ره‌نگی رووخسار‌و لێوه‌كانت بگونجێت.
4. ئه‌گه‌ر ویستت ماكیاژه‌كه‌ت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بمێنێته‌وه‌و به‌زوویی لێ نه‌بێته‌وه، ئه‌وا پارچه‌یه‌ك سه‌هۆڵ بكه‌ره ناو هه‌ندێ لۆكهوهو به‌سه‌ر هه‌موو بهشهكانتی رووخسارتدا بیهێنه، ده‌كرێ هه‌مان رێگا بۆ ئه‌و رۆژانه‌ش به‌كار بهێنیت كه ده‌زانیت گه‌رمه‌و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئاره‌ق بكه‌یته‌وه.
5. كاتێك كه بۆدره یان سپیاو به‌كار ده‌هێنیت ره‌نگه برۆو برژانت هه‌ندێكیان به‌ربكه‌وێت، له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌بێت له‌رێی فڵچه‌ی تایبه‌ت ئه‌و سپیاوه لێ بكه‌یته‌وه‌و نه‌هێڵیت هیچیان پێوه بمێنێت، پاشان ره‌نگێكی گونجاو له‌گه‌ڵ ره‌نگی چاوت بده لهپێڵووهكانت.
6. پاش ته‌واوبوونی ئه‌و چه‌ند قۆناغه كلو ماسكارای گونجاو له‌گه‌ڵ ره‌نگی قژو پێستی رووخسارت بده له‌ده‌وری چاوه‌كانت.
7. ئه‌گه‌ر پێت خۆش بوو ئه‌وا ده‌توانیت له‌رێی قه‌ڵه‌می گونجاوه‌وه بڕۆكانت ره‌ش بكه‌یته‌وه، به‌جۆرێك زیاده‌ڕۆیی تیا نه‌كه‌یت‌و به‌رێكی به‌سه‌ر برۆكانتدا بێیت.
8. قه‌ڵه‌می لێوی گونجاو به‌كار بهێنه بۆ هێڵكێشانی ده‌وری لێوهكانتو مه‌هێڵه له‌هیچ لایه‌كه‌وه ئه‌و هێڵانه بێته ده‌ره‌وه، پاشان به‌شی ناوه‌وه‌ی بهسوراوی گونجاو پڕ بكه‌ره‌وه كه له‌گه‌ڵ ره‌نگی پێستتدا بگونجێت.
9. هه‌موو ئه‌م هه‌نگاوانه ده‌كرێت له‌ماكیاژی بهیانیانو ئێواراندا به‌كاریان بهێنیت، به‌ڵام ئه‌وه‌ت له‌به‌ر چاو بێت كه ماكیاژی به‌یانیان ده‌بێت ره‌نگێكی ئارام‌و ناسك بێت‌و ماكیاژی ئێوارانیش ره‌نگێكی تا راده‌یه‌ك تاریك بێت، بۆ ماكیاژی بۆنه تایبه‌ته‌كانیش ره‌نگێك هه‌ڵبژێره كه له‌گه‌ڵ جۆری جله‌كانتدا یه‌ك بگرێته‌وه.
خانمه‌كه.. ئه‌وه‌ت بیر نه‌چێت مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له‌به‌كارهێنانی به‌خشینی شێوه‌یه‌كی جوانه بهرووخسارت، بۆیه هه‌ر زیاده‌ڕه‌وی كردنێك ده‌بێته مایه‌ی له‌ده‌ستدانی ئه‌و جوانییه، هه‌مان كات ئه‌وه‌شت له‌یاد بێت به‌شی هه‌ره زۆری پێویستییه‌كانی ماكیاژكردن مادده‌ی كیمیاییان تێدایه كه زۆر به‌كارهێنانی زیان به‌پێستی رووخسارت ده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌میشه به‌دوای ئه‌و جۆرانه‌ی ماكیاژدا بگه‌ڕێ كه زۆرترین رێژه‌ی پێكهاته‌ی سروشتیان تێدایه.
بزانه كه جۆری ماكیاژ كه‌سایه‌تیت دیاری ده‌كات بۆیه تا ساده بیت له‌و رووه‌وه ئه‌وا جۆنتر دهنوێنیتو كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز نیشان ده‌ده‌یت.
بۆ كچانی تازه پێگه‌یشتوو باشترین كار ئه‌وه‌یه خۆیان به‌دوور بگرن له‌به‌كارهێنانی ماكیاژو رێگه بده‌ن پێستی سروشتی خۆیان به‌شێوه‌یه‌كی جوان ده‌ربكه‌وێت، له‌جیاتی ئه‌وه زۆر سه‌وزه‌و میوه بخۆ به‌تایبه‌تی ئه‌و جۆرانه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆری ڤیتامینیان تێدایه، چونكه ناسكی ده‌به‌خشنه پێستی رووخسار، هه‌مان كات لێمه‌گه‌ڕێ رووخسارت پیس ببێت‌و هه‌میشه بهپاكو خاوێنی بیهێڵه‌ره‌وه، شاره‌زایانی بواری جوانكاری رایان وایه باشترین كات بۆ شتنی رووخسار كاتی پێش خه‌وتنه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌پوتۆزو چڵكنی رۆژانه لهرووخسارت ببێته‌وه‌و له‌كاتی خه‌وتندا پاكژ بێت، به‌یانیانیش كه له‌خه‌وت هه‌ستایت به‌ئاوی گوڵ روخسارت بشۆ.

له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌ستت خۆش بیت به‌رێز ره‌هه‌ند

له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةستت خؤش بابةتيكى جوانة


له‌سه‌ر هێڵ نییه









supas hawreyan bo payamakantan
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh bet


له‌سه‌ر هێڵ نییه









supas varia gyan daste tosh xosh bet
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه









supas elisa gyan bo payamakat daste tosh xosh bet
له‌سه‌ر هێڵ نییه