❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سوودمه‌ندییه ته‌ندروستییه‌کانی گوشراوی میوه

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-02-20 16:07:27

mdrek84
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-13
دواترین سه‌ردان: 2013-01-21
په‌یامه‌كان: 32
WindowsXPMSIE

سوودمه‌ندییه ته‌ندروستییه‌کانی گوشراوی میوه

له‌سه‌ر ڕووپه‌ری ڕۆژنامه‌ی "The Times"ی به‌ریتانییدا ڕاپۆرتێك له‌هه‌مبه‌ڕ سوودمه‌ندییه ته‌ندروستییه‌کانی گوشراوی میوه بڵاوکراوه‌ته‌وه.

به‌پێی ڕاپۆرتی بڵاوکراوه سوودمه‌ندی هه‌ر گوشراوی میوه‌‌یه‌ك تایبه‌تمه‌ندی ته‌ندروستی خۆی هه‌یه و ناکرێت گوشراوی میوه‌یه‌ك له گوشراوی میوه‌یه‌کی دیکه باشتر بێت.

گوشراوی هه‌ڵوژه بریتییه له هه‌ڵوژه‌ی وشکراو، کرداری وشکردنه‌وه‌ش واتای ئه‌وه ده‌گه‌ێنێت، که دژه ئه‌کسه‌ده‌کانی ناو میوه‌ی تازه له‌شێوه‌ی وشکراکراوه‌دا خه‌ستده‌کرێنه‌وه. وه‌ك ده‌زانرێت، هه‌ڵوژه توانای خێراییکردنی کرداری هه‌رسکردنی هه‌یه - بێگومان هه‌ڵوژه‌ به‌شێوه‌ی گوشراو یان وه‌ك نه‌گوشراو تایبه‌تمه‌ندی خێراییکردنی هه‌رسکردنی هه‌ر هه‌یه.

گوشراوی هه‌نار

لێكۆڵینه‌وه‌کان سه‌لماندویانه، که ڕۆژانه خواردنه‌وه‌ی 120 میللیتر له گوشراوی هه‌نار ده‌بێته هۆکاری که‌مکردنه‌وه‌ی که‌ڵکه‌بوونی کۆلیسترۆله‌ چه‌ورییه‌کان ناو خوێنبه‌ره‌کانی دڵ. توێژه‌ران له‌و باوه‌ڕه‌دان، که ئه‌و کاریگه‌رییه له‌ئاکامی ڕه‌نگی سووری تاریکی هه‌ناره‌وه دێت، که به "Anthocyanins" ده‌ناسرێت و له ده‌نکی هه‌ناره‌دا هه‌یه، هه‌روه‌ها پێستی هه‌نار، که ئاستی ئه‌نزیمی "Paraoxonase" به‌رز ده‌کاته‌وه و ئه‌وه‌ش له‌لای خۆیه‌وه کۆلیسترۆل له ڕێڕه‌وی خوێندا که‌مده‌کاته‌وه.

گوشراوی ترێی سوور

گوشراوی ترێ تامێکی شیرین و ڕه‌نگێکی وه‌نه‌وشه‌یی تاریکی هه‌یه و پێکهاته‌یه‌کی خۆراکی گه‌وره‌یی تێدایه، که هێزێکی دژه ئه‌کسه‌ده‌یی هه‌یه و ئه‌وه‌ش چوارئه‌وه‌نده‌ی گوشراوی پرته‌قاڵه. دژه ئه‌کسده‌کانیش یارمه‌تی پاراستنی نه‌رمی خوێنبه‌ره‌کان ده‌ده‌ن و ڕێگا بۆ تێپه‌ڕکردنی خوێن خۆشتر ده‌که‌ن.

گوشراوی پرته‌قاڵ

پرته‌قاڵ و گوشراوه‌که‌ی له‌ش به ماده‌ی "Hesperetin" و ڤیتامین "C" مسۆگه‌ر ده‌که‌ن. ماده و ڤیتامینی ناوبراویش دژه ئه‌کسه‌دیان تێدایه، که بۆ له‌کارخستنی هه‌ندێك له جۆره‌کانی شێرپه‌نجه چالاکییان هه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌بنه هۆکاری‌ هێواشکردنه‌وه‌ی گه‌شه‌کردنی ژماره‌یه‌کی زۆر له ڤایرۆس، که ده‌بنه هه‌وکردنی قوڕگ و هه‌ندێك جۆری دیکه‌ی ئه‌نفلونزا. هه‌روه‌ها ده‌بێته هاندانی جگه‌ر، تا چیتر هه‌ندێك توخم ده‌رنه‌هاوێژێت، که ده‌بنه هۆکاری دروستکردنی کۆلیسترۆلی خراپی ناسراو به "LDL".

گوشراوی تووی کێوی

گوشراوی تووی کێوی ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌کی زۆر باش دژی هه‌وکردنی میزڵدان بووه‌ستێته‌وه. گوشراوی تووی کێوی ده‌بێته هۆکاری دروستکردنی به‌رگێك به چوارده‌وو‌ری میزه‌ڵدان و بۆری میزدا، که به‌هۆیه‌وه ڕێگا له به‌کتیریایی هۆکاری هه‌وکردن ده‌گرێت، چیتر ناهێڵێت خۆیان به دیواره‌‌کانه‌وه هه‌ڵبواسێنن و ببنه هۆکاری پیسکردن.

به‌پێی ڕاپۆرتی بڵاوکراوه، زۆربه‌ی زۆری گوشراوی میوه‌کان له هه‌ر 100 میللیته‌ر نزیکه‌ی 50 یه‌که‌ی گه‌رمی به جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌به‌خشن، له‌کاتێکدا له 100 میللیتر له گوشراوی هه‌ڵوژه 175 یه‌که‌ی گه‌رمی به جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌به‌خشێت.

له کۆتایی ڕاپۆرتدا هاتووه، که گوشراوی سه‌وزه ده‌توانێت سوودمه‌ندی زۆری بۆ مرۆڤ هه‌بێت. گوشراوی ته‌ماته‌ش وه‌ك نموونه ده‌هێنرێته‌وه، که په‌یوه‌ندی به‌تینی به نزمکردنه‌وه‌‌ی ڕێژه‌ی نه‌خۆشی دڵه‌وه هه‌یه.

*****له سايتى(xozga.com) وه ر كيراوه*****

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f69b10c29c.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-02-22 07:47:16

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337
WindowsXPMSIE

Re: سوودمه‌ندییه ته‌ندروستییه‌کانی گوشراوی میوه

ده‌ستت خۆش هاوڕێ گیان...

بابه‌تێکی زۆر به‌ سووده‌...

سه‌رکه‌وتوبیت...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net