❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ژنان دڵپیسی له‌ چی بكه‌ن؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-02-20 17:17:01

alan3
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-16
دواترین سه‌ردان: 2011-01-09
په‌یامه‌كان: 958
WindowsXPMSIE7

ژنان دڵپیسی له‌ چی بكه‌ن؟

ژنان دڵپیسی له‌ چی بكه‌ن؟

دڵپیسی ده‌ردێكی كوشنده‌ی‌ نێوان هاوسه‌ره‌كانه‌

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-cbd7551d19.jpg

كه‌ خوێنده‌وه‌ رایی خۆت بڵێ بۆ زیاتر ئاشنابونی ئه‌ندامانی یانه‌ سوپاس بۆ به‌شداریت !!

ده‌نگوباس - هه‌ندێكجار دڵپیسی ژنان ده‌بێته‌ مایه‌ی پێكه‌نین‌و هه‌ندێكجاریش كاره‌ساتی دڵته‌زێنی لێده‌كه‌وێته‌وه‌، شه‌زا ژنێكی رۆشنبیرو ئازاده‌، سه‌باره‌ت به‌خۆی وتی "من به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دڵم له‌ هاوسه‌ره‌كه‌م پیس نییه‌، به‌ڵام خوشكێكم هه‌یه‌ دانیشتوی شاری به‌غدایه‌، به‌ راده‌یه‌كی زۆر له‌به‌رامبه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی دڵپیسی هه‌یه‌"، شه‌زا پێكه‌نی‌و وتی "دڵپیسی خوشكه‌كه‌م گه‌یشتۆته‌ راده‌یه‌ك كه‌ غیره‌ له‌ ئه‌كته‌رو گۆرانیبێژه‌كانی سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ ده‌كات، هه‌ركاتێكیش هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵێت ئه‌و كچه‌ زۆرجوانه‌، ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ی لێده‌كوژێنێته‌وه‌"، ئه‌م ژنه‌ كه‌باسی له‌ خوشكه‌كه‌ی ده‌كرد، وتی "ئه‌م دڵپیسییه‌ی خوشكه‌كه‌م مایه‌ی پێكه‌نینه‌و سه‌رسوڕهێنه‌ره‌، به‌ڵام زۆرجار بووه‌ته‌ هۆی كێشه‌ی خێزانی‌و ئاژه‌وه‌ی لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌"، سه‌باره‌ت به‌هۆكاری دڵپیسی شه‌زا ده‌ڵێت "نه‌بوونی متمانه‌و بڕوا به‌یه‌كتر له‌نێوان هاوسه‌ره‌كان ئه‌م حاڵه‌ته‌ ده‌رونیه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌، به‌ڵام دڵپیسیش ده‌بێت سنووردار بێت".

په‌شیمان بوونه‌وه‌
"به‌هۆی دڵپیسییه‌وه‌ باشترین هه‌لی شووكردنم له‌ده‌ستخۆم داوه‌"، ئه‌مه‌ سه‌ره‌تای ئاخاوتنی ئه‌و كچه‌ بوو كه‌ به‌ سه‌وسه‌ن خۆی ناساندو زۆر به‌ راشكاوانه‌ له‌باره‌ی دڵپیسی خۆیه‌وه‌ وتی "له‌ ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریمدا كوڕێكی زۆرباشی بنه‌ماڵه‌یه‌كی ده‌ستڕۆ‌و ناسراوی شاره‌كه‌ خوازبێنی كردم، منیش رازی بووم پێی، به‌ڵام ئه‌و كوڕه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی باسی ئه‌وه‌ی كردبوو كه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئاهه‌نگی نیشانكردن له‌گه‌ڵ من ده‌كات، بۆیه‌ هاوڕێكه‌ی رۆژێك هات‌و پێی وتم ئه‌و كوڕه‌ی به‌ ته‌مای هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا بكه‌یت، په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ په‌رستیارێكی نه‌خۆشخانه‌دا هه‌یه‌، رۆژێك كچێكی پێ نیشاندام وتی: ئه‌و كچه‌یه‌ كه‌ ده‌زگیرانه‌كه‌ت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵدا هه‌یه‌، بۆیه‌ منیش دڵم لێی پیسكردو له‌ رۆژی ئاهه‌نگه‌كه‌دا هه‌موو شتێكم هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌." هۆكاری ئه‌م ره‌فتاره‌ی سه‌وسه‌ن وه‌ك خۆی ده‌ڵێت "له‌ ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا بووم ‌و غیره‌یه‌كی كوشنده‌م هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا په‌شیمانم، چونكه‌ ده‌كرا زیاتر له‌ مه‌سه‌له‌كه‌ بكۆڵمه‌وه‌و له‌وانه‌شه‌ به‌هه‌ڵداچووبم".
سه‌وسه‌ن ده‌ڵێت "غیره‌ی‌ ژنان ناكرێت پێی بوترێت دڵپیسی، چونكه‌ ژن چۆن منداڵه‌كانی ده‌پارێزێت، هه‌ر هه‌مان هه‌ستی به‌رامبه‌ر به‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌یه‌و وه‌ك منداڵێكی خۆی پارێزگاری لێده‌كات"، وتیشی "زۆرجار شه‌ڕو پێكدادان له‌نیوان ژناندا دروست بووه‌، به‌هۆی دڵپیسییه‌وه‌"، ئه‌م كچه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "كه‌ زۆربه‌ی ژنان دڵپیسیان هه‌یه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ژنێك قین‌و رقی له‌ پیاوه‌كه‌شی بێت، پێی خۆش نییه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا هه‌بێت".

دڵپیسی ژنان بێ بنه‌ما نییه‌
ژنێك دڵپیسی له‌ پیاوه‌كه‌ی ده‌كات كاتێك كه‌ له‌ ژیانی هاوسه‌رێتیاندا هه‌ستی به‌ گۆڕانكارییه‌ك كردوه‌، ئه‌مه‌ی دارا باسی لێوه‌كرد دڵپیسی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌تی له‌به‌رامبه‌ریداو بۆته‌ هۆی تووشبوونی به‌ نه‌خۆشی ده‌روونی، دارا ده‌ڵێت "مۆبایله‌كه‌م بووه‌ته‌ مایه‌ی سه‌رئێشه‌و گرفت بۆم، هه‌ركه‌ زه‌نگه‌كه‌ی لێده‌دات ژنه‌كه‌م ده‌كه‌وێته‌ دڵه‌ڕاوكێ ‌و ده‌یه‌وێت بزانێت كێیه‌"، وتیشی "هه‌رچه‌نده‌ ده‌زانم ناهه‌قی‌ نییه‌، چونكه‌ دووساڵ به‌ر له‌ ئێستا په‌یوه‌ندیه‌كی خۆشه‌ویستیم هه‌بوو له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا له‌ رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ ده‌مناسی‌و پاشان ئاشكرای كردم، هه‌ربۆیه‌ بڕوای پێم نه‌ماوه‌".
ناهیده‌ چیرۆكێكی تر ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ هی هاوڕێیه‌كی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌تی به‌ ناوی ئاسۆ و وتی "ئه‌و باوكی چوار منداڵه‌، به‌ڵام ژنه‌كه‌ی تائێستا نه‌یهێشتووه‌ ئامێری سه‌ته‌لایت بچێته‌ ماڵه‌كه‌یه‌وه‌و دڵی له‌و فیلمانه‌ پیسه‌ كه‌ له‌ رێگه‌ی سه‌ته‌لایته‌وه‌ په‌خشده‌كرێت‌و پێیوایه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی حه‌ز له‌و كچه‌ ئه‌كته‌رانه‌ ده‌كات‌و ئیتر ئه‌م ژنه‌ فه‌رامۆش ده‌كات"، ناهیده‌ بۆ ئه‌م خێزانه‌ به‌داخبوو، هه‌روه‌ها وتی "ئه‌و ژنه‌ داماوه‌ نازانێت پیاوه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كچێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵه‌ كه‌ له‌ پۆلی شه‌شه‌می سه‌ره‌تاییه‌ په‌یوه‌ندی سۆزداری هه‌یه‌، به‌ڵام له‌مه‌دا ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ دڵپیسی ژنه‌كه‌ی ئاسۆ له‌جێی خۆیدایه‌و بێ بنه‌ما نییه‌".

مرۆڤ ماندوو ده‌كات
ئاڤانی ته‌مه‌ن 28 ساڵ تائێستا سه‌ڵته‌و نه‌چووه‌ته‌ ژیانی هاوسه‌رییه‌وه‌، به‌ڵام له‌باره‌ی دڵپیسییه‌وه‌ ده‌ڵێت "من كه‌سێكی زۆر دڵپیسم"، ئه‌م كچه‌ دانی به‌وه‌دا نه‌نا كه‌ دۆستێكی كوڕی هه‌بێت، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت "به‌وه‌دا ده‌زانم كه‌ دڵپیسم، زۆرجار له‌ شایی و ئاهه‌نگه‌كاندا به‌ خوشكه‌كانم ده‌ڵێم، رێگه‌ نه‌ده‌ن به‌ هاوسه‌ره‌كانیان له‌گه‌ڵ كچی تردا هه‌ڵپه‌ڕكێ بكه‌ن"، وتیشی "من له‌و شوێنانه‌دا زۆر ماندوو ده‌بم، چونكه‌ هه‌میشه‌ به‌شوێنی هاوسه‌ره‌كانی خوشك‌و پوره‌كانم ده‌كه‌وم‌و چاودێریان ده‌كه‌م".
"دڵپیسی هیچ كاتێك جوانی نابه‌خشێت"، به‌هه‌مان شێوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری كه‌ دڵپیسی به‌ دیارده‌یه‌كی ئاسایی ته‌ماشا ده‌كرێت، دڵپیسی لای مه‌سیحییه‌كانیش هه‌یه‌، روودی پیاوێكی خێزانداره‌و منداڵێكیشی هه‌یه‌ پیاوێكی به‌ ئاین مه‌سیحییه‌، روودی باسی له‌ دڵپیسی كردوو وتی "دڵپیسی بۆ پیاو و بۆ ژنیش نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌یه‌، هه‌رگیز له‌ دڵپیسی ناخۆشتر نییه‌ له‌ ژیانی مرۆڤدا، هه‌موو به‌ها جوانه‌كانی ژیان ده‌خاته‌ نێو تاریكییه‌وه‌و بۆ ساتێكیش رووناك نابێته‌وه‌، دڵپیسی ئه‌گه‌ر نه‌شت كوژێت، ئه‌وا له‌ده‌ست‌و پێت ده‌خاو ئیفلیجت ده‌كات"، زۆرجار ده‌وترێت هۆكاری دڵپیسی له‌ بڕوانه‌بوون به‌ خوده‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌كات، بۆ نموونه‌ كاتێك مرۆڤ هه‌ستبكات كه‌ رووخسارێكی خوازراوی نییه‌، یاخود جوان نییه‌، به‌ڵام روودی جوانییه‌كه‌ی له‌ ئاستێكی باشدایه‌و تووشی گرفتی دڵپیسی بووه‌ وه‌ك خۆی ده‌ڵێت "ماوه‌ی حه‌وت ساڵ په‌یوه‌ندی سۆزداریم هه‌بوو له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م، به‌ڵام دڵپیسی، هه‌راسانی كردبووم، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ نه‌مده‌هێشت ئه‌و كچه‌ به‌بێ پرسی من بۆ هیچ شوێنێك بڕوات، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ دایك‌و باوكیشی"، روودی وتیشی "دوای ئه‌وه‌ی بووینه‌ هاوسه‌ر متمانه‌ی ته‌واوم پێكرد دڵپیسییه‌كه‌م نه‌ما".

له‌ خۆشه‌ویستییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌كات
"دڵپیسی ژنان خۆشه‌ویستییه‌، به‌ڵام دڵپیسی پیاوان كاره‌ساتی لێده‌كه‌وێته‌وه‌"، ئه‌مه‌ وته‌ی كوڕێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵه‌یه‌و به‌ ئامانج خۆی ناساند پێیوایه‌ "زۆرجار له‌ خۆشه‌ویستییه‌كی له‌ راده‌به‌ده‌ره‌وه‌ ژنان دڵپیسی له‌ پیاوه‌كانیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام پیاوان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ كاتێك كه‌ متمانه‌یان به‌ هاوسه‌ركانیان نامێنێت‌و شكی لێده‌كه‌ن، دڵیان پیس ده‌بێت‌و له‌ ئه‌نجامیشدا رووداوی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێـته‌وه‌،" ئامانج باسی له‌ هاوڕێیه‌كی خۆی كرد و وتی "هاوڕێكه‌م بۆی باس كردووم كه‌ ژنه‌كه‌ی چۆن هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات له‌كاتی هاتنی مه‌سجێكی مۆبایل، ژنی هاوڕێكه‌م واده‌زانێت ته‌نها كچان مه‌سج بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌نێرن، بۆیه‌ هه‌میشه‌ خۆی مۆبایله‌كه‌ هه‌ڵده‌گرێت ‌و سه‌ره‌تا مه‌سجه‌كه‌ ده‌خوێنێته‌وه‌".




نه‌بوونی متمانه‌ به‌ یه‌كتر
ئه‌حمه‌د پیاوێكی ته‌مه‌ن 48 ساڵه‌و تا راده‌یه‌كی باش رۆشنبیره‌، دیدێكی جیاوازی هه‌یه‌ بۆ دڵپیسی و ده‌ڵێت "باشتروایه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی دڵیان پیسه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سی به‌رامبه‌ردا نه‌ژین و جیابوونه‌وه‌یان باشتره‌، چونكه‌ دڵپیسی واته‌ نه‌بوونی متمانه‌ و بڕوانه‌بوون به‌ یه‌كتر،" ئه‌م پیاوه‌ وتی "به‌ رای من پیاو تا زیاتر ئازاد بێت، ئه‌وه‌نده‌ كه‌متر خیانه‌ت ده‌كات،" هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ هۆكاره‌كانی دڵپیسی، ئه‌حمه‌د وتی "هۆكار زۆرن له‌وانه‌ یاسای رێگه‌پێدان به‌ فره‌ ژنی، واده‌كات كه‌ ژن هه‌میشه‌ له‌ دڵه‌ڕاوكێی ئه‌وه‌دا بێت هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌كه‌وێته‌ داوی خۆشه‌ویستییه‌وه‌‌و ژنی به‌سه‌ردا نه‌هێنێت، باری ئابووری به‌ هه‌ردوو ئاراسته‌كه‌ی فاكته‌رێكی گرنگه‌ بۆ خوڵقاندنی دڵپیسی ژنان‌و سه‌رچاوه‌ی هه‌موو كێشه‌یه‌كه‌"، وتیشی "باری ده‌روونی ناته‌ندروست ده‌بێته‌ هۆی دڵپیسی‌و دڵپیسیش ده‌بێته‌ هۆی تووشبوون به‌ نه‌خۆشی ده‌روونی".

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-8f472f196b.jpg

هۆكارو چاره‌سه‌ر
هۆشه‌نگ ڤاری مامۆستای په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كان‌و پسپۆڕ له‌بواری ده‌روونناسی له‌باره‌ی هۆكاری دڵپیسی ژنانه‌وه‌، ده‌ڵێت "جوانی پیاو ده‌بێته‌ هۆی راكێشانی سه‌رنجی ژنانی تر‌و كۆبوونه‌وه‌یان له‌ده‌وری ئه‌و پیاوه‌و ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ژن بترسێت له‌وه‌ی پیاوه‌كه‌ی هه‌ست‌و سۆزی بگۆڕێت به‌لای كه‌سێكی تردا، هه‌رچه‌نده‌ متمانه‌ی ته‌واویشی پێی هه‌بێت، چونكه‌ ئافره‌تی وا هه‌یه‌ توانای فریودانی پیاوی هه‌یه‌، بۆیه‌ دڵی لێ پیس ده‌كات، هۆكارێكی تریش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ژنێك ناتوانێت ئاره‌زووه‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌ی پڕبكاته‌وه‌، له‌وه‌ ده‌ترسێت كه‌ هاوسه‌ره‌كی په‌نابه‌رێته‌ به‌ر كه‌سانی تر، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی كه‌ له‌نێوانیاندا هه‌یه‌، هه‌روه‌ها باری ئابووریش كاریگه‌ریه‌كی زۆری هه‌یه‌ له‌سه‌ر دڵپیسی ژن به‌رامبه‌ر به‌ پیاوه‌كه‌ی، بۆ نموونه‌ گه‌ر پیاو ده‌وڵه‌مه‌ند بێت، یاخود بووه‌ خاوه‌ن پله‌و پایه‌ی به‌رز بیر له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ ژنێكی تر بێنێت‌و به‌هانه‌ ده‌دۆزێته‌وه‌ بۆیه‌ ژنه‌كه‌ ده‌ترسێت‌و دڵپیسی لێده‌كات."
هۆشه‌نگ له‌ درێژه‌ی ئاخاوتنه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ "جیاوازی ته‌مه‌ن رۆڵێكی باڵای هه‌یه‌ له‌ دڵپیسی بۆ نموونه‌ گه‌ر ژنه‌كه‌ گه‌وره‌تر بێت، هه‌میشه‌ له‌وه‌ ده‌ترسێت پیاوه‌كه‌ی به‌دوای كه‌سێكی هاوته‌مه‌نی خۆیدا بگه‌ڕێت، جگه‌ له‌وه‌ش، زۆرجار كێشه‌كه‌ له‌ پیاوه‌كه‌دایه‌ كه‌ له‌ رووی رۆمانسیه‌وه‌ به‌هێزه‌و چاو له‌ده‌ره‌و ره‌وشتی خۆی پێ كۆنترۆڵ ناكرێت، بۆیه‌ ژنه‌كه‌ی دڵپیسی لێده‌كات"، هه‌روه‌ك باسی له‌ مه‌سه‌له‌ی حه‌زلێكردن‌و دڵپیسی له‌ ئه‌كته‌رو گۆرانیبێژه‌كانی ته‌له‌فزیۆن كردو وتی "مه‌سه‌له‌ی حه‌زلێكردن له‌ پیاودا هه‌یه‌، مه‌رج نییه‌ ته‌نها له‌ ته‌له‌فزیۆن بێت، زۆرجار پیاو له‌ بازاڕدا ژنێك ده‌بینێت یاخود وێنه‌یه‌كی سه‌رگۆڤار یان هه‌رشتێك بێت هه‌ستی به‌لایدا ده‌جوڵێت، ئه‌مه‌ش غه‌ریزه‌یه‌و زۆرجار ده‌بێته‌ هۆی بیركردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی كه‌سه‌كه‌و تووشی له‌ رێ لادانی ده‌كات"، هه‌روه‌ك باسی له‌ خاڵێكی تریش كرد "پیاوه‌كه‌ باسی ژیانی رابردووی خۆی بۆ ژنه‌كه‌ی ده‌كات‌و ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ كچانی تردا هه‌یبووه‌، پێش خواستنی ئه‌م ژنه‌ و واده‌كات هه‌میشه‌ ئه‌م ژنه‌ گومانی لێ بكات‌و دڵی لێ پیس بكات".
سه‌باره‌ت به‌ چاره‌سه‌ری دڵپیسی ڤاری وتی "پێویسته‌ پیاو بزانێت گه‌ر خۆی له‌ ده‌ره‌وه‌ی خێزان هه‌ڵه‌ بكات به‌ هه‌مان شێوه‌ ژنه‌كه‌یشی تووشی هه‌ڵه‌ی واده‌بێت، به‌ هه‌بوونی متمانه‌و سیقه‌ له‌نێو خێزاندا ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر ده‌بێت، گه‌ر پیاو بیری له‌مه‌ كرده‌وه‌ ئه‌وه‌ هه‌ڵه‌ناكات، خاڵێكی تری زۆرگرنگ ئه‌وه‌یه‌، ده‌بێت هاوسه‌ره‌كان درۆ له‌گه‌ڵ یه‌كتردا نه‌كه‌ن‌و هه‌میشه‌ راستگۆبن بۆ ئه‌وه‌ی ببنه‌ خاوه‌ن خێزانێكی به‌خته‌وه‌ر."
هه‌فتانه‌ - له‌یلا مه‌حمود



ده‌نگوباس

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن alan3 (2009-02-20 18:09:02)

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-1afb8d21f0.jpgzorm ber akrdn ewa bashn
به‌یانی رۆژی له‌دایك بونمه‌ 6-9
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2492031&c=7476406 له‌22-1-2009 دامناوه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-02-20 18:04:42

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604
WindowsXPMSIE

Re: ژنان دڵپیسی له‌ چی بكه‌ن؟

dast xosh bet

دل بيسى شتيكى باش نييه له مرؤفدا بوونى هةبيت ج جاى ئةوةى له نيوان دوو رةكةزى نير و ميدا هةبيت له جونكه ئةكةر ژن يان پياو دليان بيس بيت لةيةك له هيجى خؤرايى و هيج شتيك بوونى نةبيت لةوانةيه ئةمه كاردانةوةى هةبيت بةوةى له رقدا ئينجا ئةو شته بةرجةسته بكةن كه دلبيسييةكةى بى دروست ئةبيت....بةلام ئةكةر دلبيسى لةسةر بنةماى ئةوةش بيت كه با بليين بياو يان خيزانةكةى بؤ ئةوه بيت يةك له دةست نةدةن ئةوه شتيكى خراب نابيت ...

كاتت شاد

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-02-20 18:24:05

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: ژنان دڵپیسی له‌ چی بكه‌ن؟

  ده‌ست خۆش بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته‌
وه‌ک کاکه‌ شا دۆست ئاماژه‌ی پێ کرد دل پیسی یه‌کێکه‌ له‌ کاره‌ خراپه‌کان یاخود بلێین ره‌وشته‌ خرابه‌کان له‌ نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زدا
زۆر پێویسته‌ مرۆڤ خۆی له‌م ره‌وشته‌ لابدات
هه‌رده‌م سه‌رکه‌وتوو بیت بێ به‌شمان نه‌که‌ی له‌ کارو و بابه‌ته‌ به‌سوده‌کان
ته‌مه‌ن دڕیژ بیت

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-02-20 18:38:26

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: ژنان دڵپیسی له‌ چی بكه‌ن؟

ba dlnyay dlpisy afrat ba be sabab nya,, gar barambarakai kareki wa naka dli ley pis bka awysh la xoyawa aw dlarawkeya la xoya drwst naka,,
wa ranga hande jar dlpisi la xoshawysty zoryshawa be balam     amash awa  asalmene ka barambarakai baw radayay am xoshi nawe...



dast xosh be babateki jwana .. sarkautubit

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-02-20 20:19:06

Kardo dJ
ئه‌ندامی ڕاگیراو
شوێن: سلێــــــــمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-16
دواترین سه‌ردان: 2009-03-02
په‌یامه‌كان: 906
ویبگه‌
WindowsVistaMSIE7

Re: ژنان دڵپیسی له‌ چی بكه‌ن؟

ده‌ست خۆش

بژی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-02-24 20:54:04

alan3
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-16
دواترین سه‌ردان: 2011-01-09
په‌یامه‌كان: 958
WindowsXPMSIE7

Re: ژنان دڵپیسی له‌ چی بكه‌ن؟

ده‌ستت خۆش بێت دۆستی گیان بۆ به‌شداری كردنت
هاورێ گیان راسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك له‌ده‌ست نه‌ده‌ن دوو هاوسه‌ر به‌لاَم نابێت دڵ پیس بكه‌ن له‌ یه‌كتری ئه‌بێت غیره‌ بكه‌ن قه‌ینا چونكه‌ دڵ پیسی ئه‌بێته‌ هۆی لاوازی خۆشه‌ویستی و له‌یه‌ك دابران وه‌ ئه‌گه‌ر بۆ نمونه‌ ژنه‌كه‌ دڵی پیس كرد له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی باشتره‌ زۆر به‌ ووریایی لێی تێبگات و بزانه‌ هۆی چیه‌ كه‌ دڵی لێی پیس كردووه‌ ئه‌یه‌ ئه‌و كرده‌وه‌ی ئه‌یكات تا چه‌ند ئاساییه‌ بۆ نمونه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی زۆر قسه‌ له‌گه‌ڵ كچه‌ ئه‌كات یان رووی خۆشه‌و زۆر نزیك ئه‌بیته‌وه‌ له‌ ژن له‌وانه‌به‌ به‌ دڵێكی پاكه‌وه‌ بێت له‌م حاڵه‌ته‌یه‌ نابێت دڵی لێ پیس بكات
به‌لاَم ئه‌گه‌ر زانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی خۆی كه‌م بوو زیاتر ئیهتمامی یا به‌ كچانی كه‌ ئه‌گه‌ر هاورێی بن یان دراوسێی بن یان هه‌ركه‌سێكی كه‌ بێت ئه‌وه‌ ئه‌بێت زوو چاره‌سه‌ری بكات له‌وانه‌یه‌ له‌ رووی په‌یوه‌نمدیه‌وه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی تێر نه‌بوبێت بۆیه‌ به‌دوای كه‌سێكه‌ ده‌گه‌رێت كه‌ حه‌زو ئاره‌زووه‌كانی تێر بكات بۆیه‌ لێره‌دا ده‌بێت شێوازێك به‌كار بهێنێت كه‌ سه‌رنجی هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆ لای خۆی رابكێشێت به‌ هه‌میشه‌یی پێویسته‌ گۆرانكاری له‌ خۆیدا بكات بۆ نمونه‌ زیاتر خۆی جوان بكات وه‌ زیاتر ئیهتمام بدات به‌خۆی و جه‌سته‌ی وه‌ شێوازی ماڵه‌كه‌ی و ژوره‌كه‌ی و ئه‌و ره‌نگانه‌ی كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی زۆر حه‌زی لێده‌كات له‌به‌ری بكات وه‌ك چۆن پێش زه‌واج خۆی جوان كردووه‌ هاهاها ئێستا زیاتر خۆی جوان بكات چونكه‌ پیاو زۆر حه‌زی له‌گۆرانكاریه‌ چونكه‌ حه‌زی له‌ دووباره‌ نیه‌


****************************************************


ده‌ستی تۆش خۆش كاكه‌ سیروان گیان
هاورێ گیان راسته‌ دڵ پیسی شتێكی خراپه‌ به‌لاَم  ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت دڵی لێ پیس كردی چی ده‌كه‌یت ؟؟ هاهاها
ئه‌بێت به‌ دوای ئه‌و هۆیه‌ بگه‌رێت بزانی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت دڵی لێت پیسه‌
1 له‌وانه‌یه‌ زۆری تۆ خۆش بوێت بۆیه‌ بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی دڵت لێ پیس بكات
2 یان هه‌ڵسوكه‌وتت گۆراوه‌ به‌رامبه‌ری
3 یان شتێكی لێ بینیویت كه‌ به‌ هه‌ڵه‌ لێت تێگه‌یشتووه‌
بۆیه‌ ده‌بێت زۆر به‌ وریاییه‌وه‌ بزانی بۆ دڵی لێ پیس كردویت بۆ ئه‌وه‌ی تێیگه‌یه‌نیت كه‌ تۆ خۆشت ئه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی دڵ چاك بێته‌وه‌


*********************************************

سوپاس په‌پوله‌ گیان
ده‌ستت خۆش بێت بۆ به‌شداریت زۆر دڵ خۆش بوم كه‌ كچێكی كراوه‌ی وه‌كو تۆ به‌شداری له‌م بابه‌ته‌ كرد
ئه‌مه‌ زیاتر بۆ رۆشنبیر كردنی ئه‌ندامانه‌ ئه‌م گفتوگۆیانه‌ به‌لاَم هه‌ندێ كچ و كور شه‌رم ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه‌ قسه‌ بكه‌ن
سوپاس هاورێ گیان
بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ بێ هۆ نیه‌ ئافره‌ت دڵ پیس ئه‌كه‌ت له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌وه‌ دوو بۆچوونی هه‌یه‌ یان زۆری خۆش ئه‌وێت وه‌كو پێشتر باسمان كرد یان شتێكی لێ بینیوه‌ به‌لاَم بۆچونی زۆرتریش هه‌یه‌ كه‌ دڵ له‌یه‌ك پیس بكه‌ن له‌وانه‌ بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه‌ رۆژانه‌ ئاسایی خۆی بگۆرێ ئه‌وه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی قسه‌ ناكات به‌لاَم ئه‌گه‌ر رۆژێ زۆر خۆی جوان بكات و عه‌ترو جلی جوان له‌به‌ر بكات بۆ میوانی ئه‌روات به‌ ته‌نیا یه‌كسه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی دڵی لێ پیس ده‌كات ئه‌كسه‌ر ده‌ڵێ ئه‌وه‌ ده‌چی بۆ كوێ با منیش بێم هاهاها یان دڵ خۆش بێت بۆ پیاوه‌كه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی ته‌نوره‌یه‌كی كورتی ره‌نگی سور له‌به‌ر بكات و سوراوێكی په‌مه‌یی و قژی خاو بكاته‌وه‌ بڵێ ئه‌چم بۆ عیدمیلادی ئه‌و كچه‌ی ره‌فیقم ئه‌وه‌ یان غیره‌ی لێده‌كات یان دڵی لێ پیس ده‌كات ئه‌م دڵ پیسیه‌ی ئه‌مانه‌ی له‌ سه‌ره‌وه‌ باسم كرد ئه‌وه‌ له‌یه‌ك تێنه‌گه‌یشتنه‌و وه‌ زۆر یه‌كتر ناناسن بۆیه‌ توشی ئه‌م رووداوه‌ ده‌بن بۆیه‌ رۆژانه‌ كاتێك دانین بۆ ئه‌وه‌ی گوێ له‌یه‌كتری بكه‌ن و خۆشه‌ویستیه‌كانیان تۆخ بكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئاگایان له‌یه‌ك بێت و حه‌زو ئاره‌زووه‌كانی خۆیان تێر بكه‌ن و وه‌ گۆرانكاری له‌ شێوه‌ی خۆیان بكه‌ن بۆ نمونه‌ قژی درێژه‌ كورتی بكه‌ره‌وه‌ یان مێشی بكه‌ یان ژوره‌كه‌ت ره‌نگی دیواره‌كان بگۆره‌ یان ره‌نگی په‌رده‌كه‌ت یان ژوری نوستن به‌رگه‌كانی بگۆره‌ یان جله‌كانی ماڵه‌وه‌ت ده‌ره‌وه‌ ئه‌مانه‌ گۆرانكاری به‌سه‌ر بهێنیت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی دڵی یه‌كتری رابكێشن بۆ لای یه‌كتری بۆ ئه‌وه‌ی چ پیاو یان ئافره‌ت په‌نا نه‌بات بۆ كه‌سێكی كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئاره‌زووه‌كانی تێر بكات ئه‌و كاته‌ دڵ له‌ یه‌كتری پیس ناكه‌ن

وه‌ چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له‌م كێشه‌یه‌ رزگارت بێت
پێویسته‌ چ ژن چ پیاو زۆر ئیهتمام به‌یه‌ك بده‌ن و متمانه‌ به‌یه‌ك بكه‌ن و هیچ شتێكی شاره‌وه‌یان نه‌بێت وه‌ ئه‌گه‌ر شكیان له‌یه‌ك كرد به‌یه‌كتری بڵێن بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بكه‌ن نه‌ك بیشارنه‌وه‌ له‌یه‌كتر



*************************************


supas Kardo dJ  gian
dastt xosh bet hewadarm ba dlt bet
sarkawtw bet basaka


*******************************
********************
***********
alan

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن alan3 (2009-02-24 20:56:53)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-02-26 09:08:44

D e l i a
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: ★ HaWleR★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-13
دواترین سه‌ردان: 2011-07-20
په‌یامه‌كان: 623
WindowsVistaMSIE7

Re: ژنان دڵپیسی له‌ چی بكه‌ن؟

ده‌ســــت خـــۆش کـــاکــــه‌ ئـــالان

ســـه‌رکــــه‌وتـــوو بــییت

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f48ce373e9.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2009-03-01 17:08:27

alan3
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-16
دواترین سه‌ردان: 2011-01-09
په‌یامه‌كان: 958
WindowsXPMSIE7

Re: ژنان دڵپیسی له‌ چی بكه‌ن؟

supas S a n a  gian hewadarm ba ldt bwbet babataka
dastt xosh bet

*******************
************
******
alan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net