.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1




الحمد لله رب العالمين، والصلاة والسلام على رسوله محمد الأمين، وعلى آله وأصحابه أجمعين.
ئێمه‌ی به‌نده‌ی خودا كه فه‌رمانمان پێكراوه به په‌رستنی خودا و ئه‌نجامدانی كاری چاك؛ سه‌ربه‌ست نه‌كراوین له هه‌ڵبژاردنی ئه‌و په‌رستشه یان ئه‌و كاری چاكه و هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه‌ی كه بۆی ئه‌نجام ده‌ده‌ین، به گوزارشتێكی دیكه ئازاد نه‌كراوین له‌وه‌ی كه چی به په‌رستش و كاری چاك بزانین و چۆن بیكه‌ین و كه‌ی بیكه‌ین و بۆ كێی بكه‌ین، به‌ڵكوو بۆ بۆ وه‌رگیران و قبووڵ بوونی ئه‌و په‌رشتش و كرده‌وه‌یه مه‌رجی تایبه‌ت هه‌یه، ئه‌گه‌ر په‌رستش و كرده‌وه‌كانمان خاڵی بن له یه‌كێك له‌و مه‌رجانه ئه‌وه ـ په‌نا به‌خودا ـ ڕه‌نجه‌ڕۆ ده‌بین، هه‌وڵ و كۆششه‌كانمان به فیڕۆ ده‌چن و به ده‌ردی ئه‌وانه ده‌چین كه خودای گه‌وره له‌باره‌یانه‌وه فه‌رموویه‌تی: قُلْ هَلْ نُنَبِّئُكُمْ بِالْأَخْسَرِينَ أَعْمَالًا (*) الَّذِينَ ضَلَّ سَعْيُهُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَهُمْ يَحْسَبُونَ أَنَّهُمْ يُحْسِنُونَ صُنْعًا [الكهف: 103ـ104] واته: (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر به خه‌ڵكی بڵێ: ئایا ده‌تانه‌وێ هه‌واڵی ئه‌وانه‌تان پێبده‌ین كه زیانمه‌ندترینن له كرده‌وه‌كانیاندا؟ (*) ئه‌وانه‌ن كه له دونیادا كۆششیان به فیڕۆ چووه، كه‌چی واده‌زانن كاری چاك ئه‌نجام ده‌ده‌ن).
هه‌ر بۆیه زۆر پێویسته، به‌ڵكوو له‌وه گرنگتر نییه كه ئه‌و مه‌رجانه بزانین و كردهوهكانمانی پێههڵسهنگێنین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر تێیاندا هه‌ن؛ شوكری خودا بكه‌ین و دڵخۆش ببین كه ته‌قالامان به‌فیڕۆ نه‌چووه، ئه‌گه‌ریش ـ په‌نا به‌خودا ـ تێیاندا نین؛ خێرا و به‌بێ ڕاوه‌ستان تۆبه بكه‌ین و ئیدی له‌مه‌ولا به پێی ئه‌و مه‌رجانه كاره‌كانمان ئه‌نجام بده‌ین.
جا بۆ وه‌رگیرانی كرده‌وه و په‌رستش سێ مه‌رج هه‌ن، دووانیان تایبه‌تن به پهرستشهكهوه و ئه‌و مه‌رجه‌كه‌ی دیكه تایبه‌ته به ئه‌نجامده‌ری په‌رشتش و كرده‌وه‌كه.
ئه‌و دووه‌ی كه تایبه‌تن به كرده‌وه‌كه:
یه‌كه‌م: ئیخلاس، نیاز پاكی، واته: هه‌ر كرده‌وه و په‌رستشێك كه ئه‌نجامی ده‌ده‌یت ده‌بێت ته‌نها نیازت بۆ خودا بێت و به‌شی جگه له خودای تێدا نه‌بێت، خودای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ حُنَفَاءَ [البينة: 5]، واته: (فه‌رمانیشیان به هیچ پێنه‌درابوو جگه له‌وه‌ی كه خودا بپه‌رستن و به نیازپاكییه‌وه دینداریی بۆ بكه‌ن و لایه‌نگیری ئیمان بن). وه فه‌رموویه‌تی: وَمَا لأَحَدٍ عِنْدَهُ مِنْ نِعْمَةٍ تُجْزَى (*) إِلا ابْتِغَاءَ وَجْهِ رَبِّهِ الأَعْلَى (*) وَلَسَوْفَ يَرْضَى [الليل: 19ـ21]، واته: ( ـ ئه‌وه‌ی كه ماڵی به‌خشی ـ بۆ ئه‌وه نه‌بووبێ كه چاكه‌ی به‌سه‌ره‌وه بووبێت و ئه‌میش پاداشتی دابێته‌وه * به‌ڵكوو ته‌نها له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندیی په‌روه‌ردگاری هه‌ره‌به‌رزی ئه‌و كاره‌ی كردووبێت * ئه‌وه بێگومان ئه‌ویش ڕازی ده‌بێت ـ به‌و پاداشته مه‌زنه‌ی كه خودا بۆی داناوه).
دیسان فه‌رموویه‌تی: مَنْ كَانَ يُرِيدُ حَرْثَ الْآَخِرَةِ نَزِدْ لَهُ فِي حَرْثِهِ وَمَنْ كَانَ يُرِيدُ حَرْثَ الدُّنْيَا نُؤْتِهِ مِنْهَا وَمَا لَهُ فِي الْآَخِرَةِ مِنْ نَصِيبٍ [الشورى: 20]، واته: (هه‌ركه‌سێك پاداشتی دواڕۆژی گه‌ره‌ك بێت؛ ئه‌وه له پاداشته‌كه‌ی چه‌ند به‌رامبه‌ر بۆ زیاد ده‌كه‌ین، هه‌ر كه‌سێكیش پاداشتی دونیای گه‌ره‌ك بێت؛ ئه‌وه له دونیا به‌شی ده‌ده‌ین، به‌ڵام له ڕۆژی دواییدا هیچ به‌شێكی نادرێتێ).
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: مَنْ كَانَ يُرِيدُ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا وَزِينَتَهَا نُوَفِّ إِلَيْهِمْ أَعْمَالَهُمْ فِيهَا وَهُمْ فِيهَا لا يُبْخَسُونَ (*) أُولَئِكَ الَّذِينَ لَيْسَ لَهُمْ فِي الآخِرَةِ إِلا النَّارُ وَحَبِطَ مَا صَنَعُوا فِيهَا وَبَاطِلٌ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ [هود: 15ـ16]، واته: (ئه‌وه‌ی له كرده‌وه‌یدا مه‌به‌ستی دونیا و خۆشیی دونیا بێت؛ ئه‌وه هه‌ر له دونیا به‌ته‌واوی پاداشتیان ده‌ده‌ینه‌وه و هیچیان لێ كه‌م ناكرێته‌وه * ئه‌وانه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له ڕۆژی دواییدا هیچیان بۆ نییه جگه له ئاگر وه كار و كرده‌وه‌كانیان بێكهڵك و پووچه‌ڵ بوو).
پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (إنما الأعمال بالنيات وإنما لكل امرئ ما نوى فمن كانت هجرته إلى دنيا يصيبها أو إلى امرأة ينكحها فهجرته إلى ما هاجر إليه) (١) واته: ( كرده‌وه‌كان به پێی نیازهكانن، مرۆڤیش هه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ده‌بێت كه نیازی بووه، جا هه‌ر كه‌سێك كۆچه‌كه‌ی له پێناوی دونیا بێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی بخات؛ یان بۆ ئافره‌تێك بێت كه بیهێنێت؛ ئه‌وه هه‌ر بۆ ئه‌وه‌یه كۆچی بۆ كردووه).
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: خودای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: (أنا أغنى الشركاء عن الشرك من عمل عملا أشرك فيه معي غيري تركته وشركه) (٢) واته: (من بێنیاترین كه‌سم له هاوه‌ڵدانان، هه‌ركه‌سێك كارێك بكات و كه‌سێكی دیكه‌ی تێدا بكات به هاوه‌ڵم؛ ئه‌وه وازی لێده‌هێنم له‌گه‌ڵ شیركه‌كه‌ی).
ئه‌م مه‌رجه له پێداویسته‌كانی وشه‌ی (لاإله إلا الله) یه، چونكه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه په‌رستش ته‌نها بۆ خودا بێت و بۆ جگه له ئه‌و نه‌بێت، هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌رجه نه‌بێت؛ ئه‌وه كرده‌وه‌كه ده‌چێته بازنه‌ی شیركه‌وه ـ خودا بمانپارێزێت لێی ـ.
دووه‌م: سازگاری له‌گه‌ڵ شه‌رع، به‌و واتایه‌ی كه ئه‌و په‌رستش و كرده‌وه‌یه ده‌بێت به‌و شێوه‌یه بێت كه خودا و پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) شهرعاندوویانه و ویستوویانه له قورئان سوننه‌تدا، خودای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: وَاتَّبِعُوهُ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ [الأعراف: 158] واته: (وه شوێنی ـ پێغه‌مبه‌ر ـ بكه‌ون به‌شكوم بكه‌ونه سه‌ر ڕاسته‌ڕێ)، وه فه‌رموویه‌تی: قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ [آل عمران: 31]، واته: (بڵێ: ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستده‌كه‌ن و خوداتان خۆش ده‌وێت؛ وه‌رن شوێنی من بكه‌ون ئه‌وجا خودا‌ش ئێوه‌ی خۆش ده‌وێت و له تاوانه‌كانتان خۆش ده‌بێت، خودا به‌خشنده و میهره‌بانه).
پێغه‌مبه‌ری خودا‌ش (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (من عمل عملاً ليس عليه أمرنا فهو رد) (٣) واته: هه‌ر كه‌سێك كارێك بكات كه فه‌رمانی ئێمه‌ی له‌سه‌ر نه‌بێت؛ ئه‌وه وه‌رناگیرێت)، هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: (فعليكم بسنتي و سنة الخلفاء الراشدين المهديين بعدي، عضوا عليها بالنواجذ و إياكم و محدثات الأمور ، فإن كل محدثة بدعة و كل بدعة ضلالة) (٤) واته: (ده‌ست بگرن به سوننه‌تی من و سوننه‌تی خه‌لیفه ڕاشیدنه ڕێنماییكراوهكانم، به ددانه‌كانتان توند بیگرن، وه خۆتان بپارێزن له كاره نوێباوه‌كان ـ له دیندا ـ چونكه هه‌موو نوێباوێك داهێنراوه و هه‌موو داهێنراوێكیش گومڕاییه).
ئه‌مه به شێوه‌یه‌كی گشتی، به شێوه‌ی تایبه‌تیش؛ فه‌رموویه‌تی: (صلوا كما رأيتموني أصلي) (٥) واته: (نوێژ بكه‌ن به‌و شێوه‌یه‌ی من ده‌بینن ده‌یكه‌م)، سه‌باره‌ت به حه‌جیش فه‌رموویه‌تی: (خذوا عني مناسككم) (٦) واته: (كاره‌كانی حه‌ج له منه‌وه وه‌رگرن).
ئه‌م مه‌رجه‌ش له پێداویسته‌كانی (محمد رسول الله) یه، چونكه ئه‌م وته‌یه ئه‌وه ده‌خوازێت كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بكه‌ین به پێشهگی خۆمان و كار و كرده‌وه‌كانمان وه‌ك هی ئه‌و وابێت، هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌رجه نه‌بێت؛ ئه‌وه كردهوهكهمان ده‌چێته بازنه‌ی بیدعهتهوه.
ئه‌م دوو مه‌رجه له چه‌ند ئایه‌تێكی قورئاندا پێكه‌وه ناوبراون، له‌وانه:
بَلَى مَنْ أَسْلَمَ وَجْهَهُ لِلَّهِ وَهُوَ مُحْسِنٌ فَلَهُ أَجْرُهُ عِنْدَ رَبِّهِ وَلا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلا هُمْ يَحْزَنُونَ [البقرة: 112]، واته: (نه‌خێر وانییه ـ كه به‌هه‌شت تایبه‌ت بێت به تاقمێكه‌وه ـ به‌ڵكوو هه‌ركه‌سێك خۆی به پاكی ته‌سلیمی خودا بكات و چاكه‌كار بێت ـ به‌وه‌ی كه سازگار بێت له گه‌ڵ شه‌رعدا ـ؛ ئه‌وه پاداشتی لای په‌روه‌ردگاری وه‌رده‌گرێت و ئه‌م كه‌سانه هیچ ترسێكیان لێنانیشێت و خه‌میش ناخۆن).
هه‌روه‌ها: فَمَنْ كَانَ يَرْجُو لِقَاءَ رَبِّهِ فَلْيَعْمَلْ عَمَلًا صَالِحًا وَلَا يُشْرِكْ بِعِبَادَةِ رَبِّهِ أَحَدًا [الكهف: 110] واته: (جا هه‌ركه‌سێك ده‌یه‌وێت به ڕووپاكی بگات به په‌روه‌ردگاری؛ با كاری چاك ـ سازگار له‌گه‌ڵ شه‌رع ـ بكات و هیچ كه‌سێك نه‌كات به هاوه‌ڵ له په‌رستنی په‌روه‌ردگاریدا).
مه‌رجی سێیه‌م: كه تایبه‌ته به ئه‌نجامده‌ری كرده‌وه‌كه؛ ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت موسوڵمان بێت و له شیرك و كوفر پاك بێت، واته: ئه‌گه‌ر كه‌سێك بێت په‌رستشێك بكات، نیازی پاك بێت و ته‌نها بۆ خودای ئه‌نجام بدات و سازگاریش بێت له‌گه‌ڵ شه‌رعدا، به‌ڵام كه‌سه‌كه خۆی موسوڵمان نه‌بێت، یان خۆی به موسوڵمان بزانێت به‌ڵام شیرك و كوفری هه‌بێت؛ ئه‌وه پهرستشهكهی لی وه‌رناگیرێت و پووچه‌ڵ ده‌بێت، خودای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: مَنْ عَمِلَ صَالِحًا مِنْ ذَكَرٍ أَوْ أُنْثَى وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَنُحْيِيَنَّهُ حَيَاةً طَيِّبَةً وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَجْرَهُمْ بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ [النحل: 97]، واته: (هه‌ركه‌سێك نێرینه بێت یان مێیینه، ئه‌گه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی چاك بكات و ئیمانداریش بێت؛ ئه‌وه ـ له دونیادا ـ به ژیانێكی خۆش ده‌یژێنین و ـ له ڕۆژی دواییشدا ـ پاداشتێكیان ده‌ده‌ینه‌وه كه له‌و كرده‌وانه چاكتر بێت وا كردوویانه).
سه‌باره‌ت به كرده‌وه‌ی كافرانیش فه‌رموویه‌تی: وَقَدِمْنَا إِلَى مَا عَمِلُوا مِنْ عَمَلٍ فَجَعَلْنَاهُ هَبَاءً مَنْثُورًا [الفرقان: 23]، واته: بێباوه‌ڕان هه‌ر كارێكی چاك كه ده‌یكه‌ن؛ وه‌ك تۆزی بابرده‌ڵه‌ی لێده‌كه‌ین).
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ [الزمر: 65]، واته: ـ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ـ ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵ دابنێیت؛ ئه‌وا كرده‌وه‌كانت پووچه‌ڵ ده‌بنه‌وه و ده‌چیته ڕیزی دۆڕاوه‌كان).
وته‌ی زانایان له‌م باره‌یه‌وه
ئیمامی فوزه‌یلی كوڕی عیاز (ڕه‌حمه‌تی خودای لێبێت) له ته‌فسیری ئایه‌تی الَّذِي خَلَقَ الْمَوْتَ وَالْحَيَاةَ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلا[الملك: 2]، دا فه‌رموویه‌تی: (أَحْسَنُ عَمَلا) واته: (أخلصه وأصوبه) به ئیخلاستر و سازگارتر بێت له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌ت، هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: "كرده‌وه قبووڵ ناكرێت تا به ئیخلاس و سازگار نه‌بێت، به ئیخلاس یانی ته‌نها بۆ خودا بێت، سازگاریش یانی به‌پێی سوننه‌ت بێت" (٧).
شێخی ئیسلام ئیبن ته‌یمیه (ڕه‌حمه‌تی خودای لێبێت) فه‌رموویه‌تی: "پوخته‌ی دین دوو بنه‌مایه، ئه‌وه‌یه كه جگه له خودا نه‌په‌رستین، وه ته‌نها به پێی ئه‌وه‌ی كه شهرعاندوویهتی بیپه‌رستین، نه‌ك به بیدعهتهكان .... ئه‌مه‌ش چه‌سپاندنی حه‌قیقه‌تی وته‌ی شایه‌تمانه به (لاإله إلا الله ومحمد رسول الله)، به‌شی یه‌كه‌میان ئه‌وه‌ی تێدایه كه جگه له خودا نه‌په‌رستین، دووه‌میش ئه‌وه‌ی تێدایه كه موحه‌ممه‌د (صلى الله عليه وسلم) نێردراو و پێغه‌مبه‌ری خودایه، هه‌ربۆیه پێویسته له‌سه‌رمان باوه‌ڕ به هه‌واڵی بكه‌ین و فه‌رمانی جێبه‌جێ بكه‌ین، وه ئه‌ویش بۆمانی ڕوون كردووه‌ته‌وه كه به چی خودا بپه‌رستین و نای لێكردووین له شته نوێباوه‌كان و پێی ڕاگه‌یاندووین كه ئه‌و شتانه گومڕایین" (٨).
وه ئیمامی ئیبن ڕه‌جه‌بی حه‌نبه‌لی (ڕه‌حمه‌تی خودای لێبێت) له شیكردنه‌وه‌ی فه‌رمووده‌ی (من عمل عملا ليس عليه أمرنا فهو رد) دا فه‌رموویه‌تی: " ئه‌م فه‌رمووده‌یه بنه‌مایه‌كی گه‌وره‌یه له بنه‌ماكانی ئیسلام، هه‌روه‌كوو ته‌رازوو وایه بۆ كرده‌وه‌كانی له ڕواڵه‌تدا، وه‌ك چۆن فه‌رمووده‌ی (الأعمال بالنيات) ته‌رازووه بۆ كرده‌وه‌كان له ده‌رووندا، جا هه‌رچۆنێك كه هه‌ر كارێك ته‌نها بۆ خودا ئه‌نجام نه‌درێت، ئه‌نجامده‌ره‌كه‌ی هیچ پاداشتێكی نادرێتێ؛ هه‌رواش هه‌ر كارێك كه به پێی فه‌رمانی خودای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (صلى الله عليه وسلم) نه‌بێت؛ ئه‌وه ده‌درێته‌وه به‌سه‌ر ئهنجامدهریدا، وه هه‌ر كه‌سێك شتێك له دیندا دابهێنێت كه خودا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (صلى الله عليه وسلم) ڕێگه‌یان پێنه‌دابێت؛ ئه‌وه ئه‌و شته فڕی به دینه‌وه نییه) (٩).
پوخته‌ی باسه‌كه
له‌م باسه‌دا ئه‌وه ڕوون كرایه‌وه كه بۆ وه‌رگیرانی كرده‌وه سێ مه‌رج هه‌یه، ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌و مه‌رجانه نه‌بن ئه‌وه وه‌رناگیرێت و پووچه‌ڵه، ئه‌و مه‌رجانه‌ش ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م: ئیخلاس، واته ته‌نها بۆ خودا بێت و به‌شی جگه له خودای پێوه نه‌بێت.
دووه‌م: سازگاری له‌گه‌ڵ شه‌رع، واته خودی ئه‌و په‌رستشه و چۆنێتی و چه‌ندێتی و كات و شوێنه‌كه‌شی له قورئان و سوننه‌تدا هه‌بێت.
سێیه‌م: ده‌بێت ئه‌نجامده‌ر موسوڵمان و دووره‌په‌رێز بێت له شیرك، واته ئه‌گه‌ر كافر بێت؛ یان شیرك له بیروباوه‌ڕی یان كرداری یان گوفتاریدا هه‌بێت؛ ئه‌وه كرده‌وه‌ی هیچ لێوه‌رناگیرێت.
جا خوێنه‌ری به‌ڕێز! ئه‌مه ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی كورت بوو هیوادارم به‌سوود بووبێت بۆت.
له خودای گه‌وره‌ش ده‌پاڕێمه‌وه كه بمانگێڕێت له موسوڵمانانی یه‌كخواپه‌رستی موخلیس و ساڵح وله خۆمان باوك و دایكیشمان خۆش ببێت، وه په‌نای پێده‌گرم كه له گرۆی ڕهنجهڕۆكان بین.
وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
په‌راوێز
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(١) بوخاری گێڕاویه‌تییه‌وه.
(٢) موسلیم گێڕاویه‌تییه‌وه.
(٣) هه‌ر موسلیم.
(٤) ته‌به‌رانی گێڕاویه‌تییه‌وه و شێخ ئه‌لبانی به سه‌حیحی داناوه. (سلسلة الأحاديث الصحيحة) فه‌رمووده‌ی ژماره: (٢٧٣٥).
(٥) بوخاری گێڕاویه‌تییه‌وه.
(٦) موسلیم گێڕاویه‌تییه‌وه.
(٧) ته‌فسیری ئیمامی به‌غه‌وی (معالم التنزيل): (ب ٨ ل ١٧٦).
(٨) مجموع الفتاوى(ب ١٠ ل ٢٣٤).
(٩) نيل الإرب من جامع العلوم والحكم ( ل ٨٦ و ٨٧).
****له سايتى به‌رێز به‌سته‌ر لادرا ، دانانی به‌سته‌ری مالپهر و یانه‌ی تری کوردی رێگه پێدراو نیه به پێی یاساکانی یانه
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئیسلام
سه‌رپه‌رشتیار / سیروان
وه وه ركيراوة****


له‌سه‌ر هێڵ نییه











له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش به‌ڕێزم...
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆش


له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
