.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









روح مه‌دە به هیچ خه‌یاڵێک
هه‌ر‌شه‌و خه‌یاڵی تۆ دێته نێو جه‌سته‌م له‌شم دەجولێنێ
روح دەبێ به په‌ری به‌رەو ووڵاتی عه‌شق دەم‌فرێنێ
ناخ دەم‌دوێنێ دەلێ روح مه‌دە به هیچ خه‌یالێ با نه‌ی‌فرێنێ
دەنا وەک گه‌ڕمێن و کوێستان که چۆن سه‌ر له قورینگ دەشێوێنێ
کاتی دێیه نێو له‌شم، بۆ له خۆم بێبه‌شم؟
کاتی که دەرۆی له نێو له‌شم، بۆ مد‌هۆشم؟
وەرە دوور‌به‌وە له له‌شم، با هه‌بێ هۆشم
دەنا ڕۆژێ خۆم وون دەبم له نێو له‌شم
که‌س دەزانێ روح به چ زمانێ له‌گه‌ڵ له‌ش دەدوێ؟
یان ناخی دڵ به چ زمانێک له‌گه‌ڵ روح دەدوێ؟
هه‌رکات تۆ زمانی روح و دڵت زانی، وەرە نێو جه‌سته‌م
بڕو نێو دێڕی دڵم بخوێنه، ئه‌وسا دەزانی چیه مه‌به‌ستم
زۆر بیستومه دەلێن به خه‌یاڵ مه‌ستم
من ئه‌و دێڕە ، قه‌ت نا‌په‌رستم
هه‌ر به خه‌یاڵی که‌سێ مه‌ستم
که مه‌ستی خه‌یاڵ بناسێ
ناچمه داوێنی که‌سێ
که زمانی مه‌ستی خه‌یاڵ نه‌ناسێ
خه‌یاڵ ووڵاتێکه بێ‌دەنگ‌و بێ‌ڕەنگ، به‌ڵام زۆر پیر‌ۆزە
ئه‌ی مروڤی زاڵم، تۆ بۆ تێک دەدەی ئه‌و ووڵاته پیر‌ۆزە؟
بڕو هه‌رکات یاسای ووڵاتی جه‌سته‌و خه‌یاڵت زانی وەرە نێو له‌شم
دەنا مه‌به به ماری خۆش خه‌ت و خه‌یاڵ، پێوە‌بدەی به ووڵاتی ناخم
تۆ زرە‌که‌وی یان خاسه که‌و
هه‌ر ڕۆژێ له شوێنێ دەخوێنی؟
پێت‌وایه، وەک که‌و هه‌ر‌وا جوان دەمێنی
به‌نازی په‌نجه بڕوی ئاواز بخوێنی؟
ڕۆژێ تۆش وەک که‌و دەکه‌ویه داوی ڕاوچی له نێو قه‌فه‌س بمێنی
ئه‌وسا دەزانی که هۆ‌نراوەی ئاخ به ناڵه، له نێو قه‌فه‌س بخوێنی
که‌ماڵ ماملێ ( ڕۆمان )
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









ئەم دەست و پەنجانەت خۆش هاوڕێی خۆشەویست
بۆ دانانی ئەم هۆنراوە جوانە لەیانه‌دا.....
ژیانت کامەران..
ئاسۆت گەش و
کاتت شاد....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه