.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















بۆ سێیه‌مین ساڵه ڤیستیڤاڵ بۆ تازه بالاَپۆشه‌كان به‌رِێوه ده‌چێت و تیایدا خه‌لاَت به‌سه‌ر ئه‌و كچه تازه بالاَپۆشانه‌دا دابه‌ش ده‌كرێت و چه‌ندین كارى هونه‌رى له ڤیستیڤاڵه‌كه‌دا به‌ئه‌نجام ده‌گات ، ڤیستیڤاڵى ئه‌مساڵ له‌ژێر ناوى ڤیستیڤاڵى تاجى زێرین به‌رِێوه‌چوو له‌هۆڵى رۆشنبیرى بۆ زیاتر له500 كچى تازه بالاَپۆش .
ستایش محمد ،به‌رپرسى چالاكیه‌كانى رێكخراوى گه‌شه‌پێدانى قوتابیان ، باسى له‌وه كرد ئه‌م ڤیستیڤاڵه جه‌خت له پیرۆزى كاره‌كه‌یانه ده‌كه‌ینه‌وه كه‌ئه‌نجامیان داوه و هه‌روه‌ها ده‌بێته هانده‌رێكیش بۆ كچانى تریش ، هۆكارى زیادبوونى ژماره‌ى ئه‌و خوشكانه‌ى سالاَنه ده‌بنه بالاَپۆش بۆ ئه‌وه گه‌رانده‌وه كه بانگخوازى به‌هێزى وه‌كو حاجى كاروان دروست بووه و كاریگه‌رى باشیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رِاگه‌یاندنه ئیسلامیه‌كانیش زماره‌یان زیادى كردوه ، وه‌ئه‌و باوه‌رِى وابوو له‌كۆمه‌ڵگاى كوردیدا ئه‌م دیارده‌ى بوون به‌بالاَپۆشیه ساڵ له‌دواى ساڵ به‌ره‌و زیادبوون برِوات.
ئه‌م ڤیستیڤاڵه به‌ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌كى زۆر له‌به‌رپرسان و خوشكانى بالاَپۆش و قوتابیان و مامۆستایان و به‌رِێوه‌چوو ، هه‌ر له‌ناو ڤیستیڤاڵه‌كه‌دا كچێكى ته‌مه‌ن 18 ساڵ بوون به‌بالاَپۆشى خۆى رِاگه‌یاند و هاته سه‌ر سه‌كۆكه و هۆكارى بوون به‌بالاَپۆشى رِاگه‌یاند.
سێوكان به‌كر سابر ، خوێندكار له‌ئاماده‌یى شه‌هید جه‌ماڵ تاهیرى نمونه‌یى كچان یه‌كێكه له‌وكچانه‌ى كه‌بۆته بالاَپۆش ئاماژه‌ى به‌وه كرد ماوه‌ى ساڵێك بووه زۆر بیرى له‌وه كردۆته‌وه كه‌ببێته بالاَپۆش له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌فه‌رمانێكى خواى گه‌وره‌ى زانیوه و گووتیشى " ئێستاش كه‌بریارى ئه‌وه‌م داوه ببم به‌كه‌سێكى بالاَپۆش زۆر هه‌ست به‌ئاسوده‌یى و ئارامى ده‌كه‌م و هه‌رگیزیش لێى په‌شیمان نیم لێى"
ئه‌و ئاماژه‌ى به‌و كه‌سانه كرد له‌و كاره‌دا هاوكاریان كردوه و گووتى " باوكم زۆر هانى ده‌دام و هه‌روه‌ها دایكم و ماڵَى باپیرم و هاورِێیه‌كانیشم هه‌میشه پێیان ده‌ووتم ببم به‌بالاَپۆش"
سازان حامد حه‌سه‌ن ، باسى له‌هۆكارى سه‌ره‌كى بالاَپۆشیه‌كه‌ى خۆى كرد و گووتى " بێ گومان خواى گه‌وره سه‌به‌ب بۆ هه‌موو شتێك داده‌نێت ، منیش سه‌به‌بێكى دیارى كراوى خۆم هه‌بوو ئه‌ویش له‌ده‌ستدانى هاورِێیه‌كم بوو خوا لێى خۆش بێت"
ئه‌و باسى له‌وه‌ش كرد جگه له‌وه‌ى كه‌به‌خته‌وه‌رى به‌ده‌ست ده‌هێنێت فه‌رمانى ئایه‌تێكى خواى گه‌وره‌ش جێبه‌جێ ده‌كات .
ئه‌و دواى ده‌ست پێ كردنى ئه‌م ژیانه نوێیه‌وه ده‌رباره‌ى ئاینده‌ى ژیانى خۆى زۆر گه‌شبین بوو وه‌گووتیشى " ئینشائه‌لاَ بۆ ئاینده‌یه‌كى گه‌ش ده‌رِوانم بۆ خۆم"
خه‌نده سه‌عید تۆفیق ، ئاماده‌كارى ڤیستیڤاڵى تاجى زێرِین باسى له‌وه كرد ئه‌م ڤیستیڤاڵه سێیه‌مین ساڵێتى ، كه‌ساڵى یه‌كه‌م بۆ 10 كیژى بالاَپۆش كرا و ساڵى دووم بۆ 270 كه‌س كرا و وه ئه‌م ساڵ گه‌یشته 550 كه‌سى بالاَپۆش .
ئه‌و ئومێده‌وار بوو به‌هۆى ئه‌و رِه‌وته نوێگه‌رو میانرِه‌وه‌ى ئه‌مرۆ له‌كوردستاندا كاریگه‌رى هه‌یه ساڵ له‌دواى ساڵ ئه‌م ژمارانه زیاد ده‌كه‌ن.
ئه‌و باسى له‌وه‌ش كرد كاتێك ئه‌و خوشكانه بۆیان رِوون ده‌بێته‌وه ئه‌مه فه‌رمانێكى گرنگى خوایه و دواتریش بالاَپۆشى هیچ رِێگر نیه له‌به‌رده‌م هیچ كارێكدا و غه‌یرى ئه‌و كارانه‌ى كه‌خوا سنور دارى كردوه .
وه‌ئه‌و گووتیشى " ئافره‌تى بالاَپۆشیش ده‌توانێت له‌جلوبه‌رگدا راقى و موره‌ته‌ب بێت ، مه‌رجیش نیه ئافره‌ت له‌رِووخساردا جوان بێت ، جوانى ئافره‌ت له‌ناوه‌رۆك و له‌كار و كردار و رِه‌وشتیدایه ، له‌به‌رئه‌وه ئه‌م بالاَپۆشیه رِێگایه‌كه بۆ سه‌ركه‌وتن له‌هه‌موو كاره‌كاندا، وه بالاَپۆشی رِێگریش نابێت له‌به‌رده‌م هیچ كارێكى وه‌كو وه‌رزش یان رۆشنبیرى یان زانستى و ده‌توانێت بره‌و به‌و كارانه‌ى خۆى بدات و مرۆڤێكى ته‌ندروست بێت بۆ كه‌مه‌ڵگاو ده‌روبه‌ره‌كه‌ى
ئه‌م ئاهه‌نگه ته‌نیا بۆ ئه‌و تازه بالاَپۆشانه بوو كه قوتابى ناوه‌ندى و ئاماده‌یین ، به‌لاَم برِیاریش وایه له‌مانگى داهاتوودا ئاهه‌نگى تازه بالاَپۆشانى قوتابیانى زانكۆ و په‌یمانگاكانیش به‌رِێوه چێت هه‌روه‌كو یه‌كێك له‌ئه‌ندام لقى رِێكخراوى گه‌شه‌پێدانى قوتابیان ئاماژه‌ى پێ كرد تاكو ئێستا نزیكى 300 بالاَپۆشى تازه لایان ناونوس كراوه و پرۆسه‌ى ناونوسین كردنى تازه بالاَپۆشانیش تاكو ساتى ئاهه‌نگه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت
سایتى یه‌كگرتوو - په‌یامنێرى سلێمانى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه










dast xosh gyana sarkautubit azizm


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









supas papula gyan hawrey aziz daste tosh xosh bet sarkaw tw bet
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه