.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















گوگل یه‌کێکه له گوره‌ترین دینه‌مۆکانی دۆزه‌ره‌وه له جیهانی ئینته‌رنێتدا ، داوای سه‌ری مارو مێرووی لێ بکه‌ی ، له ماوه‌ی که‌متر له چرکه‌یه‌کدا بۆت ده‌دۆزێته‌وه . له ڕاستیدا به‌بێ گوگل و دینه‌مۆ دۆزه‌ره‌وه‌کانی هاوشێوه‌ی گوگل سوود وه‌رگرتن له ئینته‌رنێت چێژێکی ئه‌وتۆی نابێ و ئه‌وه‌نده‌ش ئاسان نییه ، دینه‌مۆی دۆزه‌ره‌وه زۆرن ، به‌ڵام چۆنه گوگل له ماوه‌یه‌کی که‌مدا توانی بگاته لوتکه‌و پێش دینه‌مۆ هاوشێوه‌کانی بکه‌وێته‌وه؟ بۆ زانیاری له‌و باره‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌ندازیاری گوگل به‌ڕێز Urs Hoelzle له سیمینارێکدا باسی نهێنییه‌کانی ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ی کرد ، ئه‌و نهێنیانه‌ی ناوبراو درکاندنی بوو به جێگای سه‌رسوڕمان. به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌ندازیاری گوگل ده‌ڵێت : کۆمپانیای گوگل له بڕی ئه‌وه‌ی هه‌یکه‌ل به‌ندی کۆمپیوته‌ری خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌یان ملیۆن دۆلار دابمه‌زرێنێ ، به چه‌ند ملیۆن دۆلار ده‌ستی پێکردو دایمه‌زراند . بوونی بودجه‌یه‌کی که‌م بۆ ئه‌و کاره قورسه زۆر جێگای سه‌رسوڕمان بوو ، هه‌ر بۆیه به‌رپرسانی کۆمپانیا هه‌وڵیاندا به دوای هه‌رزانترین سه‌خته ئامێری کۆمپیوته‌ردا بگه‌ڕێن له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کارایه‌کی زۆریان هه‌بێت ، بۆ نموونه تێگه‌یشتن دابینکردنی سێرڤه‌ری زۆر به‌هێز و دوا مۆدیل که له 8 پرۆسێسه‌ر سوود وه‌رده‌گرێ بۆ کۆمپانیا بودجه‌یه‌کی زۆری تێده‌چوو ، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر یه‌کێک له‌و سێرڤه‌ره گران به‌هایانه تێک بچێ گرفته‌که هه‌مووی ده‌گرێته‌وه. هه‌ر بۆیه هه‌یکه‌ل به‌ندی کۆمپیوته‌ری گوگل له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌زاران کۆمپیوته‌ری ئاسایی هه‌ر ئه‌و کۆمپیوته‌رانه‌ی له بازاردا هه‌ن و له دام و ده‌زگا و ماڵه‌کاندا ده‌بینرێن دامه‌زرا. ئه‌گه‌ر یه‌کێکیش له‌و کۆمپیوته‌رانه تووشی گرفت بێ زۆر به ئاسانی کۆمپیوته‌رێکی دیکه له شوێنی داده‌نرێ ، بێ ئه‌وه‌ی که تێچوویه‌کی زۆر هه‌ڵبگرێ ، هه‌روه‌ها سیسته‌مێکی پێشکه‌وتوو له نێو ئه‌و هه‌زاران کۆمپیوته‌ره‌دا دامه‌زرا که ئه‌گه‌ر یه‌کێک له کۆمپیوته‌ره‌کان تووشی گرفت ببێ ئۆتۆماتیکی ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر بکرێ.
گوگل پێداویستیه‌کانی نه‌رمه‌واڵه واته پرۆگرامه‌کانی ته‌نیا له لای خودی کۆمپانیا دابین داکرێت ، واته هه‌ر پێویستی به هه‌ر پرۆگرامێک بێ له لایه‌ن ئه‌ندازیارانی کۆمپانیاوه دروست ده‌کرێن و له هێچ شوێنێکی دیکه ناکڕدرێن ، ئه‌گه‌ر یه‌کێک له‌و پرۆگرامانه‌ش تووشی گرفت بێ ئه‌ندازیارانی ئه‌و به‌شه ده‌توانن زۆر به ئاسانی چاره‌سه‌ری بکه‌ن.
به‌رپرسی ئه‌ندازیاری گوگل ده‌لێت ، کاتێک ده‌توانی له به‌رامبه‌ر هه‌ڵه‌کانی پرۆگرامدا خۆڕاگری که پێشتر چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێ بکه‌ی که تووشی ئه‌م هه‌ڵه‌یه ده‌بی ، ئه‌وه‌ش هه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌یه که گوگل توانی به سوود وه‌رگرتن له کۆمپیوته‌ری هه‌رزان بایی له‌و خزمه‌تگوزارییه ئه‌نته‌رنێتیه به‌هێزه سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بێنێ .
نهێنییه‌کی دیکه‌ی سه‌رکه‌وتنی گوگل له‌وه‌دایه که گوگل جیهانی وێبی به هه‌زاران به‌شی بچووک بچووک دابه‌ش کردووه ، ئه‌گه‌ر یه‌کێک له‌و به‌شانه تێک بچێ زۆر به‌شی دیکه هه‌ن تاکو بۆشاییه‌که پڕ بکه‌نه‌وه ، که‌وایه پاره یان باری دارایی باش هه‌میشه کلیلی سه‌رکه‌وتن نییه ، بگره بیری به‌هێز و لێکدانه‌وه‌ی باش ده‌بێته هۆی سه‌رکه‌وتن له‌هه‌ر کارێک‌دا .
نوێکار


له‌سه‌ر هێڵ نییه










dast xoshbe gyana sarkautubit azizm


له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆش بێت بۆ دانانی ئه‌و بابه‌ته جوانه
به‌هیوام به‌ر ده‌وام بیت بێ به‌شمان نه‌که‌ی له بابه‌ته جوانه‌کانت
کـــاتت شـــــاد و ئــــــــاسـوده بیت ئـــــهزیـــــزم

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش هاوڕێ بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته به‌ڕاستی گرنگیه‌کی زۆرتایبهتی هه‌ییه به‌ڕاستی ئه‌و دێڕه‌ی کۆتایی زۆر سه‌رنجی ڕاکێشام .که ده‌ڵێت.
، که‌وایه پاره یان باری دارایی باش هه‌میشه کلیلی سه‌رکه‌وتن نییه ، بگره بیری به‌هێز و لێکدانه‌وه‌ی باش ده‌بێته هۆی سه‌رکه‌وتن له‌هه‌ر کارێک‌دا .
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن jutyar (2009-02-21 21:43:10)

له‌سه‌ر هێڵ نییه







dastt xosh bet shazada gian barasti babateki jwana


له‌سه‌ر هێڵ نییه