.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









له وەسفی پێنوس دەترسێم
کاتی که پێنوس وەسه‌ما دەخه‌م وەسفی تۆ بکا له نێو دێڕم
زۆر دەترسێم ڕۆژێ ببێ به زکر خۆم بنێژێ له نێو دێڕم
وەرە تو‌خوا به‌سه با چیتر نه‌نێژرێ ووشه‌ی دڵ له نێو دێڕم
تۆ که نیعمه‌تی خوای بۆ دڵ ئه‌ی بۆ له ووشه‌ی نیعمه‌ت دوور‌بێ دێڕم؟
له‌وڕۆژەوە که ئاشنای ڕوخساری جوانی تۆ بۆم بوومه دەروێشی نیگات
له‌گه‌ڵ پێنوس په‌یمانم به‌ست که هه‌ر ووشه‌یه دەنووسێ جه‌زم ببێ بۆت
هیوادارم که پێنوسم توانای هه‌بێ ووشه‌ی ڕازاوە له نێو دێڕ بنووسێ بۆت
گه‌رڕۆژێ لای تۆش مردم گه‌رنت ئازا له‌سه‌ر کێلی دێڕم بنووسه پێشکه‌شی خۆت
من عاشقێکی شێتم بۆیه روو هه‌ر له رووگه‌ی تۆ دەکه‌م
هه‌ربه بۆنی عه‌تری تۆ مه‌ست دەبم،زکری دووعا دەکه‌م
من دەروێشی ته‌ریقه‌تی نیگاتم،هه‌ر بۆ نیگای تۆ زکر دەکه‌م
کڕنۆش نابم بۆ هه‌ر قیبله‌یه،گه‌ر سیمات خوای دڵ بێ ڕازی بوو دەکه‌م
له‌گه‌ڵ پێنوس هه‌ر‌شه‌و شه‌ڕمه تا ووشه‌یه بدۆزێته‌وە وەک تۆ جوان بێ
دەنا قه‌ت نایدوێنم، گه‌ر ووشه‌یه بنووسێ بۆ وەسفی تۆ شایان نه‌بێ
من هه‌رڕۆژ پێنوس وەگریان دەخه‌م هه‌ل‌وەدای کۆڵانی ووشان دەکه‌م
تا ڕوخساری دێڕم به وەسفی تۆ جوان بێ دەرگای ووشانی پێ‌دەکه‌م
پێنوس له کۆڵانی په‌نجه‌م دەناڵێ
دەڵێ هێشتا ووشه‌یه‌ک نه‌دراوە‌پێم، بۆ وەسفی یار بێ من چ‌بکه‌م
پێنوسم عاجزە، دەلێم گه‌ر وایه
با هه‌ر دڵێک خۆی دادوەر ووشه‌ی بنووسێ ئه‌وانت پێشکێش دەکه‌م
جاوەرە زاڵم ئه‌وە هه‌مووە شه‌ڕە بکه‌م تا وەسفی تۆ له نێو دێڕم بێ
تۆش دڵم به دڵێک گرێبدەی که هێڵانه‌ی ڕازی دڵێکی‌تر بێ
کڕنۆش دەبم بۆ هه‌ر قیبله‌یه‌ک، دەڵێ من خوام ڕازی بۆ دەکه‌م
ئادەمیزاد تۆ بلێ‌پێم، کام قیبله هه‌یه که ناڵه‌ی پێ‌نه‌که‌م؟
کاتێ که ڕوخساری تۆ دەبینم وەک خوای خه‌یاڵ خۆت دەردەخه‌ی
بۆ ڕاز و نیازم پێ‌دەردەبڕی پاشان خۆتیان لێ وون دەکه‌ی؟
وەرە پێم‌بلێ، تۆ شیخی یان شه‌یتان
بۆچ ئێشی دڵم پێ ڕۆ دەکه‌ی؟
بۆ لێم دەبێ خوا،
ڕازی دڵم بۆ ڕازان باس دەکه‌ی؟
ئه‌و خوایه ڕوحێکی به‌خشیوە پێت، ڕۆژێ وەردەگر‌ێته‌وە لێت
ئه‌ی تۆ بۆ دەبێ خوا ڕوح دەکێشی، تا ته‌مه‌نی خۆت درێژ‌بێت؟
بیستوومه دەلێن دڵ ساویلکه‌یه، بۆ بڕوای پێ‌نه‌که‌م؟
گه‌ر ئه‌و دڵه سادە نه‌بێ، بۆ له پیناوت ڕۆ دەکه‌م؟
تا دڵ نه‌برژاوە، دڵ ببرژێنه
گه‌ر نه‌برژێنی، دەت‌برژێنێ
ئه‌و یاسایه مروڤی زاڵم دایناوە
گه‌ر نه‌یگر‌ێنی، دەت‌گرێنێ
تا ڕوح نه‌گریا و نه‌برژاوە
له‌گه‌ڵ ناخی بدوێ با ببرژێ له هه‌ر لاوە
با بزانێ ئه‌و زاڵمه
ئه‌وە چ یاسایه که بۆ ناخ دایناوە؟
ئه‌ی پێنوس نووس....
پێت‌وانه‌بێ که هه‌ر ووشه‌ی ڕازاوە له نێو پێنوسی تۆ هه‌یه
زۆر که‌س وەک تۆ نیه..
به‌ڵام له نێو دێڕی دڵی زۆر ووشه‌ی نه‌بیسراوە هه‌یه
با وەسفی تۆش هه‌بێ له نێو پێنوسم
با بزانم ته‌مه‌نی پێنوس چه‌ند دەبێ فرمێسک له نێو دێڕ نه‌رێژێ
بۆیه له وەسفی پێنوس دەترسێم
دەزانم ڕۆژێ دڵی تۆش به کفنی پێنوس ووشه‌ی دڵ له نێو گۆڕی دێڕم دەنێژێ
،،،،، که‌ماڵ ماملێ،،،،،
( ڕۆمان )
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه