.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










نوسینی shox
69. هه‌میشه پشتگیرو هانده‌ری هاوسه‌ره‌كه‌ت به بۆ سه‌ركه‌وتنی لهكارانهیدا كه‌به‌هۆی خولێكی راهێنانه‌وه ئه‌نجامیان ده‌دات.
70. زۆر له‌به‌رچاویدا باس لهسهركهوتووی هاوسه‌ره‌كانی هاورێكانت مه‌كه، هه‌میشه هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆت له‌هه‌موو كه‌سێك به‌سه‌ركه‌وتوو تر بزانه.
71. هیچ كات مه‌هێڵه خه‌فه‌ت له‌رووداو شكستیو ناخۆشیه‌كانی رۆژانه‌ی بخوات هه‌میشه دڵنه‌وای بكه‌و كاره‌كانی بۆ ئاسان بكه،
72. ئهنانیو خۆپه‌رست مه‌به له‌به‌رامبه‌ریدا.
73. هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و شتانه بكه كهدڵخۆشو شادومانی ده‌كات تاكو بۆ هه‌تا هه‌تای ببنه خاوه‌نی ژیانێكی خۆش‌و پڕ ئاسوده.
74. هه‌رگیز خۆت لای هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌جۆرێك ده‌رمه‌خه كه‌تۆ كه‌سێكی لاوازی له‌ئاست هیواو ئاره‌زووه‌كانت.
75. هه‌میشه به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت كه‌لوپه‌له‌كانی ناو ماڵه‌كه‌ت هه‌ڵبژیره، چونكه ئێوه به‌هاوبه‌شی له‌و ماڵه‌دا ده‌ژین بۆیه با خواستی هه‌ردوولاتان ئه‌و ماڵه خجیلانه دروست بكه‌ن.
76. ئه‌گه‌ر كارێك یان شتێكی هاوسه‌ره‌كه‌ت زۆر توڕه‌ی كردی هه‌رگیز نه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و تووڕه‌یت مامه‌ڵه‌و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌یت چونكه به‌زیانی خۆت ده‌شكێته‌وه.
77. ره‌چاوی بارودۆخی هاوسه‌ره‌كه‌ت بكه، هه‌وڵ بده تا ده‌توانی كه‌سێكی ئارام بیت له‌و كاتانه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ت كه‌سێكی سارده له‌رووی ههستو سۆزیه‌وه.
78. كه‌سێكی روخۆشو ئیسك سوك مه‌به لای هاوڕكانت، له‌هه‌مان كاتدا كه‌سێكی رووگرژو ئیسك قورس بیت لای هاوسه‌ره‌كه‌ت هه‌میشه خاوه‌ن كه‌سیه‌تییه‌كی گونجاو به له‌ماڵه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌شدا.
79. هه‌رگیز له‌لای هاوسه‌ره‌كه‌ت باس لهچیرۆكو به‌سه‌رهاته‌كانی جیابوونه‌وه مه‌كه به‌ڵكو باس لهپتهوییهكانی په‌یوه‌ندی هاوسه‌رداری بكه.
80. هه‌رگیز له‌به‌ر چاوی هاوسه‌ره‌كه‌ت هه‌ناسه بۆساتو رۆژه خۆشه‌كانی رابردووی پێش هاوسه‌رداریت له‌ماڵی باوكت هه‌ڵمه‌كێشه.
81. زیاده‌ڕۆی مه‌كه له‌قسه‌كردن له‌گه‌ڵ میوانه‌كانت ئه‌گه‌رچی هاوڕیشت بن له‌كاتێك هاوسه‌ره‌كه‌ت دانیشتووه.
82. هه‌رگیز له‌پێش هاوسه‌ره‌كه‌ت مه‌چۆره گه‌رماو ته‌نها مه‌گه‌ر خۆی داوای لێكردی.
83. به‌بێ زیاده‌ڕۆی شانازی به‌گشت كهسو كاره‌كانییه‌وه بكه، هه‌میشه به‌مانه هه‌ڵسوكه‌وتی هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌رامبه‌ر به‌خۆت جوانتر ده‌كه‌یت.
84. له‌كاتی بانگهێشت كردنتان بۆ ئاههگێك یان بۆنه‌یه‌ك راسته‌خۆ په‌سه‌ندی مه‌كه تا پرس به‌هاوسه‌ره‌كه‌ت نه‌كه‌یت‌و بۆچوونی ئه‌و وه‌رنه‌گریت ئینجا پێكه‌وه بڕیار بده‌ن.
85. پیاو هه‌رگیز حه‌ز بهزۆربڵێی ناكات له‌به‌ر ئه‌وه زیاتر به‌روانینی چاوه‌كانت قسه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت بكه نه‌ك به‌زمانی قسه، چونكه پیاو هه‌موو شتێك له‌چاوی هاوسه‌ره‌كه‌یدا به‌دیده‌كات.
86. هه‌وڵبده به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه رۆژی یه‌ك رۆژنامه یان هه‌فته‌ی یه‌ك گۆڤار بخوێنیته‌وه بۆ ئاگابونت لهههواڵو رووداوه‌كانی دنیا.
87. هه‌وڵ مه‌ده هه‌رگیز له‌كاتی گیانی بهگیانیو كاته تایبهتیهكانیدا كه‌هه‌ست به‌خۆشی ده‌كات به‌گله‌ی كردن‌و داواكردنی شتێك خۆشیه‌كانی لێ تێك بده‌ی.
88. له‌كاتی سه‌فه‌رو شه‌وان پێش خه‌وتن خودی خۆتان هه‌ستن به‌دڵنیا بون له‌داخستنی ده‌رگاو گرتنه‌وه‌ی ئاو‌و غاز‌و ئه‌و شتانه‌ی جیگای مه‌ترسین له‌ماڵدا.
89. هیچ كات باس له‌پرۆژه‌و به‌رنامه تایبه‌تیه‌كانی داهاتووتان لای هیچ كه‌س مه‌كه‌ن.
90. هه‌میشه ئاگاداری روكنه‌كانی ئیسلام به به‌تایبه‌ت نوێژ‌و رۆژو هه‌وڵبده تا ده‌توانی نوێژه‌كانت به‌جه‌ماعه‌ت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت بكه‌یت.
91. بڕوا مه‌كه‌ن به‌و وته‌یه‌ی كههاوسهرگیری گۆڕستانی خۆشه‌ویستییه، به‌ڵكو پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه راستییه‌كه‌یه، چونكه خۆشه‌ویستی راسهقینه هه‌میشه دوای هاوسه‌رگیری له‌دایك ده‌بێت.
92. هه‌وڵ بده بۆ منداڵه‌كانت ناوی گونجاو نزیك له‌ئیسلام هه‌ڵبژێریت.
93. هه‌رگیز له‌قسه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت سارد‌و سڕ مه‌به به‌تایبه‌ت له‌به‌رچاوی خه‌ڵكیدا.
94. له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌تدا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه مانگی جارێك یان هه‌موو كۆتایی پشووی هه‌فته‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌تدا گه‌شتێك بكه بۆ هه‌ر شوێنێك بێت.
95. هاوبه‌شی بكه له‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ت لای خۆشه وه‌ك گۆرانییه‌ك یان فیدیۆ كلیپێك یان فلیمێك كه‌زۆر لای په‌سه‌نده.
96. بڕوا مه‌كه‌ن به‌وه‌ی كههاوسهرگیری وه‌ك كاڵه‌كێكی كوڵاو پڕ ڤیتامینه، به‌ڵام هیچ سودی نییه، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه سوده‌كانی له‌ده‌ست تۆ‌و هاوسهرهكهتدایه كه‌تا چه‌ند توانای گونجانتان هه‌یه پێكه‌وه.
97. بڕوا به‌و بڕیار‌و قسانه مهمه كه له‌رۆژنامه‌و گۆفارهكاندا ده‌رده‌چێت كههاوسهرگیری شه‌ڕه، نا به‌پێچه‌وانه‌وه هاوسه‌رگیری پهرستشو رزقی خوایه بۆ به‌نده‌كانی‌و ته‌واوكه‌ری ژیان‌و نیعمه‌ته.
98. باس له‌خۆشیه‌كانی خۆت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت لای هیچ كه‌سێك مه‌كه هه‌میشه با ژیانی تایبه‌تیتان نهێنی بێت.
99. بڕوا مه‌كه به‌وه‌ی ده‌ڵین ژیانی هاوسه‌رگیری چیرۆكێكی رۆمانسییه، نا ژیانی هاوسه‌رگیری چیرۆك نییه، به‌ڵكو كارێكی به‌رده‌وامه‌و پێویستی بهههوڵو تێكۆشان هه‌یه له‌پێناو سه‌رخستنیدا.
100. هیچ كات به‌تێپه‌ڕبوونی ژیانت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت وا هه‌ست مه‌كه خۆشه‌ویستی كاڵ ده‌بێته‌وه‌و به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت نا پێچه‌وانه بیر بكه‌وه‌و هه‌وڵ بده رۆژ له‌دوای رۆژ ژیانێكی نوێ له‌دایك ببێت.
ئه‌مه كۆمه‌ڵێك ئامۆژگاری به‌سود بوون بۆ تۆ پێش چوونه ناو پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌ش بیرت نه‌چێت گرنگه پشت به‌خوا ببهستیو متمانه‌ت به‌خوا پته‌و بێت له‌هه‌موو كاره‌كانتدا بۆ سه‌ركه‌وتنت له‌و ژیانه‌دا.
له‌كۆتایدا ته‌نها ئه‌وه ماوه بڵێم خوایه ژیانێكی خۆش‌و ئاسوده‌و نه‌بڕاوه ببه‌خشی به‌هه‌موو كچ‌و كوڕێك. ئامین..

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خــۆش بنێت بابه‌ته‌که زۆۆر به‌سوده
سه‌رکه‌وتوو بیت ههمیشـــــهبههیوای زیاتر

له‌سه‌ر هێڵ نییه









zor supas xwshka bashakam daste tosh xosh bet hamesha zhyant pr baxtawarew kamarane bet
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
