❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / 100 ئامۆژگاری‌ گرنگ بۆ کچان پێش چوونه‌ ناو ژیانی‌ هاوسه‌رێتی‌ به‌ شی یه‌که‌م

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-02-24 13:00:35

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

100 ئامۆژگاری‌ گرنگ بۆ کچان پێش چوونه‌ ناو ژیانی‌ هاوسه‌رێتی‌ به‌ شی یه‌که‌م


100 ئامۆژگاری‌ گرنگ بۆ کچان پێش چوونه‌ ناو ژیانی‌ هاوسه‌رێتی‌
نوسینی shox
هاوسه‌رگیری‌ په‌یمانێکی‌ پیرۆزه‌ بۆ رێنمایی‌‌و به‌رده‌وامی‌ مرۆڤایتی‌‌و گه‌یشتن به‌پله‌‌و پایه‌ی‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌ ویستراو‌و زانینی‌ نهێنیه‌کانی‌ ژیانی‌ هاوسه‌رێتی‌، سه‌رچاوه‌یه‌که‌ له‌سه‌رچاوه‌کانی‌ مسۆگه‌رکردن، که‌هاوبه‌شێک بۆ تاکه‌ که‌س  به‌خۆشی‌‌و ناخۆشی‌‌و شیرینی‌‌و تاڵیه‌وه‌ فه‌راهه‌م ده‌کات تاکو پێکه‌وه‌ کار بکه‌ن بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر دژوارییه‌کانی‌‌و له‌ئه‌ستۆگرتنی‌ لێپرسراویه‌تی‌، یه‌کێکه‌ له‌و قۆناغانه‌ی‌ که‌مرۆڤ پێدا تێپه‌ڕده‌بێت، که‌ئه‌مه‌ش گرنگترین قۆناغ‌و بڕیاره‌ که‌پێویستی‌ باڵای‌ به‌ئاقڵ‌و کامڵ بوون‌و کاری‌ هه‌ستیارانه‌ هه‌یه‌ دور له‌خه‌ون‌و خه‌یاڵ‌و ئه‌ندێشه‌. هاوسه‌رێتی‌ گونجاویش بریتیه‌ له‌هاوڕابوونی‌ هه‌ردوولا له‌سه‌ر چه‌مک‌و دید‌و بۆچوون‌و کاری‌ هه‌ردووکیان‌و سه‌رجه‌م کاروباره‌کانی‌ هاوسه‌رێتی‌‌و خێزان، گونجانیش له‌نێوان کچ‌و کوڕدا کاتێک به‌ئاسانی‌ به‌رقه‌رار ده‌بێت ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌که‌یان که‌سێتی به‌رامبه‌ره‌که‌ی‌ بناسێت‌و بزانێت حه‌ز‌و ئاره‌زوو ‌و شێوازی‌ بیرکردنه‌وه‌‌و ره‌فتاری‌ چۆنه‌، چونکه‌ تێگه‌یشتن له‌هاوسه‌ری‌ ژیان ده‌بێته‌ هۆی‌چاوپۆشیکردن له‌که‌موکوڕیه‌کانی‌، هاوسه‌رێتیش ره‌نجی‌ ماندوو بون‌و کاری‌ هه‌میشه‌یی‌‌و قوربانیدانی‌ کچ‌و کوڕی‌ کامڵ‌و هۆشیاری‌ ده‌وێت تاکو گونجان‌و ئارامی‌‌و جێگیری‌‌و ئاسوده‌یی‌ بۆ ژیانی‌ هاوسه‌رێتی ‌به‌رقه‌راربکه‌ن.
سه‌رکه‌وتن له‌هاوسه‌رگیری‌  پێویستی‌ به‌هه‌وڵی‌ پێشوه‌ختی‌ هه‌ریه‌ک له‌کچ‌و کوڕ هه‌یه‌ لێره‌دا چه‌ند ئامۆژگارییه‌ک هه‌یه‌ بۆ کچان پێش چوونه‌ ناو ئه‌و پرسه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌مانه‌ن:
1.    هاوسه‌ره‌که‌ت خۆش بوێت،  خۆشه‌ویستی‌ ته‌نها وشه‌یه‌ک نییه‌، به‌ڵکو خۆشه‌ویستی‌ کرداره‌، خۆشه‌ویستی‌ ناسه‌ندرێت به‌ڵکو ده‌به‌خشرێت.
2.    گوێڕایه‌ڵی‌ هاوسه‌ره‌که‌ت به‌ تا ئه‌و راده‌ی‌ که‌خوا پێی خۆشه‌.
3.    نهێنی‌ هاوسه‌ره‌که‌ت‌و ماڵه‌وه‌ت بپارێزه‌ هه‌تا لای‌ نزیکترین که‌سیشت.
4.    رێگه‌ به‌که‌س مه‌ده‌  ئه‌گه‌ر زۆریش نزیکت بێت لێته‌وه‌ ده‌ست وه‌رداته‌ ژیانت، چونکه‌ ته‌نها خودی‌ خۆتان خاوه‌ن بڕیار‌و ژیانی‌ خۆتانن.
5.    هه‌میشه‌ خۆت بۆ هاوسه‌ره‌که‌ت برازێنه‌وه‌ نه‌ک بۆ خه‌ڵکانی‌ تر‌و گرنگی‌ زیاتر به‌روخساری‌ خۆت بده‌ له‌ماڵه‌وه‌  .
6.    دایک‌و باوکی‌ هاوسه‌ره‌که‌ت خۆش بوێت وه‌ک دایک‌و باوکی‌ خۆت سه‌یریان بکه‌.
7.    هه‌وڵبده‌ هه‌میشه‌ ئه‌و کێشانه‌ی‌ که‌دێته‌ رێگه‌ت به‌هێمنی‌ له‌ماڵه‌که‌ی‌ خۆت چاره‌سه‌ری‌ بکه‌یت‌و هه‌رگیز کێشه‌کانت له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ ماڵه‌که‌ت‌و له‌به‌ر چاوی‌ که‌سانی‌ تر چاره‌سه‌ر مه‌که‌، چونکه‌ ده‌رخستی‌ کێشه‌کان لای‌ خه‌ڵک‌و هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی‌ خه‌ڵک کێشه‌کان ئاڵۆز تر ده‌کات.
8.    هه‌رگیز درۆ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ت مه‌که‌، ئه‌گه‌رچی‌ درۆیه‌ک له‌به‌رژه‌وه‌ندیشدا بێت، واته‌ درۆی‌ سپی‌، تا ده‌توانی‌ هیچی‌ لێ مه‌شاره‌وه‌.
9.    له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ت بژی‌‌و رازی‌ به‌ به‌و ژیانه‌ی‌ تێیدا ده‌ژی‌ له‌خۆشی‌‌و ناخۆشی‌‌و بوون‌و نه‌بوونه‌کانی‌ هاوده‌می‌ به‌و هه‌میشه‌ هه‌وڵبده‌ له‌ئازاره‌کانی‌ که‌مبکه‌یته‌وه‌.
10.    ژنی‌ زیره‌ک له‌ماڵدا ئه‌و ژنه‌یه‌ که‌کاتێک هاوسه‌ره‌که‌ی‌ توڕه‌یه‌ به‌رامبه‌ری‌ ناوه‌ستێت، به‌ڵکو وازی‌ لێدێنێت تا به‌ته‌واوی‌ ئارام ده‌بێته‌وه‌.
11.    سور مه‌به‌ له‌سه‌ر که‌لله‌ره‌قی‌ خۆت ئه‌گه‌رچی‌ له‌سه‌ر راستیش بیت، چونکه‌ پیاو ژنی‌ که‌لله‌ڕه‌قی‌ خۆشناوێت، گومانیش له‌وه‌دا نییه‌ که‌ زۆر پێداگری‌‌و که‌لله‌ره‌قی‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ توڕه‌ی‌‌و نانه‌وه‌ی‌ ئاژاوه‌ له‌ماڵدا.
12.    دورکه‌وه‌ره‌وه‌ له‌گومان له‌هاوسه‌ره‌که‌ت به‌رامبه‌ر که‌سێک ئه‌گه‌رچی‌ ئه‌و که‌سه‌ که‌سێکی‌ نزیکیشتان بێت.
13.    بڕوا به‌قسه‌ی‌ هه‌موو که‌س مه‌که‌ که‌بۆتی‌ ده‌که‌ن سه‌باره‌ت به‌ژیانت‌و هاوسه‌ره‌که‌ت جگه‌ له‌وانه‌ی‌ که‌خۆشه‌ویستتن‌و خۆشبه‌ختی‌ تۆیان لا مه‌به‌سته‌.
14.    زۆر قسه‌ نه‌کردن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌تدا به‌ته‌له‌فون به‌تایبه‌ت له‌کاتی‌ ئیش‌و کاردا، چونکه‌ سه‌ره‌رای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌کاته‌کانی‌ ئیش کردنی‌ ده‌گریت له‌وانه‌یه‌ به‌هۆی‌ سه‌رقاڵ بوونی‌ به‌قسه‌کردن له‌گه‌ڵ تۆدا‌و په‌یوه‌ست نه‌بوونی‌ به‌ئیشه‌که‌یه‌وه‌ له‌و کاتانه‌دا هه‌ڵه‌ی‌ زۆریش له‌ئیشه‌کانیدا ئه‌نجامبدات.
15.    شه‌وانه‌ تا ده‌توانیت زوو بخه‌وه‌‌و به‌یانیان زوو له‌خه‌و هه‌سته‌، چونکه‌ خه‌وتنی‌ ته‌واو ده‌بێته‌ هۆی‌ دروستی‌ له‌ش‌و جوانی‌ شێوه‌‌و ئارامی‌ دان به‌ده‌رون.
16.    خوێندنی‌ ئایه‌ته‌کانی‌ قورئان له‌ماڵدا‌و به‌تایبه‌ت له‌شه‌واندا‌و له‌کاتێکدا که‌هاوسه‌ره‌که‌ت له‌ماڵ نییه‌، چونکه‌ به‌خوێندنی‌ قورئان فریشته‌کان ده‌بنه‌ هاوده‌مت‌و شه‌یتان زه‌فه‌رت پێنابات.
17.    هه‌میشه‌ رێزی‌ هاوسه‌ره‌که‌ت بگره‌و شانازی‌ پێوه‌ بکه‌ به‌تایبه‌ت له‌به‌رچاوی‌ خه‌ڵکیدا.
18.    کاته‌کانی‌ شه‌وانت زیاتر به‌ته‌نها به‌سه‌ر مه‌به‌ به‌سه‌یرکردنی‌ ته‌له‌فزیۆن، به‌ڵکو هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌تدا پێکه‌وه‌ سه‌یری‌ ئه‌و دیمه‌نانه‌ بکه‌ن که‌هه‌ردووکتان لاتان په‌سه‌نده‌.
19.    ئه‌نجامدانی‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی‌ که‌هاوسه‌ره‌که‌ت حه‌زی‌ پێده‌کات ، تابتوانیت به‌و هۆیه‌وه‌ زمانێکی‌ هاوبه‌ش دروست بکه‌یت بۆ ئاڵوگۆڕ کردنی‌ رێز له‌نێوانتان.
20.    هیچ کات بێ‌ پرسی‌ هاوسه‌ره‌که‌ت له‌ماڵه‌که‌تدا مه‌چۆره‌ ده‌ره‌وه‌.
21.    ئاگات له‌رێزگرتن‌و خۆشه‌ویستی‌ باوک‌و دایک‌و خوشک‌و براو که‌سه‌کانی‌ بێت‌و تا ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه‌ بێت به‌رامبه‌ر به‌تۆ.
22.    هیچ کات هیچ شتێک له‌هاوسه‌ره‌که‌ت مه‌شاره‌وه‌ ئه‌گه‌رچی‌ بچوکیش بێت، چونکه‌ ئه‌گه‌ر شاردنه‌وه‌ی‌ شته‌ بچوکه‌کانت لا ئاسایی‌ بێت به‌هه‌مان شێوه‌ لات  ئاساییه‌ که‌شته‌ گه‌وره‌کانیش بشاریته‌وه‌، بۆیه‌ هه‌میشه‌ راستگۆ به‌، چونکه‌ سود وه‌رگرتن له‌راستگۆی‌ وه‌ک سودوه‌رگرتن له‌پاره‌ وایه‌ بۆتان.
23.    هه‌وڵبده‌ بۆ هه‌میشه‌یی‌ له‌خودی‌ خۆتدا که‌سایه‌تیه‌کی‌ نه‌رم‌و نیان‌و خۆشه‌ویستییه‌کی‌ گیانی‌ به‌گیانی‌‌و هه‌ست‌و سۆزێکی‌ جوان‌و پڕ سۆز بۆ هاوسه‌ره‌که‌ت له‌ماڵه‌که‌تدا دروست بکه‌یت.
24.    رۆژانه‌ ئیش‌و کاره‌کانی‌ ناو ماڵه‌که‌ت به‌نیو کاتژمێر پێش هاتنه‌وه‌ی‌ هاوسه‌ره‌که‌ت بۆ ماڵ ته‌واو بکه‌. ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر هاتوو هیچ ئیش‌و کارێکت نه‌بوو له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ ماڵ، به‌ڵام گه‌ر که‌سێکی‌ فه‌رمانبه‌ر بۆی‌ ئه‌و کات پێکه‌وه‌ کاره‌کانی‌ ماڵه‌که‌ ئه‌نجام بده‌ن تا پێکه‌وه‌ش کاته‌کانی‌ بونتان له‌ماڵه‌وه‌ به‌سه‌ربه‌رن.
25.    به‌هه‌ندێ‌ وشه‌ی‌ ساده‌‌و جوان ژیانت رازاوه‌تر بکه‌ وه‌ک به‌یانیت باش ، ئێواره‌ت باش، شه‌وت باش.، سوپاسی‌ خوا بۆ سه‌لامه‌تیت....تد.
26.    تاده‌توانی‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ ماڵ که‌سێکی‌ خۆپارێز به‌ له‌زۆر شتدا، چونکه‌ پیاو هه‌رگیز ژنی‌ بێ شه‌رم‌وبێ ئابڕۆی‌ خۆش ناوێت.
27.    له‌کاتی‌ ده‌رچوونی‌ له‌ماڵدا به‌و په‌ڕی‌ گه‌رم‌و گوڕی‌ خواحافیزی‌ لێبکه‌‌و له‌گه‌ڕانه‌وه‌یدا به‌رویه‌کی‌ خۆش‌و روخسارێکی‌ جوان‌و گه‌رم‌و گوڕ به‌خێرهاتنه‌وه‌ی‌ بکه‌.
28.    وه‌ک خویه‌کی‌ جوانی‌ ناو خێزان به‌لایه‌نی‌ که‌مه‌وه‌ هه‌فته‌ی‌ جارێک سه‌ردانی‌ ماڵی‌ که‌س‌و کار‌و خزمه‌کانی‌ بکه‌.
29.    هه‌رگیز به‌ته‌نها مه‌خه‌وه‌ دور له‌هاوسه‌رکه‌ت هه‌ر یه‌که‌و له‌شوێنێک، چونکه‌ نزیکبوونه‌وه‌‌و به‌ریه‌ککه‌وتن خۆشه‌ویستی‌ پته‌وتر ده‌کات.
30.    هه‌میشه‌ قسه‌ی‌ شیرین‌و جوان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ت بکه‌، چونکه‌ قسه‌ی‌ شیرین کلیلی‌ دڵ‌و خۆشه‌ویستییه‌.
31.    ئه‌گه‌ر هاتوو له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ت له‌بۆچونتاندا یان له‌شتێکدا جیاواز بوون گه‌ر بڕوای‌ به‌بۆچونه‌که‌ی‌ تۆ نه‌بوو با بڕیاری‌ کۆتای‌ لای‌ ئه‌و بێت.
32.    زیاده‌رۆ مه‌به‌ له‌خه‌رجیدا، هه‌موو مانگێک گه‌رچی‌ که‌میش بێت بڕێک له‌و پاره‌ی‌ ده‌ستان ده‌که‌وێت پاشه‌که‌وت بکه‌، چونکه‌ ماڵ گه‌ر زیاد نه‌کات که‌م ده‌کات.
33.    حه‌ز له‌شتێک مه‌که‌ که‌ له‌توانای‌ هاوسه‌ره‌که‌تدا نه‌بێت تا هاوسه‌ره‌که‌ت هه‌ست به‌که‌موکوڕی‌ خۆی‌ نه‌کات له‌وه‌ی‌ ناتوانێت داواکه‌ت بۆ جێبه‌جێبکات.
34.    زیاده‌رۆی‌ مه‌که‌ له‌نازدان به‌هاوسه‌ره‌که‌ت ئه‌گه‌ر نوقمیش بێت له‌خۆشه‌ویستیدا، چونکه‌ هه‌ر شێک له‌راده‌ی‌ خۆی‌ ده‌ربچێت ده‌گورێت به‌زیان.
35.    له‌کاتی‌ گفتوگۆکردنت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ت ده‌نگت نزم بێت، چونکه‌ پیاو حه‌ز به‌ده‌نگی‌ به‌رز ناکات.
36.    هه‌میشه‌ وه‌ک هاوڕێیه‌ک له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ت مامه‌ڵه‌ بکه‌ له‌چوونه‌ ده‌ره‌وه‌و زۆری‌ شتی‌ تردا که‌تایبه‌تن به‌خودی‌ خۆت‌و هاوسه‌ره‌که‌ت.
37.    هیچ کات له‌به‌رامبه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ت سه‌رسام مه‌به‌ به‌پیاوێکی‌ نر ئه‌گه‌ر چی‌ ئه‌و که‌سه‌ که‌سێکی‌ دیاریش بێت وه‌ک هونه‌رمه‌ند یان که‌سه‌ به‌ناوبانگه‌ وه‌رشیه‌کان یان ئه‌ستێره‌ به‌ناوبانگه‌کانی‌ سینه‌ما یان سیاسه‌تمه‌ده‌ره‌کان.
38.    هیچ کات نه‌که‌ی‌ له‌به‌ر چاوی‌ که‌سانی‌ تردا ره‌خنه‌ له‌بیر‌و بۆچون‌و کاره‌کانی‌ هاوسه‌ره‌که‌ت بگری‌  ئه‌گه‌رچی ئه‌وه‌ی‌ له‌و کاته‌دا ده‌یڵیت دور بوو له‌ر استی‌ یان جیاواز بوو له‌گه‌ڵ بۆچونه‌کانی‌ تۆدا.
39.    هه‌میشه‌ خواردنی‌ خۆش‌و خوانێکی‌ رازاوه‌ به‌ده‌سته‌کانی‌ خۆت بۆ هاوسه‌ره‌که‌ت بڕازێنه‌وه‌‌و له‌پێشوازی‌ هاوسه‌ره‌که‌تدا به‌ وای‌ لێبکه‌ که‌هه‌رگیز له‌ده‌ره‌وه‌ نان نه‌خوات.
40.    هه‌وڵبده‌ به‌یانیان پێش هاوسه‌ره‌که‌ت له‌خه‌و هه‌ستی‌ تابتوانی‌ کاره‌کانت ئه‌نجام بده‌یت‌و هاوسه‌ره‌که‌ت به‌شێوازێکی‌ رێک‌و پێک به‌رێبکه‌یت.
41.    رێکخستنی‌ تاکی‌ که‌نتۆر‌و جله‌کانی‌ هاوسه‌ره‌که‌ت به‌شێوه‌یه‌کی‌ جوان‌و رێک‌و پێک.
42.    گرنگیدانت به‌روخسار‌و جوانیت ، یه‌کێکه‌ له‌هه‌نگاوه‌کانی‌ پێش چوونه‌ ناو پرۆسه‌که‌ هه‌رچه‌نده‌ جوانی‌ روخسار هیچ رۆڵێکی‌ نییه‌ گه‌ر ناخیشی‌ له‌گه‌ڵ جوان نه‌بێت.
43.     هه‌وه‌ڵبده‌ به‌هه‌ر رێگه‌یه‌ک بێت مه‌به‌سته‌کانت به‌هاوسه‌ره‌که‌ت بگه‌یه‌نیت گه‌رچی‌ به‌ته‌نها روانینێکیش بێت.
44.    کات‌و بۆنه‌کانی‌ هاوسه‌ره‌که‌ت له‌یادمه‌که‌ وه‌ک ساڵ رۆژی‌ له‌دایک بوون‌و ساڵ رۆژی‌ هاوسه‌رداری‌‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ که‌سه‌ نزیکه‌کانی‌ له‌سه‌فه‌ر هه‌میشه‌ ئه‌و بۆنانه‌ی‌ بۆ بڕازێنه‌وه‌‌و هه‌وڵ بده‌ ئه‌و ساتانه‌ی‌ بۆ تایبه‌ت بکه‌ی‌.
45.    هه‌میشه‌ خۆشحاڵی‌‌و سوپاسگوزاری‌ خۆت بۆ هاوسه‌ره‌که‌ت ده‌ربخه‌ له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر شتێکدا که‌له‌پێناوی‌ تۆدا ده‌یکات ئه‌گه‌رچی‌ زۆریش بچووک بێت.
46.    هه‌میشه‌ هاوبه‌شی‌ خۆشیه‌کانی‌ هاوسه‌ره‌که‌ت به‌و ناخۆشیه‌کان له‌سه‌ر شانی‌ ئاسان بکه‌‌و مه‌هێڵه‌ خه‌فه‌ت له‌ماڵی‌ دنیا بخوات، چونکه‌ دڵنیابن ژیان به‌خۆشی‌ ناخۆشیدا تێپه‌ڕده‌بێت‌و به‌خاڵی‌ کۆتای‌ ده‌گات له‌به‌رئه‌وه‌ مه‌هێڵه‌ خه‌م‌و په‌ژاره‌ ته‌نگت پێهه‌ڵچنێت.
47.    رێکخستنی‌ بودجه‌ی‌ ماڵ به‌هاوبه‌شی‌ هه‌ردوکتان بۆ راگرتنی‌ ئه‌و بودجه‌یه‌ به‌پێی‌ پێویست.
48.    هه‌رگیز رابردووه‌ ناخۆشیه‌کانی‌ به‌ئازاره‌وه‌ بیرمه‌خه‌ره‌وه‌ هه‌وڵ بده‌ له‌رابردووه‌کانی‌ تۆش بێگومان تێبگات زۆر جار رابردووه‌کان یادگاریه‌کانت زیندوو ده‌کاته‌وه‌ بۆیه‌ باشتره‌ کاته‌کانت به‌رابردووه‌کانت نه‌کوژیت.
49.    داهێنانی‌ هه‌ندێ ووشه‌و حه‌ره‌که‌‌و هه‌ڵسوکه‌وتی‌ تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌تدا که‌ده‌بنه‌ مایه‌ی‌ سه‌رنجڕاکێشان‌و خۆشبه‌ختی‌ هاوسه‌ره‌که‌ت له‌کاتی‌ قسه‌کردندا.
50.    هه‌میشه‌ ئاره‌زووه‌کانت بۆ هاوسه‌ره‌که‌ت باس بکه‌و ئه‌و شتانه‌ی‌ له‌ژیانتدا حه‌زی‌ پێده‌که‌ی‌ پێی‌ بڵێ‌ نه‌که‌ی‌ لێگه‌ڕێی‌ بێ ئاگا بێت له‌و شتانه‌ی‌ هه‌ست‌و سۆزی‌ تۆ ده‌بزوێنن.
51.     شه‌رمکردن تاجی‌ زێرینه‌ی‌ سه‌ری‌ ئافره‌ته‌‌و پیاو ژنێکی‌ خۆش ناوێت بێ شه‌رم بێت، به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌ ئافره‌تی‌ شه‌رمنی‌ خۆش ده‌وێت.
52.    هه‌میشه‌ گرنگی‌ به‌پاک‌و خاوێنی‌ ماڵه‌که‌ت بده‌، له‌گه‌رما‌و چێشتخانه‌وه‌ ده‌ست پێبکه‌، رازاندنه‌وه‌ی‌ ماڵه‌که‌ت له‌پاک‌و خاوێنی‌‌و ساده‌یدا ده‌بینیته‌وه‌.
53.    ژیان پڕه‌ له‌گۆڕان هه‌وڵ مه‌ده‌ به‌درێژای‌ ژیانت خوو به‌کارێکی‌ نه‌گۆڕه‌وه‌ بگری‌، چونکه‌ چێژی‌ ژیان له‌هه‌مه‌ره‌نگیدایه‌. ش
54.    له‌کاتی‌ دیار نه‌مانی‌ هاوسه‌ره‌که‌ت له‌ماڵه‌وه‌دا به‌دوای‌ شته‌ جێماوه‌کانیدا بگه‌ڕێ‌و چاوه‌ڕوانی‌ ده‌رگا داخراوه‌که‌ت به‌ تاکو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ماڵه‌وه‌‌و به‌زه‌رده‌خه‌نه‌و پڕ سۆزه‌وه‌ به‌خێر هاتنه‌وه‌ی‌ بکه‌.
55.    زیاد له‌پێویست تێکه‌ڵ به‌ماڵه‌ هاوسێکانت مه‌به‌.
56.    پیاو پێویستی‌ به‌رێز‌و وه‌فای‌ تۆیه‌ بۆ که‌سوکاره‌که‌ی‌ بۆیه‌ هه‌میشه‌ به‌زمانێکی‌ شیرینه‌وه‌ به‌ته‌له‌فون قسه‌ له‌گه‌ڵ که‌سوکاره‌کانی‌ بکه‌.
57.    په‌یوه‌ندیه‌کی‌ گه‌رم‌و گوڕ‌و نه‌رم‌و نیان له‌نێوان هاوسه‌ره‌که‌ت‌و دایکیدا دروست بکه‌ نه‌که‌ی‌ وه‌ک په‌یوه‌ندیه‌کی‌ خه‌سوو مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵ بکه‌ی‌، هه‌رگیز نه‌بیته‌ هۆکاری‌ لێکدابڕانی‌ ئه‌وکوڕه‌ له‌دایکی‌، بیر له‌وه‌ بکه‌وه‌ تۆش‌و دایکی‌ تۆش ئه‌و رێگایه‌یان له‌پێشه‌.
58.    هه‌میشه‌ ئاگاداری‌ باری‌ دارایی‌ هاوسه‌ره‌که‌ت به‌‌و هه‌موو ساڵێَک شتی‌ ناو ماڵه‌که‌ت تازه‌ مه‌که‌ره‌وه‌‌و به‌پێی‌ توانی‌ خۆت ژیانت بگوزه‌رێنه‌.
59.    ئاماده‌باشی‌ ته‌واوت هه‌بێت بۆساڵه‌ هه‌ستیاره‌کانی‌ ژیانت به‌تایبه‌تی‌ یه‌که‌م‌و ساڵ‌و پێنجه‌م ساڵی‌ داهاتووت‌و پێکه‌وه‌ بڕیاری‌ دروست کردنی‌ منداڵ بده‌ن کاتێک هه‌ردووکتان توانا‌و ئاماده‌باشیتان هه‌بوو بۆپه‌روه‌رده‌و به‌خێوکردنی‌ به‌شێوه‌یه‌کی‌ دروست.
60.    به‌خوێندنه‌وه‌ی‌ هه‌واڵه‌ کتوپڕه‌کانی‌ ناو رۆژنامه‌‌و گۆڤارکان‌و به‌هره‌و کاره‌کانی‌ خۆت له‌ماڵه‌وه‌ کاته‌کانی‌ هاوسه‌ره‌که‌ت مه‌کوژه‌.
61.    ئاگات له‌کاته‌کانی‌ نوستنی‌ هاوسه‌ره‌که‌ت بێت، چونکه‌ خه‌و ئارامی‌ به‌ده‌رون ده‌به‌خشێت که‌م خه‌ویی‌ ده‌بێت هۆی‌ ماندووبونی‌ عه‌ێاب.
62.    هاوکاری‌ هاوسه‌ره‌که‌ت بکه‌ له‌و شتانه‌دا که‌په‌یوه‌ندی‌ به‌ئیشێکی‌ خۆی‌ یان بواری‌ خوێندنه‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر داوای‌ لێکردیت، هه‌وڵ بده‌ له‌ئه‌رکه‌کانی‌ که‌م بکه‌یته‌وه‌و هانیبده‌یت تاسه‌رکه‌وتوبێت ئه‌و کات ئه‌ویش هه‌ست به‌وه‌ ده‌کات که‌تۆ تا چه‌نده‌ په‌یوه‌ستی‌ به‌وه‌وه‌.
63.    له‌هیچ شتێکدا نه‌که‌ی‌ به‌ته‌نها بڕیار بده‌ی‌‌و دوای‌ پرسی‌ پێبکه‌یت هه‌میشه‌ پێش وه‌خت پرسی‌ پێبکه‌.
64.    له‌کاتی‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ت ئه‌و پۆشاکه‌ی‌ ئه‌و لای‌ په‌سه‌نده‌ یان خۆی‌ بۆی‌ کردووی‌ له‌به‌ری‌ بکه‌.
65.    هه‌وڵبده‌ له‌کاتی‌ بۆنه‌و ئاهه‌نگه‌کاندا خۆت جل‌و به‌رگی‌ بۆ دیاری‌ بکه‌یت‌و گرنگی‌ به‌شێوازی‌ رێکخستنی‌ بده‌ی‌.
66.    با په‌یوه‌ندیه‌کانت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ت په‌یوه‌ست نه‌بێت به‌هیچ یاسا‌و بنه‌مایه‌که‌وه‌.
67.    هه‌وڵبده‌ داوای‌ یارمه‌تی له‌هاوسه‌ره‌که‌ت بکه‌یت له‌ماڵه‌وه‌ تا پێکه‌وه‌ زۆر له‌ئیشه‌کانتان بکه‌ن که‌به‌مه‌ش زیاتر هۆگر یه‌کتر ده‌بن.
68.    باشتره‌ هاوبه‌شی‌ هاوسه‌ره‌که‌ت بکه‌ی‌ له‌کاتی‌ وه‌رزشکردندا.
کۆتایی به‌ شی یه‌که‌م

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-02-24 14:49:08

bery
خونچەی نوێ
شوێن: london
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-09
دواترین سه‌ردان: 2009-03-06
په‌یامه‌كان: 19
WindowsVistaMSIE7

Re: 100 ئامۆژگاری‌ گرنگ بۆ کچان پێش چوونه‌ ناو ژیانی‌ هاوسه‌رێتی‌ به‌ شی یه‌که‌م

ده سته کانت خۆش بێت به راستی زۆر که ڵکم لێ وه ر گرت خوای گه وره جه زای خێرت با ته وه.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-02-24 16:19:54

N M A-1
❤ فریشته‌ی ناز ❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-19
دواترین سه‌ردان: 2013-07-13
په‌یامه‌كان: 1733
WindowsVistaMSIE7

Re: 100 ئامۆژگاری‌ گرنگ بۆ کچان پێش چوونه‌ ناو ژیانی‌ هاوسه‌رێتی‌ به‌ شی یه‌که‌م

بـــه‌ڕاستی ئامۆژگاریه‌کان جوان و پــه‌سه‌ندن من وه‌ك خـــۆم سودم لێبینی
ده‌ستت خــۆش بێت کاك ڕه‌هه‌ند بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ بـــه‌ســـووده‌
ده‌س خــۆشیشم بۆ نوسه‌ری به‌ڕێز هیوای به‌رده‌وامی بۆ ئه‌خوازم
........ ســــه‌رکه‌وتـــوو بیت .........

Kurdzhin
من گوڵێکی سیس و ژاکاوم وجودم پەڕپەڕە چەرخی سپڵەش بولبولێکە و هەر وەکو خۆی دڵ تەڕە
تۆش هاودەستی چارەنووسی و بۆ نەمانم هەوڵــتە ئێوە دوون و من یەکێکم، کەی ئەوە ڕەسمی شەڕە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-02-25 12:10:49

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: 100 ئامۆژگاری‌ گرنگ بۆ کچان پێش چوونه‌ ناو ژیانی‌ هاوسه‌رێتی‌ به‌ شی یه‌که‌م

zor supas hawreyan  xosh7alm ka swdekehabwa bo eway barez hamesha baxtawarw sarkaw tw bn

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net