❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئافره‌ته‌ مردوشۆره‌که‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-02-25 12:33:18

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

ئافره‌ته‌ مردوشۆره‌که‌

ئافره‌ته‌ مردوشۆره‌که‌

من کچێکم ته‌مه‌نم 17ساڵه‌ ، حه‌ز ده‌که‌م ئه‌م چیرۆکه‌تان بۆ بگێڕمه‌وه‌ چونکه‌ کاریگه‌ری له‌سه‌ر دڵم زۆرره‌، من پێشتر له‌ نویژه‌کانمدا ڕێکوپێک نه‌بوم، به‌ڵام دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م چیرۆکه‌ وام لێهات گشت نوێژه‌کانم له ‌کاتی خۆیدا ئه‌نجام بده‌م..
ده‌ڵێ (جارێکیان بنه‌ماڵه‌یه‌ک لاشه‌ی کچێکی مردوویان هه‌بوو ده‌یان ویست بیشۆن و بیبه‌ن بۆ گۆڕستان هاتن بۆ لای ئافره‌تێک ئه‌ویش چو بۆ ئه‌وه‌ی بیشوات چونکه‌ کاره‌که‌ی وابوو، کاتێک چوو بۆ ماڵه‌که‌ پێی وتن: کوا لاشه‌که‌؟ ئه‌وانیش ژووره‌که‌یان پێ نیشاندا چووه‌ ژورێ، یه‌کسه‌ر که‌س و کاری مردووه‌که‌ ده‌رگاکه‌یا‌ن له‌سه‌ر ئافره‌ته‌که‌داخست، ئافره‌ته‌که‌ ترساو به‌ توندی ئه‌یدا له‌ ده‌رگاکه‌ و هاواری ده‌کرد به‌ڵام که‌س وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه‌..
سه‌یری کرد کفن و ئاو له‌ ته‌نیشت لاشه‌که‌دانراوه‌، بۆیه‌ په‌رده‌که‌ی له‌سه‌ر لاشه‌که‌ لابرد تاکو بیشوات، سه‌یریکرد لاشه‌که‌ ڕه‌شه‌ وه‌ک ڕه‌ژوو {خه‌ڵوز} سه‌ری سوڕما له‌ شێوه‌ی مردوه‌که‌ و زۆر ترسا ده‌ستیکرد به‌ خویندنی سوره‌ته‌کانی {الناس} و {الفلق} و ئایه‌ته‌ کورسی..
ده‌ستی کرد به‌ شوشتنی، شوشتنه‌که‌ی زۆر زه‌حمه‌ت بو چونکه‌ پێستی وه‌کو خۆڵه‌مێشێکی هه‌ڵوه‌ریووی لێهاتبوو ،هه‌رشوێنێکی له‌جه‌سته‌یدا بگرتایه‌ هه‌ڵده‌وه‌ری، خێرا کاره‌که‌ی ته‌واو کردو له‌ده‌رگاکه‌ی داو پێی وتن کاره‌که‌م ته‌واو کرد ...
ده‌رگاکه‌یان لێکرده‌وه‌ خێرا له‌ماڵه‌که‌ چووه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ پرسیارێک له‌ که‌سوکاری مردووه‌که‌ بکات.
دوای چه‌ند ڕۆژێک چووه‌ لای پیاوێکی ئایینی و ڕوداوه‌که‌ی بۆ گێڕایه‌وه‌ ،مامۆستاکه‌ پێی وت: بڕۆ بۆ لای که‌س و کاری مردووه‌که‌ له‌هۆکاره‌که‌ی بپرسه ئه‌ویش چوو پرسیاری لێکردن که‌ بۆچی ده‌رگاکه‌یان له‌سه‌ر داخست به ‌ته‌نیا له‌گه‌ڵ مردووه‌که‌، پێیان وت: نزیکه‌ی 10 مردو شۆرمان هێنا که‌ چاویان پێی ده‌که‌وت ده‌ڕۆیشتن تۆ دوایینیان بوی ترساین له‌وه‌ی تۆش هه‌ڵبێی.
ئافره‌ته‌که‌ پێی وتن: باشه‌، به‌ڵام حاڵی کچه‌که‌تان بۆ ئه‌وهابو ؟
پێیان وت: ته‌نها نوێژی نه‌ده‌کرد!!

ئومێد ده‌که‌م ئه‌م چیرۆکه‌تان به‌دڵ بێت و کاریگه‌ریتان لێ بکات هه‌ر وه‌ک چۆن کاریگه‌ری له‌سه‌ر من کرد، وه‌ ئاگاتان له‌ نوێژه‌کانتان بێ چونکه‌ نوێژ ئاینتانه‌ ، هه‌ر که‌سێک پارێزگاری لا نوێژه‌کانی کرد واتا پارێز گاری له‌ دینه‌که‌ی کردووه‌،، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ حاڵی مردوو بێت به‌ر له‌ چونه‌ ناو قه‌بر ، ده‌بێت له‌ ناو قه‌بردا حاڵی چۆن بێ ؟؟؟
(نوێژ بکه‌ به‌ر له‌وه‌ی نوێژی مردوت له‌سه‌ر بکه‌ن)


wargerawa la saete dangi islam

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net