.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














بانگه‌وازێك بۆ هه‌موو جگه‌ره كێشێك :
پێم بڵىَ بۆچى جگه‌ره ده‌كێشى؟
نووسینى: عه‌مر خالید...
· له‌پێناو ئه‌وه‌ى كه رِزگار ببیت له‌و كێشه و فشاره دهرونییانهى كه رِوبهرویان بویته‌وه؟ وا ده‌زانى كه به‌هۆى دوكه‌ڵى جگهرهكهتهوه دوودڵى و نارهحهتییهكانت به‌با ده‌درێت و ئاسوده ده‌بیت ، تهركیزو تواناى ئیش و كارت زیاتر ده‌بێت ؟
· یان دانیشتویت له‌نێوان كۆمه‌ڵێك له هاورِێ جگهرهكێشهكانتدا و خۆت به‌كه‌م ده‌زانیت به‌رامبه‌ریان بۆیه تۆش بۆ موجامه‌له‌و له‌به‌ر دڵى ئه‌وان ده‌ست پێده‌كه‌یت.
· یان بینیوته كه گه‌وره ئه‌ستێره‌كانى بوارى هونه‌رو سینه‌ما وێنه‌كانیان له‌هه‌مو شوێنێكدا بڵاوه‌و جگه‌ره‌یه‌ك بهدهمیانهوهیه و بزه‌و زه‌رده‌خه‌نه‌یان سه‌رنج رِادهكێشێت ؛ بۆیه تۆش جگه‌ره‌یه‌ك دادهگیرسێنى و ئه‌ته‌وێت وه‌ك ئه‌وان سه‌رنج رِاكێش بیت.
ئه‌مه سىَ هۆكارى زۆر بڵاوى جگه‌ره‌كێشانن كه هیچ بنه‌مایه‌كى رِاستییان نییه و رِوكهش و خه‌ڵه‌تێنه‌رن، چه‌نده‌ها لێكۆڵینه‌وه‌ى پزیشكى سه‌لماندویانه كه كێشه‌و فشاره ده‌رونییه‌كان و دودڵى و نارهحهتییهكان به‌جگه‌ره لاناچن به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه جگه‌ره‌كێشان كاریگه‌رى خراپ و نێگه‌تیفى هه‌یه له‌سه‌ر ده‌رون و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك یارمه‌تیده‌رى تهركیزو داهێنان و ئاسوده‌یى نییه.
سه‌باره‌ت به‌خاڵى دووه‌م كه مجامه‌له‌ى هاورِێیان و دۆستانه ئایا تۆ ئه‌وه‌نده له‌پله‌یه‌كى زه‌عیف و بچوكداى كه خۆت بكوژیت له‌پێناو دڵى خه‌ڵكیدا؟؟ ئایا كه‌سایه‌تیت ئه‌وه‌نده بچوكه ؟ نا‌توانیت بڵێى نه‌خێر بۆ شتێك كهزیانت پێده‌گه‌یه‌نێت !!!
بابچینه سه‌ر بڵاوترین هۆكار له‌ناو گه‌نجاندا : روكارى سه‌رنج رِاكێش.. له‌وانه‌یه ئه‌مه له رِابردوودا رِاست بووبێت پێش ئه‌وه‌ى زانست خراپیه‌كانى جگه‌ره‌كێشان ده‌ست نیشان بكات، به‌ڵام ئێسته جگه‌ره‌كێشان له‌ناو كۆمه‌ڵگه پێشكه‌وتووه‌كانى وه‌ك ئه‌وروپاو ئه‌مریكادا نه‌ماوه یان زۆر كه‌م بۆته‌وه به‌جۆرێك كه شوێنى تایبه‌تمه‌ندییان داناوه بۆ جگه‌ره كێشان، وه‌ك ئه‌وه‌ى به‌زمانى حاڵ پێیان بڵێن: ئێوه په‌سه‌ند نین له‌نێوماندا له‌كاتى جگه‌ره كێشانتاندا.
شێوه‌ى ئه‌و گه‌نجه بچوكه‌ى جگه‌ره‌یه‌كى ناوه به‌ده‌میه‌وه پێكهناوى و گریاناویه له‌هه‌مان كاتدا..
جێگاى پێكه‌نینه چونكه وادهزانىَ به‌م كرده‌وه‌یه‌ى چۆته رِیزى پیاوانه‌وه..
وهجێگهى گریانه لهرِاستیدا چونكه خه‌ریكه خۆى ده‌كوژێت له‌كاتێكدا ئه‌م له‌سه‌ره‌تاى ژیاندایه‌و تازه بهرِوى دنیادا ده‌كرێته‌وه.
گه‌نجێك له بیسته‌كانى ته‌مه‌نیدایه‌و ناتوانێت گێمێك یارى بكات چونكه لیاقه‌ى نه‌ماوه زوو هه‌ناسه‌ى سوار ده‌بێت ...له‌كاتێكدا ئه‌م گه‌نجه‌و كۆمه‌ڵگا چاوى لێیه‌تی و پێویستى پێیه‌تى.
پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر) ده‌فه‌رموێت [ ئاگادارى گوناهه بچوكه‌كان بن چونكه ئه‌مانه كۆ ده‌بنه‌وه له‌سه‌ر ئینسان ههتابههیلاكیا ئه‌به‌ن ..]
رِاى زۆربه‌ى زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه جگه‌ره كێشان حه‌رامه، ئه‌گه‌ر ئێمه له رِیزى گوناهه بچوكه‌كانیش داماننا ئه‌وه به‌هۆى زۆر دوباره بونه‌وه‌یه‌وه ئهتوانىَ تۆ به‌ره‌و ئاگر رِابكێشێت.
گه‌لێكى جگه‌ره‌كێش واته گه‌لێكى ماندوو... گه‌لێكى نه‌خۆش.
بیهێنه به‌ر چاوى خۆت وڵاتێكى وه‌ك میسر چه‌ند سه‌رف ئه‌كات بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ى به‌هۆى جگه‌ره كێشانهوهن: سىَ ملیار دۆلار ساڵانه... به‌م شێوه‌یه سه‌یرى هه‌موو وڵاته‌كانى تر بكه (سه‌یرى كوردستانى خۆمان بكه) ، ئه‌مه‌له‌كاتێكدا كه ئه‌م گه‌لانه پێویستییان به‌چه‌نده خزمه‌تگوزارى تر هه‌یه.
تۆ وه‌ك كه‌سێك سه‌یرێكى خۆت بكه بزانه چه‌ند سه‌رف ئه‌كه‌یت بۆ جگه‌ره‌كێشان: ئه‌گه‌ر وا دابنێیت كه ته‌مه‌نت 65ساڵ بێت وه‌تۆ له 15ساڵیه‌وه خوت داوه‌ته جگه‌ره كێشان...ئه‌توانیت بزانیت چه‌ندت سه‌رف كردوه له ماوه‌ى ئه‌و په‌نجا ساڵه‌دا.. داواكارم ئێستا قه‌ڵه‌م و كاغه‌زێك بێنه‌و حسابى بكه.. ئه‌بینیت هه‌زاره‌ها دینار.. بیر كه‌ره‌وه ئهتوانى به‌م پاره‌یه چه‌ند شت بكه‌یت؟ كرِینى سه‌یاره‌یه‌ك ، یان گۆرِینى مۆدیلى سه‌یاره‌كه‌ت به‌به‌رزتر! یان كرِینى خانویه‌كى گه‌وره !! یان دوكانێك !! گه‌شتێك بۆ وڵاتانى دراوسىَ!! به‌كورتى تۆ ئهتتوانى خۆشترو باشتر ژیانت به‌سه‌ر ببردایه. ئه‌مه ته‌نها باسى حساباتى جگه‌ره‌كه‌ت بوو به‌ده‌ر له‌و پاره‌یه‌ى كهسهرفت كردووه بۆ چاره‌سه‌رى خۆت و مناڵكانت .. هه‌زاره‌ها دینار .. چیت كردووه له‌م پاره‌یه .. سوتاندوته .. خۆزگه هه‌ر ئه‌وه‌نده بوایه ، سوتاندوتهو ئازار‌و زیانت به‌خۆت و دهوربهرتشت گه‌یاندووه.
ده‌ركه‌وتوه كه‌كاریگه‌رى دوكه‌ڵ زۆر زیاتره بۆ سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له ده‌وروبه‌رى جگه‌ره كێشهكهوهن: له‌سه‌دا 65 ى نه‌خۆشى كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌و حه‌ساسیه‌تى منداڵان به‌هۆى جگه‌ره‌كێشانى دایك و باوكیانه‌وه‌یه.
رِێژهى له‌بارچون 40% زیاتر به‌هۆى جگه‌ره كێشانى دایكهوهیه. هه‌روه‌ها له‌دایك بونى منداڵى ناته‌واو (مشوه) 30% زیاتر به‌هه‌مان هۆوهیه.
ئه‌م رِێژانهى خواره‌وه رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى ئاشكراى كرد :-
ژماره‌ى مردن به‌هۆى جگه‌ره‌كێشانه‌وه 4 ملیون كه‌سه له‌ساڵێكدا: له‌لوبنان 3500 حاڵه‌ت ، له‌كه‌نداو 14000 له‌میسر 26% مردن به‌هۆى جگهرهكێشانهوهیه !!! مردن به‌هۆكارى جگه‌ره به‌رزتره له‌مردن به‌هۆكارى ماده بێهۆشكه‌ره‌كان..
ئایا هێشتا هه‌ر به‌رده‌وام ئه‌بیت له‌سه‌ر جگه‌ره كێشان؟؟
ئایا هێشتا هه‌ر وا گومان ئه‌به‌یت كه تۆ كهسێى جوان و سه‌رنج راِكێشى به‌جگه‌ره‌وه ؟
كه ئه‌ڵێین جگه‌ره كێش مه‌به‌ستمان پێى كێشانى جگه‌ره‌و نێرگهلهشه، نازانم ئه‌و قسه‌یه له‌كوێوه هاتووه كهئهڵێن نێرگه‌له زیانى كه‌متره، توتنى نێرگه‌له تێكه‌ڵه له مادده‌ى بێهۆشكه‌ر و كاریگه‌رى خۆى بۆ سه‌ر به‌كارهێنه‌رى هه‌یه ئه‌گه‌رچى بێهۆشیشی ناكات..
چى جوابى خواى گه‌وره ئه‌ده‌یته‌وه كاتێك لێپرسینه‌وه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌كات سه‌باره‌ت به‌م فه‌رموده‌یه‌ى پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر) كه ده‌فه‌رموێت :له‌رۆژى قیامه‌تدا ئینسان له‌سه‌ر چوار شت پرسیارى لێده‌كرێت :ته‌مه‌نى له‌چیدا به‌سه‌ر بردووه ، وه ئه‌م لاشهیهى چى لێكردووه، ماڵ و سهروهتى له كوێوه په‌یدا كردووه و له‌چیدا سه‌رفى كردوه، وه زانستى چى پێكردوه.
تۆ چى وه‌ڵامێكت پێیه سه‌باره‌ت به‌و به‌ڵایه‌ى كه به‌ده‌ستى خۆت به‌سه‌ر لاشه‌ى خۆتدا هێناوه وه ئه‌و ته‌مه‌نه‌ى كه به‌نه‌خۆشى به‌سه‌رت بردووه و ئه‌و ماڵه‌ى كه به‌ده‌ستى خۆت سوتاندوته .
ئایا ئه‌زانى ئه‌ى جگه‌ره كێش كه گه‌وره كۆمپانیاكانى به‌رهه‌مهێنانى جگه‌ره له جیهاندا 52% به‌رهه‌مه‌كانیان كه ده‌كاته نزیكه‌ى 88 بلیۆن دۆلار له‌م ناوچه‌ى خۆماندا سه‌رف ده‌كه‌ن .
وه‌ره له‌گه‌ڵما پێكه‌وه هه‌وڵ بده‌ین بۆ وه‌ستانى له‌ناوبردنى خۆت و ئازاردانى به‌رامبه‌ره‌كه‌ت !!! مهڵىَ ناتوانم .. تۆ ده‌توانیت .. هه‌وڵبده .. رِۆژانهو هه‌فتانه كه‌مى بكه‌ره‌وه .. ده‌ست پێبكه له‌به‌ر خاترى خوا‌و بۆ خوا تاكاتێك گهرِایتهوه باره‌گاى خوا بتوانیت وه‌ڵامى ئه‌و پرسیارانه‌ى سه‌ره‌وه بده‌یته‌وه .. تا مه‌لائیكه ده‌ورت بده‌ن .. نه‌ك شه‌یتان .. چونكه ملائیكهى رِهحمان ئازار ئه‌خوات به‌و بۆنه‌ى كه ئینسانه‌كان ئازارى پێ ده‌خۆن وه‌ك له فه‌رموده‌دا هاتووه.
ئێسته هه‌ڵبژاردن بۆ تۆیه.. ته‌ندروستى باش و سه‌روه‌ت و سامان و به‌هه‌شت و رِهزامهندى خوا و هاورِێیهتى مه‌لایكه .. یان نه‌خۆشى و بۆنى ناخۆش و نهزۆكى و منداڵى ناته‌واو هاورِێیهتی شه‌یتان.
سایتی یه‌کگرتوو...
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش بێت کاک باوان بابه‌تێکێ زۆر چاکه هه‌ر بژیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوپاسته‌که‌م به‌ڕێزم...
له‌سه‌ر هێڵ نییه