❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌ناوبانگترین تاوانباری یۆنانی هه‌ڵات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-02-24 08:41:34

D I L M A N
سونبولی یانه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-08
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 1544
WindowsXPMSIE

به‌ناوبانگترین تاوانباری یۆنانی هه‌ڵات

به‌ناوبانگترین تاوانباری یۆنانی له‌گه‌ڵ هاورِێكه‌ی به‌ هێلیكۆپته‌ر هه‌ڵات 


زۆرجار رووداوی وا هاتووته‌ پێش كه‌ تاوانبارانی نێو به‌ندیخانه‌كان له‌ رێگه‌ی خۆپیشاندان و تێكشكاندنی ده‌رگا یاخود لایه‌كی دیواری به‌ندیخانه‌ هه‌ڵاتوون، به‌ڵام دوو تاوانبار كه‌ به‌ به‌ناوبانگترین تاوانبار له‌ یۆنان ناسراون له‌ رێگه‌ی فرۆكه‌یه‌كی هێلیكۆپته‌ر له‌ به‌ندیخانه‌دا هه‌ڵاتن.

سه‌رچاوه‌ راگه‌یاندنه‌كانی یۆنانی بڵاویانكردۆته‌وه‌، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیس ئاشكرایكردووه‌، تاوانباری به‌ناوبانگ (فاسیلیس بالیۆكۆستاس) 43 ساڵ و به‌ هاورِێیه‌تی ئه‌لبانیه‌ك به‌ناوی (ئه‌لكیت ره‌زائی) 32 ساڵ له‌ به‌ندیخانه‌ی (كۆریدالۆس)ی نزیك ئه‌سینا له‌ رێگه‌ی هێلیكۆپته‌رێكه‌وه‌ هه‌ڵاتوون.

سه‌رچاوه‌ پۆلیسیه‌كه‌ ئاماژه‌یداوه‌، ئه‌و دوو پیاوه‌ تاوانباره‌ له‌ رێگه‌ی گوریسێكه‌وه‌ به‌ره‌و فرۆكه‌كه‌ سه‌ركه‌وتوون، كه‌ ئه‌نجامدانی پیلانی هه‌ڵاتنه‌كه‌یان هاوشێوه‌ی فیلمه‌كانی هۆلیوودی بووه‌، دواتر هێلیكۆپته‌ره‌كه‌یان له‌ ناوچه‌ی (كاباندریتی) له‌ باكوری پایته‌خت به‌ به‌تاڵی جێهێشتووه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌، (فاسیلیس بالیۆكۆستاس) به‌ ئه‌نجامدانی كرده‌ی رفاندن و هه‌ڵكوتان و بڕینی بانكه‌كان تاوانباره‌، هه‌روه‌ها هاورِێ ئه‌لبانیه‌كه‌ی كه‌ پیاوێكی مافیاییه‌ به‌ كرده‌ی كوشتن له‌ ساڵی 2003 تاوانباركراوه‌.

جێی بیرهێنانه‌وه‌یه‌، ساڵی 2006 به‌ هه‌مان شێوه‌ ئه‌م دوو تاوانباره‌ له‌ به‌ندیخانه‌ به‌ فرۆكه‌ هه‌ڵاتن، به‌ڵام هه‌ر زوو پۆلیس له‌ هه‌مان ساڵدا (ئه‌لكیت ره‌زائی) ده‌ستگیركرده‌وه‌ و بالیۆكۆستاسیش له‌ به‌هاری رابردوو ده‌ستگیركراویه‌وه‌.


به يامنير

Kurdzhin

http://www.webchinupload.com/f/2013-08/d63c00e933a94c80e1b3501fba01f8a3.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-02-25 15:47:38

Rebeen Sarbast
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-23
دواترین سه‌ردان: 2026-03-18
په‌یامه‌كان: 2196
WindowsXPMSIE

Re: به‌ناوبانگترین تاوانباری یۆنانی هه‌ڵات

ده‌ســـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــت خــــــــــــــــــۆش

Kurdzhin
کـورد ئـەبـەد نـاگـاتـە مـەقـسـەد نـۆکـەری بـێـگـانـەیـە
دودڵــن پـیـسـن لـەگـەڵ یـەک بـۆیـە وا بـێ لـانـەیـــە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net