.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














باران..ببارێ
من له ترپه‌ی ده‌نگی تۆوه فێربووم
گۆرانی بۆ عه‌شق بڵێم
له شه‌پۆڵه شێته‌كانت فێربووم
چۆن په‌لاماری
كه‌ناری ده‌ریای شه‌رم بده‌م
من و تۆ به‌یه‌كه‌وه ده‌بارینه نیَو
كێڵگه تینوه‌كانی ئه‌وین
به‌لاَم تۆ هه‌ندێ جار
جێم ده‌هێڵی
هه‌ور له‌سۆمای چاوه‌كانم
ده‌تۆریَنی...
* * *
باران..ببارێ
له‌گه‌ڵ رِۆندكه بێ نازه‌كانی من
به‌م ئێواره‌یه ناوه‌خته
ته‌نها دوو دڵۆپ..دووحه‌ز
دوو ووشه.. جێ مه‌هێڵه
تۆ له‌گه‌ڵ په‌یامه‌كانت
به‌ره‌و ده‌روازه‌یه‌كی پرِله‌غوربه‌ت
هه‌نگاو ده‌نێی
كه‌چی فرمیَسكه پرِ حه‌سره‌ته‌كان
هه‌ر له‌ده‌ڤه‌ری گۆنای زه‌ردم
ده‌میننه‌وه..
* * *
باران..ببارێ
ته‌نها دوودڵۆپ
له پێڵوی چاوه‌كانم
له سۆمای بێ جورئه‌تم
بكه دیاری...
من له‌زه‌مه‌نیَك یاخی بوومه
له‌دوو ووشه‌ی نیو دیَریَكی چامه‌یه‌كم
منداڵیم دێنێته‌وه یاد
كه‌له‌به‌رده‌م مامۆستاكه‌م
به‌ترسه‌وه..پیته‌كانی وانه‌یه‌كم
بۆلیَك نه‌درا..
* * *
باران..ده‌ستم دامیَنت
حه‌ریفم به..به‌لیَزمه بباریَ
من ده‌زانم
سه‌فه‌ری ئه‌مجاره‌ی تۆ
بۆ بیابانی عه‌شقه
بۆیه ترپه به‌سۆزه‌كانی تۆ
له ترپه‌ی دڵی من ده‌چن
دڵۆپه به‌رِیَژنه‌كانی تۆ
له‌دڵۆپی چاوانی
بیَ ئۆقره‌ی من ده‌چن..
* * *
كچی باران..ده‌زانم تۆش
چاوه‌رِیَی ئه‌م دوو دڵۆپه
شه‌رمنه ده‌كه‌یت
ئه‌م دوو ووشه یاخی بووه‌ی
به‌بارانم سپاردووه
كه پیته‌كانی له‌زمانم تۆراون
له ئه‌فسونه‌كانی عه‌شقت ترساون
كه پێت بڵێن
خ ۆ ش م د ه و ێ ی
>> >> ســــه‌رهــه‌نــگ خــامــۆش<<<<


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه