❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پــــه‌رســـتــــن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-02-25 20:44:21

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

پــــه‌رســـتــــن

پــــــــه‌رســـــــتــــــن

واتای خودا په‌رستن:
په‌رستن بریتیه‌ له‌ مل که‌چی ته‌واوی مرۆڤ بۆ فه‌رمانه‌کانی خوداو  ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نیازی چاکی و گوێڕایه‌ڵی له‌کرده‌وه‌کانیدا.


١.جۆره‌کانی په‌رستن:
ناوه‌ڕۆکی په‌رستی  ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت که‌مرۆڤ مل که‌چ بێت بۆته‌واویی فه‌رمانه‌کانی په‌روه‌ردگار.
چۆنیه‌تی ملکه‌چی دیاریده‌کانی زۆرن که‌وابوو په‌رستی ناوێکی گشتییه‌ (عام) بۆهه‌ر هه‌موو گوفتارو کردارێک چ به‌ئاشکرا و چ به‌نهێنی که‌لای په‌روه‌ردگار په‌سه‌ند کرابێ وه‌ک (نوێژو ڕۆژو  و به‌جێهێنانی به‌ڵێن و په‌یمان  پاڕانه‌وه‌ له‌و، خۆشه‌ویستی و پشت پێ به‌ستنی و ترسان. په‌یڕه‌وکردنی یاساکنی به‌ڕێوبردنی  کاروباری ژیان به‌پێی ڕێساو شه‌ریعه‌ت).


٢.ئه‌وپه‌رستنانه‌ی به‌دڵ ئه‌نجام ده‌درێن:
په‌رستنی دڵ په‌رستییه‌کی نهێنیه‌ و کاریگه‌ری ڕاسته‌و خۆی له‌سه‌ر دڵ هه‌یه‌و به‌رئه‌نجامی له‌کردارو ڕه‌فتاری مرۆڤدا ده‌رده‌که‌وێ ، ئه‌مه‌ش شتێکی بنچینه‌ییه‌ دڵ پێی ئاسوده‌ ده‌بێ جێی لێوه‌ر ده‌گرێ و هه‌ستی پێده‌کات .
له‌وانه‌: پشت به‌ستن ،متمانه‌ بوون به‌گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی خودا، له‌خودا ترسان، داواکردنی یارمه‌تی ته‌نها له‌خوداو خۆشه‌ویستی ئه‌و.


٣.پشت به‌ستن به‌خودا:
پشت به‌ستن به‌خودا گه‌وره‌ترین جۆری په‌رستی دڵ ده‌ژمێردرێت و له‌ئه‌رکه‌ پیرۆزو پێویستیه‌کانی  باوه‌ڕو  به‌بایه‌خه‌وه‌  لێی ده‌روانێت، جودای گه‌وره‌ فه‌رمویه‌تی :(( وعلی الڵه‌  فتوکلوا ان کنتم مؤمنین))
(المائدة:٢٣)  واته‌: ته‌نها پشت به‌خودا ببه‌ستن ئه‌گه‌ر ئێوه‌ خۆتان به‌بروادار ده‌زانن چونکه‌ پشت به‌ستن سۆزو باوه‌ری نێو دڵه‌و ملکه‌چ بوونی  ته‌واوی مرۆڤ  ڕوونده‌کاته‌وه‌و مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێته‌ یه‌وئاسته‌ ته‌نها به‌فه‌رمانره‌وای گه‌ردوون و بوونه‌وه‌ر بزانێ ، سوودو زیان هه‌ر له‌ئه‌و بزانێ بۆ دڵنیا بوون  و په‌نا بردنی ته‌نها بۆخودا که‌سێکی ترنا ((ومن یتوکل علی فهو حسبه‌))
(الطلاق:٣) واته‌: هه‌رکه‌س که‌ پشت به‌خودا ببه‌ستێت کافیه‌و به‌سه‌ بۆ شتگیری کردنی ئه‌و که‌سه


٤.له‌خودا ترسان:
له‌خودا ترسان گه‌وره‌ترسین کاره‌کانی دڵه‌ ، مرۆڤ له‌سه‌ر پێچی و لادان ده‌پارێزێ.
پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێ:
((اني اتقاکم لله‌ وآشدکم له‌ خشیة))
واته‌ :من له‌هه‌موو تان زیاتر پارێژگاری له‌فه‌رمانه‌کانی خودا ده‌که‌م و له‌هه‌مشتان پتر له‌خودا ده‌ترسم.
مه‌به‌ست له‌ (ترس) دووربوون خۆلادانی مرۆڤه‌ له‌هه‌موو کارێکی ناڕه‌وا.
زانایان ده‌ڵێن: ترسی ڕاسته‌قینه‌ له‌خودای گه‌وره‌ بریتیه‌ له‌خۆپاراستن له‌تاوان به‌ئاشکراو به‌نهێنی.


٥.داوای یارمه‌تی کردن له‌خودا:

داوای یارمه‌تی دوو بنه‌مای دیار له‌خوده‌گرێت.
یه‌که‌میان:باوه‌ڕو متمانه‌ی ته‌واو به‌خودای گه‌وره‌.
دووه‌میان:پشت به‌ستن  ته‌نها به‌خودا له‌هه‌موو کاروبارێکدا.
بێگومان ئه‌وکه‌سه‌ی داوای یارمه‌تی له‌که‌سێک ده‌کات ده‌بێ باوه‌ڕی ته‌واوی به‌کارایی و لێهاتویی و ده‌ستڕۆیی ئه‌وکه‌سه‌ بکات که‌هانای بۆ ده‌برێت جاهیچ که‌سیک نییه‌ ئه‌ومه‌رجه‌ سه‌ره‌کی وته‌واوانه‌ی لێبێته‌ جێ جگه‌ له‌خودای په‌روردگار که‌هه‌میشه‌ توانایه‌و خاوه‌نی ئه‌م بونه‌وه‌ره‌یه‌ و هه‌رچی قازانج و زیانی ئادامی هه‌یه‌ هه‌مووی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دایه‌ ، هه‌رئه‌و خودایه‌ ده‌توانێ مشوری ئه‌م خه‌ڵکه‌ جێبه‌جێ بکات که‌ خۆی ده‌فه‌رموێت:
((قل من بیده‌ ملکوت کل شیء وهو یجیر ولا یجار علیه‌ ان کنتم تعلمون ، سیقولون لله‌ فآني تسحرون))  (المؤمنون:٨٩-٨٨)
واته‌ ئه‌ی (موحه‌مه‌د) پێیان بڵێ ئه‌وکه‌سه‌ کێیه‌ که‌خاوه‌نی هه‌موو شتێکه‌و به‌هانا هاتنی هه‌موو که‌سه‌و له‌که‌س داواناکات که‌یارمه‌تی بدات؟  بێگومان ده‌ڵێن ئه‌وکه‌سه‌ خودایه‌ جاپیان بڵێ ئیندی چۆن  چاو به‌ستنه‌وه‌و تاکه‌ی ئێوه‌ ناگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاستو خۆتان توشی له‌خشته‌ بردن و لاڕێی کردووه‌.


٦.خۆشه‌ویستی خودا:
به‌رئه‌نجامی باوه‌ڕی ڕسته‌قینه‌ به‌په‌رستی خۆشه‌ویستی ته‌واوی به‌نده‌یه‌ بۆپه‌روه‌ردگاری و هه‌روه‌ها خۆشه‌ویستی هه‌موو ئه‌وانه‌ی که‌خودای گه‌وره‌ خۆشی  ده‌وێن ، دوور بوون  له‌گه‌ر ڕه‌فتار و گوفتارێکی پێچه‌وانه‌ی خواستی ئه‌و خودایه‌ په‌روه‌ردگاره‌یه‌ ، به‌ته‌نها خودای گه‌وره‌ سه‌رچاوه‌ی به‌خشین و هه‌موو پێداویستیه‌کانی ژیانه‌.
خودای گه‌وره‌ له‌قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت:( وما بکم من نعمة فمن الله‌)  (النحل:٥٣)
واته‌ :هه‌موو ئه‌و نازو نیعمه‌ت  و پێدراوانه‌ی ئێوه‌،به‌ته‌نها له‌لایه‌ن خوداوه‌ن و که‌سێکی که‌ ناتوانێ وه‌ک ئه‌و ئێوه‌ پێداو نیعمه‌تدار بکات.


سه‌رچاوه‌:   کـتـێــبـێـکـــی خـــۆم

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-02-26 09:11:22

Momi Temen
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-04
دواترین سه‌ردان: 2013-11-24
په‌یامه‌كان: 2499
WindowsXPMSIE

Re: پــــه‌رســـتــــن

ده‌ستت خوش بێت سه‌رکه‌توو بیت

Kurdzhin
                         هاوڕێی نوی بدۆزه‌ره‌وه‌ و هه‌وڵبده‌ هاوڕێ کۆنه‌کانت له‌ یاد نه‌که‌یت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-02-26 15:43:04

A.ENG.R
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: HawleR
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-15
دواترین سه‌ردان: 2012-12-22
په‌یامه‌كان: 1839
WindowsXPFirefox

Re: پــــه‌رســـتــــن

ده‌ستت خۆشبێت
سه‌رچاوه‌که‌ی روونتربێت:ئاینی پۆلئ چواره‌می ئاماده‌یی

Kurdzhin

AV^_^AR
http://www.camaro5.com/forums/images/smilies/blackvertshift.gif
من وه‌ک ئاوێنه‌ ڕاست گۆم؛ بگریت له‌گه‌ڵتا ده‌گریم، پێبکه‌نیت له‌گه‌ڵتا پێ ده‌که‌نم، بته‌وێ بم شکێنی، ده‌ستت ده‌بڕم...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-02-26 20:02:55

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: پــــه‌رســـتــــن

ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت  زۆر سپاس بۆ په‌یامه‌کانتان..

کاکه‌ باران تێبینیه‌که‌ت ئه‌خه‌مه‌ سه‌رسه‌رم و سه‌رچاوم ، به‌ڵام موهیم ئه‌وه‌یه‌ من له‌سایته‌کانی نێته‌وه‌ نه‌مهێناوه‌  هه‌تا سه‌رچاوه‌یه‌کی ڕوون بنوسم ،  ...
زۆر سپاس  بۆئێوه‌ش هه‌ربــژین...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net