.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













شیر مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه كه‌مده‌كاته‌وه
ده‌نگوباس – لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی نوێ جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه خواردنی شیر و به‌رهه‌مه‌كانی كه رێژه‌یه‌كی باش كالسیۆمیان تێدایه مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌رس كه‌مده‌كاته‌وه.
لێكۆڵینه‌وه‌كه كه له ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه خواردنی كالسیۆم مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن و كۆئه‌ندامی هه‌رس لای هه‌ردوو ره‌گه‌ز كه‌مده‌كاته‌وه.
ئه‌نجامده‌رانی لێكۆڵینه‌وه‌كه كه له Archives of Internal Medicineدا بڵاوكراوه‌ته‌وه رایانگه‌یاند: "خواردنی شیر و به‌رهه‌مه‌كانی و ئه‌و خواردنانه‌ی به كالسیۆم ده‌وڵه‌مه‌ندن و حه‌بی كالسیۆم په‌یوه‌ندی هه‌یه به دابه‌زینی ئاستی تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌رس لای هه‌ردوو ره‌گه‌ز".
لێكۆڵینه‌وه‌كه ئاشكرای كردووه كه مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه به رێژه‌ی 22% كه‌می كردووه لای ئه‌و ژنانه‌ی رۆژانه رێژه‌یه‌كی زۆر كالسیۆم "1881ملگ" وه‌رده‌گرن به‌راورد به‌و ژنانه‌ی رێژه‌یه‌كی كه‌متر "494 ملگ" وه‌رده‌گرن به‌تایبه‌تی مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن.
سه‌باره‌ت به پیاوانیش لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه كه ئه‌وانه‌ی رۆژانه رێژه‌یه‌كی زۆر كالسیۆم "1530 ملگ" وه‌رده‌گرن به‌ڕێژه‌ی 16% تووشبوونیان دابه‌زیوه به‌روارد به‌و پیاوانه‌ی رێژه‌یه‌كی كه‌متر كالسیۆم "526 ملگ"وه‌رده‌گرن.
لێكۆڵه‌ره‌وانی سهربهپهیمانگای نیشتمانی ئه‌مریكی بۆ شێرپه‌نجه جه‌ختیان له‌وه‌كرده‌وه كه كالسیۆم سوودی زۆره له گه‌شه‌كردنی ریشاڵه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی و یارمه‌تیدانی بۆ سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی خانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی له گه‌ده و ریخۆڵه و سنگدا، هه‌روه‌ك كاریگه‌ری ترشه‌ڵۆك و تفتی رۆنه‌كان ناهێڵێت. 
ده‌نگوباس

zorm ber akrdn ewa bashn له‌سه‌ر هێڵ نییه