❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / میزی مانگا ده‌كرێته‌ شه‌راب

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-02-26 08:41:49

jutyar
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: قـه‌ڵادزێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-29
دواترین سه‌ردان: 2026-04-20
په‌یامه‌كان: 397
WindowsXPFirefox

میزی مانگا ده‌كرێته‌ شه‌راب

هه‌ردوو رۆژنامه‌ی ده‌یلی ته‌له‌گراف و تایمزی به‌ریتانیا راپۆرتێكیان سه‌باره‌ت به‌ دروستكردنی شه‌رابێك له‌ میزی مانگا له‌ وڵاتی هیندستان بڵاوكرده‌وه‌.
تایمز له‌ڕاپۆرته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: كۆمه‌ڵه‌ی پارێزگاری له‌ مانگا به‌ناوی سوایامسیفاك سینگ كۆنترین و گه‌وره‌ترین رێكخراوی هندۆسه‌كانه‌، له‌ساڵی 1925 ه‌وه‌ دامه‌زراوه‌و نزیكه‌ی 8 ملیۆن ئه‌ندام له‌خۆ ده‌گرێت، ئامانجی پاك كردنه‌وه‌ی وڵاتی هنیدستانه‌ له‌بیانییه‌كان، هه‌روه‌ها پته‌وكردنی كه‌لتور و رۆشنبیری چینی هندۆسه‌.http://www.pukmedia.com/kurdish/Hwal/25-02-2009/hamarang3-2.jpg
هندۆسه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مانگا ده‌په‌رستن پێیان وایه‌ سه‌ربڕینی مانگا كارێكی نایاسایی و ناڕه‌وایه‌.
له‌م باره‌یه‌وه‌ ئۆم براكشاه به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م رێكخراوه‌ ئاشكرای كرد له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا پڕوپاگه‌نده‌ی شه‌رابێكی گازی به‌ناوی "گواجال" بڵاو ده‌كرێته‌وه‌، شه‌رابی گازی گواجال له‌ میزی مانگا دروست ده‌كرێت، ره‌نگه‌ پێش كۆتایی ئه‌مساڵ بكه‌وێته‌ بازاڕه‌وه‌.
براكشاه هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌م خواردنه‌وه‌یه‌ له‌ ساڵی 2001 ه‌وه‌ زۆر تاقیكردنه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ر كراوه‌ و به‌پێی رێنمایی ته‌ندروستی جیهانی دروست ده‌كرێت به‌جۆریك تێكه‌ڵ به‌گیای پزیشكی ده‌كرێت، هیچ بۆنێكی میزی نییه‌ و تام و چێژێكی خۆشی هه‌یه‌ و ته‌ندروسته‌ بۆ له‌ش و هیچ مادده‌یه‌كی ژه‌هراوی تێدا نییه‌، واته‌ شانبه‌شانی شه‌رابه‌ گازییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌بێت.
تایه‌فه‌ی هندۆس له‌گونده‌كانی هیند پاشماوه‌ی مانگا بۆ سووته‌مه‌نی و له‌ناوبردنی میكرۆب ته‌نانه‌ت وه‌كو ده‌رمانیش بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كانی جگه‌ر و شێرپه‌نجه‌ به‌كاردێنن، جگه‌ له‌مانه‌ش له‌ڕێوڕه‌سمی ئاینیدا میزی مانگا بۆ خۆ پاككردنه‌وه‌ی له‌ش به‌كاری ده‌هێنن.
رۆژنامه‌ی ته‌له‌گراف ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد ئه‌م جۆره‌ خواردنه‌وه‌ نوێیه‌ شۆڕشێك له‌ بازاڕی جیهان به‌رپاده‌كات ئیتر میزی مانگا وه‌كو گیراوه‌یه‌كی پزیشكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی جۆره‌ها نه‌خۆشی به‌كار ده‌هێنرێت هاوكات زیاتر بیروباوه‌ڕی فیكری له‌ناو هندۆسه‌كان ده‌چه‌سپێت .
http://www.pukmedia.com/kurdish/Hwal/25-02-2009/hamarang3.bmp
http://www.pukmedia.com/kurdish/Hwal/25-02-2009/hamarang3-4.jpg

Kurdzhin
کە کارتەکەی سەری ساڵت دایە دەستم
وا هەستم کرد دڵم بەیەکەم دەرچووە
                  ڕه‌نج
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2399283&c=7198162

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net