❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / موعجیزه‌کانی قورئانی پیرۆز

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-02-27 21:29:02

A.ENG.R
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: HawleR
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-15
دواترین سه‌ردان: 2012-12-22
په‌یامه‌كان: 1839
WindowsXPFirefox

موعجیزه‌کانی قورئانی پیرۆز

سڵاو هاورێێان
کۆمه‌ڵێکی زۆر له‌ موعجیزه‌ و  ئیعجا زیه‌ قورئانیه‌کانم ده‌وێ
ژماره‌یی و نا ژماره‌ییش 
به‌ هیوای هاوکاریتان

Kurdzhin

AV^_^AR
http://www.camaro5.com/forums/images/smilies/blackvertshift.gif
من وه‌ک ئاوێنه‌ ڕاست گۆم؛ بگریت له‌گه‌ڵتا ده‌گریم، پێبکه‌نیت له‌گه‌ڵتا پێ ده‌که‌نم، بته‌وێ بم شکێنی، ده‌ستت ده‌بڕم...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-02-27 22:14:26

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: موعجیزه‌کانی قورئانی پیرۆز

hawre gyan  amata hewam waya swde le wargret   agar habw etreshtbo da anem


موعجیزه‌یه‌کی زانستی ژماره‌یی زۆر گرنگ له‌ قوڕئانی پیرۆز

موعجیزه‌ی دروستبوونی پێغه‌مبه‌ر (عیسى ابن مریم) (صلى الله عليه وسلم) به‌بێ باووك وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ نێره‌ی مێشهه‌نگوین به‌بێ باووك دروست ده‌بێت
نووسه‌ر: دكتؤر محمد جميل الحبال ـ الموصل العراق
وه‌رگێرانی: هۆزان انور نوری ـ كۆلێژی پزیشكی هه‌ولێر

له‌م بابه‌ته‌ باسی دروستبوونی پێغه‌مبه‌ر (عیسى ابن مریم) (صلى الله عليه وسلم) به‌بێ باوك ده‌كه‌ین وه‌ چۆن خوای گه‌وره‌و میهره‌بان به‌ هۆی زانسته‌وه‌ بۆ ئێمه‌ى ڕوونكردۆته‌وه‌، له‌ ڕێگای دروستبوونی نێره‌ی مێشهه‌نگوین كه‌ ته‌نها له‌ هێلكه‌ى دایك دروست ده‌بێت به‌بێ به‌ژداری كردنی باووك، وه‌ په‌یوه‌ندى نێوان(عیسى ابن مریم والنحل) به‌هۆی موعجیزه‌ی ژماره‌ی له‌ قورئانی پیرۆز كه‌ ژماره‌ 16 یه‌ باسی ده‌كه‌ین .
سه‌ره‌تا باسی نێره‌ی مێشهه‌نگوین (النحل) ده‌كه‌ین له‌ قورئان و زانست پاشان باسی پێغه‌مبه‌ر (عیسى ابن مریم) (صلى الله عليه وسلم) ده‌كه‌ین له‌ قورئانی پیرۆز وه‌ به‌ شێوه‌یكی زانستی روونیده‌كینه‌وه‌.

النحل(مێشهه‌نگوین) له‌ قورئان:
1ـ ته‌رتیبی سوره‌تی (النحل) له‌ قورئانی پیرۆز (16)یه‌.
2ـ له‌و ئایه‌ته‌ی كه‌باسی (النحل) كرایه‌ ژماره‌ی پیته‌كان هه‌تا وشه‌ی (النحل) به‌و ویشه‌وه‌ 16 پیته‌ و ژماره‌ی وشه‌كانی ئه‌م ئایه‌ته ‌ 16یه‌ ئه‌گه‌ر( واو العطف) به‌ وشه‌یه‌ك دابنێین وأوحى ربك إلى النحل أن اتخذي من الجبال بيوتاً ومن الشجر ومما يعرشون (النحل 68. ]
3ـ ژماره‌ی ئایه‌ته‌كانی سوره‌تی( النحل/128)كه‌ له‌ چه‌ندجاره‌ی 16یه‌ 8×16= 128

النحل(مێشهه‌نگوین) له‌ زانستدا:
1ـ ژماره‌ی كرومۆسۆمی مێیه‌ی مێشهه‌نگوین (16) جۆته‌.
2ـ ژماره‌ی كرۆمۆسۆم له‌ نێره‌ی مێشهه‌نگوین (16) تاكه‌(واته‌ نیوه‌ى مێیه‌) به‌مه‌ جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو زینده‌وه‌ران .ئه‌مه‌ش به‌ هۆی ئه‌وه‌ى كه‌ نێره‌ی مێشهه‌نگوین دروست ده‌بێت له‌ هێلكه‌یه‌كی نه‌ پیتێنراو(واته‌ بێ باوك) وه‌ به‌م كرداره‌ ده‌ڵێن زۆر بوونى العذري) (Parthenogenesis) به‌ یه‌كێك له‌م ڕێگایانه‌ :
یه‌كه‌م: یه‌ك شاژن ( له‌ هه‌ر شانه‌ك ته‌نها یه‌ك شاژن هه‌یه‌) هه‌ڵده‌ستێت به‌دانانی 200ـ250 هه‌زار هێلكه‌ له‌ یه‌ك وه‌ڵزدا واته‌ ڕۆژانه‌ 1500 هێلكه‌ داده‌نێت كه‌ زۆربه‌یان پیتێنراوه‌ به‌ تۆو وه‌ ده‌بن به‌ مێیه‌ى مێشهه‌نگوین (النحلات الشغالات) كه‌ هه‌نگوین دروست ده‌كه‌ن, وه‌ ژماره‌یه‌كى كه‌م له‌ هێلكه‌كان كه‌ نه‌پیتێنراوه‌ وا مه‌فروزه‌ وه‌كو زینده‌ورانى تر هیچ دروست نه‌كات به‌ڵام به‌ قودره‌تی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان ده‌بن به‌ نێره‌ی مێشهه‌نگوین.
دووه‌م: له‌ ڕێگه‌ی شاژنی درۆزن, كاتێك شاژن ده‌مرێت یان بزرده‌بێت به‌ هه‌رهۆیه‌ك, مێیه‌كانى مێشهه‌نگوین (النحلات الشغالات) هه‌ڵده‌ستن به‌دانی خۆراكی پاشای (الغذاء المملكي) به‌یه‌كێك له‌ مێیه‌ كاركه‌ره‌كان به‌م خۆراكه‌ هێلكه‌دانی گه‌شه‌ده‌كات هه‌ڵده‌ستێت به‌دانانی هێلكه‌ی نه‌پیتێنراو كه‌ ده‌بێته‌ نێره‌ی مێشهه‌نگوین كه‌ 16 كرۆمۆسۆمی تاكی هه‌یه‌(واتا: بێ باووك بێ بژداری كردنی تۆو دروست بووه‌)
3ـ ئه‌و ماوه‌ى كه‌ شاژنی درۆزن ده‌یخایه‌نێت تا هێلكه‌دانى پێبگا و ده‌ست به‌ دانانى هێلكه‌ى نه‌پیتێنراو بكات 6ـ26 رۆژ واته‌ به‌ تێكڕاى 16 ڕۆژ ده‌یخایه‌نێت, وه‌كو پێشتر باسمانكرد كه‌ هێلكه‌ى نه‌پیتێنراو ده‌بێته‌ نێره‌ی مێشهه‌نگوین و تاكه‌ ئیشی بریتییه‌ له‌ پیتاندنی شاژن.

پێغه‌مبه‌ر (عیسى ابن مریم) د.خ له‌ قورئاندا:
1ـ پێغه‌مبه‌ر (عیسى ابن مریم) (صلى الله عليه وسلم) له‌ قورئانی پیرۆز ناوی 33 جار هاتووه‌ به‌ڵام به‌ شێوه‌ى جیاواز وه‌ك: (ابن مريم,المسيح، عيسى, المسيح ابن مريم) . ئه‌م ژماره‌یه‌ش یه‌كسانه‌ به‌و ماوه‌ى كه‌ (صلى الله عليه وسلم) له‌سه‌ر زه‌وى دا ژیاوه‌ 33 سا , قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) ذلك في الحديث الشريف قائلا: (رفع عيسى ابن مريم إلى السماء وهو ابن ثلاث وثلاثين سنة)
به‌ڵام ناوی به‌ ته‌واوى (عیسى ابن مریم) 16جار هاتووه‌ جا بڕوانه‌ ئه‌م موعجیزه‌ گه‌وره‌یه‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ئاشكرای هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌ی كرۆمۆسۆمه‌ تاكه‌كانى نێره‌ی مێشهه‌نگوین 16 قال تعالى: وتلك الأمثال نضربها للناس وما يعقلها إلا العالمون ( العنكبوت 43)
2ـ سوره‌تی مریم ده‌كه‌وێته‌ جوزئی (16) له‌ قورئانی پیرۆز ,وه‌ چیرۆكی سیدنا عیسى ودایكی( مریم العذراء) له‌ ئایه‌تی (16) له‌م سوره‌ته‌ ده‌ست پێده‌كات بقوله تعالى: واذكر في الكتاب مريم إذ انتبذت من أهلها مكانا شرقيا (مریم: 16)
جا سه‌یری ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ دقیق وجوانه‌ بكه‌ !

ناوی پیرۆزی خوا (الرحمن) له‌ قورئان و په‌یوه‌ندی به‌م بابه‌ته‌:
وشه‌ی (الرحمن) له‌ سوره‌تی مه‌ریم (16) جار دووباره‌ بوویته‌وه‌ له‌ ئایه‌تی 18 تا ئایه‌تی 96 كه‌ ئه‌م ژماره‌یه‌ش چه‌ند جاره‌ی 16 یه‌ (6×16=96) . جا ئه‌گه‌ر وردبینه‌وه‌ له‌ حیكمه‌تی دووباره‌ بوونه‌وه‌ى ناوی (الرحمن) كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ناوه‌ پیرۆزه‌كانی خوا و( الفریده‌ فی صفاته) (لكونه من اسماء الذات) ، وه‌ به‌ ژماره‌یه‌ك كه‌ له‌ هه‌موو سوره‌ته‌كانی ترى قورئانی پیرۆز دا زیاتر هاتوه‌ وشه‌ى (الرحمن) 57 جار له‌ قورئان هاتووه‌ وه‌ ئه‌م سوره‌ته‌ به‌ ته‌نها 16 جار, واته‌ له‌ 30% له‌ كۆى گشتی)، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى (والله اعلم) له‌م سوره‌ته‌ ره‌حمه‌تی خوا بۆ مرۆڤایه‌تی به‌دی ده‌كرێت به‌ ڕێنیشاندان بۆ عه‌قیده‌یه‌كی ڕاست و دروست كه‌ ده‌بێته‌ مایه‌یی ڕه‌زامه‌ندی خوا و سه‌رفرازی له‌ دونیا و ڕۆژی دوایی, وه‌ خواى گه‌وره‌ چۆن ره‌حمى به‌ به‌شه‌ریه‌ت كرد به‌ ناردنی سیدنا محمد (صلى الله عليه وسلم) وما أرسلناك إلا رحمة للعالمين (الأنبياء/ 107) ئه‌وها جارێكی تر ره‌حم به‌ به‌شه‌ریه‌ت ده‌كا به‌ هێنانه‌ خواره‌وه‌ى سیدنا (عیسى ابن مریم) (صلى الله عليه وسلم) پێش كۆتایى دونیا تاوه‌كو ڕه‌حمه‌ت و ڕێنیشان ده‌ربێت بۆ مرۆڤ .
ذَلِكَ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ قَوْلَ الْحَقِّ الَّذِي فِيهِ يَمْتَرُونَ * مَا كَانَ لِلَّهِ أَن يَتَّخِذَ مِن وَلَدٍ سُبْحَانَهُ إِذَا قَضَى أَمْرًا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُ كُن فَيَكُونُ (مریم /35)
والله يقول الحق وهو يهدي السبيل والحمد لله رب العالمين

هۆزان انور نوری ـ كۆلێژی پزیشكی هه‌ولێر
Email: hozandr@yahoo.com
سه‌رچاوه‌كان:
1. المعجم المفهرس لألفاظ القرآن الكريم ط4 – محمد فؤاد عبد الباقي – دار المعرفة – بيروت(1994م)
2. التفسير الكبير – الإمام الفخر الرازي – مجلد 8 – الطبعة الأولى – مؤسسة المطبوعات الإسلامية بالقاهرة (بدون سنة)
3. المقصد الاسنى في شرح أسماء الله الحسنى – الإمام أبو حامد الغزالي – من منشورات محمد علي بيضون – دار الكتب العلمية, بيروت (2001م)
4. النحل – هاني عرموش – دار النفائس, بيروت (2002م)
5. مملكة النحل والعدد (16) - لقمان إبراهيم القزاز – مجلة آيات – العدد 8, ص 34-36 (2004م)
[en.wikipedia.org]

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-02-27 22:16:05

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: موعجیزه‌کانی قورئانی پیرۆز

amash danayake tra



ئیعجازی زانستی له‌ قورئانی پیرۆزو نموونه‌یه‌کی گرنگ (ده‌رباره‌ی قۆناغه‌کانی دروست بوونی کۆرپه‌له‌)
بسم الله‌ الرحمن الرحيم
بسم الله‌ الحمد لله‌ و الصلاة والسلام علی رسول الله‌( صلی الله‌ عليه‌ وسلم) أما بعد:-

درووستکردن سیفه‌تێکی تایبه‌ته‌ به‌ خوای گه‌وره‌و که‌سی تر ناتوانێت خۆی له‌و په‌رێزه‌ بدات چونکه‌ خۆی دروستکراوه‌، پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رمووێت : ومن أظلم ممن ذهب يخلق کخلقی ،فليخلقوا ذرة أو ليخلقوا حبة . أو ليخلقوا شعيرة واته‌:- خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت : کێ سته‌ مکار تره‌ له‌و که‌سه‌ی دێت و له‌ شێوه‌ی دروستکراوه‌کانی من دروست ده‌کات ، با (مێروله‌) یان (گه‌ردیله‌) یه‌ك دروست بکه‌ ن, یان ده‌نکه‌ تۆوێك دروست بکه‌ن، یاخوود ده‌نکه‌ جۆیه‌ك دروست بکه‌ن .
خوای گه‌ وره‌ له‌ باسی سه‌ ره‌تای دروستکردنی مرۆڤ و قۆناغه‌کانی پێكهاتنی کۆرپه‌له‌دا ده‌فه‌رموێت :- وَلَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنسَانَ مِن سُلَالَةٍ مِّن طِينٍ * ثُمَّ جَعَلْنَاهُ نُطْفَةً فِي قَرَارٍ مَّكِينٍ * ثُمَّ خَلَقْنَا النُّطْفَةَ عَلَقَةً فَخَلَقْنَا الْعَلَقَةَ مُضْغَةً فَخَلَقْنَا الْمُضْغَةَ عِظَامًا فَكَسَوْنَا الْعِظَامَ لَحْمًا ثُمَّ أَنشَأْنَاهُ خَلْقًا آخَرَ فَتَبَارَكَ اللَّهُ أَحْسَنُ الْخَالِقِينَ  [سورة المؤمنون (12-14) ] واته‌:- مرۆڤمان له‌ پوخته‌یه‌کی وه‌رگیراو له‌ قوڕ دروستکردوه‌ ، پاشان کردوومانه‌ به‌ تنۆکه‌ ئاوێك له‌ شوێنێکی جێگیردا که‌ (ڕه‌حمه‌)، ئنجا له‌ تنۆکه‌ ئاوه‌که‌ خوێن پاره‌یه‌کمان دروستکردوه‌، له‌ خوێن پاره‌که‌ش گۆشت پاره‌یه‌كمان دروستکردوه‌ ( به‌ ئه‌ندازه‌ی پاروویه‌کی جوراو) له‌ گۆشتپاره‌که‌ش ئێسقانمان دروستکردوه‌، واته‌ (په‌یکه‌ی ئێسك) ئێسقانه‌ که‌شمان به‌ گۆشت داپۆشیوه‌ ، ئينجا دروستکراوێکی ترمان لێ پێكهێناوه‌ ، پاك و پیرۆزی بۆ خوا که‌ چاکترینی دروستکارانه‌.
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ده‌بینین هه‌ریه‌ك له‌و بڕگانه‌ی له‌م چه‌ند ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌دا هاتوون ڕاستیيه‌کی زانستی ده‌رده‌بڕن و گه‌وره‌ترین ئیعجازی زانستی ده‌سه‌لمێنن ، وه‌ك لێره‌دا زۆر به‌ کورتی ئاماژه‌یان بۆ ده‌که‌ین .
1- خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : وَلَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنسَانَ مِن سُلَالَةٍ مِّن طِينٍ (١٢) واته‌ :- (مرۆڤمان له‌ پوخته‌یه‌کی وه‌رگیراو له‌ قوڕ دروستکردوه‌ ). 
ئه‌ گه‌ ر مرۆڤ بگێڕینه‌وه‌ بۆ ڕه‌ گه‌زه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی پێكهاتنی له‌شی ده‌بینین (بیست و دوو) ڕه‌گه‌ز به‌شداری له‌ پێكهاتنی داده‌که‌ن و وه ‌به‌م شێوه‌یه‌ دابه‌ش ده‌ بن :
أ- (ئۆکسجین )+(هایدرۆجین) به‌ شێوه‌ی ئاو ، به‌ ڕێژه‌ی (60-65%) له‌ سه‌دا ، له‌ کێشی له‌ش.
ب- (کاربۆن)+(هایدرۆجین)+(ئۆکسجین) بنچینه‌ی پێكهاتنه‌ ئه‌ ندامییه‌کان پێكدێنن له‌:
(شه‌کره‌مه‌نی)و(پڕۆتینات)و(ڤیتامینات)و(هۆرمۆنات).
ج- مادده‌ وشکه‌کان : که‌ به‌م شێوه‌یه‌ دابه‌ش ده‌بن :
*حه‌وتیان بریتین له‌: (کلۆر، کبریت، فۆسفۆر، مه‌گنیسیۆم، کلس، پۆتاسیۆم، سۆدیۆم) که‌ ڕێژه‌ ی (80-60%) ی له‌ سه‌دای مادده‌ وشکه‌کان پێكدێنن.
* حه‌وتی تریان بریتین له‌: (ئاسن، مس، یۆد، مه‌نگه‌نیز، کۆباڵت، تۆتیا، مۆلبیدیۆم) ئه‌مان به‌ ڕێژه‌یه‌کی که‌متر.
* شه‌شیان به‌ ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌م که‌ بریتین له‌ : (فلۆر، ئه‌له‌منیۆم، بۆر، سیلینیۆم، کادمیۆم، کرۆم).
هه‌ریه‌ك له‌و ڕه‌گه‌زانه‌ له‌ خاکی زه‌ویدا هه‌ن و مه‌رج نییه‌ هه‌موو پێكهاته‌کانی خاك له‌ پێكهاته‌کانی له‌شی مرۆڤدا هه‌بن چونکه‌ زیاتر له‌ (100) ڕه‌گه‌ز له‌ زه‌ویدا هه‌ن به‌ڵام تا ئێستا ته‌نها (بیست و دوویان) دۆزراوه‌ته‌ وه‌ که‌ به‌شداری له‌ پێكهاته‌ی له‌شی مرۆڤدا ده‌که‌ن .
خوای گه‌وره‌ش بۆیه‌ ده‌ فه‌رموێت: مِن سُلَالَةٍ مِّن طِينٍ  (١٢)
واته‌: (له‌ پوخته‌یه‌کی وه‌رگیراو له‌ قووڕ).
هه‌روه‌ها پێكهێنه‌ری بنچینه‌ی له‌ش ئاوه‌که‌ ڕیژه‌ی(3/4) ده‌بێت ومرۆڤ ناتوانێت له‌ چوار ڕۆژ زیاتر به‌ بێ ئاو بژی مه‌گه‌ر حاڵه‌تێکی شاز بێت که‌ خوا خۆی بیه‌وێت ئه‌و که‌سه‌ بژی .
خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: وَجَعَلْنَا مِنَ الْمَاءِ كُلَّ شَيْءٍ حَيٍّ واته‌: له‌ ئاو هه‌موو شتێکی زیندوومان دروستکردوه‌ .



2- خوای گه‌ وره‌ ده‌ فه‌ رمووێت : ثُمَّ جَعَلْنَاهُ نُطْفَةً ... واته‌: پاشان کردوومانه‌ به‌ تنۆکه‌ ئاوێك...

[نُطفَةً] له‌ زمانی عه‌ره‌بیدا ناوه‌ بۆ تۆوی پیاو، هه‌ر چه‌ نده‌ لێره‌دا مه‌به‌ست له‌ تۆوێکی پیتێنراوه‌ له‌:
(تۆو + هێلکۆکه‌ی ئافره‌ت)، به‌ڵام خوای گه‌وره‌ قۆناغه‌که‌ی به‌ [نُطفَةً] ناو بردووه‌،
چونکه‌ کۆرپه‌له‌ (به‌ نێرو مێیه‌وه‌ ) تۆوی پیاوه‌که‌ که‌ له‌ دیاریکردنی ڕه‌ گه‌زه‌که‌ی به‌ر پرسیاره‌ ، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی [صبغيات] ی جنسی جیاواز هه‌ ڵده‌گرێت ، به‌پێچه‌وانه‌ی هێلکۆکه‌ی ئافره‌ته‌که‌وه‌ که‌ [صبغيات] ی جنسی هاوشێوه‌ هه‌ڵده‌گرێت ، به‌م شێوه‌یه‌ کرداری پیتێنه‌که‌ ڕووده‌ دات:
پیاوه‌که‌ [نُطفَةً]ی xy هه‌یه‌، به‌ڵام ئافره‌ته‌که‌ هێلکۆکه‌ی xx ی هه‌یه‌ و به‌م شێوه‌یه‌ کۆرپه‌له‌یان لێ پێكدێت.
تۆوی y + هێلکۆکه‌ی x = xy نێرینه‌.
تۆوی x + هێلکۆکه‌ی x = xx مێیینه‌.







3- خوای گه‌وره‌ ده‌ فه‌رمووێت: فِي قَرَارٍ مَّكِينٍ (١٣) واته‌ : له‌ شوێنێکی جێگیردا.

مه‌به‌ست له‌ تۆوه‌ تێکه‌ڵ و پیتێنراوه‌که‌یه‌ که‌ له‌ (ڕه‌حم)دا جێگیر ده‌بێت و به‌ هۆی ده‌سته‌به‌ربوونی سێ هۆکاره‌وه‌ پارێزراوه‌ :
أ- له‌ ڕووی توێژینه‌وه‌وه‌ :
أ‌- ڕه‌ حم ده‌که‌وێته‌ حه‌وزێکه‌وه‌ .
ب‌- ئه‌و حه‌وزه‌ له‌ دیوارێکی ئێسقانی پێكهاتووه‌ .
ت‌- ڕه‌حم چه‌نده‌ها پشتێنه‌ی تێدایه‌ که‌ له‌ به‌شی جیاجیاوه‌ شۆڕ ده‌بنه‌وه‌ و ده‌یبه‌ستنه‌وه‌ به‌ دیواری سکه‌وه‌ یان به‌ ئێسقانه‌کانی حه‌وزه‌وه‌ .
ب- له‌ ڕووی هۆرمۆنه‌وه‌ :
ڕه‌حم به‌رده‌وام دێته‌وه‌ یه‌ك و گرژ ده‌ بێت و ده‌ جوڵێت، ئه‌گه‌ر له‌ کاتێکدا کۆرپه‌ له‌ی تێدایه‌ هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ له‌ گرژبوونه‌وه‌ و خاوبوونه‌وه‌دا بێت ئه‌وا ده‌ یخاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ به‌ مراندنی یاخود له‌ باربردنی، به‌ڵام خوای گه‌وره‌ مشوری خواردوه‌، چونکه‌ کاتێك تۆوه‌که‌ ده‌چێته‌ ڕه‌حمه‌وه‌ ڕێژه‌ی ڕژانی هۆرمۆنی (البروجسترون) به‌ رزده‌ بێته‌وه‌ به‌و هۆرمۆنه‌وه‌ ڕه‌حم له‌ گرژبوون و خاوبوونه‌وه‌ ده‌که‌وێت و جووڵه‌ی که‌م ده‌بێت.
ج- له‌ ڕووی میکانیکییه‌وه‌ :
دوای مانگی سێیه‌م ڕه‌حم به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رچاو ده‌ست ده‌کات به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ به‌ره‌و سك و له‌ ژێر پارێزگاری ئێسقانه‌ی حه‌وز ده‌رده‌چێت ، به‌ڵام له‌ بڕی ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ شله‌ی (الأمنيوسي)
تێدا زیاد ده‌ کات و له‌ هه‌موو لایه‌که‌وه‌ ده‌وره‌ی کۆرپه‌له‌ ده‌ دات و له‌ پێكدادانی ده‌ره‌کی ده‌ یپارێزێت.






4- خوای گه‌وره‌ ده‌ فه‌رموێت: ثُمَّ خَلَقْنَا النُّطْفَةَ عَلَقَةً

واته‌ : پاشان له‌ تنۆکه‌ ئاوه‌که‌ خوێنپاره‌یه‌ك دروست ده‌که‌ین .
(علق) له‌ زمانی عه‌ره‌بیدا به‌ (زه‌روو) ده‌وترێت ، له‌ هه‌مان کاتیشدا به‌ واتای هه‌ڵواسین ده‌گه‌یه‌نێت، ئیجا کۆرپه‌ له‌ش له‌م قۆناغه‌یدا هه‌م له‌ (زه‌ روو) ه‌ ده‌چێت و هه‌م خۆی به‌ دیواری ڕه‌ حمدا هه‌ ڵده‌واسێت.









5- خوای گه‌وره‌ ده‌ فه‌رمووێت:  فَخَلَقْنَا الْعَلَقَةَ مُضْغَةً
واته‌ : له‌ خوێنپاره‌که‌ گۆشتپاره‌یه‌ك دروست ده‌که‌ین.

(مضغة) به‌ پارچه‌ گۆشتێك ده‌وترێت پارویه‌ك ببێت ، چونکه‌ کۆرپه‌له‌ له‌م قۆناغه‌یدا گۆشتپاره‌یه‌و له‌ هه‌مان کاتدا له‌ پاروی جوراو ده‌چێت و گرنج گرنجه‌ .

ئه‌ م قۆناغه‌ دوو حاڵه‌تی هه‌یه‌:
یه‌که‌میان: پێی ده‌وترێت مضغة غيرمخلقة که‌ هێشتا گۆشتپاره‌که‌ هیچ شێوه‌یه‌کی لێ دروست نه‌کراوه‌ .
دووه‌میان: پێی ده‌وترێت مضغة مخلقة که‌ له‌م حاڵه‌ته‌دا گۆشتپاره‌ که‌ سه‌رجه‌م ئه‌ ندامه‌کان و شێوه‌ی ته‌واوی مرۆڤی لێ دروست ده‌کرێت .




6- خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: فَخَلَقْنَا الْمُضْغَةَ عِظَامًا فَكَسَوْنَا الْعِظَامَ لَحْمًا
واته‌: له‌ گۆشتپاره‌که‌ ئێسقانێك دروستده‌که‌ین و ئێسقانه‌که‌ش به‌ گۆشت داده‌ پۆشین.

له‌م قۆناغه‌دا په‌یکه‌ری ئێسکی کۆرپه‌ له‌ به‌ ته‌ واوی له‌ گۆشت پاره‌ که‌ دروست ده‌ بێت وماسولکه‌ و گۆشت ده‌وره‌ی ده‌ده‌ن پێوه‌ی ده‌لکێن.











7- خوای گه‌ وره‌ ده‌ فه‌ رمووێت:  ثُمَّ أَنشَأْنَاهُ خَلْقًا آخَرَ واته‌ : ئنجا دروستکراوێکی تری لێپێكده‌هێنین.

هه‌تا ئێستا کۆرپه‌له‌ له‌ قۆناغی درووستبووندابووه‌ هیچ جووڵه‌و گه‌شه‌یه‌کی زینده‌گیانه‌ی نه‌ بووه‌ ، به‌ڵام له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م قۆناغه‌وه‌ که‌ له‌ کۆتایی مانگی سێیه‌ م و سه‌ره‌تای مانگی چواره‌ مه‌وه‌یه‌ کۆئه‌ ندامی لاشه‌ی به‌ ته‌واوی دروست ده‌بن و ده‌ستده‌که‌ن به‌ فه‌مانی خۆیان و به‌ شێوه‌یه‌کی خێرا کێشی کۆرپه‌له‌ زیادده‌کات و له‌ سه‌ره‌تای مانگی چواره‌مه‌وه‌ ئه‌ندامی مێشك ده‌به‌سترێته‌وه‌ به‌ سه‌رجه‌ م کۆئه‌ ندامه‌کانی تره‌وه‌، تێکڕایان جووڵه‌ و کاری خۆیان ده‌ ستپێده‌که‌ن و به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رچاو گه‌شه‌ ده‌که‌ن .

له‌ دوای ده‌ رکه‌وتنی ئه‌م تووێژینه‌وه‌ (کيث- ل –مور) که‌ پڕۆفیسۆری زانستی تووێژینه‌وه‌ و کۆرپه‌ له‌ ناسییه‌ له‌ زانکۆی (تۆرنتۆی) که‌نه‌داو خاوه‌نی کتێبی (قۆناغه‌ کانی درووستبوونی مرۆڤ)
(the developing human)
کاتێك له‌ کۆنگره‌ی نووشداری هه‌شته‌می وڵاتی حه‌ره‌مه‌یندا به‌شداری کردوو ئه‌و به‌ڵگانه‌ی بۆ خوێنرایه‌وه که‌ ‌ له‌ (قورئان و سوننه‌ت)دا ها توون ، به‌ تایبه‌ تی ئه‌و ئایه‌ته‌ی که‌ لێره‌دا باسمانکرد وتی :
بۆم ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ ئه‌م به‌ڵگانه‌ حه‌تمه‌ن له‌ لایه‌ن خواوه‌ بۆ (محمد) (صلی الله‌ عليه‌ وسلم)هاتوون،
ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت که‌ (محمد) (صلی الله‌ عليه‌ وسلم) نێردروای خوایه.‌

له‌ کۆتاییدا منیش ده‌ڵێم پاکی و بێگه‌ردی بۆ خوای جیهانیان  فَتَبَارَكَ اللَّهُ أَحْسَنُ الْخَالِقِينَ (١٤)
پاكوپیرۆزی بۆ خوا که‌ چاکترینی دروستکارانه‌
وصلی الله‌ علی حبيبنا محمد -صلی الله‌ عليه‌ وسلم- وعلی اله‌ و أصحابه‌ ومن تبعه‌ بإحسان إلی يوم الدين
نو سینی: باوکی ئه‌ سماء

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-02-27 22:17:53

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: موعجیزه‌کانی قورئانی پیرۆز

amash danayake tr  hawre gyan


خه‌باب پێنجوێنی
(حَتَّى إِذَا أَتَوْا عَلَى وَادِي النَّمْلِ قَالَتْ نَمْلَةٌ يَا أَيُّهَا النَّمْلُ ادْخُلُوا مَسَاكِنَكُمْ لَا يَحْطِمَنَّكُمْ سُلَيْمَانُ وَجُنُودُهُ وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ) (سورة: النمل, آية: 18)
له‌م دواییه‌دا توێژینه‌وه‌یه‌كى زانستى له‌ وولاَته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا چه‌ند رِاستى یه‌كی قورئانیان له‌سه‌ر مێرووله‌ ده‌رخست كه‌ به‌ر له‌ نزیكه‌ى (1420) ساڵ خوداى گه‌وره‌مان له‌ قورئاندا باسى كردووه‌ له‌ چیرۆكى پێغه‌مبه‌ر سوله‌یماندا(علیه‌ السلام) ، كاتێك سوپاكه‌ى پێغه‌مبه‌ر سوله‌یمان (علیه‌ السلام) به‌ شوێنێكدا رِه‌ت ده‌بێت و له‌ سه‌ر رِێگایان شانه‌یه‌كى مێروستان هه‌یه‌ ، یه‌كێك له‌ مێرووله‌كان داوا له‌ هه‌موو مێرووله‌كانى تر ده‌كات بێنه‌وه‌ ناو شانه‌كه‌و بگه‌رِێنه‌وه‌ ژووره‌وه‌ له‌ترسى ئه‌وه‌ى نه‌وه‌كو سوپاكه‌ى پێغه‌مبه‌ر سوله‌یمان (علیه‌ السلام) به‌سه‌ریان بكه‌ون و
له‌ناویان ببه‌ن . رِوونیشه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر سوله‌یمان( علیه‌ السلام) گفتوگۆى له‌گه‌ڵ هه‌موو باڵنده‌ و گیاندارێك ده‌كرد و گوىَ بیستى قسه‌كانى ئه‌وانیش ده‌بوو. جا لێره‌دا چه‌ند رِاستى یه‌ك ده‌رده‌كه‌ون و ده‌سه‌لاَت و تواناى رِه‌هاى خوایى زانستى سه‌رده‌م چۆكى له‌به‌ر ده‌دات و سوژده‌ى بۆ ده‌بات :
1-قورئان ( سىَ) جار ووشه‌ى مێروستانى ( نمل) به‌كارهێناوه‌. وه‌ك ئه‌وه‌ى پێمان بڵێت مێرووله‌كان ئه‌گه‌ر ملێوَنان جۆر و رِه‌نگ و زمانیش بن ته‌نها ( سىَ ) پۆست و پله‌یان هه‌یه‌ له‌ ناوه‌وه‌ى خۆیاندا ، كه‌ ئه‌ویش ( 3*3*3=27) ، ژماره‌ى ته‌سه‌لسولى سوره‌ته‌ قورئانیه‌كه‌یه‌ كه‌ باسى مێرووله‌ى تێدا ده‌كات سوره‌تى نمل .
2-له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ جیهازى ئه‌منى له‌ وولاَت و فه‌رهه‌نگى ئه‌واندا ( مێینه‌) لێى به‌رپرسه‌ ، وه‌ك بڵێی وه‌زیرى ناوخۆ ( مێینه‌ ) بێت ، بۆیه‌ قورئان له‌سه‌ر زارى مێروله‌یه‌كى مێینه‌وه‌ فه‌رموویه‌تى ( وقالت نمله‌ .....).
3-قورئان ووشه‌ى ( لايحطمنكم) ى به‌كارهێناوه‌ به‌واتاى ( نه‌وه‌ك بتانشكێنن ) نه‌وه‌ك ( لایقتلنكم _ بتانكوژن ) توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌ى ده‌رخستووه‌ كه‌ لاشه‌ى مێرووله‌ هه‌ر جۆره‌ به‌ركه‌وتنێكى ده‌ره‌كى به‌ر بكه‌وێت یه‌كسه‌ر ده‌شكێت ، واته‌ وه‌ك لاشه‌ى گیاندارانى تر نه‌رمى نیه‌و توێژى سه‌ره‌وه‌ى لاشه‌ى توێژێكى ئێسقانیه‌ و له‌گه‌ڵ هه‌ر به‌ركه‌وتنێك ده‌شكێت.
ئه‌مانه‌و سه‌دان موعجیزه‌ى تر و هه‌زاران ساڵى تریش ژیان به‌رده‌وام بێت ئیعجازه‌ قورئانیه‌كان هه‌ر ته‌واو نابن .. ئا : هاوكار محمد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-02-27 22:19:41

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: موعجیزه‌کانی قورئانی پیرۆز

amash danayaki tr kaka baran bra barezakam



ئیعجازىزانستى له‌ میحرابى نوێژدا

خه‌باب پێنجوێنی
له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كى زانستدا دكتۆر(سلوى محمدرشیدى) ئه‌م دكتۆره‌ میێریه‌ هه‌ستا به‌ پێشكه‌ش كردنى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك به‌ناوى (تأثير الصلاة على رفع الكفأة الوظيفة للقلب لدى المسلين فوق ستين سنة) ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى كه‌ته‌مه‌نیان (60)ساڵ , وه‌ نه‌خۆشى دڵیان هه‌یه‌ , تواناى دڵیان بێگومان كه‌متره‌ له‌خه‌ڵكیتر , بۆی ده‌ركه‌وت (نوێژ) كار ئه‌كاته‌ ئه‌و توانایه‌و تواناكه‌ به‌رز ئه‌كاته‌وه‌ .
كورته‌ى ئه‌و لێكۆڵینه‌یه‌وه‌ به‌م جۆره‌ بوو : شه‌ست نه‌خۆشى هێنا له‌وانه‌ى كه‌ ته‌مه‌نیان سه‌رو (60) ساڵه‌و وه‌تواناى دڵیان لاوازه‌ , ئه‌م شه‌ست نه‌خۆشه‌ به‌ ژن و به‌ پیاوه‌وه‌ كردنى به‌دوو به‌شه‌وه‌ ، به‌ (30) كه‌سیانى وت كه‌نوێژى عیشاو ته‌راویح له‌مزگه‌وت بكه‌ن , (30)كه‌سه‌كه‌ی تر نوێژى عیشا له‌ماڵه‌وه‌ بكه‌ن، ئه‌مه‌ له‌رِه‌مه‌زاندا , بێگومان، تخگیگى دڵى هه‌موویانى وه‌رگرتوه‌ كه‌نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه‌ تواناى دڵیان لاوازه‌و ئیشناكات وه‌ك پێویست , له‌ كۆتایى مانگى رِه‌مه‌زاندا بۆجارى دووه‌م تخگیگى دڵى بۆكردنه‌وه‌و ده‌ركه‌وت كه‌ئه‌و (سی) كه‌سه‌ى كه‌ ده‌رِۆن بۆمزگه‌وت وه‌ ته‌راویحه‌كه‌ش له‌وێ ده‌كه‌ن ئارامیه‌ك رِووى كردۆته‌ دڵیان , چاكیه‌ك رِوی كردۆته‌ دڵیان , له‌ تخگیگیهكه‌دا جیاوازیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى هه‌ڵنه‌ستاون به‌ته‌راویحه‌كه‌ . كه‌واته‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ده‌ریخست په‌یوه‌ندیه‌ك هه‌یه‌ له‌نێوان ژماره‌ى نوێژ له‌گه‌ڵ چاك بونه‌وه‌ى دڵدا .
(د.تۆفیق)له‌زانكۆى (الاسكندریه‌), له‌ساڵى 1986 دیراسه‌یه‌كى مانجسته‌رى كرد , چه‌ندین خاڵی تیابوو تیشك ئه‌خه‌ینه‌ سه‌ر هه‌ندێكى. ئه‌م دكتۆره‌ هه‌ستا به‌ پێوانه‌ى ئه‌و پاڵه‌ په‌ستۆى خوێنه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و دوو شاده‌ماره‌ى هه‌ردوو لاقى مرۆڤ .له‌كاتى وه‌ستاندا خوێندنى (الفاتحه‌) پاڵه‌ په‌ستۆى خوێن له‌سه‌ر دیوارى ئه‌و دوو وه‌ریده‌ گه‌وره‌یه‌ (90سم ئاو بوو) به‌پێوه‌رى ئاونه‌ك جیوه‌ , له‌ كاتى (ركوعدا) ده‌بێته‌ (49)و له‌ كاتى (سمع الله‌ لمن حمده‌) ده‌بێته‌ (86) ئه‌مه‌ پاڵه‌ په‌ستۆى خوێن له‌سه‌ر دیوار ئه‌و خوێن هێنه‌رانه‌ . له‌ سوجده‌ى یه‌كه‌مدا ده‌بێته‌ (3)و له‌ دانیشتنه‌كه‌دا .(ئه‌و دانیشتنه‌ى كه‌زۆر كه‌س نوێژى به‌تال َده‌بێته‌وه‌ , چونكه‌ له‌هه‌مو مه‌زهه‌بێك دا ئه‌مه‌ فه‌رزه‌و مه‌رجه‌ هه‌موو له‌شى ئینسان له‌جوڵه‌ بكه‌وێت (الجلسه‌ بین السجد تین) رِوكنه‌ ، (ابن القیم) ئاماژه‌ى به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ زۆر كه‌س نوێژى به‌تاڵ ده‌بێته‌وه‌ كه‌وا له‌شى له‌ حه‌ره‌كه‌ت ناكه‌وێت ، ئه‌ گه‌ر سه‌رنج بده‌ین له‌ سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ردا (صلى اللة علية وسلم ) چه‌ندى پێچووه‌ له‌ سوجده‌دا ئه‌وه‌نده‌شى پێچوه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو سوجده‌كه‌دا.. فه‌رموده‌مان هه‌یه‌ كه‌ چه‌ندى دوعاى فه‌رمووه‌ له‌و دانیشتنه‌داو له‌و مه‌سافه‌یه‌دا ، وه‌ك (رب ڕغفرلی وارحمنی وڕهدنی وڕجبرنی وڕرزقنی وعافنی واعفو عنی) ، ئێمه‌ هیچ نه‌بێت ئه‌وه‌نده‌ی كه‌ فریاكه‌وتین با بڵێین (رباغفرلی , ربڕغفرلی) .
له‌ دانیشتنه‌ كه‌دا (ضغط) له‌سه‌ر ئه‌و دوو شاده‌ماره‌ ده‌بێته‌وه‌ (16) ، چوون بۆسوجده‌ى دووه‌م (ضغط ) ئه‌بێته‌ (1) واته‌ : نزیكه‌ى (سفر) ، له‌وه‌ستانه‌كه‌دا (93)و له‌ سوجده‌ى دووه‌مدا ئه‌بێته‌ (1) ، سبحان الله‌ نوێژ چ پشوویه‌ك ده‌دات به‌لاقى مرۆڤ , چه‌ ند ماندوو بێت پشووى پێ ئه‌دات , چونكه‌ له‌ كاتی سوجده‌دا ئه‌و كێشى مرۆڤه‌ دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر (ناوچه‌وان و هه‌ردوو له‌پی ده‌ست و هه‌ردوو كلاَوه‌ى ئه‌ژنۆی له‌گه‌ڵ په‌نجه‌كانى قاچیدا) .
پاڵه‌ په‌ستۆ نامێنێت له‌ سه‌ریان , له‌ رِكو ع دا ئه‌گه‌ر دیقه‌ت بده‌ین ماسولكه‌ى برِبرِه‌ى پشت گرژده‌بێته‌وه‌ , وه‌ لاقى مرۆڤ به‌تایبه‌تى ناوچه‌ى رِانى ده‌كشێت , ئه‌مه‌ رِێگرى له‌نه‌خۆشى (ده‌والى )ده‌كات , ئه‌گه‌ر به‌رِێك و پێكى موسوڵمان نوێژ بكات ئه‌و قه‌دى له‌شه‌ى گۆشه‌ى (90) پله‌ بێت له‌گه‌ڵ رِانیدا له‌و حاڵه‌ته‌دا ئه‌و ماسولكانه‌ هه‌موو رِائه‌كێشرێن و ئه‌ ونوێژكه‌ره‌ دوچارى نه‌خۆشى ده‌والى نابێت كه‌ئێستا تیشكێكی ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر .
له‌ حاڵه‌تى رِكوعه‌كه‌دا ئه‌و ماسولكه‌یه‌ى له‌ (سكا) هه‌یه‌ پێی ده‌وترێت (العضلة المربعة البطنية) فشارێك ده‌خاته‌ سه‌ر ده‌ماره‌كانى ناو سك , له‌ هه‌مان كاتدا هه‌ردوو ێه‌مامه‌ى خوێن هه‌ێنه‌ره‌كان داده‌خرێن (واته‌ خوێن ناچێت بۆ لاقه‌كان) ته‌نها به‌ پاڵه‌ په‌ستۆیه‌كى به‌ هێزه‌وه‌ ئه‌و خوێنه‌ ده‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆ دڵ , له‌ (سوجده‌شدا )خولى خوێن له‌گه‌ڵ هێزى رِاكێشانى زه‌ویدایه‌ , زۆر به‌ ئاسانى خوێن ده‌چێته‌ دڵه‌وه‌ چونكه‌ له‌شه‌كه‌ له‌ حاڵه‌تى سوجده‌دایه‌. سه‌ر له‌سه‌ر ئه‌رزه‌ , زۆر به‌ ئاسانى خوێن ده‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆ دڵ و وه‌ خوێن زۆربه‌ ئاسانى خوێن له‌ دڵه‌وه‌ دیته‌ ده‌رىَ .
مه‌سه‌له‌ى نه‌خۆشه‌ ده‌والى: كه‌ره‌سته‌یه‌ك هه‌یه‌ گرنگترین پێكهێنه‌رى دیوارى خوێن هێنه‌ره‌كه‌یه‌ پێی ده‌وترێت (هایدرۆكسی پۆلین) نى ئه‌و ماده‌یه‌ ئه‌گه‌ر كه‌م بویه‌وه‌ له‌ دیوارى ده‌ماره‌كه‌دا ئه‌و ده‌ماره‌ ئیتر تێك ده‌چێت , ئه‌و ده‌مه‌ماره‌ تواناى هه‌ڵگرتنى فشارى هه‌یه‌ , ئێستا با بزانین نه‌خۆشى ده‌والى كامه‌یه‌؟؟ .
ئه‌م نه‌خۆشیه‌ ئه‌گه‌ر موسوڵمان به‌رێك و پێكى نوێژه‌كانى بكات دوچارى نابێت . به‌لاَم هه‌ندێك كه‌س رِكوعه‌كه‌ى ته‌واو نیه‌ , وه‌ستانه‌كه‌ى ته‌واو نیه‌ ، دوچارى ده‌والى ده‌بێت , له‌ دیراسه‌ى ئه‌م دكتۆره‌دا هه‌ستا به‌ پێواندنى ئه‌و ماده‌یه‌ى كه‌ پىَ ى ده‌وترێت (هایدرۆكسى پۆلین ) له‌ دیوارى خوێن هێنه‌ره‌كانى لاقدا له‌ (20) نه‌خۆشدا كه‌دوچارى ئه‌م نه‌خۆشیه‌ ببون (دوالى الساقین) ده‌ركه‌وت كه‌ هه‌ندێكیان رِێژه‌كه‌ى بریتى یه‌ له‌ (16) وه‌ هه‌ندێكیان (26)و ئه‌مه‌ش به‌(مایكرۆگرام ) ده‌پێورێت .
ئه‌مه‌ ده‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆ ئه‌و نیمچه‌ رِكوعه‌ى كه‌ده‌یبات ئه‌گینا به‌رِێكى بیكات توشى ئه‌م ده‌رده‌ نابێت , له‌ دیراسه‌یه‌كى تریدا گه‌رِا به‌ دواى (هایدرۆكسى پۆلین ) له‌و كه‌سانه‌ى كه‌ ساغن كه‌ نه‌خۆشی (ده‌والى)یان نیه‌، ده‌ركه‌وت له‌هه‌ندێك كه‌سدا كه‌نوێژ ده‌كات (80)و هه‌ندىَ كه‌ نوێژ ناكات (63)یه‌ , ته‌نها گۆرِه‌رِ له‌ویادا بریتیه‌ له‌نوێژكردن , واته‌ له‌ كاتى نوێژ كردن ئه‌و ماسولكانه‌ رِاده‌كێشرێن و نایه‌ڵێت ئه‌و نوێژخوێنه‌ توشى ده‌والى ببێت.
بێینه‌ سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تر , هۆرمۆنێك هه‌یه‌ له‌ مرۆڤدا ئه‌و رِژێنانه‌ ده‌رئه‌كات كه‌ له‌ گورچیله‌وه‌ سه‌ر ده‌رئه‌كه‌ن، ئه‌و هۆرمۆنه‌ پێی ده‌وترێت (ئه‌درى ناڵین) ئه‌م هۆرمۆنه‌ چالاكیه‌ك ده‌دات به‌ دڵ ، له‌كاتى ئیش كردندا دروست ده‌بێت , له‌حاڵه‌تى وتوو وێژى توندو هه‌ڵچون و هه‌واڵى ناخۆش و دیمه‌نى ناشرین و تووه‌رِه‌بون دروست ده‌بێت .
ئه‌م هۆرمۆنه‌ چالاكیه‌ك ده‌دات به‌ دڵ ، وه‌ له‌ ئه‌نجامى ئه‌و ده‌ردانه‌دا ترپه‌ى دڵ زیات ده‌بێت و شه‌كره‌و پاڵه‌ په‌ستۆ (ضخط) ] به‌رز ده‌بێته‌وه‌ , له‌ زیاد بوونى ئه‌م هۆرمۆنه‌دا ده‌ركه‌وت دوو لوتكه‌ى هه‌یه‌ له‌كاتى دیارى كراودا یه‌كێكیان پێش نوێژى نیوه‌رِۆیه‌و یه‌كێكیان دواى نوێژى نیوه‌رِۆیه‌ , تاقى كردنه‌وه‌یه‌ك كرا له‌سه‌ر (31) ئه‌فسه‌ر كه‌وا نیشان بگرنه‌وه‌ , ماندویانكردن بۆ ماوه‌ى (75)سه‌عات نه‌یان هێشت بنوون و , نه‌یان هێشت له‌و تاقى كردنه‌وه‌یه‌دا هیچ جۆره‌ پشویه‌ك بده‌ن ، شه‌كه‌تبون ، به‌لاَم زوو زوو تخگیگى دڵیان بۆ ده‌گرتن , هێڵكارى خوێنیان بۆگرتن , خوێنى ئه‌و (31) ئه‌فسه‌ره‌ ده‌ركه‌وت كه‌خوێنیان له‌ لوتكه‌ى رِژاندنى ئه‌دریناڵین بۆ ناو له‌شیان (لوتكه‌ى رِژاندنى ئه‌دریناڵین بۆناو خوێن بێگومان خۆى دوو ده‌قیقه‌ له‌ ناوخوێندا ئه‌مێنێته‌وه‌ , ئیتر شانه‌كانى له‌ش هه‌ڵی ده‌مژن ) دوسه‌عات زیاتر ئه‌مێنێته‌وه‌ پاشان له‌گه‌ڵ میزدا ده‌رده‌درێته‌ ده‌ره‌وه‌ ) له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌مانه‌ (75) سه‌عات ماندوو بون ده‌ركه‌وت له‌ نیوه‌ شه‌ودا (ئه‌ دریناڵین ) كه‌مترین برِ دێ و وه‌ زۆر هه‌ست به‌ هیلاكی و ماندو بوون و شه‌كه‌تى ده‌كه‌ن ، وه‌ له‌ كاتى پاش نیوه‌رِۆدا له‌سه‌عات (12,30)ى نیوه‌رِۆ ئه‌دریناڵینه‌كه‌ زۆر ده‌بێت , لێكۆڵنه‌وه‌ى تر هه‌یه‌ كه‌ هه‌مووى ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ ئه‌م هۆرمۆنه‌ له‌پاش نیوه‌رِۆ زیاد ئه‌كات و له‌كاتى عه‌سردا ئه‌گاته‌ لوتكه‌، تێكراى ده‌رپه‌رِینى خوێن له‌دڵه‌وه‌ له‌سه‌عات (3)دایه‌ ، ترپه‌ى دڵ ئه‌گاته‌ ئه‌وپه‌رِی له‌سه‌عات (4)دا ، پاڵه‌ په‌ستۆكه‌ى دواى ئه‌وه‌ به‌رز ئه‌بێته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ له‌هه‌موو مرۆڤێكدا وایه‌ ئیتر ئه‌و مرۆڤه‌ ماندووه‌ ، نه‌خۆشه‌ ، ساغه‌ ، له‌ پشودایه‌ ، ئه‌م دیارده‌یه‌ تیایاندا رِوده‌ده‌ن ، هه‌روه‌ها وه‌ك یه‌كه‌ له‌سه‌ر هه‌ردوو رِه‌گه‌زه‌كه‌ ، ژنه‌ ، پیاوه‌ ، گه‌نجه‌ ، پیره‌ ، له‌ هه‌ر وڵاتیك بێت له‌و كاتى (بعد الزوال)دا ئه‌و دیارده‌یه‌ رِوده‌دات .. (طب) وه‌لاَمى چیه‌ بۆ ئه‌م دیارده‌یه‌؟ ئه‌ڵی َ ئه‌مه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ كاتژمێرێكى ناوخۆى مرۆڤه‌وه‌ كه‌ پێى ده‌وترێت (الساعات البایولوجیه‌ ) به‌ كاتژمێرى بایۆلۆجى ئه‌و ده‌ردراوه‌ دروست ده‌بێت، بۆچى دروست ده‌بێت؟ تا ئێستا زانست (علم) نازانێت بۆچى..؟ .
به‌لاَم وه‌ك پێواندن بۆیان ده‌ركه‌وه‌تووه‌ كه‌ ئه‌و هۆرمۆنه‌ زۆرترین كات كه‌ دێَته‌ خوێنه‌وه‌ و دێته‌ ناو له‌شه‌وه‌ كاتى نیوه‌رِۆیه‌و ئه‌گاته‌ لوتكه‌كه‌ى له‌ كاتى عه‌سردا ، قورئانى پیرۆز فه‌رمویه‌تى (حافظوا على الصلوات والصلاة الوسطى وقوموا للّه قانيتين) واته‌ :خواى گه‌وره‌ ئه‌مرمان پێ ئه‌كات كه‌ نوێژه‌كانمان له‌ كاتى خۆیدا بكه‌ین به‌تایبه‌ت نوێژى ناوه‌رِاست (وسطى) ] كه‌ زۆربه‌ى زانایان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ن كه‌ نوێژى ناوه‌رِاست نوێژى عه‌سره‌ ، ئیمامى زه‌مه‌خشه‌رى له‌كشافداو (ابن كپیر) وه‌ها ئه‌فه‌رموێت و سه‌ید قوتب وه‌ها ده‌ڵێت ، وه‌ غه‌یرى ئه‌مانه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و رِایه‌ن ، پشتیان به‌ستووه‌ به‌ فه‌رمووده‌یه‌كى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى اللة علية وسلم) كه‌ له‌ رِۆژى جه‌نگى (الاحزاب )دا ده‌فه‌رموێت ( شغلونا عن الصلواة الوسطى , العصر ملأ الله قبورهم وبيوتهم ناراَ) واته‌: سه‌رقاڵیان كردین ئه‌و بێباوه‌رِانه‌ ئه‌و موشریكانه‌ له‌ نوێژى ناوه‌رِاست له‌نوێژى عه‌سر , خوا قه‌برو ماڵیان پرِ بكات له‌ ئاگر , ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ ئه‌یسه‌لمێنێت كه‌ نوێژى ناوه‌رِاست كه‌ له‌ قورئاندا هاتووه‌ بریتیه‌ له‌ نوێژى عه‌سر .. ئه‌م هۆرمۆناتانه‌ زیاد ده‌بێت ترپه‌ى دڵ له‌ لوتكه‌دایه‌و ..هتد. له‌به‌رئه‌وه‌ خواى گه‌وره‌ ئه‌مرمان پێ ده‌كات بۆ ماوه‌یه‌ك دووركه‌وینه‌وه‌ له‌ دونیا . دووركه‌وینه‌وه‌ له‌ جه‌نجاڵى ژیان و رِوو بكه‌ینه‌ خوا با ئه‌و كاته‌ به‌سه‌لامه‌تى تێپه‌رِێت چونكه‌ هه‌چ كارێكى زیاده‌ ، هه‌چ ئیشێكى زیاده‌ ، خه‌به‌رێكى ناخوش , هه‌ڵچو نێكى ده‌رونى ، له‌و كاته‌دا هۆرمۆنه‌كه‌ زیاد ده‌بێت و دڵه‌كه‌ به‌رگه‌ى ناگرێت , له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ى زانستى تردا زانای گه‌وره‌ وه‌كو (ئلترلطام) وه‌ك (بۆپسن) به‌ ئاماركردن بۆیان ده‌ركه‌وه‌تووه‌ كه‌ نسكۆكردن (مضاعفات) ى دڵ له‌ سه‌عات (1-3) دارِوده‌دات زیاترینى وه‌ستانى دڵه‌ (1-3)یه‌ ، جائه‌و دیراساتانه‌ ده‌یسه‌لمێنێت كه‌وا ده‌ردراوى ( ئه‌دریناڵین ) زۆره‌ له‌و كاته‌دا، له‌به‌رئه‌وه‌ پێویستى به‌ پشویه‌كه‌ دوركه‌وێته‌وه‌ له‌ سه‌ر قاڵى ژیان , خواى گه‌وره‌ فه‌رمان مان پێده‌كات كه‌ له‌و كاته‌دا دوركه‌وینه‌وه‌ , سه‌رگه‌رم بین به‌ده‌ست نوێژ شتنه‌وه‌ , ئه‌و ده‌ست نوێژه‌ پێى ده‌وه‌ترێت (جهد متوسط) ئه‌وه‌ ئه‌و چالاكى ده‌سته‌ , ئه‌و حه‌ره‌كه‌ى ده‌ست نوێژه‌ ورده‌ وه‌رده‌ هۆرمۆنى ئه‌دریناڵینه‌كه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌ ئه‌و جولاَنه‌مان رِۆیشتنێكى له‌سه‌رخۆ به‌ره‌و مزگه‌وت , چاوه‌رِوان كردنى نوێژ هه‌تا مامۆستا دێت , نوێژكردنى جه‌ماعه‌ته‌كه‌ و پاشان ئه‌و وێردو ته‌سبیحاته‌ى دواى نوێژكردن , ئه‌و سونه‌تانه‌ كه‌ هه‌ن ئه‌وانه‌ هه‌موى نیوسه‌عاتێك ده‌بات , ئه‌بینیت له‌و كاته‌ ترسناكه‌ تێده‌په‌رِ ئه‌بێت , نوێژ ته‌واو ده‌بێت (ئه‌دریناڵ) داده‌به‌زێت , پاشان ئه‌و مرۆڤه‌ تواناى رِوبه‌رِو بوونه‌وه‌ى ترى لا دروست ده‌بێت چونكه‌ پاڵ په‌ستۆكه‌ى دابه‌زیوه‌ ئه‌و فشاره‌ى كه‌له‌سه‌ری بووه‌ لاچووه‌ .
ئه‌م دیارده‌یه‌ رِو ده‌دات له‌ هه‌مو مرۆڤێكداو له‌ هه‌موو شوێنێك دا و ته‌نها له‌ ده‌وروبه‌رى عه‌سردا , كه‌واته‌ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م شه‌ریعه‌ته‌ پیرۆزه‌ له‌گه‌ڵ زانستدا ده‌قا وده‌قن , هیچ جیاوازیه‌ك نیه‌ له‌گه‌ڵ لێكۆڵینه‌وه‌كانى خواو پێغه‌مبه‌ردا (صلي اللّة علية وسلم) وه‌ هه‌رچى ئه‌م شه‌ریعه‌ته‌ فه‌رمویه‌تى له‌ قورئانه‌وه‌ بێت یان له‌ره‌سوالله‌ وه‌ بێت (صلى اللّة علية وسلم ) له‌ به‌رژه‌وه‌ندى مرۆڤدایه‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-02-27 22:24:05

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: موعجیزه‌کانی قورئانی پیرۆز

hewam waya swde le wargretw awana bet ka xot atawet bra barezakam

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-02-28 04:07:47

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626
WindowsXPMSIE7

Re: موعجیزه‌کانی قورئانی پیرۆز

سڵآو کاکه‌ باران گیان

ئه‌مه‌ بابه‌تیکه‌ هیوادارم که‌ سوودی لێوه‌ربگریت ....






ئیعجازی زانستی لە سورەتی التین
نوسینی : ئاكۆ عەزیز حەمەد   

خودای گەورە لە سورەتی التین دەفەرموێت:
                            بسم الله الرحمن الرحیم
(وَالتِّينِ وَالزَّيْتُونِ {1} وَطُورِ سِينِينَ {2} وَهَذَا الْبَلَدِ الْأَمِينِ {3} لَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنسَانَ فِي أَحْسَنِ تَقْوِيمٍ {4}).

واتە سوێند بە هەنجیر و زەیتون، بە كێوی توور )ئەو شوێنەی كە خوای مەزن قسەی لەگەڵ حەزرەتی موسا كرد)، بە شاری مەككە كە شارێكی هێمن و ئارامە، مرۆڤمان لە جوانترین شێوەو و رێككترین شێوازدا دروستكردووە. لێرەدا سەرەتا خودای گەورە سوێندی بەو دوو میوەیە خواردووە، خوداش سوێند بە شتێك ناخوات گرنگ و مەزن و پیرۆز نەبێت. دوای سوێند خواردن بە هەنجیرو زەیتون و كێوی توور و شاری مەككە، كە نیشانەی سوێند خواردنێكی گەورەیە، وە ئاماژەیە بۆ پیرۆزی و پر بایەخی ئەو دوو میوەیە لە لایەنی جەستەیی و ئەو شوێنە پیرۆزانەیە لە لایەنی رۆحی بۆ مرۆڤ، بۆ پییشاندانی شتێكی باڵا ئەویش دروستكردنی مرۆڤە بە جوانتریت شێوە، ئەو مرۆڤەی كە خودای مەزن لەسەر هەموو دروستكراوەكانی خۆی پەسەند تری (تفچیل) كردووە و هەرچی لە ئاسمان و زەویدا هەیە خستوویەتیە ژێر دەسەڵاتی ئەو. لەم چوار ئایەتەدا جۆرە پەیوەندییەك بەدی دەكەین لە نێوان هەنجیرو زەیتون و دروست بوونی مرۆڤ هەروەك لەو سورەتەدا لە ئایەتی 4 دەفەرموێت (لقد خلقنا الأنسان فی أحسن تقویم). لە پەرتووكە ئاینیە پیرۆزەكانی ئینجیل و تەورات و قورئان دا هەنجیرو زەیتون ناویان بە پیرۆزی هاتووە، هەروەها لە پەرتووكەكانی مێژووشدا زۆر بەبایەخەوە باسكراون كە بۆ گەلێك مەبەستی چارەسەركردنی نەخۆشی و بەهێزكردنی جەستەی مرۆڤ بەكارهێنراون. لە زانستی نوێشدا لێكۆلینەوە زانستیەكان دەریان خستووە، هەنجیرو زەیتون دوو میوەی زۆر بە نرخ و بەسوودن بۆ مرۆڤ بە گشتی و كۆرپەلە و دایك بە تایبەتی هەر بۆیەشە بە خۆراكی تەواو (غژاء كامل) دادەنرێن. لەم دوو ئایەتەدا ئەوە دەخوێنینەوە، هەنجیرو زەیتون پەیوەندییان بە دروست بوونی مرۆڤ هەیە (كە دروست بوونی تۆو sperm لە نێرو هێلكە لە مێ و ئەو شتانەی پەیوەندییان بە پیتاندنی هێلكە هەیە دەگرێتەوە) لەلایەك و دروست بوون و گەشەی كۆرپەلەش بە جوانترین و رێكترین شێوە (دوور لە هەموو جۆرە نەخۆشی و كەموكورییەك) لەو كاتەی لە سكی دایكیدایە و دواتریش لەلایەكی تر، ئەگەر بێتو بە شێوەیەكی رێكو پێك لەلایەن دایك وەربگیرێت. شایانی باسە لە قورئانی پیرۆزدا یەك جار ناوی هەنجیر هاتووە و 7 جاریش ناوی زەیتون هاتووە واتە دەتوانین بلێین رێژەكە 1:7 وە ناوی هەنجیر پێش ناوی زەیتون هاتووە لەمەوە دەگەینە ئەنجامی ئەوەی كە بلێین سوودەكەی لەوەدا دەبێت، مرۆڤ یەكەم جار هەنجیرەكە بخوات ئنجا یەكسەر دوای ئەوە 7 دانە زەیتون (قەبارەی مام ناوەندی) بخوات چونكە من وای بۆ دەچم كە لەناو لەشی مرۆڤ لە ئەنجامی تێكەڵ بوونی هەنجیرو زەیتونەكە ئەو پێكهاتە (ماددەیە) دروست بێت كە كاریگەری دەبێت لەسەر دروست بوونی مرۆڤ لەسەر جوانترین و رێككترین شێوە. ئەمەش حیكمەتێكی خواییە دەكرێ ئێمە سوودی لێ وەربگرین و لێكۆلینەوەیەكی مەیدانی بۆ بكەین. بەنسبەت بڕی خواردنیشی ئێمە ئەگەر ئەو فەرموودەیەی پێغەمبەر (دخ) بكەینە پێوەر كە دەفەرموێت من تصبح بسبع تمرات عجوة لم يضره ذلك اليوم سم ولا سحر (ئەوەی بەیانیان حەوت دەنكە خورما بخوات ئەوا لەو رۆژەدا ژەهرو سیحر كاری لێ ناكات). بەو پێ یە مرۆڤ دەتوانێت رۆژانە لە بەیانیان)كاتی چێشتەنگاو) یەك دەنكە هەنجیرو حەوت دەنكە زەیتون (یان بە ئەندازەی حەوت دەنكەكە زەیتەكەی) بخوات، چونكە پێغەمبەرمان موحەمەد (د.خ) دەفەرموێت: كلوا الزیت و ادهنوا به، فأنە من شجرە مباركە. واتە زەیتی زەیتون بخۆن و خۆشتانی پێ چەور بكەن چونكە بە راستی ئەوە لە دارێكی زۆر پیرۆزە. رۆژانە خواردنی ئەم برەی هەنجیر و زەیتونە هیچ زیانێكی نابێت بۆ مرۆڤ بەڵكو بەپێچەوانە ئەو سوودانەی لێ وەردەگرێت كە باسمان كرد. خواردنی هەنجیرو زەیتون بۆ هەموو كەسێك زۆر بەكەڵكە بەتایبەتی بۆ ئەوانەی كێشەی منداڵ بوونیان هەیە چ لە سەرەتاوە یاخود لە كاتی سكپری كە زۆر جاران منداڵەكە بە نارێكی دەبێ (تشوهات خلقیە) یا بە نەخۆشی دەبێت وەك نەخۆشییەكانی دڵ و خوێن و كەمئەندامی و هی تر. هەرچەندە تا ئێستا تۆژینەوە لەو بوارە نەكراوە بەڵام من زۆر گەشبینم كە هەنجیرو زەیتون رۆڵێكی ئێجگار گرنگیان دەبێت لە كەم بوونەوەی یا نەمانی ئەو حالەتانە چونكە خودای گەورە دەفەرموێت (فی أحسن تقویم) واتە باشترین شێوە و رێكترین شێواز كە هەموو شتێك دەگرێتەوە. بە پێی لێكۆلینەوەو تۆژینەوە زانستیەكان دەركەوتووە كە هەنجیر و زەیتون زۆربەی ئەو ماددەو ڤیتامین و كانزا و ترشەڵۆك و ریشاڵانەی تێدایە كە بۆ گەشە و پاراستنی مرۆڤ بە سوودن، بە هۆیانەوە بەرگری لەش دژی نەخۆشییەكان زیاد دەبێت، گەنجێتی و جوانی مرۆڤ (أحسن تقویم) دەپارێزن و پیرێتی دوا دەخەن و جەستەی بەهێز دەكەن، ئەمە جگە لەوەی كە هاوسەنگی لەشی مرۆڤ رادەگرن. هەر یەك لە ئێمە هەنجیرو زەیتونمان خواردووە بەڵام لەوانەیە بەو شێوەیە نەمان خواردبێت كە لە قورئاندا باسكراوە. من لێرەدا داوا لە پسپۆرانی بواری زانستی خۆراك، منداڵ بوون، نەخۆشییەكانی زگماك، هەموو ئەوانەی پەیوەندییان بەو بابەتەوە هەیە با لێكۆلینەوەی تاقیگەیی Experimental study  ئەنجام بدەن لەسەر كۆمەڵێك ئافرەتی دووگیان، ئەو منداڵانەی نەخۆشی تالاسیمیایان هەیە، ئەوانەی كێشەی مندالأ بوونیان هەیە، بۆ ماوەیەك (مانگێك تا سێ مانگ) بری دیاریكراوی هەنجیرو زەیتونیان بدەنێ لەگەڵ چاودێری بەردەوامییان بكەن، بەڵام بۆ كۆرپەلەو دایكەكە وا باشترە لە ماوەی سكپری و دواتریش تا 2 ساڵ كە ماوەی شیردانی منداڵەكەیە بەردەوام رۆژانە یان هەفتەی 2 رۆژ هەنجیرو زەیتون بخوات چونكە ئەوە خواردن و ووزەیە بۆ هەردووكیان سوودی هەیە. ئێمە نابێ ئەو برە دیاریكراوە فەرامۆش بكەین چونكە حیكمەتەكە لە دیاریكردنی برەكە دایە كە 1 بۆ 7 واتە پێكهاتە (ماددە) كە لە ئەنجامی تێكەڵبوونی ئەو رێژەیەی هەنجیر و زەیتونەكە دروست دەبێت و ئەو كاریگەرییانەی دەبێت كە لەسەرەوە باسمانكردن. لەوانەیە لە كاتی تاقیكردنەوە شتی تریش دەربكەوێت كە ئێمە ئێستا نەیزانین.

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2009-03-04 15:43:33

A.ENG.R
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: HawleR
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-15
دواترین سه‌ردان: 2012-12-22
په‌یامه‌كان: 1839
WindowsXPFirefox

Re: موعجیزه‌کانی قورئانی پیرۆز

slaw
sarata bbwrn drang walamm danawa
lawanaya ba fontakama bzann bo
kaka gian zor swpastan akam
balam zyatr awanam awet
bo nmwna
dozinawa xerayy rwnki ba hoy ayatekawa
ya rejey aww  wa wshkani  har bahoi  ayatawa
komaleki zor abww la yane balam wabzanm srawatawa

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2013-05-07 14:04:53

ره‌زوان
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-05-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-14
په‌یامه‌كان: 3
WindowsSafari

Re: موعجیزه‌کانی قورئانی پیرۆز

ده‌ست خۆش

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن ره‌زوان (2013-05-07 14:05:27)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net