.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










لە توێژینەوەیەكدا كە پەیمانگای كوردستان بۆ پرسە سیاسیەكان، بە هاوكاری وەزارەتی مافی مرۆڤی هەرێمی كوردستان لەبارەی ئاست و ڕێژەی توندوتیژی لە هەرێمی كوردستانی ئەنجامیان داوە، تێیدا هاتووە كە ڕێژەی توندوتیژی بەرانبەر ئافرەتان، لە هەرێمی كوردستاندا زیادی كردووە.
توێژینەوەكە لە سنووری هەرسێ پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی ئەنجام دراوە
دوێنێ كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی بۆ هەریەك لە نوێنەرانی پەیمانگای كوردستان بۆ پرسە سیاسیەكان و وەزارەتی مافی مرۆڤی هەرێمی كوردستان، لە (هەولێر) ڕێك خرا و، لە ڕاپۆرتێكدا ئەنجامی ئەو توێژینەوەیە خرایە ڕوو. مامۆستای زانكۆ و ئەنجامدەری توێژینەوەكە (هەتاو كەریم) ئاماژەی دا كە توێژینەوەكە لە سنووری هەر سێ پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی، ئەنجام دراوە و لە كۆی 1050 فۆرمی دابەشكراو بەسەر ژنان و ئافرەتاندا تەنیا 1000 فۆرمیان بە دەست گەیشتووە، كە تێیدا دەركەوتووە كە 60،90 %ـی ژنانی كوردستان، ڕووبەرووی توندوتیژی بوونەتەوە.
59،44%ـی ئەو ژنانەی ڕووبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە لە چوارچێوەی خێزانەكانیاندان
بەپێی توێژینەوەكە، توندوتیژیەكان زیاتر بە شێوەی توانج و سەرزارەكین و لەنێو ئەو كەسانەیش ڕوودەدات كە كاسبكارن و ئاستی ئابووریان نزمە.
هەروەها ( هەتاو كەریم) ڕایگەیاند كە 59،44%ـی ئەو ژنانەی ڕووبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە لە چوارچێوەی خێزانەكانیاندان.
بەشێكی دیكەی توێژینەوەكە ئەوەی دەرخستووە كە ئەو ئافرەتانەی لە فەرمانگە و سەنتەرەكانی مەدنی، كاردەكەن، كە متر ڕووبەڕووی توندوتیژی بوونەوتەوە.
(هەتاو كەریم) ئاشكرای كرد كە لە ئەنجامی توێژنەوەكە دا 44،70%ـی ئافرەتان لەگەڵ ئەوەدان كە حكوومەت هێشتا بەشێوەی پێویست ڕۆڵی لە چارەكردن یان كەمكردنەوەی توندوتیژی دژ بەئافرەتان نەگێڕاوە.
وەك دیاری كرد كە 45،30% ـی ژنان پێیان وایە ڕۆڵی پیاوانی ئاینی نەبووەتە هۆی كەمكردنەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان.
هه وليربؤست


لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
