.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













ماریۆ گۆمێز به‌ره‌و ئیسپانیا یان ئینگلته‌را ؟
ده‌نگوباس - ڕۆژنامه‌ی "بێلد"ی ئه‌ڵمانی ڕایگه‌یاند كه هه‌ردوو یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی و ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی كه‌وتوونه‌ته تاووتوێكردنی مه‌سه‌له‌ی كڕینه‌وه‌ی یاریزانی به‌ڕه‌گه‌ز ئیسپانی هه‌ڵبژارده‌ی مانشافتی ئه‌ڵمانی "ماریۆ گۆمێز" كه ئێستا بۆ یانه‌ی شتوتگارتی ئه‌ڵمانی یاریده‌كات و بۆنده‌كه‌ی تا ساڵی 2012 به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام ناوبراو ڕایگه‌یاندبوو ده‌یه‌وێت له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا یانه‌كه‌ی به‌جێبهێڵێت و حاڵی حازر چاوه‌ڕێی یانه زه‌به‌لاحه‌كان ده‌كات بۆندی پێشكه‌ش بكه‌ن و بیگوێزنه‌وه بۆ ڕیزه‌كانی پێكهاته‌كانیان، چونكه یاریزانێكی هاوشێوه‌ی گۆمێز پێویستی به یانه‌یه‌كی به‌هێزتر و به تواناتر له شتوتگارته كه یاری تێدا بكات، به‌ڵام ناوبراو هیچ په‌له‌كردنێكی له مه‌سه‌له‌ی گواستنه‌وه‌یدا نه‌كردووه و ده‌یه‌وێت له‌دوای بیركردنه‌وه‌یه‌كی ته‌واو ڕووبكاته یه‌كێك له‌و دوو یانه خاوه‌ن ئه‌زموونه. شایه‌نی باسه گۆمێز ماوه‌ی دوو وه‌رزه بۆ یانه‌ی شتوتگارت یاریده‌كات و توانیویه‌تی یاریده‌ی یانه‌كه‌ی بدات كه له ڕیزی یانه ڕكابه‌ره‌كانی ئه‌ڵمانیادا بهێڵێته‌وه به‌و ئاسته به‌رزه‌ی كه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا ده‌ریده‌خات له‌وه‌رزی ڕابردوودا توانی 24 گۆڵ له تێكڕای 31 یاری تۆمار بكات و بۆنده‌كه‌ی به بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه به‌م پێیه‌ش چاوه‌ڕێ ده‌كرێت مه‌سه‌له‌ی گواستنه‌وه‌كه‌ی بۆ یه‌كێك له یانه گه‌وره‌كان كۆتایی پێ بێت، چونكه هه‌ردوو یانه‌ی شه‌یتانه سووره‌كان و یانه‌ی شاهانه‌ی مه‌درید نێردراوی تایبه‌تیان بۆ یانه‌ی شتوتگارت ناردووه تا چاودێری تواناكانی ناوبراو بكه‌ن پێده‌چێت له‌م ماوه‌یه‌ی داهاتوودا به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی بۆندی پێشكه‌ش بكرێت.
ده‌نگوباس

zorm ber akrdn ewa bashn له‌سه‌ر هێڵ نییه