❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ره‌فتاری هیتله‌ر و ترسانی له‌ مێزی نان خواردن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-03-02 18:32:18

D I L M A N
سونبولی یانه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-08
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 1544
WindowsXPMSIE

ره‌فتاری هیتله‌ر و ترسانی له‌ مێزی نان خواردن

ره‌فتاری هیتله‌ر و ترسانی له‌ مێزی نان خواردن
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-fd89f33692.jpg
به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نهێنی ده‌ریخستووه‌، هیتله‌ر رێگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌بووه‌ بۆ نان خواردن به‌جۆرێك به‌ هه‌ندێ خواردن دڵی تێكه‌ڵ هاتووه‌ و رشاوه‌ته‌وه‌، زۆریش حه‌زی له‌ كێك بووه‌.

رۆژنامه‌ی (بیڵد تسایتونچ) ئه‌ڵمانیایی له‌ راپۆرِتێكدا به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نهێنی كۆنی بڵاوكردۆته‌وه‌، به‌ناونیشانی (ره‌فتاری هیتله‌ر  و ترسانی له‌ مێزی نان خواردن)، به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانامه‌یه‌ ده‌ركه‌وتووه‌، ئه‌و مێزه‌ی بۆ ژه‌مه‌ خواردنه‌كانی (ئه‌دۆڵڤ هیتله‌ر ) سه‌ركرده‌ی نازییه‌كان ئاماده‌ ده‌كرا جێی سه‌رسورِمان بووه‌، به‌شێوه‌یه‌ك خوانه‌كه‌ی بۆ رازاوه‌ته‌وه‌، كه‌ هه‌مه‌رِه‌نگ بووه‌، چونكه‌ هیتله‌ر  گه‌ده‌ی ناساغ بووه‌ و له‌ هه‌ندێك خواردن قێزی بۆته‌وه‌.

هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه‌ نوسیویه‌ تی، له‌ به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا هاتووه‌، سه‌ركرده‌ی نازییه‌كان زۆر حه‌زی له‌ خواردنی كێك بووه‌ به‌جۆرێك جاری واهه‌بووه‌ ئه‌وه‌نده‌ی خواردووه‌ دواتر رشاوه‌ته‌وه‌، به‌لای هیتله‌ر  وشه‌ی ناره‌حه‌تی وشه‌یه‌كی بێگانه‌ بووه‌ و هیچ مانایه‌كی نیه‌، خواردنی به‌ شێوه‌یه‌كی میكانیكی و خێرابوو، چونكه‌ نان خواردنی به‌ پێویست نه‌زانیوه‌.

به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ ئاماژه‌یداوه‌، هیتله‌ر  به‌بێ بیركردنه‌وه‌ش نینۆكه‌كانی ده‌قرتاند و  په‌نجه‌ی راستی له‌ ژێر لوتی داده‌نا.


له‌كۆتایی راپۆرِتی رۆژنامه‌ (بیڵد تسایتونچ) هاتووه‌، مێژووی ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ بۆ 3 ئایاری ساڵی 1945 ده‌گه‌رِێته‌وه‌، زانیارییه‌كان كه‌سێكی نزیكی هیتله‌ر  داویه‌تی، كاتێك هێزه‌كانی به‌ریتانیا له‌ كۆتایی جه‌نگی جیهانی دووه‌م ده‌ستگیریان كردووه‌، دواتر له‌ گیرفانی به‌ كرێگیراوێكی به‌ریتانیایی دۆزراوه‌ته‌وه‌ له‌ كۆتایی جه‌نگ، له‌ دوا دێری به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا تێبینیه‌ك نوسراوه‌، (تكایه‌ ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ تا 48 كاتژمێری دیكه‌ بفه‌وتێنرێت).
جێی ئاماژه‌یه‌، ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ برِیاروایه‌ له‌ زیادكردنێكی ئاشكرادا بفرۆشرێت.


به‌یامنیر

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن *DiLmAn* (2009-03-02 18:49:41)

Kurdzhin

http://www.webchinupload.com/f/2013-08/d63c00e933a94c80e1b3501fba01f8a3.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net