.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














خۆشه‌ویستی و په‌یوه‌ندیه رۆمانسیهكان و هاوسه‌رگیری و ته‌ڵاق له‌نێو ئه‌ستێره‌كانی هۆلیوود زۆر باوه، به‌ڵام هه‌ندێكیان په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی و هاوسه‌رگیرییان له‌چه‌ند كاتژمێرێك تێپهرِ ناكات.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ژماره‌یه‌ك له ئه‌كته‌ره به‌ناوبانگه‌كانی هۆلیوود توانیویانه ئه‌و یاسایانه بشكێنن و هه‌ر له‌و رۆژه‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌رییان پێكهێناوه تاوه‌كو ئێستا جیا نه‌بوونه‌ته‌وه، بۆیه درێژترین په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیریان له نێو ئه‌ستێره‌كانی هۆلیوود تۆماركردووه، ئه‌وانیش:
دانی دیڤیتۆ و ریا بیرلمان
- ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكایی (دانی دیڤیتۆ) 65 ساڵ له‌گه‌ڵ خانمه ئه‌كته‌ری هۆلیوود (ریا بیرلمان) 61 ساڵ له‌ساڵی 1982 ژیانی هاوسه‌رییان پێكهێناوه و ماوه‌ی 27 ساڵه تاوه‌كو ئێستا پێكه‌وه ده‌ژین.
هه‌روه‌ها دایك و باوكی سێ كورِن، گه‌وره‌كه‌یان 26 ساڵه، له‌گه‌ڵ تێپهرِبوونی ئه‌م ماوه درێژه هێشتا په‌یوه‌ندی نێوان دیڤیتۆ و بیرلمان به‌هێز و گه‌رمه، به‌جۆرێك هه‌ندێك پێیان وایه ئه‌م دوو هاوسه‌ره ده‌توانن ژماره‌ی پێوانه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌كته‌ری كۆچكردوو (بۆڵ نیومان و جوان وۆدورد)، كه ماوه‌ی 40 ساڵ پێكه‌وه بوون، ده‌شكێنن.
تۆم هانكس و ریتا ویلسۆن
ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی هۆلیوود (تۆم هانكس) 53 ساڵ دووجار ژیانی هاوسه‌ری پێكهێناوه، ئه‌ویش ساڵی 1978 له‌گه‌ڵ (سامنسا لویس) ژیانی هاوسه‌ری پێكهێنا و خاوه‌نی دوو منداڵ بوو، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له مانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان، بۆیه له 1987 له یه‌كتر جیابوونه‌وه، دوای كه‌متر له ساڵێك هانكس له‌گه‌ڵ خانمه ئه‌كته‌ری ئه‌مه‌ریكایی (ریتا ویلسۆن) 52 ساڵ ژیانی هاوسه‌ریان پێكهێنا، ئێستا دوو كورِیان هه‌یه و ماوه‌ی 22 ساڵه پێكه‌وه‌ن.
كیڤین باكۆن و كیرا سیدجویك
هه‌ر دوو ئه‌كته‌ری ناسراو (كیڤین باكۆن) 51 ساڵ و (كیرا سیدجویك) 44 ساڵ مێژوویه‌كی درێژیان له ژیانی هاوسه‌ری و كاری هاوبه‌شی سینه‌ماییدا هه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی له فیلمێكی ته‌له‌فزیۆنی یه‌كترییان ناسی له ساڵی 1988 بوونه‌ته هاوسه‌ر، ماوه‌ی 21 ساڵه ژن و مێردن، خاوه‌نی دوو منداڵن و به‌وته‌ی خۆیان په‌یوه‌ندی ئێستایان له سه‌ره‌تای هاوسه‌رییان به‌هێزتره.
جۆن تراڤۆلتا و كیلی بریستۆن
گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگ (جۆن تراڤۆلتا) 55 ساڵ له‌گه‌ڵ خانمه ئه‌كته‌ر (كیلی برستۆن) 47 ساڵ، له كاتی وێنه‌گرتنی فیلمێك له ساڵی 1991 یه‌كتریان بینی ئه‌و كات بریستۆن ته‌ڵاقدراو بوو دواتر ژیانی هاوسه‌ریان پێكهێنا، بوونه دایك و باوكی دوو كورِ به ناوه‌كانی (ئیلا و گیت)، به‌ڵام هه‌ر دوو كورِهكهیان به‌هۆی رووداوێكی دڵته‌زێن، گیانیان له‌ده‌ستدا، ئه‌م دوو هاوسه‌ره‌ش ماوه‌ی 18 ساڵ پێكه‌وه ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
ستیڤین سبیلبرگ و كیت كابشۆ
ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی هۆلیوودی (ستیڤین سبیلبرگ) 63 ساڵ دوای چوار ساڵ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خانمه ئه‌كته‌ر (ئیمی ئیفرنج) جیابوونه‌وه و له‌به‌رامبه‌ردا سبیلبیرگ 100 ملیۆنی دۆلاری پێدا.
دواتر له 1991 له‌گه‌ڵ خانمه ئه‌كته‌ری هۆڵیوود (كیت كابشۆ) 56 ساڵ ژیانی هاوسه‌ری پێكهێنا، ماوه‌ی 18ساڵه به‌یه‌كه‌وه‌ن و خاوه‌نی 6 منداڵن.
ئه‌نتۆنیۆ باندیراس و میلانی گریفیس
ئه‌نتۆنیۆ دوای ئه‌وه‌ی 7 ساڵ له‌گه‌ڵ (ئانا لیزا) هاوسه‌ربوون دواتر لێكجیابوونه‌وه، له‌ساڵی 1996 ئه‌نتۆنیۆ ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ی هۆڵیوود (میلانی گریڤیس) 52 ساڵ پێكهێنا، له فیلمێكدا یه‌كتریان ناسی كه تێیدا پاڵه‌وان بوون، ماوه‌ی 13 ساڵه ژن و مێردن و كورِێكیان هه‌یه ناوی (ستیلا)یه، هه‌ر چه‌نده ده‌نگۆیه‌ك هه‌یه كه ئه‌و دوو هاوسه‌ره كێشه‌یان هه‌یه، به‌ڵام له‌ژیانی هاوسه‌رییان هه‌ر به‌رده‌وامن.
ماسیۆ برۆدریك و ساره جێسیكا باركه‌ر
خانمه ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی هۆڵیوود (ساره جێسیكا باركه‌ر) 45 ساڵ، ساڵی 1997 ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگ (ماسیۆ برۆدریك) 47 ساڵ ناسی دوای په‌یوه‌ندییه‌كی خێرای خۆشه‌ویستی له هه‌مان ساڵ بوونه هاوسه‌ر و ئه‌وه ماوه‌ی 12 ساڵه له ژیانی هاوسه‌رین كورِێكیان به‌ناوی (جیمس) هه‌یه.
ئه‌م دوو هاوسه‌ره‌ش پاڵێوراون كه ئه‌توانن ژماره‌یی پێوانه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌ستێره‌كانی هۆڵیوود بشكێنن.
ویڵ سمیس و جادا بینكیت
ویڵی 41 ساڵ دوای هاوسه‌ری یه‌كه‌می، كه كورِێكی لێ هه‌بوو له ساڵی 1997 له‌گه‌ڵ خانمه ئه‌كته‌ری ئه‌مه‌ریكایی (جادا بینكیت) 38 ساڵ ژیانی هاوسه‌ری پێكهێنا، ئێستا خاوه‌نی دوو منداڵن، له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی كه چۆنه ماوه‌ی 12 ساڵه لێك جیانه‌بوونه‌ته‌وه، وتویانه: ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌یه‌ك دروشم رێككه‌وتین و بووینه هاوسه‌ر ئه‌ویش (نه‌خێر بۆ ته‌ڵاق) بوو.
مایكڵ دۆگلاس و زیتا جۆنز
(مایكڵ دۆگلاس)ی 65 ساڵ ماوه‌ی 23 ساڵ له‌گه‌ڵ (دینیرا دیكه‌ر) هاوسه‌ربوون دوو كورِیان هه‌بوو، به یه‌كێك له‌و هاوسه‌رانه ناسرابوون كه ژماره‌یی پێوانه‌ی ده‌شكێنن، به‌ڵام ساڵی 2000 هاوسه‌رییان كۆتایی پێهات.
له‌هه‌مان ساڵدا (مایكڵ دۆگلاس) له‌گه‌ڵ خانمه ئه‌كته‌ری شۆخ و شه‌نگی هۆڵیوود (زیتا جۆنز)40 ساڵ ژیانی هاوسه‌ری پێكهێنا، هه‌ر چه‌نده له رووی ته‌مه‌نه‌وه 25 ساڵ جیاوازن، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستاش به‌رده‌وامن له پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری، دایك و باوكی دوو منداڵن، به وته‌ی خۆیان په‌یوه‌ندیان زۆر به‌هێزه.
د‌یڤید ئهركیت و كۆرتنی كۆكس
به‌هه‌مان شێوه ئه‌م دوو هاوسه‌ره‌ش جیاوازی له ته‌مه‌نیان هه‌یه، به‌ڵام هاوسه‌رگیری (د‌یڤید ئهركیت) 45 ساڵ و (كۆرتنی كۆكس) 38 ساڵ یه‌كێكه له درێژترین هاوسه‌ری ئه‌ستێره‌كانی هۆڵیوود، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 1999 بوونه هاوسه‌ر، كچێكیان به‌ناوی (كۆكۆ) هه‌یه.
هه‌ر چه‌نده ئه‌م دوو هاوسه‌ره‌ش چه ند جارێك په‌نایان بۆ پزیشكی ده‌روونی بردووه، له پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان، به‌ڵام ماوه‌ی 10 ساڵه پێكه‌وه ده‌ژین
pna
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن sazy (2009-03-03 11:14:18)


له‌سه‌ر هێڵ نییه