.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















[color=green][size=16]سه‌رده‌می سلوکی و ئهشکانهکان
به‌گه‌یشتنی سه‌ته‌ی چوارهه‌می پێش سه‌رده‌م، مه‌زدایه‌سنی؛ به‌ته‌واوی له‌نێو گه‌لانی ئێرانی‌دا جێگیر بووه‌و ئاینی فه‌رمی وڵاتیش بووه، وه‌لێ هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌شدا ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕووان نه‌کراوه، روویداوه. ئه‌سکه‌نده‌ری مه‌کدۆنی، ناسراو به ' ئه‌سکه‌نده‌ری گه‌وره' Alexsander the Great, of Macedon ' ئاسیای بچووکی داگیرکرد و، دواتریش له‌ساڵی 331 ی پێش سه‌رده‌مدا، له ده‌شتی هه‌ولێر، له‌شکری هه‌خامه‌نشییانی بهسهرکرداێتی شاهانشا' دارا' ی سێهه‌م، شکاند. پاش پێنج ساڵان له‌شه‌ڕو هه‌راو پێکدادان، هه‌موو ئیمپڕاتۆریێتی هه‌خامه‌نشیان که‌وته‌ژێر ده‌ستی ئه‌سکه‌نده‌ر. ئه‌سکه‌نده‌ر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوه‌ڕداری هیچ ئاینێک نه‌بووه، هێرش و داگیرکارییه‌کانی ، له‌پێناو هێزپیشاندان و سهردارییدا بووه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش، ئه‌و زیانه‌ی لهزهردهشتیان که‌وت، به‌زۆری، به‌هۆی به‌رگری ئاینکاره‌کان ( مۆگ و مۆبهد و هێڕباد) ه‌کانه‌وه بووهلهپهرستگاکانیان. هه‌ر له‌به‌ر ئهوهشهتهنها ئه‌سکه‌نده‌ر، وه‌ک به‌دکارێکی هاوتای ئه‌هریمه‌ن، له‌ناو زه‌رده‌شتیاندا ناسراوه. سه‌ردار و رژێمه‌کانی' سلووکی و ئهڕساسیدی - Seleucids and Arsacids' ، دوای ئه‌سکه‌نده‌ر، به‌ر نه‌فره‌تی زه‌رده‌شتیان نه‌که‌وتوون. له‌چه‌ند نووسراوێکدا که‌به‌زمانی ' په‌هله‌وی' نووسراون، واده‌رده‌که‌وێ که ئه‌سکه‌نده‌ر، زۆر' مامۆستا، پارێزه‌ر، مۆگ، هێڕباد و مۆباد' ی کوشتبێ. له' بوندههیشن' ی گه‌وره‌شدا هاتووهکهزۆر ئاگری گه‌وره‌و پیرۆزی کووژاندۆته‌وه.
زانیاری زۆر که‌م، له‌سه‌ر داگیرکارییه‌که‌ی ئه‌سکه‌نده‌ر و رووداوه‌کانی سه‌رده‌می هه‌یه، ئه‌وه‌ی ههیشهیۆنانییهکان سه‌رچاوه‌که‌ین و شتێکی زۆر که‌میان له‌سه‌ر تاڵانکاری و خاپوورکردن، تۆمار کردووه، وه‌لێ شاره‌زایان له‌و بڕوایه‌دان کهپهرستگهی ' فڕاتهدهرهFratadara ' له' پێرسێپۆلی- persepoli ' و په‌رستگه‌ی ' ئه‌ناهیتا – Anahita ' لهئهکباتان، چه‌ند جارێک تاڵان کرابن و خشتی زیوینی سه‌ربان و زێڕی کۆڵهکهکانیشیان بردبێت.
زیانێک له تاڵانکاری بکه‌وێته‌وه، رۆژگار ده‌توانێ بیخاتهوهجێی خۆی، وه‌لێ ئه‌و زیانه گه‌وره‌یه‌ی له‌هێرشی ئه‌سکه‌نده‌ردا وه‌به‌ر زه‌رده‌شتیان که‌وتووه، له‌ده‌ستدانی گه‌وره ئاینکارهکانیان بووهکهههموو ئاینه‌که‌یان لهسینهدابووه و، زاره‌کی گواستوویانهتهوهبۆ نه‌وه‌کانی دوای خۆیان، ئه‌و زیانهگهورهیه، کات؛ نهههتا ئێستا توانیوێتی قهرپووی بکاته‌وه‌و نهلهئایندهشدا ده‌توانێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاینکاره‌کان، په‌ڕاوێکی زیندووی بڕوای ئاینهکهبوون. قه‌لاچۆکردنی ئاینکاره‌کان، زۆربه‌ی کارهئاینیهکانیشی له‌ناوبردووه. خۆشبهختانهسروودهکانی زه‌رده‌شت' گاتاکان' له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له سینه‌ی زۆربه‌ی ئاینکاراندا بوون، له‌گه‌ڵ هه‌موو' ستاوتهیاسنه- Staote Yesnya ' به‌ته‌واوی ماونه‌وه.
سه‌رده‌می ' سلووکی' یه‌کان
ئه‌سکه‌نده‌ر، ته‌نها حه‌وت ساڵان دوای داگیرکردنی ئێران، ژیا. دوای مردنی، سه‌رله‌شکره‌کانی له‌ناوخۆیاندا له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات کهوتنهشهڕی یه‌کدی و نه‌هامه‌تییه‌کی گه‌وره‌یان به‌سه‌ر ئێرانیاندا هێنا. له‌کۆتایی ساڵی 311 و سه‌ره‌تای 312 ی پێش سه‌رده‌مدا، یه‌کێک لهسهردارهکانی له‌شکره‌که‌ی که‌ناوی ' سیلیوکوس – Seleucus' بوو توانی ده‌ست به‌سه‌ر ئێران و به‌شێکی گه‌وره‌ی ئیمپڕاتۆرییه‌که‌دا بگرێ. سیلیوکوس، له‌ناوچه‌ی بابل و له‌سه‌ر روباری ده‌چڵه'دیجله' پێته‌ختێکی نوێی به‌ناوی' سیلیوسیا - Seleucia ' بنیاتنا. لێره‌به‌دوا هه‌تا سه‌رده‌می ساسانییه‌کان، زۆرتر به‌سه‌رده‌می ' سلوکی' ناسراوه، ههرچهندهلهراستیدا وه‌ها نییه.
ئه‌سکه‌نده‌ر له‌سه‌رده‌می خۆیدا، له‌هه‌موو شاره‌کاندا سهربازهیۆنانییهکانی بهحوکمڕان داناوه. سلوکییهکانیش له‌سه‌ر ئه‌و نهریتهرۆیشتوون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ره‌گه‌زی فارس له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌سه‌ڵاتی له‌ده‌ست داوه‌و' فارسستان' به‌واتای وڵاتی فارس/ پارس، وه‌ک هه‌ر هه‌رێمێکی دیکهسهیرکراوه. وه‌لێ شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئیمپڕاتۆرییهکهههر ئه‌وه‌ی هه‌خامه‌نشییان بووه. ههرچهندهلهرووی رامیارییه‌وه یۆنانییه‌کان وڵاته‌که‌یان داگیر کردبوو، وه‌لێ له‌ڕووی ئاینییه‌وه، یان نهیانتوانییوهدهسهڵاتی خۆیان بسه‌پێنن یان بهلایانهوهگرنگ نه‌بووه. له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌کیان بووبێت، لهسهردهمهکهیاندا دوای ئه‌وه‌ی وڵاتهکهجارێکی دیکهئارام بووه‌ته‌وه، مۆبهد و هێڕبهدهکانیش، خۆیان لهزهرهدوزیانی شه‌ڕه‌کان ته‌کاندووه. لێره‌به‌دواوه زیاتر له‌وه‌ده‌چێ هه‌رێمه‌کان له‌ڕووی ئاینییهوهسهربهخۆبووبن و ئه‌و پێوه‌ندییه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری ئیمپڕاتۆرییهکهداههبووهتهنها پێوه‌ندی هاوئاینی بووبێ. له‌وه‌ناچێ ئاینهکهلهژێر رابهراێتییهکی هێڕاڕکیدا بووبێ، به‌ڵام هه‌ندێ نه‌ریتی هاوبه‌شی سه‌رده‌می ' هه‌خامه‌نشیان' یان به‌میرات بۆ ماوه‌ته‌وه‌و ئه‌وانیش له‌سه‌ری رۆیشتوون، وه‌ک پیرۆزی و شکۆمه‌ندی ' ئه‌ناهیتا و تایری' .
یه‌کێک له‌و ناوچانه‌ی زۆر به‌توندی دژی داگیرکارییه‌که‌ی ئه‌سکه‌نده‌ر وه‌ستاونه‌ته‌وه، ناوچه‌ی ' بهختهران- Bactria' له‌وپه‌ڕی باکوری رۆژهه‌ڵاتی ئیمپڕاتۆرییهکهبووه، ناوچه‌یه‌ک که‌به‌توندی، مه‌زداپه‌رست بوون. به‌پێی هه‌ندێ سه‌رچاوه، هه‌ر له‌و ناوچه‌یه‌ش بۆ یه‌که‌مجار یۆنانییه‌کان چاویان به‌نه‌ریتی' داخمه' که‌وتووه. ئه‌گه‌ر ئهوهراستبێت، دیارهنهریتی داخمهلهڕۆژئاوی ئێران‌دا '' به‌کوردستانیشه‌وه، باو نه‌بووه- نووسه‌ر''.
ئه‌سکه‌نده‌ر و سه‌رله‌شکره‌کانی ( زیاتر بۆ مه‌به‌ستی رامیاری) کیژی خانه‌دانانی ئێرانیانیان ماره‌کردووه؛ سیلیوکوس، کیژێکی به‌دیلگیراوی بهختهرایی به‌ناوی ' ئهپهمه/ ئهپاما - Apama ' مارهکردوهو کوڕێکی لێی بووه‌و ناویان ناوه' ئهنتیۆکوس - Antiochus ' که‌دواتر بهئهنتیۆکوسی یه‌که‌م ناسره‌وه. سهربازهیۆنانییهکانیش وه‌ک سهرلهشکرهکانیان ژنخوازیان له‌ئێرانیان کردووه، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌توانین بڵێین سلوکییه‌کان خوێنێکی تێکه‌ڵی ئێرانی و یۆنانی بوون. له‌ئه‌نجامی ئه‌و تێکه‌ڵبوونه‌دا، لهشارهنوێکاندا، کوڵتووری یۆنانی زاڵ بووه، وه‌لێ شاری کۆن و دێهاته‌کان هه‌ر له‌سه‌ر کوڵتوورهپاکهئێرانییهکهماونهوه.
پارته‌کان - The Parthian’s
سلوکییه‌کان، حوکمڕانیی هه‌موو ناوچه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی مێزۆپۆتێمیا که‌له‌ژێر ده‌ستی هه‌خامه‌نشییاندا بووه، '' به به‌شێکی هندستانیشهوه'' کردووه، وه‌لێ له‌ناوچه دووره‌ده‌سته‌کانی پێته‌خته‌که‌یان' سیلیوسیا' دا زۆر ده‌ستڕۆیشتوو نه‌بوون.
به‌پێی سه‌رچاوه‌کان، له‌کۆتایی سه‌رده‌می سیلیوکوس خۆیدا، یان له‌سه‌رده‌می ئهنتیۆکوسی کوڕیدا، تیره‌یه‌کی ره‌وه‌ندی ئێرانی، ناوچه‌ی پارتاوا' پارتیا - Parthia ' یان داگیر کردووه. وه‌ک ستڕابۆ، باسیکردووه، ئهمانهتیرهی ' پاڕنی - parni' خزمی تیره‌ی' سایتی/ سکایی – Scythian ' بوون کهلهباکووری ده‌ریای ره‌ش ژیاون. ئه‌م تیره‌یه هه‌تا ئه‌و کاته‌ش، سرووشتپهرست بوون. دوای ئه‌وه‌ی لهبهختهران جێگیر بوون و بهشارستانێتی زه‌رده‌شتاێتی ئاشنابوون، ئاینه‌که‌شیان په‌ژراندووه.
له‌ده‌وروبه‌ری ساڵی 305 ی پێش سه‌رده‌مدا، سلوکییه‌کان، ناوچه‌کانی هیندستانیان له‌ده‌ست داوه‌و دواتریش، له‌ساڵی 246
دا بهڕێوهبهرهیۆنانییهکهی نێوچه‌ی بهختهران، جاڕی سه‌ربه‌خۆیی داوه. هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌شدا خه‌ڵکی پارتیا، بهسهرۆکاێتی سه‌رۆک خێڵێکی پاڕنی' ئاڕشاک / ئهڕشهک - Arshak ' لهسلوکییهکان ههڵگهڕاونهوهو به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی' ئهڕساسید – Arsacid' ییان دامهزراندووهکه له‌لای رۆژهه‌ڵاتناسانی رۆژئاواییزیاتر به‌به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی پارتیا و له‌لای ئێمه‌ش، به' ئه‌شکانی' ناسراوه.
ناوچه‌ی میدیا، هه‌ر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سلوکییهکاندا ماوه‌ته‌وه‌و دوای نزیکهسهتهیهک، پارتیاشیان خستۆتهوهژێر ده‌ستی خۆیان. وه‌لێ دیسانهوهدوای ماوه‌یه‌یه‌کی که‌م، ' میتریداتێس - Mithridates ' ی یه‌که‌می ئهڕساسیدی، به‌ره‌و رۆژئاوا هێرشی بردووه‌و له‌ساڵی 141 دا، شاری سیلوسیای پێته‌ختی سلوکیانی داگیر کردووه‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌ره‌ی سلوکی، له‌و سهردهمهوهکۆتایی هاتووه. لێره‌به‌دواوه، سه‌رده‌مه‌که، به‌سه‌رده‌می' ئه‌شکان' ه‌کان ناسراوه. له‌سه‌رده‌می میتریدادێسی دووهه‌مه‌وه' 123 – 87 ' ئهشکانهکان له‌سنووری هیندستانهوهههتا ئه‌وپه‌ڕی رۆژئاوای سنووری مێزۆپۆتێمیا ده‌سه‌ڵاتدار بوون و ئیمپڕاتۆرییهکهشیان له‌وه‌ی هه‌خامه‌نشییان درێژخایه‌نتر بووه. هه‌ر له‌سه‌رده‌می ئه‌وانیشدا، جارێکی دیکه، زه‌رده‌شتاێتی، دهبێتهوهئاینی، ئیمپڕاتۆرییه‌کی گه‌وره.
ئهشکانهکان، ئازادییه‌کی زیاتریان داوهتهههرێمهکان. وه‌لێ پادشای ئه‌وانیش، وه‌ک شاهانشا، ناوبراوه. به‌هه‌مان شێوه‌ش له‌بواری ئاینیدا، ئاینکاره پارتیاییهکان باڵاده‌ست بوون، وه‌لێ ده‌ستیان له‌کاروباری ئاینکاری ههرێێمهکان وه‌رنه‌داوه.
ئهشکانهکان هه‌ر له‌سه‌رده‌می میتڕاداتیسی یه‌که‌مه‌وه، دراوی خۆیان داڕشتووه‌و له‌و دراوانهوهدهردهکهوێ که له‌و سه‌رده‌مه‌دا، گۆڕانکارییه‌کی بنه‌ڕه‌تی، له وێنه‌کێشان و په‌یکه‌رتاشی، ' ئایکۆنۆگڕافی' زهردهشتاێتیدا، روویداوه.
سلوکییه‌کان له‌سه‌رده‌می خۆیاندا له‌ناو شاره‌کاندا، په‌یکه‌ری ئێزدانهیۆنانییهکانی ( زوس/ زێیوس، ئهپۆڵو، هێڕاکلیس، و.......هتد) یان، بنیات ناوه. ئهشکانهکان به‌شێوه‌یه‌ک په‌یکه‌ری زوس و ئهپۆڵۆیان وه‌ک هێمایه‌ک، بۆ ئه‌هورا مه‌زدا و میتڕا، گونجاندووه. به‌هه‌مان شێوه‌ش په‌یکه‌ری هێڕاکلیس و ئه‌وانی دیکه‌ش.
له‌سه‌رده‌مێکی دواتردا، پادشاکانی ئه‌شکانیش، وه‌ک پادشاکانی سلوکی، پیرۆزی ئێزدانییان به‌خۆیان داوه. بێ گومان ئه‌م خۆ پیرۆزکردنه له زهردهشتایێتیدا، له‌رێگه لادانه. وه‌لێ هه‌ر ئه‌مان لایان نه‌داوه، دواتر ده‌بینین، هه‌ندێ پادشای ساسانیش به‌هه‌مان شێوه، پیرۆزییان به‌خۆ داوه. به‌بڕوای شاره‌زایانی ئاینه‌که، میر و وه‌جاخزاده‌کانی ' ئهڕساسیدی / ئه‌شکانی' زیاتر لهئاینکارو خهڵکهسادهکه، بایه‌خیان بهئایکۆنۆگڕافی و نازناوی یۆنانی داوه. ئه‌مه‌ش زۆر ئاسایی یه، چونکه‌هه‌ر ئه‌م توێژهمامهڵهی له‌گه‌ڵ یۆنانییه‌کاندا کردووه. نابێ به‌دووریشی بگرین که، ئاینکار و خهڵکهسادهکهبهخێسهوهسهیری بێ بڕوا‌و داکیرکارهمهینهت هێنهرههێلینییهکانیان کردبێ.
له‌ده‌وروبه‌ری کۆتایی سه‌ته‌ی دووهه‌می پێش سه‌رده‌مدا، کۆمه‌ڵێک ره‌وه‌ندی دیکه‌ی ئێرانی، شانشینی ' گریک و ئێرانی' بهختهرانیان داگیر کرد. ئه‌مانیش وه‌ک پاڕنییهکان، زوو نه‌ریت و کوڵتوور و زمانی ناوچه‌که‌یان، وه‌رگرتوه. وه‌لێ له‌باره‌ی نووسینهوهئهمان، له‌جیاتی نووسینی ئارامی، نووسینی یۆنانییان وه‌رگرتوه. دیاره‌ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی کاریگه‌رییه‌کی یۆنانی گهورهبوهلهسهر ناوچه‌که. دوارتیش له‌سه‌ته‌ی یه‌که‌می سه‌رده‌مدا،یه‌ک له‌و خێڵهداگیرکارانه'' کوشان – kushan ‘’ وه‌ک ئهڕساسیدهکانی پێش خۆیان، ده‌ستیان داوهتهداکیرکردنی ده‌وروبه‌ری خۆیان و ناوچه‌یه‌کی گه‌وره‌یان له‌هیند و ئیمپڕاتۆری ئه‌شکانی، خستۆته‌ژێر قه‌ڵه‌مڕۆی خۆیان.
کوشانهکان، له‌رێگه‌ی دهریاوهبازرگانییان له‌گه‌ڵ رۆمه‌کاندا کردووهکهئهوکاته، رۆم، دوژمنی، ئهشکانهکان بوون. هه‌روه‌ها کوشانهکان، دراوی خۆیان داڕشتووهکههێمای خواوه‌ندی ' زه‌رده‌شتاێتی و بودیزم و گریک و رۆم' ه‌کانی تێدا بووه‌و ناوه‌کانیان بهئهلفوبای یۆنانی له‌ژێر وینهکانیاندا نووسیوه. ژماره‌ی یهزاتای زه‌رده‌شتیان له‌و دراوانه‌دا خۆی لهپازدهیهزاتا داوه‌و گه‌وره‌ترین ژمارهبووهلهپهرستگای کوشانهکاندا. له‌سه‌ر دراوه‌کان، وێنه‌ی: ئاشا وههیشته، شه‌هریوه‌ر / خشاتڕا واریا، میتڕا و خوارێنهو.... هه‌بوه. هه‌تا ئێستا روون نییهکوشانهکان بۆخۆیان، تا چ ئاستێک په‌ێڕه‌ویی ئاینه‌که‌یان کردوه، وه‌لێ ئهوهروونه که له سه‌رده‌مه‌که‌یاندا، زه‌رده‌شتاێتی جارێکی دیکهلهپهرهسهندندا بووه.
شوێنه‌وارێکی گه‌وره‌ی کوشانهکان له‌گردی ' سورخ کۆته‌ڵ - Surkh Kotal ' له‌رۆژهه‌لاتی بهختریا دۆزراوه‌ته‌وه که ئاگر گهدهیهکیشی تێدایه‌و دهگهرێتهوهبۆسهرهتای سه‌رده‌می کوشانهکان. وه‌لێ له‌سه‌رده‌مێکی دواتردا؛ کوشانهکهن زیاتر به‌ره‌و کوڵتووری هیندستان ملیان ناوه‌و پشتیان کردۆتهزهردهشتاێتی و زمانی بهختریاییش و، زمانی ' پڕاکریت – Prakrit' یان وهرگرتووهوئاینی بودایی' Buddhism' یشیان په‌ژراندووه. لێره‌به‌دوا، بودیزم له‌رۆژهه‌ڵاتی ئێران و نێوه‌ڕاستی ئاسیادا، بڵاو بووه‌ته‌وه‌و بووهتهرکابهرێکی به‌هێزی زه‌رده‌شتاێتی، هه‌تا هاتنی ئیسلام.
پاشماوه‌یه‌کی ئارهێۆلۆجی و، لیتێراتوورێکی ئه‌وتۆی سه‌رده‌می پارته‌کان له‌سه‌ر ئاینه‌که، له‌ئێراندا به‌جێ نه‌ماوه، ئه‌وه‌ی هه‌یه‌زۆر که‌مه. بهڵگهنامهلهسهر زه‌رده‌شتاێتی ئه‌و سه‌رده‌مه، ' سه‌رده‌می پارته‌کان' زیاتر له' ئه‌رمنستان' به‌رده‌ست که‌وتوون.
ئه‌رمه‌نستان: له‌سه‌رده‌می میدهکانهوهبهشێکی رۆژئاوای ئیمپڕاتۆرییه‌کانی ئێران بووه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش زۆر سرووشتییه‌که، کوڵتووری ئێرانیان، بهئاینهکهشیانهوهکاریگهر بووبێت له‌سه‌ریان. له‌سه‌رده‌می سلوکییهکاندا ئه‌رمه‌نستان بریتی بووه‌له چه‌ند پادشانشینێکی نیمچه‌سه‌ربه‌خۆ و پادشاکانیان، ئێرانی ره‌گه‌ز بوون و باجی ژێرده‌سته‌یی یان داوهبهسلوکییهکان.
سه‌رکه‌وتنی له‌شکری رۆم به‌سه‌ر پارته‌کاندا لهڕۆژئاوی ئێمپڕاتۆرییهکهدا، ساڵی 190 ی پێش سه‌رده‌م، ده‌سه‌ڵاتی رۆمه‌کانی گه‌یاندۆته ئاسیای بچووک و؛ وردهوردهئهرمهنستان، بووه‌ته وڵاتێکی بێ لایه‌نی ' buffer state' ی نێوان هه‌ردوو ئیمپڕاتۆرییهکهو هه‌ر کاته‌و خۆی داوه‌ته‌پاڵ لایه‌کیان. بازبازێنی ئه‌رمه‌نه‌کان له‌نێوان هه‌ردوو ئیمپڕاتۆرییه‌که‌دا هه‌تا ساڵی 62 ی سه‌رده‌م خۆی راگرتووه، له‌و ساڵه‌دا، فه‌له‌ک شا ' Valakhsh ' ی پارتا، تیریداتێس ' Tiridates ' ی برا بچووکی خۆی، له‌سه‌ر ته‌ختی ئه‌رمه‌نستان، جێ‌نشین کردووه و نه‌وه‌کانیشی، هه‌تا سه‌رده‌می ساسانییه‌کان حوکمڕانییان له‌ده‌ستدا ماوه‌ته‌وه. تێریداتێس، که‌سێکی ته‌واو زه‌رده‌شتی بووه- هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی ڕۆمه‌کان وه‌ک مه‌جووس ناویان بردووه- هیچ شک و گومانێک له‌وه‌دا نییه‌که ئه‌گه‌ر پێشتر ئه‌رمه‌نییه‌کان زهردهشتاێتییان نهپهژراندبێ، ئه‌وا له‌سه‌رده‌می' فه‌له‌ک شا' وهئهرمهنهکان زه‌رده‌شتی بوون و دواتر بوونهتهمهسیحی.
له‌سه‌ر رۆشنایی نووسراوهمێژووییهکانی مه‌سیحاێتی، هه‌تا ئاستێک وادیارهکه، وه‌رگه‌ڕانیان بۆ سه‌ر ئاینی مه‌سیح، له‌رکابه‌ری ساسانییه‌کاندا بووبێت. له سهرچاوهئهرمهنییهکاندا ' ئه‌هورا مههزدا' وه‌ک ' ئهڕهمهزد – Aramazd' ئێزدانی ئه‌فڕێنه‌ری ئاسمان و زه‌مین و باوکی هه‌موو ئێزدانهکان، ناوی هاتووه‌و وه‌ک ' سه‌رچاوه‌و به‌خشێنه‌ری هه‌موو شتێکی باش'' پییاندا هه‌ڵداوه. په‌رستگه‌یان بۆ ' میهر' ی کوڕی ئهڕهمهزد، درووست کردووه. ئه‌ناهیتا، وه‌ک خاتوونی ژنان، رێزی لێ گیراوه‌و خۆشیان ویستووه، به‌کچی، ئهڕهمهزد و دایکی هه‌موو زانیارییه‌کیان داناوه. نووسراوهمێژووییهمهسیحییهکان ئاماژه‌شیان بۆ ئهوهکردووهکه، په‌یکه‌ره‌کانی ناو پهرستگهزهردهشتییهکان، لهدهستکردی یۆنانییه‌کان بوون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌رمه‌نییه‌کان شاره‌زای ئه‌و هونهرهنهبوون. دواتریش کهچوونهتهسهر ئاینی مه‌سیح، هه‌موو په‌یکه‌ر و هێمای سه‌ر به‌ئاینی زه‌رده‌شتیان له‌ناوبردووه.
په‌رستگه‌و نزرگه‌ی سه‌رده‌می پارته‌کان
هه‌ر لهسهرچاوهئهرمهنییهکاندا، دوو زاراوه‌ی زمانی پارتایی ' به‌گین - bagin‘ و ' ئهتورۆشان - aturoshan ' که، یه‌که‌میان به‌واتای شوێنی خوداکان و دووهامیان به‌مانای' په‌رستگه/ ئاگرگهده' دێت، کهوتوونهبهرچاو.
ستڕابۆ؛ له‌باسی ناوچه‌ی' کهپهدۆچیا / که‌په‌دۆکیا' دا، نووسیویهکه، دوای ئه‌وه‌ی که‌په‌دۆکیا له‌ژێرده‌ستی ئێرانیشدا نه‌ماوه‌و له‌لایه‌ن هێلێنییهکانهوهبهڕێوهبراوه، هه‌ر له‌سه‌ر ئاینی خۆیان ماونه‌وه‌و، باسی لهوهکردووهکه، '' ئاگرکه‌ره‌وه‌کان–fire kindlers ' '' لێرهداستڕابۆ مه‌به‌ستی ئه‌و که‌سانه‌یه سه‌په‌رشتی ئاگری شوێنهپیرۆزهکانیان کردوه - نووسه‌ر''، خاوه‌نی زۆر شوێنی پیرۆزی ئێزدانه‌کانی ئێران و ئاگرگهدهش بوون. گه‌ڕۆکێکی یۆنانیش ' پاوسانیاس' باسی ئه‌وه‌ی کردووهکهلهناچهی لیدیا، زۆر ئاگرگهدهی ئێرانیانی به‌رچاو که‌وتووه. باسی ئه‌وشی کردووهچۆن مۆبهدهکه'' ئه‌و بهمهجووس، ناوی هێناوه - نووسه‌ر'' ئاگری کردۆته‌وه‌و له‌وکاته‌شدا هه‌ندی وشه‌ی به‌ربه‌ری درکاندووه.
به‌بۆچوونی یه‌ک لهههرهشارهزایانی زه‌رده‌شتاێتی ' مێری بۆیس' ، سه‌رده‌می پارته‌کان، نه‌ک هه‌ر سه‌رچاوه‌ی کۆنترین نه‌ریتی ئاگرکردنه‌وه‌ی ئاینه‌که‌ن؛ به‌ڵکو سه‌رچاوه‌ی کۆنترین شێوازی ئاگرگهدهی راسته‌قینه‌شن. مێری بۆیس، باسی ئاگرگهدهکانی ' خوی – خواجه' ده‌کات لهسیستان و ده‌ڵێ'' له‌وانه‌یه‌ئه‌و ئاگرگهدانه، ئاگرگهدهی زه‌رده‌شتیانی ناوچهکهبووبن زۆر پێش ئه‌وه‌ی شێوازی ئاگرگهدهی رۆژئاوای ئێرانیان پێ گه‌یشتبێت. ''
ده‌رباره‌ی ئاگرهپیرۆزهکانی پارتیا '' له‌سه‌رده‌مێکی پێشتردا به' پارتاوا' ناوبراوه- نووسه‌ر'' مێژوو نووسی یۆنانی ئیسۆدۆر، نووسیووێتی '' له‌شاری ' ئهساک' ئه‌و شاره‌ی ئهڕشاک، جاڕی پادشایی خۆی تێدا راگه‌یاند، ئاگرێکی تایبه‌ت و هه‌میشه، بڵێسهدارههبووه''. شاره‌زایانی ئاینی زه‌رده‌شتی، ئه‌و ئاگرهبهلاساییکردنهوهی بنه‌ماڵه‌ی هه‌خامه‌نشی ده‌زانن که‌ئاگری بنه‌ماڵه‌یان هه‌بووه و به‌ئاگری بنه‌ماڵه‌ی ئهڕشاک، نه‌ک ئاگری په‌رستگه، داده‌نێن. له‌وه‌ده‌چێ له‌زۆر بواردا پارته‌کان، لاسایی، ههخامهنشیانیان کردبێته‌وه، هه‌ر بۆ نموونه، ئه‌وانیش، به‌پادشای خۆیان گوتووه، شاهانشا و، هه‌ر وه‌کو دارای گه‌وره' داریۆس' پادشاکانیان، شه‌ش یاریده‌ده‌ریان هه‌بووه‌و شه‌ش خێزانی گه‌وره‌شیان له‌خۆ نزیک کردۆته‌وه. لێوردبوونه‌وه‌یه‌ک له‌و سیستێمه، ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵی که، ئه‌و پادشایانه ویستوویانهخۆیان و شه‌ش یاریده‌ده‌ره‌کانیان، وه‌ک سێبه‌ری، ئه‌هورا مهزداو شه‌ش نهمرهپیرۆزهکهی ده‌ورووبه‌ری، پیشانی خه‌ڵکی بده‌ن. له‌سه‌رده‌می ئهڕشاکهکاندا، ئه‌وه‌به‌دی ده‌کرێ که، ئهڕشاکهکان، ده‌سه‌ڵاتێکی ئۆتۆکڕاتیان هه‌بووه‌و، رێگه‌یان داوه پادشانشینهکانی ئیمپڕاتۆرییه‌که‌یان، ئاگری بنه‌ماله‌ی خۆیان هه‌بێت. ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌هۆی زیادبونی ژماره‌ی ئاگری پیرۆز، له‌ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتیاندا.
ئاگرهپیرۆزهکان
گه‌وره‌ترین سێ ئاگری پیرۆزی زه‌رده‌شتیان '' ئاگری بورزێن میهر – Adur Burzen Mihar و ئاگری فهرنبهگ – Adur Farnbag و ئاگری گوشنهسپ – Adur Gushnasp '' ه، ئه‌و ئاگرانه ئه‌گه‌ر له‌سه‌رده‌می ههخامهنشیاندا هه‌ڵنه�
سه‌رچ?
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن حسين-خؤشناو- (2009-02-22 19:26:49)

له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه

له‌سه‌ر هێڵ نییه










له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده ست خؤش براى به ريزم بؤ ئه وبابه ته جوانه

له‌سه‌ر هێڵ نییه










له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێێت

له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان
له‌سه‌ر هێڵ نییه