❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تۆ دیار نـــیــــت.

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-03-03 19:23:46

alan3
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-16
دواترین سه‌ردان: 2011-01-09
په‌یامه‌كان: 958
WindowsXPMSIE7

تۆ دیار نـــیــــت.

تۆ دیار نـــیــــت.

دیار.. نیت
ڕۆژێکه‌و دوان
دیارنیت.. هه‌فته‌یــه‌که‌و ســـــیان
دیارنیت.. مـــانگێــکــه‌و چــــــــوار
دیارنیت..له‌نێوان ساڵه‌کـــانـــــدا
ساڵێکه‌و دوان
ساڵیکه‌و سیان
ساڵێکه‌و چوار
چه‌ندساڵه‌..وه‌ک به‌فرێک..ده‌بارێی
هه‌مووشه‌قامه‌کان ده‌کوژێنیــــتــــه‌وه‌
وه‌ک بــــــــارانــێــک ده‌بــــارێـــــــــی
شه‌قامـــه‌کـــان چــــــــۆڵ ده‌کــــــه‌ی
گه‌ڵایه‌کت به‌شــه‌قامه‌و نه‌هێشتوه‌

وه‌ک (بـــــــا)هــه‌ڵـده‌کـــــــه‌ی.
ئای تـــۆو غه‌مگینی ،چه‌ند جوانن
پێکه‌وه‌..به‌بن باڵی ته‌نیایه‌وه‌
قۆڵ له‌قۆڵی ته‌نیایی ده‌که‌یت و..
وه‌ک کچی نێو ئه‌فسانه‌کان..
به‌نێو باوبۆراندا
سه‌ده یه‌‌کی مات ومه‌لووله‌
سه‌ده‌یــه‌کی زه‌رد
سه‌ده‌یه‌کی خۆڵه‌مێشیی
دیارنیــت ونه‌ شوشه‌‌ عه‌تره‌کانت ده‌که‌یته‌وه‌
نه‌ قوتوی ملوانکه‌و موستیله‌کانت.
شه‌وێکی غه‌مگینه‌و سه‌فه‌رێکی دڵته‌نگ
تۆ وێنه‌ت بۆ ئه‌لبومه داخراوه‌کان گرتوه‌و
که‌ سێ چوار لاپه‌ڕه‌ی ئه‌لبومه‌که‌ت‌‌ ده‌که‌یته‌وه‌
نینۆکه‌کانت ده‌بینی بۆیــه‌ت نه‌کردون..
ملوانکه‌و گواره‌کانت بیرده‌که‌وێته‌وه‌
ئای سه‌رده‌مانێکه‌ له‌گه‌ل ئاوینه‌که‌تا
دانانیشی..ده‌ڕۆی..ده‌ڕۆی..
دێڕێک له‌ قوڵپه‌ی ئاو
ناکه‌یته‌بنی گوڵه‌کان
په‌رده‌ی چڵ وچێوی لقه‌وشـکه‌کانی په‌رده‌که‌ت لاناده‌ی
له شــه‌وێکی غه‌مگیندا
به‌ بن باڵی سه‌فه‌رێکی غه‌مگینه‌وه‌ ده‌ڕۆی
منیش کــوتو مت له‌و شه‌وه‌دا ده‌تبینم
ساڵێکه‌و دوان..
ئه‌وه‌ چه‌‌ند ساڵه‌
من نازانم..ئێستاکه‌له‌گه‌ڵ کام گۆرانیدای
کام شیعر ده‌خوێنیته‌وه‌
ئاخر ئه‌وساڵانه‌ له‌سه‌ده‌یه‌ک ده‌چن.
سه‌ده‌یه‌ک کیژۆڵه‌یکی تیاده‌بێ به‌دایک
دایکێکی غه‌مگین
سه‌ده‌یه‌ک جه‌نگێکی تێدا ته‌وا ده‌بێ
سه‌ده‌یه‌ک گه‌لێکی تیا ئازاد ده‌بێ
مناڵێکی تیا ده‌بی به‌پیاو و..
پێاوێکی تیا ده‌مرێ
ئاخر هه‌مو ساڵێک له‌ ته‌مه‌نی..
کورتی ئێمه‌دا..سه‌ده‌یه‌که‌
سه‌ده‌یه ک که‌ شاخه‌ سه‌هۆڵینه‌کانی
ڕقی تیا ناتوێته‌وه
نازانم..تۆ ئێساتاکه‌ش..کچانه‌
کچانه‌ په‌نجه‌کانه‌ ده‌خه‌یته‌ نێوقژته‌وه‌..؟
کچانه‌ لێو ئال ده‌که‌ی..؟
کچانه بۆنی لاملی خۆت ده‌که‌ی..؟
ده‌ڕۆیت ونازانی ..له‌درزێکی..
ئه‌م ڕۆژو ساڵانه‌دافریا ناکه‌وی‌‌
کوت وپڕ به‌لامدا تێ ده‌په‌ڕی
چۆن به‌ بزه‌یه‌ک..هه‌رچی ڕوخان هه‌یه‌ده‌یشاریته‌وه‌..؟
به‌ نیگایه‌کی شکسته‌ چۆن درزی ئه‌و ساڵانه‌ ده‌درویته‌وه‌..؟
به‌لێوترازانێک..
گێلاسی شیعرێک.. هێشــوه‌ ترێی قه‌سیده‌یــه‌کم.
چۆن له‌خوێنا ..به‌ لێوه‌کانته‌وه‌ ده‌گه‌وزێنی..؟
تۆ من نابینیت.. که‌ ده‌ڕۆی..ده‌مبینی..
تۆ ده‌زانی چه‌نده‌ ڕقمان له‌ یه‌که‌و..
چه‌نده‌ یه‌کتریمان خۆشده‌وێ..؟
ده‌زانم تۆ له‌و باڵندانه‌ ده‌چی..
بێ خۆشه‌ویستی ده‌مرن.
له‌و ماسیانه‌ ده‌چی له‌ژورێک ئاودا
به‌ره‌به‌یانێک سه‌رئاوده‌که‌ون
له‌و گوڵه‌ کێویانه‌ ده‌چیت
له‌ تاماشایه‌کی قێزه‌وندا ..
به‌ بۆنی ئاده‌میزاد..
به‌بۆن ده‌که‌وی وپه‌ڕ په‌ڕ ده‌بی
سه‌ده‌یه‌کی زه‌رده‌ ..سه‌ده‌یه‌‌کی مات ومه‌لوله‌
وه‌ک( با) گه‌ڵایــه‌کت به‌شه‌قامه‌وه‌ نه‌هێشتوه‌
وه‌ک به‌فر هه‌موو شه‌قامه‌کانت کوژاندۆته‌وه‌
وه‌ک باران..شه‌قامه‌کانت چۆڵ کردوه‌
هه‌موو شه‌‌وێک له‌ په‌نجه‌ره‌که‌م ئه‌ده یت و..
تۆ دیار نـــیــــت.



دڵـشادی عومه‌رکاکی



******************
**********
******
alan

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-1afb8d21f0.jpgzorm ber akrdn ewa bashn
به‌یانی رۆژی له‌دایك بونمه‌ 6-9
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2492031&c=7476406 له‌22-1-2009 دامناوه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-03-03 19:50:12

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: تۆ دیار نـــیــــت.

دەست خۆش و جوان و ناسکە وەک خۆت
خوازیارم هاووڕێم هەر سەرکەوت وبیت

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-03-10 08:16:09

alan3
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-16
دواترین سه‌ردان: 2011-01-09
په‌یامه‌كان: 958
WindowsXPMSIE7

Re: تۆ دیار نـــیــــت.

supas *حسێن خۆشناو*  gian
dastt xosh bet hawre azizakam

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net