❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سوجده‌بردن بۆخوا شه‌یتان ده‌گرى و خه‌فه‌ت ده‌خوا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-03-04 12:28:30

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

سوجده‌بردن بۆخوا شه‌یتان ده‌گرى و خه‌فه‌ت ده‌خوا

سوجده‌بردن بۆخوا شه‌یتان ده‌گرى و خه‌فه‌ت ده‌خوا

خه‌باب پێنجوێنی
پێغه‌مبه‌ر () ده‌فه‌رموێت : (اذا قرأ ابن ادم السجدة فسجد اعتزل الشيطان يبكي ويقول يا ويلي امر ابن ادم بالسجدة فسجد فله الجنة وامرت بالسوجدة فأبيت فلي النار) مسلم واته‌ كاتێك كه‌سێك ئایه‌تى سوجده‌ ده‌خوێنێت و ده‌چێته‌ سوجده‌وه‌ شه‌یتان ده‌چێته‌ لاوه‌و ده‌گرىو ده‌ڵىَ ئای بۆمن ئیبن ئاده‌م فه‌رمانى پێدرا بۆ سوجده‌و سوجده‌ى بردو ده‌چێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ منیش فه‌رمانم پێدرا به‌ سوجده‌ و سوجده‌م نه‌برد ده‌چمه‌ دۆزه‌خه‌وه‌.
1-هه‌رچى له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌ویدایه‌ فه‌رمان به‌رى خوان و كورِنوشى به‌ندایه‌تى بۆ ده‌به‌ن ،ته‌نها مرۆڤ و (جن) نه‌بێت كه‌ ئیختیاریان دراوه‌تىَ هه‌ندێكیان له‌ رِێى رِاست لا ده‌ده‌ن ، قورئان ده‌فه‌رموێت [أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ يَسْجُدُ لَهُ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَمَن فِي الْأَرْضِ وَالشَّمْسُ وَالْقَمَرُ وَالنُّجُومُ وَالْجِبَالُ وَالشَّجَرُ وَالدَّوَابُّ وَكَثِيرٌ مِّنَ النَّاسِ وَكَثِيرٌ حَقَّ عَلَيْهِ الْعَذَابُ وَمَن يُهِنِ اللَّهُ فَمَا لَهُ مِن مُّكْرِمٍ إِنَّ اللَّهَ يَفْعَلُ مَا يَشَاءُ [ الحج : 18 ] واته‌: ئایه‌ نازانیت و نایبینیت كه‌ كورِنوش ده‌بات بۆ خوا چى له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌ویدایه‌ خۆرو مانگ و ئه‌ستێره‌كان و چیا و دره‌خت و گیانله‌به‌رانى ترى زه‌وى زۆر كه‌س له‌ ئاده‌میش وه‌ زۆریش هه‌ن كورِنوش بۆ خوا نابه‌ن سه‌رپێچى ده‌كه‌ن بۆیه‌ شایه‌نى سزا ده‌بن و خوا رِیسوایان ده‌كات جا هه‌ركه‌سێك خوا رِیسوایكرد كه‌س نییه‌ رِێزى لێ بگرێت به‌رِاستى خوا هه‌رچى بوێت ده‌یكات.
2-دوعا كردن له‌ سوجده‌ دا پێغه‌مبه‌ر ( ) ده‌فه‌رموێت "أقرب ما يكون العبد من ربه وهو ساجد ،
فاكثروا الدعاء " مسلم.. واته‌: له‌سوجده‌دا مرۆڤ له‌ هه‌موو كاتێك له‌خوانزیكه‌ ، بۆیه‌ دوعاى زۆر بكه‌ن. پێغه‌مبه‌ر ( )له‌ سوجده‌دا ده‌یفه‌رموو "اللهم اغفرلي ذنبي كله ، دقه وجله ، وأوله وأخره ، وعلانيه وسره " مسلم.پێغه‌مبه‌ر ()له‌ سوجده‌دا زۆر ده‌مایه‌وه‌ به‌ هێنده‌ى خوێندنى (50) ئایه‌ت ، واته‌: نزیكه‌ى ده‌ خوله‌ك پیاو چاكانیش له‌سه‌ر رِێباز و سونه‌تى پێغه‌مبه‌ر ( ) له‌زه‌ت و خۆشى زۆریان له‌ سوجده‌ وه‌رگرتوه‌ ، بۆنمونه‌ سه‌عیدى كورِى جوبه‌یر به‌ مه‌سروقى هاوه‌ڵى ده‌ڵىَ (هیچ شتێك نیه‌ حه‌زى لێبكرێتى به‌هێنده‌ى سه‌ر خستنه‌ سه‌ر زه‌وى بۆ خوا) هه‌روه‌ها مه‌سروقیش ده‌ڵىَ (هیچ شتێك نیه‌ وه‌ك سوجده‌ بردن بۆ خوا كه‌ مرۆڤ خه‌فه‌ت بۆنه‌مانى بخوا له‌ دونیادا) عبدلله ى كورِى زوبه‌یر ئه‌وه‌نده‌ له‌ سوجده‌دا ده‌مایه‌وه‌ باڵنده‌ و چۆله‌كه‌ له‌سه‌ر پشتى ده‌نیشتنه‌وه‌
3-(مسجد) ناوه‌كه‌ى له‌ سوجده‌وه‌ هاتوه‌ واته‌ سوجده‌گاى موسوڵمان ، مزگه‌وت ماڵى خوایه‌ خواى گه‌وره‌ كه‌عبه‌ ى هه‌ڵبژارد كه‌ماڵى خۆی بێت به‌ هه‌ڵبژاردنى خۆیی جا هه‌رماڵێكى تر بۆ خوا بكرێت به‌هه‌ڵبژاردن و ئیختیارى مرۆڤ ده‌بێت رِوبكاته‌ قیبله‌ كه‌ ماڵى خوایه‌و به‌ ئیختیارى خوایه‌.
4-سوجده‌ بردن له‌ زۆربه‌ى به‌رنامه‌ ئاسمانیه‌كانى پێش ئیسلامدا به‌شێك بووه‌ له‌ خواپه‌رستى هه‌روه‌ك قورئان ده‌فه‌رموێت (أُوْلَئِكَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِم مِّنَ النَّبِيِّينَ مِن ذُرِّيَّةِ آدَمَ وَمِمَّنْ حَمَلْنَا مَعَ نُوحٍ وَمِن ذُرِّيَّةِ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْرَائِيلَ وَمِمَّنْ هَدَيْنَا وَاجْتَبَيْنَا إِذَا تُتْلَى عَلَيْهِمْ آيَاتُ الرَّحْمَن خَرُّوا سُجَّداً وَبُكِيّاً [ مريم : 58 ] واته‌ :ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ى كه‌ له‌مه‌ و پێش باسكران كه‌سانێكن كه‌ خوا چاكه‌و به‌هره‌ى خۆى رِشت به‌سه‌ریاندا كه‌بریتین له‌ و پێغه‌مبه‌رانه‌ى كه‌ هه‌ندێكیان له‌ نه‌وه‌ى ئاده‌من وه‌كو ئیدریس هه‌ندێكى تریان وه‌ كو له‌ نه‌وه‌ى ئاده‌من ، له‌نه‌وه‌ى ئه‌وانه‌شن كه‌ له‌گه‌ڵ نوحدا له‌كه‌شتیه‌كدا هه‌ڵمان گرتن وه‌ كو ئیبراهیم كه‌له‌نه‌وه‌ى سام ه‌ هه‌ندێكى تریان له‌نه‌وه‌ى ئیبراهیمن و وه‌ك و ئیسماعیل و ئیسحاق هه‌ندێكى تریان له‌نه‌وه‌ى ئیسرائیلن وه‌كو موساو هارون و زه‌كه‌ریا و یه‌حیا ئه‌وان هه‌موو له‌وانه‌ن كه‌ رِێنموویمان كردن و هه‌ڵمان بژاردون بۆ پێغه‌مبه‌رایه‌تى جا ئه‌وانه‌ هه‌موویان ئه‌گه‌ر ئایه‌تى خواى گه‌وره‌ بخوێنرایه‌ته‌وه‌ به‌سه‌ریاندا ئه‌كه‌وتن به‌ده‌مدا به‌ سوجده‌ بردن و گریانه‌وه‌ واته‌ ئه‌وه‌نده‌ كاریگه‌رى هه‌بووه‌ ئایه‌ته‌كانى خواى گه‌وره‌ له‌سه‌ر دڵ و ده‌رونیان
5-سوجده‌كه‌ى حه‌زره‌تى داود كاتێك حه‌زره‌تى داود خه‌ریكى خواپه‌رستی بوو دوو مه‌لائیكه‌ت له‌سه‌ر شێوه‌ى مرۆڤ له‌پر به‌سه‌ر دیواردا هاتنه‌ ژوره‌وه‌و كه‌وتنه‌ شكاتكردن حه‌زره‌تى داودیش حوكمى دا به‌سه‌ر یه‌كێكیاندا بێئه‌وه‌ى گوىَ بۆ ئه‌ویتریان بگرێت دواى تێگه‌یشت كه‌ ئه‌مه‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك و وانه‌یه‌ك بوو له‌ خواوه‌ بۆیه‌ چووه‌ رِكوع و سوجده‌وه‌ و داواى لێخۆشبونى له‌ خواى گه‌وره‌ كرد وه‌ك قورئان ده‌فه‌رموێت (قَالَ لَقَدْ ظَلَمَكَ بِسُؤَالِ نَعْجَتِكَ إِلَى نِعَاجِهِ وَإِنَّ كَثِيراً مِّنْ الْخُلَطَاء لَيَبْغِي بَعْضُهُمْ عَلَى بَعْضٍ إِلَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَقَلِيلٌ مَّا هُمْ وَظَنَّ دَاوُودُ أَنَّمَا فَتَنَّاهُ فَاسْتَغْفَرَ رَبَّهُ وَخَرَّ رَاكِعاً وَأَنَابَ [ صـ : 24 ]
پێغه‌مبه‌رى خواش () كه‌ هه‌رده‌م پێغه‌مبه‌رانى پێش خۆى كردبوه‌ سه‌رمه‌شق و مامۆستا ده‌فه‌رموىَ : (ئه‌و سوجده‌یه‌ى داود بۆ ته‌وبه‌كردن بردى ئێمه‌ وه‌ك شوكرو سوپاس بۆ خوا هه‌مان سوجده‌ ده‌به‌ین) (السجدة التى في (ص) سجدها داود توبة ،ونحن نسجدها شكرا)ا بن عباس طيَرِاويةتييةوة بة اسنادى صحيح
6-شه‌و نوێژ و سوجده‌ بردن تیایدا وه‌ك قورئان ده‌فه‌رموێت (أَمَّنْ هُوَ قَانِتٌ آنَاء اللَّيْلِ سَاجِداً وَقَائِماً يَحْذَرُ الْآخِرَةَ وَيَرْجُو رَحْمَةَ رَبِّهِ قُلْ هَلْ يَسْتَوِي الَّذِينَ يَعْلَمُونَ وَالَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ إِنَّمَا يَتَذَكَّرُ أُوْلُوا الْأَلْبَابِ الزمر : 9 واته‌ :ئایه‌ كه‌سێك گوێرِایه‌ڵ و گه‌ردن كه‌چى خوابێت له‌شه‌ودا خواپه‌رستى بكات و سوجده‌ ببات و به‌پێوه‌ له‌ خزمه‌تى خاوى خۆیدا رِاوه‌ستێت ترسى قیامه‌تى له‌دڵدابێت و ئومێدى به‌ رِه‌حمى په‌روه‌ردگارى بێت به‌ڵىَ ئایه‌ ئه‌و كه‌سه‌ ئه‌مه‌ ده‌زانێت وه‌ك كه‌سێكه‌ كه‌ نه‌یزانێت؟ به‌رِاستى ئه‌وانه‌ى ژیرن ئامۆژگارى وه‌رده‌گرن
7-شوێنه‌وارى سوجده‌ بردن له‌سه‌ر رِه‌نگ و رِوو (مُّحَمَّدٌ رَّسُولُ اللَّهِ وَالَّذِينَ مَعَهُ أَشِدَّاء عَلَى الْكُفَّارِ رُحَمَاء بَيْنَهُمْ تَرَاهُمْ رُكَّعاً سُجَّداً يَبْتَغُونَ فَضْلاً مِّنَ اللَّهِ وَرِضْوَاناً سِيمَاهُمْ فِي وُجُوهِهِم مِّنْ أَثَرِ السُّجُودِ ذَلِكَ مَثَلُهُمْ فِي التَّوْرَاةِ) الفتح/29 واته‌: محمد پێغه‌مبه‌رى خوایه‌ ئه‌مه‌ شایه‌تیه‌كى گه‌وره‌یه‌ له‌ خواوه‌ له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رێتى محمد () وه‌ ئه‌وانه‌ى كه‌ له‌گه‌ڵیدان و برِوایان پێهێناوه‌ زۆر به‌ تین و توندو تیژى به‌رامبه‌ر كافران (ئه‌گه‌ر خزمیشیان بێت) به‌سۆزو به‌زه‌یو میهره‌بانیشن به‌رامبه‌ر یه‌كتر ده‌یانبینى رِكوع و سجود ده‌به‌ن و داواى فه‌زڵ و پاداشت و رِه‌زامه‌ندى خوا ده‌كه‌ن نیشانه‌ى خواپه‌رستى و سوجده‌كه‌یان له‌ده‌م و چاویان رِه‌نگ ده‌داته‌وه‌ ئه‌وه‌ى باسكراوه‌ سیفاتى ئه‌و برِوادارانه‌یه‌ له‌ته‌وراتدا
ئه‌مه‌ موعجیزه‌یه‌كى قورئانیه‌ خوا نه‌بىَ كىَ ده‌زانىَ له‌ته‌وراتدا به‌و شێوه‌یه‌ پێش هه‌زاران ساڵ ئاوا باسى ئیمانداران و شوێنكه‌وتوانى محمد كراوه‌ به‌مه‌رجىَ جوله‌كه‌كان ئه‌مه‌یان ده‌شارده‌وه‌ پاشان تا (500) ساڵیش دواى هاتنى پێغه‌مبه‌ر () ته‌ورات وه‌رنه‌گێرِدرابووه‌ سه‌ر زمانى عه‌ره‌بى وه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێك بیویستایه‌ كارێكى وابكات رِێگه‌یان لێده‌گرت بۆ ئه‌وه‌ى رِاستیه‌كانى قورئان ده‌رنه‌كه‌وێت و زانستى ته‌ورات ته‌نها خۆیان بیزانن
له‌ قیامه‌تیشدا پێغه‌مبه‌ر ( ) ئومه‌تى خۆیی به‌شوێنى ده‌سنوێژ و ناوچاوانى پرِ نوریندا ده‌ناسێته‌وه‌ كه‌نیشانه‌ى سوجده‌ بردنیانه‌ له‌ دونیادا (هه‌روه‌ك ئیمام ئه‌حمد رِیوایه‌تى كردووه‌)
8-زیادبونى خشوع (قُلْ آمِنُواْ بِهِ أَوْ لاَ تُؤْمِنُواْ إِنَّ الَّذِينَ أُوتُواْ الْعِلْمَ مِن قَبْلِهِ إِذَا يُتْلَى عَلَيْهِمْ يَخِرُّونَ لِلأَذْقَانِ سُجَّداً الإسراء : 107وَيَقُولُونَ سُبْحَانَ رَبِّنَا إِن كَانَ وَعْدُ رَبِّنَا لَمَفْعُولاً الإسراء : 108 وَيَخِرُّونَ لِلأَذْقَانِ يَبْكُونَ وَيَزِيدُهُمْ خُشُوعاً الإسراء : 109) واته‌ ئه‌و گاورو جوله‌كانه‌ى كه‌زانینیان هه‌یه‌ به‌ په‌رِاوه‌كانیان و ئیمان ده‌هێنن به‌ محمد ( ) ئه‌گه‌ر ئایه‌ته‌كانى قورئانیان بۆ بخوێنرێت ده‌چنه‌ سوجده‌وه‌ ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارمان پاك و بێگه‌رده‌ له‌هه‌م و عه‌یب و كه‌م و كورِیه‌ك به‌رِاستى هه‌میشه‌ به‌ڵێنه‌كانى خوا هه‌ق بوون و هاتونه‌ته‌ دى ده‌چنه‌ سوجده‌وه‌و ده‌گرین و خشوعیان زیاد ده‌كات
9-ئارامگرتن و نه‌مانى خه‌م و خه‌فه‌ت (إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا عَلَيْكَ الْقُرْآنَ تَنزِيلاً ) الإنسان : 23( [ فَاصْبِرْ لِحُكْمِ رَبِّكَ وَلَا تُطِعْ مِنْهُمْ آثِماً أَوْ كَفُوراً ) الإنسان : 24 (وَاذْكُرِ اسْمَ رَبِّكَ بُكْرَةً وَأَصِيلاً ) الإنسان : 25( وَمِنَ اللَّيْلِ فَاسْجُدْ لَهُ وَسَبِّحْهُ لَيْلاً طَوِيلاً ) الإنسان : 26)( واته‌ بێگومان ئێمه‌ قورئانمان بۆ تۆ ناردۆته‌ خواره‌وه‌ ئینجا ئارام بگره‌و چاوه‌رِوانى فه‌رمانى په‌روه‌ردگارى خۆت ببه‌ تا كاتى خۆی دێت و به‌رنامه‌ى خوا سه‌رده‌كه‌وێت وه‌ دواى هیچ گوناهبار و ناسوپاسێك مه‌كه‌وه‌ له‌وان وه‌یادى خواى خۆت بكه‌ به‌یانیان و ئێواران وه‌ له‌شه‌ودا سوجده‌ى بۆبه‌ره‌و ناوى خوا به‌ره‌ له‌به‌شێكى زۆر له‌شه‌ودا
دان به‌خۆدا گرتن و وه‌ستان له‌به‌ر خودا قورس و گرانه‌ پێویستى به‌ خۆ ئاماده‌كردن و به‌توێشو هه‌ڵگرتنه‌ دیاره‌ ئه‌وه‌ش به‌ خواپه‌رستى و شه‌ونوێژ و یادى زۆرى خوا به‌ده‌ست دێت كه‌ ئه‌مه‌ش سه‌بورى ده‌دات به‌ دڵو ده‌روون و ده‌بێته‌ مایه‌ى رِه‌وینه‌وه‌ى خه‌م و خه‌فه‌ت هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت (وَلَقَدْ نَعْلَمُ أَنَّكَ يَضِيقُ صَدْرُكَ بِمَا يَقُولُونَ (الحجر : 97)
سوجده‌ مایه‌ى ئارامى ده‌رونه‌ مامۆستا (عبدل حلیم خفاجه‌) ده‌ڵێت : پیاوێكى ئه‌ڵمانى موسوڵمانێك ده‌بینێت له‌نوێژدا سوجده‌ ده‌بات زۆر سه‌رى ده‌سورِمىَ له‌م مه‌سه‌له‌یه‌ چاوه‌رِىَ ده‌كات تا موسوڵمانه‌كه‌ له‌ نوێژه‌كه‌ى ده‌بێته‌وه‌ لێى ده‌پرسێت ئه‌وه‌ى ده‌تكرد چى بوو ؟ ئه‌ویش وه‌لاَمى ده‌داته‌وه‌و بۆى باسده‌كات كه‌ ئه‌وه‌ى كردم نوێژبوو وه‌ ئه‌وه‌ش كه‌ سه‌رم له‌سه‌ر زه‌وى داناوه‌ ئه‌وه‌ سوجده‌م بۆ خواى گه‌وره‌ ده‌برد كابرا زۆر دڵى گه‌شایه‌وه‌ و وتى : من بۆیه‌ ئه‌وه‌نده‌م لا مه‌به‌سته‌ چونكه‌ چه‌ند ساڵه‌ كه‌ توشى بارێكى ده‌روونى ناخۆش ده‌بم و دڵم ته‌نگ ده‌بىَ ناوچه‌وانم ده‌خه‌مه‌ سه‌ر زه‌وى له‌و حاڵه‌ته‌ رِزگارم ده‌بىَ و دڵ و ده‌رونم ده‌گه‌شێته‌وه‌ ئینجا له‌گه‌ڵ ئه‌و موسوڵمانه‌دا چون بۆ مه‌ركه‌زى ئیسلام له‌ شارى (میونخ) و پاش ئه‌وه‌ى به‌ تێرو ته‌سه‌لى باسى ئیسلامیان بۆكرد موسوڵمان بوو ....(واحات الایمان.عبدل حمید البلالی ل7)
10-وه‌رینى گوناه و به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى مرۆڤ .. پیغه‌مبه‌ر () به‌ (ثوبان) ده‌فه‌رموىَ (عليك بكثرة السجود لله فانك لاتسجد لله الا رفعك الله بها درجة وحط عنك بها خطيئة) مسلم . واته‌: ئه‌ى (پوبان) زۆر سوجده‌ به‌ره‌ بۆ خوا چونكه‌ هه‌ر سوجده‌یه‌ك به‌رى بۆ خودا پله‌یه‌كى پێ به‌رز ده‌بیته‌وه‌ و گوناهێكیشت پێى ده‌وه‌رێت.
11-شه‌یتان ده‌گرى وخه‌فه‌ت ده‌خوا .. پێغه‌مبه‌ر () ده‌فه‌رموێت : (اذا قرأ ابن ادم السجدة فسجد اعتزل الشيطان يبكي ويقول يا ويلي امر ابن ادم بالسجدة فسجد فله الجنة وامرت بالسوجدة فأبيت فلي النار)مسلم . واته‌ كاتێك كه‌سێك ئایه‌تى سوجده‌ ده‌خوێنێت و ده‌چێته‌ سوجده‌وه‌ شه‌یتان ده‌چێته‌ لاوه‌و ده‌گرى و ده‌ڵىَ ئای بۆ من ، ئیبن ئاده‌م فه‌رمانى پێدرا بۆ سوجده‌و سوجده‌ى بردو ده‌چێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ منیش فه‌رمانم پێدرا به‌ سوجده‌ و سوجده‌م نه‌برد ده‌چمه‌ دۆزه‌خه‌وه‌.
12-سوجده‌ى نزیك قیامه‌ت .. پێغه‌مبه‌ر () ده‌فه‌رموێت (والذي نفسي بيده ليوشكن ان ينزل فيكم ابن مريم حكما عدلا فيكسر الطيب ويقتل الخنزير ويضع الحرب ويفيض المال حتى لا يقبله احد حتى تكون سجدة الواحدة خيرا من الدنيا وما فيها) البخاری . واته‌ سوێند به‌و خوایه‌ى گیانى منى به‌ده‌سته‌ عیسا دێت و داد په‌روه‌رى بلاَو ده‌كاته‌وه‌و (صلیب) ده‌شكێنىَ و به‌راز ده‌كوژىَ و شه‌رِ ناهێڵىَ و پاره‌و ماڵ ئه‌وه‌نده‌ زۆرده‌بىَ كه‌س نایه‌وىَ چونكه‌ ده‌زانن قیامه‌ت نزیكه‌ جا له‌و رۆژه‌دا ته‌نها سوجده‌یه‌ك ناگۆرِنه‌وه‌ به‌ هه‌موو دونیا هه‌رچى تێیدایه‌ ... له‌و رِۆژه‌دا برِواداران زیاتر تام و چێژ له‌ سوجده‌ وه‌رده‌گرن ده‌زانن ماڵى دونیا فریایان ناكه‌وێت و خوا خوایانه‌ چه‌ند بتوانن خواپه‌رستیه‌ك زیاتر بكه‌ن.
13- دۆزه‌خ جىَ سوجده‌ ناسوتێنێت .. پێغه‌مبه‌ر () ده‌فه‌رموىَ ( حتى اذا فرغ الله من القضاء بين العباد و اراد ان يخروج برحمته من اراد من اهل النار امر الملائكة ان يخروج و من النار من كان لايشرك بالله شيأن ممن اراد لله ان يرحمه ممن يشهد ان لا اله الا لله يعرفونهم في النار بأثر السجود يأكول النار ابن ادم الا أثر السجود حرم الله على انار ان تأكول اثر السجود فيخرجون من النار قد امتحشوا فيصب عليهم ماْ الحيات فينبتون تحته كما تنبت الحبة في حميل السيل) البخاری.. واته‌ كاتێك په‌روه‌ردگار دادگایی به‌نده‌كانى ته‌واو ده‌كات ده‌یه‌وێت به‌ رِه‌حمه‌تى خۆی هه‌ندێك له‌ ئه‌هلى دۆزه‌خ رِزگار بكات فه‌رمان به‌ فریشته‌كان ده‌دات كه‌ هه‌ركه‌سێك هاوه‌ڵى بۆ خوا برِیار نه‌داوه‌ ده‌ری بهێنن ئه‌وانیش ئه‌وكه‌سانه‌ له‌ دۆزخ دا به‌جێى سوجده‌كانیان ده‌یان ناسنه‌وه‌ چونكه‌ ئاگر شوێن سوجده‌ ناسوتێنىَ و خوا حه‌رامى كردووه‌ له‌سه‌ر ئاگر كه‌ جێى سوجده‌ بسوتێنێت ، جا ئه‌وانه‌ دێنه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ دۆزه‌خ به‌جۆرێك كه‌ به‌ته‌واوى پوكاونه‌ته‌وه‌و ئینجا ئاوى ژیان ده‌كرێ به‌سه‌ریانداو هه‌روه‌ك رِووه‌ك سه‌وز ده‌بنه‌وه‌و ده‌ژێنه‌وه‌

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-03-04 12:47:03

rezhen
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-16
دواترین سه‌ردان: 2025-01-11
په‌یامه‌كان: 1488
WindowsXPMSIE7

Re: سوجده‌بردن بۆخوا شه‌یتان ده‌گرى و خه‌فه‌ت ده‌خوا

ده‌ستت خۆش بێت بابه‌تێکی به‌سوود بوو خوای گه‌وره‌ پاداشتت باته‌وه‌

Kurdzhin
توخــوا گـه‌ر مردم جار جار بمــکه‌ یــاد
چونـکه‌ له‌م دنیــا هه‌ر تــۆم هه‌ڵبـژارد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-03-04 13:49:10

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: سوجده‌بردن بۆخوا شه‌یتان ده‌گرى و خه‌فه‌ت ده‌خوا

r supas xway gawra padashte tosh bdatawa supas bo payamakat xwshke azizm har sarkaw tw betzo

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-03-04 17:48:11

Rega Shyaw
کازیوەی یانە
شوێن: پایته‌خت
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-24
دواترین سه‌ردان: 2013-03-15
په‌یامه‌كان: 999
WindowsXPFirefox

Re: سوجده‌بردن بۆخوا شه‌یتان ده‌گرى و خه‌فه‌ت ده‌خوا

ده‌سته‌کانت خۆش بابه‌ته‌کت زۆر جوانه‌

ڕێگا شیاو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-03-04 18:13:40

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: سوجده‌بردن بۆخوا شه‌یتان ده‌گرى و خه‌فه‌ت ده‌خوا

zor supas daste tosh xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net