.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














كچه قوتابییه‌كی چینیایی به‌هۆی قهڵهویهكهیهوه، له لایه‌ن ئیداره‌ی قوتابخانه‌كه‌یه‌وه ئاگاداركرایه‌وه یاوهتا ده‌ست له خوێندن هه‌ڵبگرێت یاخود بچێته قوتابخانه‌یه‌كی دیكه بخوێنێت.
رۆژنامه‌ی (چاینا ده‌یلی)ی چینیایی بڵاویكردۆته‌وه، ئیداره‌ی قوتابخانه‌ی (سانیای تاقیكردنه‌وه‌ی دواناوه‌ندی) برِیارێكی بۆ قوتابیه‌كی قوتابخانه‌كه‌یان به‌ناوی (لیۆ جوانمینج) ته‌مه‌ن 15 ساڵان ده‌ركردووه، چونكه لیۆ كێشی 90 كیلۆگرامه ئه‌مه‌ش زۆر زیاتره له چاو ته‌مه‌نی و له‌لایه‌ن هاوڕێكانیه‌وه به "قه‌ڵه‌و" ناوده‌برێت.
رۆژنامه‌كه نوسیویه‌تی" باوكی قوتابیه‌كه (لیۆ یۆبین) داوای له دژی قوتابخانه‌كه تۆماركردووه، وتویه‌تی: برِیاری قوتابخانه بێ رێزیه به‌رامبه‌ر كچه‌كه‌م و به بیانووی قهڵهوییهكهیهوه له مافی خوێندن بێ به‌شی ده‌كات".
هه‌روه‌ها رۆژنامه چینیه‌كه ئاماژه‌یداوه، ژماره‌یه‌كی زۆر له كه‌سوكاری هاورِێكانی لیۆ نارِهزایهتیان به‌رامبه‌ر به قوتابخانه‌كه دهربرِیوه و دوپاتیانكردۆتهوه، قوتابخانه‌ی (سانیای تاقیكردنه‌وه‌ی دواناوه‌ندی) به‌رپرسیاره له خوێندنی لیۆ و به‌رقه‌رار كردنی په‌یوه‌ندی لیۆ له‌گه‌ڵ هاورِێكانی.
pna


له‌سه‌ر هێڵ نییه