.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1







یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه و ئه‌تله‌تیک بلباو یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا ئه‌نجامده‌ده‌ن، پاش ئه‌وه‌ی له یاری پێش کۆتاییدا سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر یانه‌کانی ریاڵ مایۆرکاو سیڤیلییهدا.
شه‌وی رابردو له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی پێش کۆتایی جامی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بوه میوانی یانه‌ی ریاڵ مایۆرکاو هه‌ردولا به گۆڵێک یه‌کسان بون.
گۆنزالۆ کاسترۆ له دواساته‌کانی گێمی یه‌که‌مدا گۆڵی پێشهوکتنی بۆ یانه‌ی خاوه‌ن یاریگا تۆمارکرد، لیۆنێل میسی له ده‌قیقه‌ی 81ی گێمی دوه‌مدا ئه‌نجامه‌که‌ی بۆ یانه‌ی به‌رشه یه‌کسان کرده‌وه.
به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له یاری چوندا که له یاریگای "کامپ ن‌و" کرابو، یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به دو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنابو، به ئه‌نجامی هه‌ردو یارییه‌که یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو گه‌یشته یاری کۆتایی.
به‌مشێوه‌یه‌ش یانه‌ی که‌ته‌لۆنی سیناریۆی 1998ی دوباره کرده‌وه، کاتێک هه‌ردو یانه له یاری پێش کۆتایی جامه‌که روبه‌ڕوی یه‌ک بونه‌وه، پاش یه‌کسان بونی هه‌ردو یانه به گۆڵێک، به‌رشه‌لۆنه به لێدانی یه‌کلاکه‌ره‌وه به ئه‌نجامی 5 – 4 سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو خۆی گه‌یانده یاری کۆتایی و دواتریش نازناوی جامه‌که‌ی برده‌وه.
له دوه‌م یاری ئه‌و قۆناغه‌شدا که شه‌وی رابردو کرا، یانه‌ی ئه‌تله‌تیک بلباو به سێ گۆڵی بێوه‌ڵام له یانه‌ی سیڤیلییه‌ی برده‌وه.
گۆڵه‌کانیش خافێر مارتینز ئیگینابا، فرناندۆ لۆرینتی و تۆکیرۆ له ده‌قیقه‌کانی 4 و34 و37دا تۆماریان کرد.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یاری پێشوی نێوانیشیان سیڤیلییه به دو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێک براوه‌بو، به ئه‌نجامی هه‌ردو یارییه‌که یانه‌ی ئه‌تله‌تیک بلباو سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو گه‌یشته یاری کۆتایی و به‌رامبه‌ر یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه یاریده‌که‌ن.


له‌سه‌ر هێڵ نییه








kuea kaka awa barshaya xo fsha niya
dast xosh bet


له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
