.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















بە گوێرەی هەواڵی میدیاكانی ئینگلیزی، لەوانەیە یانەی مانچستەر یونایتد چی دیكە نەتوانێت پارێزگاری لە مانەوەی یاریزانی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەكە (كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ) لە ڕیزەكانیدا بكات و پێدەچێت لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵدا، بە ناچاری دەستبەرداری بێت بۆ بەرژەوەندی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی، سەرباری ئەوەی ئیدارەی ئەو یانەیە بڕیاری داوە مووچەیەكی خەیاڵی بۆ پارێزگاریكردنی، پێشكەش بە (كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ) بكەن.
لە لایەكی دیكەوە بەڕێوەبەری كارەكانی یاریزانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی (فڕانك ڕیبێری) گوتی: " (ڕیبێری) لەوانەیە خولی (بۆندس لیگا) جێ بهێڵێت، تا ئێستایش ئەگەری چوونی بۆ یانەكانی بەرشلۆنەی ئیسپانی و مانچستەر یونایتد هەیە، وەك من ئاگاداریشم، جگە لەو دوو یانەیە، (ڕیبێری) پێوەندیی لەگەڵ هیچ یانەیەكی دیكەدا نییە".
(فڕانك ڕیبێری) لە ساڵی 2007 بە بڕی 24 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی مەرسیلیای فەڕەنسییەوە چووە ڕیزەكانی یانەی بایرن میونیخ.
هەر لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی (Telegraph)ـی ئینگلیزی لە ڕاپۆرتە هەواڵێكدا ئاشكرای كردووە، یانەی شەیتانە سووەكان (مان یونایتد) هیچ هیوایەكی نەماوە بۆ مانەوەی یاریزان (ڕۆناڵدۆ) لە ڕیزەكانیدا و دەبێت بە ناچاری ڕازی بێت لە چوونی بۆ یانەی ڕیال مەدرید و ناتوانێت چی دیكە بەربەست بخاتە بەردەم حەز و ئارەزووەكانی( ڕۆناڵدۆ) و خانەوادەكەی، كە هیوا بە وڵاتی ئیسپانیا و یانەی ڕیال مەدرید دەخوازن.
ڕۆژنامەی (Independent)ـی ئینگلیزیش بە هەمان شێوە نووسیبووی: " باشترین بەڵگە بۆ جێهێشتنی (ڕۆناڵدۆ)، كڕینی یاریزانی بایرن میونخ (ڕیبێری)ـیە لە لای مان یونایتدەوە، چونكە ئەوان دەزانن ئەگەرەكان لە بەردەم مانەوەی (ڕۆناڵدۆ) زۆر لاوازە، هاوكات ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەیش كردبوو كە ئەم بیرۆكەیە هی ڕاهێنەری یانەكە (سیر ئەلێكس فێرگسۆن)ـە و هەموو هەوڵەكانی خستووەتە گەڕ بۆ كڕینی (ڕیبێری).
لە لایەكی دیكەیشەوە، لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەی (بێڵد)ـی ئەڵمانی (فڕانك ڕیبێری) نیگەرانیی خۆی نیشان دا بەرانبەر ئەو دەنگۆیانەی كە گوایە ئەو بڕیاری جێهێشتنی یانەی بایرن میونخی داوە، بە تایبەتی دوای ئەوەی ڕۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاماژەیان بەوە كردبوو كە (ڕیبێری) ڕێككەوتنێكی سەرەتایی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانیدا بۆ چوونە یانەكە بۆ ماوەی چوار ساڵ، ئەنجام داوە.
لەلای خۆیەوە سەرۆكی یانەی بایرن میونخ (فرانز بێكنباوەر) گوتی: " تا ئێستا هیچ یاریزانێك بڕیاری ڕۆییشتنی نەداوە و ئەگەر بارودۆخی یانەكەیش بەرەو باش بوون بچێت، هیچ یاریزانێك یانەكە جێ ناهێڵێت.
هه وليربؤست


لهسهر هێڵ نییه





ده ستت خؤش بيت انشاالله هه ر ديت
لهسهر هێڵ نییه








ده ست خؤش هاورى كيان

لهسهر هێڵ نییه





ده ست خوش به ريزم ......
هه واليكى خوشه به س ئه كه ر ئه سلى هه بيت خوشتر ئه بيت
ده ست خوش سه ركه وتووبيت
لهسهر هێڵ نییه









سوباس هاورييان انشالله ديت بس كاكه ى برازيلى سه د له سه د ديته ريال.
لهسهر هێڵ نییه