.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه







مێژووی سوود وەرگرتن لە بیبەری دەلوجە بۆ 7 هەزار ساڵ بەر لە زایین دەگەڕێتەوە. دەڵێن گوایا هیندییە سوورەكان بۆ یەكەمجار سوودیان لەو بیبەرە وەرگرتووە. ئەم بیبەرە شیرینە لەلای ئێمە بۆ دۆڵمە و زەلاتە سوودی لێوەردەگیرێ، هەربۆیە بیبەری دۆڵمەشی پێ دەڵێن.
تایبەتمەندییەكانی بیەری دۆڵمە: كاتێك هەوڵ دەدەین كێشی خۆمان دابەزێنین، پەنا بۆ خواردنی سەوزە دەبەین، بێگومان بیەری دۆڵمە، یەكێكە لە كەم وزەترین سەوزییەكان و باشترینیانە بۆ خۆ لاواز كردن. لە هەر 100 گرام بیبەری دۆڵمەدا، تەنیا 15 وزە (كەلۆری) هەیە. ئەو سەوزییە زیاترین رێژەی فایبەری هەیە بە بەراورد بە سەوزییەكانی دیكە.
بیەری دەلۆجە دژی شێرپەنجە: توێژینەوەكان دەریانخستووە كە ڤیتامین C و مادەی بیتاكارونین كە لەو سەوزییەدا هەیە بەرگری لە سەرهەڵدانی زۆر جۆری شێرپەنجە دەكات، چونكە ئەو دوو مادەی كە ئاماژەمان پێدان، لە ریزی دژە ئوكسیدانی بەهێزن. هەروەها ئەو بیبەرە بۆ سەرمابوون و پەسیو زۆر بە سوودە.
بیبەری دۆڵمە و چاو: ئەم بیبەرە وەك گێزەر چاوەكان بە هێز دەكات بەتایبەتی جۆرە سوورەكەی، دەبێ بڵێین ئەگەر بیبەری دەلوجە بە تەواوی پێبگا رەنگی سوور دەبێت، هەروەها بۆ نەخۆشی جەڵتە زۆر بەسوودە. بۆ خاوێن كردنەوەی ریخۆڵەكە زۆر باشە، بۆ خواردنی ئەو سەوزییە هەمیشە نوێیەكەی بەكار بێنن كە رەنگی نوێیەكەی تا رادەیەكی زۆر روون و گەشە.
گوڵان

لهسهر هێڵ نییه






دهستت خۆش بێت کاک یادگار ،، ههر بژیت


لهسهر هێڵ نییه