.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









*((مُضر)) یه‌كه‌كه له ئه‌ولادی ئیسماعیل و له باپیرانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه شێوه‌ی ڕوخسار‌و كرداری جوان بووه‌و ژیر‌و حه‌كیم بووه ، بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌و حه‌ددێكی بۆ هه‌بوونی ووشتر دانا له‌به‌ر له‌وه‌ڕ، ده‌شگوترێ كه ده‌نگ و سه‌دای زۆر خۆشیش بووه.
((فٍهر)) بۆ یه‌كه‌م جار كه ناوی (قوڕه‌یش) بوو هه‌ربۆیه (قوڕه‌شی) له‌ویه‌وه ڕا هاتووه ، واته: ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ی ئه‌وه پێی ناگوترێ (قوڕه‌شی) به‌ڵكوو پێی ده‌ڵێن: (كٍنانی). ((كٍلاب)) كه‌ناوی خۆی ((حكیم)) یانیش ((عُروه)) بووه وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر ڕاوی به‌سه‌گ دهكردبۆیه ئه‌م نازناوه‌ی لێنراوه ، ده‌شگوترێ كه ئه‌و بۆ یه‌كه‌م جار ناوی مانگه‌كانی عه‌ڕه‌بی ناوزه‌ند كردووه.
((قُصًی)) كه ئه‌ویش یه‌كێكه له باپیرانی پێغه‌مبه‌رمان صلی الله علیه‌وسلم له ساڵی (400م) له داییك بووه ناوی ڕاسته‌قینه‌ی: ((زه‌ید))ه وه پێشی ده‌گوترێ: ((مُجًمٍع)) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر به هۆی ئه‌مه‌وه هۆزه عه‌ره‌بیه قوڕه‌یشیه‌كان یه‌كیان گرته‌وه، یه‌كه‌م جار ((قُصی)) بوو كه ئاگری موزده‌لیفه‌ی كرده‌وه وه‌هه‌روه‌ها یه‌كه‌مجار كهبینای ((كه‌عبه))ی نۆژه‌ن كرده‌وه له قوڕه‌یشیان له دوای پێغه‌مبه‌ر((ئیبڕاهیم)) علیه‌السلام ، له‌پاشان بزانه: په‌رده‌ی به‌یتێ و ئاودان و نان دانی حاجیان و بیر هه‌ڵكه‌ندن و خانوی تایبه‌ت بۆ كۆبوونه‌وه‌و پرس و ڕاو ماره بڕین و بڕیاردان له‌سه‌ر جه‌نگ و یا ئاشتی و ئیتر هه‌ركارێكی تر هه‌بایه به وی سپێردرابوو، ماڵی ئه‌و هه‌موو كێشه‌یه‌كی لێ چاره‌سه‌ر ده‌كرا ، سه‌رنجی ژیری بده‌ن: كاتێكیش كه‌وا مردنی گه‌یشتێ به خۆشه‌ویسترین و نزیكترین كه‌سه‌كانی خۆی (كه كوڕه‌كانی بوون) پێی ووتن كه ئاره‌ق نه‌خۆنه‌وه، دیاره باش له زیانه‌كانی ئاره‌ق گه‌یشتبوو هه‌ربۆیه ئاگاداری خۆشه‌ویسترین كه‌سه‌كانی كرده‌وه كه خۆیان لێدووربگرن، له‌ساڵی (480م) كۆچی دوایی كرد كه‌واته (80) هه‌شتا ساڵ ژیاوه.
((هاشم)) كه له‌به‌ر نان بده‌یی و سه‌خی تهبێعاتی ئه‌م ناوه‌ی لێنراوه ده‌نا خۆی ناوی ڕاسته‌قینه‌ی: ((عمرو كوڕی عبدمناف))ه ، ئه‌وبوو بۆ یه‌كه‌م جار كاروانی بازرگانی وه‌رزی زستانه‌و هاوینه‌ی بۆ قوڕه‌یش دامه‌زراند، كه [خوا]ی گه‌وره له [قورئان]ی پیرۆز باسی لێیه‌وه كردووه‌و ده‌فه‌رموێ: [لِإِیلافِ قُرَیْشٍ- إِلافِهِمْ ڕحْڵهَ الشِّتَاء وَالصَّیْفِ]قریش: 1و2، واته: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قوڕه‌یش هۆگر بووه‌و - خوی گرتووه به‌كاروانی زستانه‌ی (یه‌مه‌ن) و كاروانی هاوینه‌ی (شام) بۆ بازرگانی و (دابینكردنی بژێوی).
((عبدالمطلب)) ناوی خۆی ((شیبهالحمد))ه ، بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌و بوو خوارده‌مه‌نی بۆ سه‌ر چیا ده‌برد تاوه‌كو باڵنده لێی بخۆن هه‌ر بۆیه نازناوی: ((مُطعٍمُ الطیر))ی پێ به‌خشرا ، وه پێشی ده‌گوترێ: ((ألفیاض))، بزانه بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌و ته‌نیا ده‌چووه ئه‌شكه‌وتی ((حراء)) بۆ خوا په‌رستی ، كه وتراوه: پێشی مردنی [خوا]ی په‌رست و وازی له (صنم) بته‌كان هێنا، هه‌ر ئه‌میش بوو بیری بۆ ئاوی ((زه‌م زه‌م))ی لێداو ئاوی دا به حاجیان، بۆ یه‌كه‌م جاریش ئه‌و ڕیشی خۆی ڕه‌ش كرده‌وه چونكه داوی ڕیشی هه‌ر زوو سپی بوون.
له‌كۆتاییدا بزانه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم كه هه‌ڵبژارده‌ی [خوا]یه له‌پاكترین پشت هاتووه، بۆیه ڕاستی فه‌رمووه پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم كه ده‌فه‌رموێ: ((خوا كینانه‌ی هه‌ڵبژارد له‌ناو نه‌وه‌كانی ئیسماعیل، له‌ناو كنانیانیش قوڕه‌یشی هه‌ڵبژارد، له قوڕه‌یشیان بنی هاشم و له‌ناو بنی هاشم منی هه‌ڵبژارد)) صحیح مسلم: 4318.
ئیسلام په‌یک...
له‌سه‌ر هێڵ نییه










ده‌ست خۆش به‌رێزم بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته به‌سود و زانیاریانه هیوادارم بێ به‌شمان نه‌که‌ی له بابه‌تی وا جوان
ته‌مه‌ن درێژ بیت و سه‌رکه‌وتوو بیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاسته‌که‌م کاکه سیروانی ئازیز...
خۆشحاڵ بووم به په‌یامه‌که‌ت ئه‌زیزم...
سه‌رکه‌وتوبیت...
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خـــۆش بێت کاك باوان بۆ بابه‌ته جوانه‌کانت ئه‌زیزم
ــــهرکهوتوو بیت هه‌رده‌م

له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاسته‌که‌م نما خان...
ده‌ستی تۆش خۆش بێت بۆ په‌یامه‌که‌ت...
سه‌رکه‌وتوبیت...
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
