.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















نیورۆسس (NUROSIS)
1ـ ژنان دوو جار زیاتر له پیاوان تووشی خه‌مۆكی ده‌بن….
2ـ كێشه ناوخودییهكان (كه له‌ناو ناخی مرۆڤ‌و ناو مێشكی مرۆڤ خۆیدا دروست ده‌بن)، ده‌ركه‌وتووه كه‌وا له ژناندا گه‌لێك زیاتره له پیاوان.
3ـ حاڵه‌تی شڵهژانو دڵه‌ڕاوكێ (قه‌له‌قی) وه دوو دڵی (حاڵه‌ته وهسواسییهكان) به یه‌كسانی له ژن‌و پیاودا هه‌ن، به‌ڵام به ته‌نها حاڵه‌ته‌ی قه‌له‌قی له ژناندا زۆر زیاتره…
تێبینی: مه‌به‌ستمان له نیرۆسس هه‌موو ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌روونیانه‌یه كه نه‌خۆشه‌كه خۆی نیشانه‌كان له به‌شه جیاوازه‌كانی جه‌سته‌یدا وه‌ك (دڵی، مێشكی، گه‌ده‌ی، گورچیله‌ی،بڕبڕه‌ی پشتی، ئێسقانه جیاوازه‌كانی)دروست دهكاتو كه‌مجار بڕوای به‌وه هه‌یه كه ئه‌مه مێشك‌و ده‌روونیه‌تی ئه‌م نیشانانه دروست دهكاتو، وه زۆربه‌ی جار نه‌خۆشه‌كه دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه ده‌روونی نه‌خۆشه‌و خۆی به نه‌خۆشی ده‌روونی ده‌زانێت، وه‌ك نه‌خۆشییه ده‌روون جه‌سته‌ییه‌كان (سایكۆسۆماتیك) خه‌مۆكی قه‌له‌قی.
تێكچوونه سۆزییهكان (الامراض العاطفیه)
1ـ رێژه‌ی گریمانه‌ی توش بوون به نه‌خۆشی خه‌مۆكی (الكابه) تاك جه‌مسه‌ری (UNIPOLAR DISORDER) له ژناندا گه‌لێك زیاتر رووده‌دات كه رێژه‌كه‌ی (3،5%)له پیاودا هه‌یه وه رێژه‌ی (5،8%)له ژناندا هه‌یه.
2ـ رێژه‌ی گریمانه‌ی تووشبوون به نه‌خۆشییه ده‌روونییه دوو جه‌مسه‌رییه‌كان (مه‌به‌ستمان خه‌مۆكی‌و شاگه‌شكه الكابهو دائ الهوس له هه‌مان كاتدا) یه‌كسانه له‌نێوان ژن‌و پیاودا.
3ـ پیاوان زیاتر تووشی ئه‌و حاڵه‌تانه ده‌بن كه‌وا هه‌ست ده‌كه‌ن به‌شێكی لاشه‌یان یان ئۆرگانێكیان ئیش ناكات‌و له كاركه‌وتووه یان به‌ره‌و لاوازی ده‌ڕوات، وه پیاو زیاتر تووشی ئه‌وه ده‌بن كه خۆیان به نه‌خۆش نه‌زانن (به پێچه‌وانه‌ی ژنانه‌وه).
4ـ به‌كارهێنانی حه‌بی مه‌نعی منداڵبوون هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی نییه به به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی خه‌مۆكی له‌لای ژنان
شكسته كه‌سێتی (شیزۆ فرینیا، انفصام الشخصیه)
تووشبوون به‌م نه‌خۆشییه له ژن‌و پیاودا هه‌مان رێژه‌یه به درێژایی ژیان.
به‌ڵام:
1ـ رێژه‌ی ئه‌و كچانه‌ی كه له ژێر 16ساڵه‌وه‌ن وه‌ك له‌و كوڕانه‌ی كه له هه‌مان ته‌مه‌ندان زیاتر تووش ده‌بن به‌م نه‌خۆشییه.
2ـ ئه‌و ژنانه‌ی كه له سه‌روو 35ساڵه‌وه‌ن زیاتر تووش ده‌بن به‌م نه‌خۆشییه وه‌ك له‌و پیاوانه‌ی كه له‌سه‌روو 35ساڵه‌وه‌ن.
3ـ پیاوان له نێوان 16بۆ 35ساڵ (كه به‌زۆری مرۆڤ له‌م ته‌مه‌نه‌دا تووشی شیزۆ فرینیا ده‌بێت)، زیاتر تووش ده‌بن به‌م نه‌خۆشییه وه‌ك له ژنان له هه‌مان ته‌مه‌ندا…
پرۆسه‌ی نه‌خۆشی شیزۆ فرینیا (به‌شێوه‌یه‌كی گشتی) له پیاواندا زیاتره وه‌ك له ژنان.
شكسته كه‌سێتی سۆزی (شیزۆ ئهفێكتیف) له ژناندا زیاتره وه‌ك له پیاوان.
خۆكوشتن‌و هه‌ڵسوكه‌وتی خۆكوژی (الانتحار والتصرفات الانتحاریه)
*خۆكوشتنی ته‌واو (الانتحار الكامل) (COMPLETE SUICIDE) له پیاودا زۆرتره وه‌ك له ژن (به‌شێوه‌یه‌كی گشتی)
* ئازاردانی جه‌سته‌ی خود له ئه‌نقه‌ست: كه جۆره ههڵسوكهوتێكه كه‌سه‌كه به چه‌ند شێوازێكی جیاواز ئازاری جه‌سته‌ی خۆی ده‌دات وه‌ك ئه‌وه‌ی كه كارێك ده‌كات، وه دڵنیایه كه پێی نامرێت، به‌ڵام ئازار به‌خشه (رووشاندنی پێست به چۆ، گولله‌نان به نه‌رمایی گۆشتی ران، خواردنی چه‌ند حه‌بێكی وه‌ك پاراستۆڵ…..هتد). ئه‌م ههڵسوكهوتوو جۆره ره‌فتارانه له ژناندا زۆرتره وه‌ك له پیاوان.
* زوو زوو به‌كارهێنانی ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه له پیاواندا زۆرتره وه‌ك له ژنان، به‌ڵام ژنان به‌كاری دێنن دڕه‌نگ درهنگو به رێژه‌یه‌كی زۆرتر.
* به‌كارهێنانی ئامێری ترسناك‌و بكوژ وه‌ك (چه‌قۆ، تفهگ….هتد) له پیاودا زۆرتره وه‌ك له ژن.
تێكچوونه‌كانی خواردن(الاضطرابات النفسیه عند الاكل)
*دوو جۆره زۆر خۆری ده‌روون نه‌خۆش(BULIMIA NERVOSA) یان كه‌مخۆری ده‌روون نه‌خۆش) (ANOREXIA NERVOSA)
1ـ ئه‌وانه‌ی كه خواردن زۆر كه‌م ده‌خۆن هۆكه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ باری دهروونیو ناجێگریی ده‌روونیان، ئه‌م حاڵه‌ته زۆر له ژناندا زیاتره وه‌ك له پیاوان رێژه‌كه‌ی (9ژن بۆ 1پیاو).
2ـ به‌ڵام كه له پیاوادا روویدا ئه‌وا چاره‌نووس‌و داهاتووی نه‌خۆشییه‌كه زۆر خراپتره.
تێكچوونی مێشك (التخلف العقلی)
* له نێرینه‌دا (كوڕان) زیاتره وه‌ك له مێینه‌دا (كچان) كه رێژه‌كه‌ی (4بۆ3)ه.
پووكانه‌وه‌ی مێشكی پیری (خرف الشیخوخه)
* له ژناندا زیاتره وه‌ك له پیاوان ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ژنان زیاتر ده‌ژین!!
ره‌فتاری شه‌ڕه‌نگێزی (التصرفات العدائیه)
* پیاوی پێگه‌یشتوو (الرجل البالغ) نۆجار زیاتر سزا ده‌درێت وه‌ك له ژن به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی شهڕهنگێزانهیهوه.
* پیاو زیاتر توندوتیژی به‌كاردێنێت له ژن.
٭ ئالوده‌بوون به مه‌یو مادده بێهۆشكه‌ره‌كانه‌وه(الادمان علی المخدرات والمشروبات الكحولیه)
* هه‌شت جار زیاتره له پیاواندا وه‌ك له ژنان (ئه‌مه له كۆمڵگه‌ی ئه‌مریكیدا، بێگوومان لای خۆمان زۆر له‌وه زیاتره واته ژنانمان كه‌متر تووشی نه‌خۆشی ئالووده‌بوون ده‌بن).
تێكچوونه ده‌روونییه‌كان به‌هۆی منداڵبوونه‌وه
* كه ئه‌مانه چه‌ند بارێكی تایبه‌تن به ژنان:
1ـ ژنان له كاتی دووگیانیاندا (ألحمل) كه‌متر له‌به‌شی ده‌روونی داخڵ ده‌بن، وه كه‌متر هه‌وڵی خۆكوشتن ده‌ده‌ن.
2ـ له 66%ژنان هه‌ندێ نیشانه‌ی ده‌روونیان هه‌یه به‌تایبه‌ت له یهكهمو دووه‌م سێمانگی دووگیانیاندا (شه‌ش مانگی یه‌كه‌می دووگیانی)وه‌ك دڵناسكی، هه‌ستیاربوون، بێ هێزی، خهوتێكچوون….هتد
3ـ له 10%ژنان به‌شێوه‌یه‌كی دیار تووشی خه‌مۆكی ده‌بن له كاتی دووگیانیاندا كه:
أـ كه‌متر له 12هه‌فته ده‌خایه‌نێت (سێ مانگ).
ب ـ زیاتر له 3مانگی یه‌كه‌می دووگیانیاندا رووده‌دات.
ج ـ زۆربه‌ی زۆری ئه‌و دایكه دووگیانانه پێشتر خه‌مۆكیان هه‌بووه.
دـ ئه‌و سكه‌ی كه هه‌یه‌تی به ویست‌و حه‌زی خۆی نه‌بووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی بێبه‌رنامه دروست بووه (ژن‌و مێرده‌كه له ده‌ستیان ده‌رچووه) یان له ده‌ره‌وه‌ی خانه‌ی ژن‌و مێردی دروستبووه یان دایكه‌كه نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نی هه‌یه یان….هتد.
ه ـ بوونی كێشه‌ی خێزانی له كاتی دووگیانیهكهیدا (وه‌ك له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی).
وـ قه‌له‌قی له‌باری ته‌ندروستی منداڵه‌كه‌ی سكی.
وه نیشانه‌كانی ئه‌مانه‌ن:
1ـ دایكه خهمۆكهكه هه‌میشه هه‌ست به هیلاكیو ماندوویه‌تی ده‌كات.
2ـ شڵهژانو راراییو دوودڵی (القلق).
3ـ هه‌ستیاربوون (ژنه‌كه زۆر حه‌ساس ده‌بێت).
4ـ هه‌ندێ جار ژنه‌كه زۆر نكۆڵی له‌وه ده‌كات كه سكی هه‌بێت.
به‌ڵام خه‌مۆكی له سێ مانگی كۆتایی دووگیانی‌دا له‌وانه‌یه بمێنێته‌وه تا پاش منداڵبوون ببێت به خه‌مۆكی زه‌یستانی.
سایكۆسسی پاش منداڵبوون(زه‌یستانی)
*به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌هه‌ر هه‌زار منداڵبوونێك 1،5دایك تووشی حاڵه‌تی سایكۆسسی ده‌بن.
* به‌زۆری له سێ مانگی یه‌كه‌می پاش منداڵبوونه‌كه رووده‌دات.
* به‌زۆری پاش نۆبه‌ره له دایكبوون رووده‌دات.
* رێژه‌ی بوونیان به نه‌خۆشی دوو جه‌مسه‌ری درێژخایه‌ن (خه‌مۆكی شاگه‌شكه) له 20%ه .
* له 80%نه‌خۆشه‌كان هیچ جۆره هۆكارێكو فاكته‌رێك دیارنییه (واته هۆیه‌كی نه‌زانراوه نه‌ك وه‌ك هه‌ندێ خێزانی لای خۆمان كه ده‌یكه‌ن به خه‌تایی دایك یان دایك‌و باوكی دایك یان شه‌وه یان جنۆكه یان رشتنی ئاو له شه‌ودا….هتد).
* له 70%یان به ته‌واوه‌تی چاك ده‌بنه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ نیشانه‌یه‌كی نه‌خۆشییه‌كه بمێنێت.
* رێژه‌ی تووشبوونی دایكه‌كه له پاش منداڵبوونهكانی تری 14بۆ20%ه (واته ئه‌گه‌ر دایكێك یه‌ك جار له كاتی زهیستانیدا تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی سایكۆسس بوو ئه‌وا رێژه‌ی تووشبوونی له‌كاتی منداڵبوونهكانی داهاتوویدا ئه‌و رێژه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌یه).
تێبینی: مه‌به‌ستمان له سایكۆسس ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌روونییه كه نه‌خۆشه‌كه ئاگای له كردار‌و ره‌فتارو هه‌ڵسوكه‌وتی خۆی نامێنێت‌و خۆی به نه‌خۆش نازانێت‌و تێكچوونی ته‌واوی هه‌یه له بیركردنه‌وه‌و وهرگرهكانیدا، وه هێشتا نه‌بووه به هیچ جۆرَكی دیاری نه‌خۆشی ده‌روونی وه‌ك شیزۆفرینیاو هۆكاره‌كه‌ی له‌وانه‌یه كاتی بێت‌و په‌یوه‌ندی ته‌نها به خواردنی ده‌رمانێك یان نه‌خۆشییه‌كی جه‌سته‌ییه‌وه هه‌بێت یان ته‌نها په‌یوه‌ندی به منداڵبوونهكهوه هه‌بێت كه له‌وانه‌یه گۆڕانكاری له هۆڕمۆناتی لاشه‌یدا دروستبووبێت…هتد.
خه‌مۆكێی زه‌یستانی(كابه الولاده)
* له 10%ژنان پاش منداڵبوون تووشی خه‌مۆكی ده‌بن
* به‌زۆری له مانگی یه‌كه‌می پاش منداڵبوونه‌كه ده‌بێت (له سێهه‌م رۆژی پاش منداڵبوون بۆ رۆژی 14یه‌می پاش منداڵبوون).
* په‌یوه‌ندی هه‌یه به:
1ـ ته‌مه‌ن زۆری واته تا ژنه‌كه ته‌مه‌نی زۆرتر بێت گریمانه‌ی زیاتری هه‌یه تووشی خه‌مۆكی زه‌یستانی ببێت.
2ـ به منداڵی ژنه‌كه له باوكی جیابووه‌ته‌وه.
3ـ منداڵه‌كه باوكی دیار نه‌بێت (جا ئیتر به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه ببێت وه‌ك ئه‌وه‌ی باوكی پێش له دایكبوونی منداڵه‌كه مردبێت یان سه‌فه‌ری كردبێت یان ژنه‌كه نه‌زانێت له چ پیاوێك سكی پڕبووه…هتد).
4ـ كێشه‌ی خێزانی به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ خه‌سوو خه‌زور..
5ـ كێشه له‌گه‌ڵ مێرد.
6ـ كێشه‌ی ته‌ندروستی كاتی دووگیانی وه‌ك (به‌رزبوونه‌وه‌ی یان نزمبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن، نه‌خۆشی شه‌كره، فێ…هتد) كه له كاتی دووگیانی‌دا دایكه‌كه هه‌بووبێت.
7ـ دایكه‌كه خۆی كه‌سێتی داخراو گۆشه‌گیری هه‌بێت.
*له 90%یان له مانگێك كه‌متر دهخایهنێتو به‌ته‌واوه‌تی چاكده‌بنه‌وه.
* له 4%یان له یه‌ك ساڵ زیاتر ده‌خایه‌نێت.
ده‌رونناسی


له‌سه‌ر هێڵ نییه










dast xoshbe sirwan gyan
sarkautubit


له‌سه‌ر هێڵ نییه










سوپاس به‌ریزم بۆ په‌یامه‌که‌ت هیوادارم سودمه‌ند بیت به بابه‌ته‌که تهنهمهن درێژ بیت
ههردهمبهختهوهر بیت به‌رێزم
له‌سه‌ر هێڵ نییه