❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دیاردەی وێنەگرتنی كچان بە مۆبایل لەلایەن كوڕانەوە

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-02-03 17:28:38

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE7

دیاردەی وێنەگرتنی كچان بە مۆبایل لەلایەن كوڕانەوە

دیاردەی وێنەگرتن بە مۆبایل لەلایەن كوڕانەوە دیاردەیەكە لەسەر شەقامەكانی شار بەربڵاوە و بەشیوەیەكی ناسروشتی پەرەی سەندووە، بۆ ئەم مەبەستە كچان ناڕەزایی خۆیان دەربڕی لە بارەی پەرەسەندنی ئەو دیارەدەیە.
"ئەوانەی رەسمی كچان دەگرن كەسانێكن دایك و خوشكیان نییە ئەگەرنا، كاری وا ئەنجام نادەن"، ئەمە قسەی (ساوین قادر)ە، ئەو قوتابییە لە یەكێك لە دواناوەندییەكانی شاری هەولێر كە نەیوویست ناوی قوتابخانەكەی ئاشكرا بكات، باسی لەو كوڕانە كرد كەوا مۆبایل بەكاردەهێنن بۆ وێنەگرتنی كچان، دەڵێت "زۆربەی جار ئەو كوڕانە لە دەرەوەی قوتابخانە بە درێژی (100)م چاوەڕێی ئەو كچانە دەكەن كە لە مەكتەب دێنەوە، تاوەكو رەسمیان بگرن"، ئەو پێیوایە چارەسەركردنی ئەم كێشەیە بەوە دەكرێت كەوا هەر قوتابخانەیەك (2-3) پۆلیسی لێ دابنرێت، وەكو خۆیی گوتی "ئەگەر بۆ ماوەیەك پۆلیس دابنرێت لە چەند قوتابخانەیەك كەوا ئەو دیاردەیەی تێدا روو دەدات، ئەوا ئەو كوڕانە واز لەو كارە دزێوە دێنن"، (ساوین) یەكێكە لەو دەیان قوتابیە كچانەی كە نیگەرانە لە وێنەگرتنی لەلایەن كوڕانەوە.
(جیهان علی)ی تەمەن (17)ساڵ كە قوتابی ناوەندییە لە یەكێك لە قوتابخانەكانی شاری هەولێر لەبارەی دیاردەی وەرگرتنی كچانەوە بەمۆبایل لەلایەن كوڕانە گوتی " لە كاتی دەرچوونی قوتابیان لە قوتابخانە چەند جارێك خۆم دیومە كە كوڕان وێنەی ئەو كچانەیان گرتووە بێ ئەوەی ئەو كچانە ئاگاداربن"، ئەو هۆكاری ئەمە دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی كەوا ئەو دوكانانەی سەر رێگای قوتابخانەكان دەبنە جێگای چاوەڕوانی ئەو كوڕانەی كە دەیانەوێت وێنەی كچان بگرن، وەكو خۆی گوتی "چارەسەری ئەم كێشەیە داخستنی بەشێك لەو دوكانانەیە كە لەسەر رێگای قوتابخانەكاندا دانراون"، هەروەها لە درێژەدا گوتی " ئەگەر ئەم دوكانانە لاببردرێن ئەوا لە توانج و هەم لەو كوڕانەش دووردەبن كە دەیانەوێت وێنەی ئەوان بگرن".
(گەوهەر ئەحمەد) قوتابی پێنجەمی وێژەییە لە یەكێك لە قوتابخانەكان، لەبارەی دیاردەی وێنەگرتی كچان لەلایەن كوڕانەوە گوتی" هەر گەنجێكی دەبینی دوو تا سێ سیمكارتیان پێیە، پێشیان ئاساییە ئەوەی بۆخۆیان بیانەوێ دەیكەن"، هەروەها (گەوهەر) گوتی" وەكو ئێمە ئەزانین هەموومان گەنجین پێویست ناكا ئەو كوڕە گەنجە بۆ ئابڕوو بردنی كچێكی گەنج بە مۆبایل رەسمی بگرێ و بڵاوی بكاتەوە، چونكە راستی ئەو دیاردەیە كێشەی كۆمەڵایەتی گەورە دەنێتەوە، تا دەگاتە ئەو شوێنەی كوشتن دێتە بوونەوە"، بۆ چارەسەر كردنی ئەم كێشەیە (گەوهەر) گوتی" بۆ چارەسەر كردنی ئەم كێشە واباشە كۆمپانیاكان نرخی سیمكارت بەرزبكەنەوە، سانسۆرێك و بەدوا داچوونی تەواو بكرێ كاتێك كچێك شكایەتێك لە دژی ئەو كوڕە بەرزدەكاتەوە كە وێنەی گرتووە".
(كاژین محەمەد)ی تەمەن (18) ساڵ كە قوتابی قۆناغی ئامادەییە لە گەڕەكی ئازادی شاری هەولێر، باس لەوە دەكات كەوا لەو كاتەی مۆبایلی بە وێنە زۆربووە كێشەی گەورەی دروستكردووە، ئەو پێیوایە كەوا چارەسەركردنی ئەم كێشەیە زۆر زەحمەتە، وەكو خۆی دەڵێت " ناتوانرێت ئەم دیاردەیە قەدەغەبكرێت، بەڵام پێویستیشە سنوورێكی بۆ دابنرێت"، ئەو باس لەو برادەرەی دەكات كە چۆن تووشی ئەو كێشەیە بووە، وەك دەڵێت "برادەرێكم لەكاتی دەرچوونی لەقوتابخانە لەگەڵ ئۆتومبێلێك موناقەشەی دەكرد، لەناكاو ئۆتومبێلەكە بەخێرایی رۆیشت، كە برادەرەكەم لێم نزیك بۆوە، پرسیاری ئەو موناقەشەیەم لێكرد گوتی ئەو ئۆتۆمبێلە (3) كەسی تێدابوو، بەڵام هیچ كامێكیان ناناسم، كوڕێكیان رەسمی گرتم و هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی لێكردم، تاوەكو حەیام ببات"، ئەو پرسیاری ئەوە دەكات كەوا كێ بەرپرسیارە لە حەیابردنی ئەو كچە؟، ئەو بە پێویستی دەزانێت كەوا بۆ چارەسەركردنی ئەو دیاردەیە (2) پۆلیس بۆ هەر قوتابخانەیەكی كچان دابنرێت.
ئەو كوڕانەی وێنەی ئەو كچانەی قوتابخانە دەگرن دەیبەنە لای مۆبایل فرۆشەكان تا وێنەكانیان بۆ چاپ بكات سەبارەت بەوە (هەردی سابیر) تەمەن (25) ساڵ كە دوكانی موبایلی هەیە لەناو بازاڕی شاری هەولێر، گوتی "ئەو گەنجانە دێنە لام داوای ئەوە دەكەن كە ئەو رەسمانەی لەناو مۆبایلەكەیانە بۆیان بخەمە سەر وێنەی تابیعەی ملەوەن"، گوتیشی كەوا وێنەی ئەو كچانەی تێدایە كە جلی قوتابخانەیان لەبەردایە و لە نزیك قوتابخانەكانیش گیراوە، ئەو دەڵێت "ئەو گەنجانە دەڵێن ئەوە رەسمی خوشكەكەمە لە قوتابخانە گرتوومە منیش بە ناچاری بۆیان چاپ دەكەم"، ئەو لەبەر دروست بوونی كێشە بڕیاریداوە دوكانەكەی بگۆڕێت، وەكو خۆی گوتی " تاوەكو لەو كێشانە دوربم بە نیازم دوكانەكەم بكەمە سوپەر ماركێت".
(نیهاد كامەران) مامۆستای دەروونزانییە لە بارەی ئەو دیاردەیەوە دەڵێت "وێنەگرتن شتێكی ئاساییە، بەڵام بە مەرجێك رەزامەندی هەردوولای لەسەربێت، ئەگەر كوڕێك بە رەزامەندی كچەكە وێنە بگرێت، ئەو وێنەیەش بگەڕێتەوە لای دایك و باوكی كچەكە كێشەی گەورە دەنێتەوە"، هەروەها ئەو ئاماژەی بەوەدا ئەگەر هاتوو ئەو كچە قوتابی قوتابخانە بێت، كە لەوانەیە كار لە خوێندنەكەی بكات، یان لە قوتابخانە دەریبێنن، وەكو خۆیی لە درێژەدا گوتی " ئەگەر بەنهێنی ئەو كارە بكات، ئەوا لە خۆیدا هەر كێشە و سەرپێچیە"، ئەو هۆكاری وێنەگرتن دەگەڕێنێتەوە بۆئەوەی كەوا مۆبایل ئامرازێكی ئاسانە بۆ هەڵگرتن و وێنەگرتن، جا چ بە (وێنە گرتن) بێ، یان وێنەی جووڵاو (تصویر) بێت، هەروەها دەڵێت "ئەم كارە لەلایەن زۆربەی هەرزەكارەكان ئەنجام دەدرێت"، باس لە چارەسەری ئەو كێشەیە دەكات كەوا پێویستە لە خێزانەوە دەست پێ بكرێت، بۆئەمەش هۆشیار كردنەوەی منداڵە هەرزەكارەكانی بەپێویست زانی وەك دەڵێت "زۆر پێویستە ئەو هەرزەكارارنە لەلایەن دایك و باوكیانەوە هۆشیار بكرێنەوە بەوەی ئەو كارەی ئەوان دەیكەن كێشە و گرفتی زۆر دروست دەكات".

                        taw

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-02-04 06:29:29

Momi Temen
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-04
دواترین سه‌ردان: 2013-11-24
په‌یامه‌كان: 2499
WindowsXPMSIE

Re: دیاردەی وێنەگرتنی كچان بە مۆبایل لەلایەن كوڕانەوە

به‌رستتی دیارده‌یه‌کی ناشرینه‌
ده‌ه‌ستت خۆش بێت بۆ بابه‌ته‌که‌تآ

Kurdzhin
                         هاوڕێی نوی بدۆزه‌ره‌وه‌ و هه‌وڵبده‌ هاوڕێ کۆنه‌کانت له‌ یاد نه‌که‌یت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-02-13 19:37:52

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE7

Re: دیاردەی وێنەگرتنی كچان بە مۆبایل لەلایەن كوڕانەوە

سوباس هاورئ كه م ده ستى توش خوش بيت سه ركه وتوبيت بيكومان هه رزورزورزورزورزور ناشيرنه نه ك كه م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-02-16 20:11:59

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604
WindowsXPMSIE

Re: دیاردەی وێنەگرتنی كچان بە مۆبایل لەلایەن كوڕانەوە

دةست خؤش بيت دياردةيةكى ناشرينه يةكيك عةقلى نةخؤش نةبيت شتى وا ناكا بيكومان ئةوةى ئةو كاره بةرامبةر كجى خةلكى بكا خؤشى له دةركاى ئةيةنةوه ئةو جؤره مرؤفانه بيويستيان بةوةيه بؤيان روونبكريتةوه ئةوه باش نييه نةك هةر سةرزةنشت بكرين .

كاتت شاد

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-02-17 20:05:50

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE7

Re: دیاردەی وێنەگرتنی كچان بە مۆبایل لەلایەن كوڕانەوە

زورزور راسه شادوست كيان نازانم ئه مه ج عاقليكه ئه م كاره ئه كه ن سوباس هاورئ خوشه ويسته كه م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-02-28 19:41:47

saman33
خونچەی نوێ
شوێن: دووز خورماتو
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-29
په‌یامه‌كان: 60
WindowsXPMSIE

Re: دیاردەی وێنەگرتنی كچان بە مۆبایل لەلایەن كوڕانەوە

منيش ده ليم به راستى شتيكى ناشيرينه خؤزكه هه مو كه س هه ست به مه سئوليه ت بكات جونكه هه مومان خوشكو دايكمان هه يه

Kurdzhin
خؤشه ويستم خؤشه ويستيت ده ريايه كه وله بن نايه
جيتربليم جى بنوسم بينوسه كه م له روى نــــــــــــايه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-03-01 07:21:40

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE

Re: دیاردەی وێنەگرتنی كچان بە مۆبایل لەلایەن كوڕانەوە

بيكومان كاك سامان كيان هه موخوشك ودايكمان هه يه بس جى له كه ل عاقل ده كه يت ئه كه رنه بيت ريزم بؤئه ندامان

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-bf82127628.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2009-03-01 18:07:21

pizza
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-18
دواترین سه‌ردان: 2013-08-08
په‌یامه‌كان: 54
WindowsXPMSIE7

Re: دیاردەی وێنەگرتنی كچان بە مۆبایل لەلایەن كوڕانەوە

mn lagal rezma  awanae awa akan  zor be aqln  kawata bakurde zor karn

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2009-03-02 12:39:01

xambar_gull
کازیوەی یانە
شوێن: ***سليمانى***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-25
دواترین سه‌ردان: 2013-12-24
په‌یامه‌كان: 460
WindowsXPMSIE

Re: دیاردەی وێنەگرتنی كچان بە مۆبایل لەلایەن كوڕانەوە

ده‌ستت خۆش بێت بۆ بابه‌ته‌که‌ت ئه‌زیزم
به‌راستی کارێکی زۆر ناشرینه‌ نازانم ئه‌وه‌ چ خۆشیه‌کی تیایه‌ وێنه‌ی کچان بگریت  هههه
به‌س ئه‌و که‌سانه‌ وا دیاره‌ نه‌خۆشن
هیوام وایه‌ که‌س توشی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ نه‌بێت ههه

سه‌رکه‌وت و بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2009-03-08 08:08:20

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE7

Re: دیاردەی وێنەگرتنی كچان بە مۆبایل لەلایەن كوڕانەوە

سوباس هاورييان
خه مباركيان ئه ستيره ى كوردزين وبيزاكيان ده ستى توش خوش بيت

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-00ff646021.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2009-03-09 17:52:07

i love islam
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-17
دواترین سه‌ردان: 2010-07-17
په‌یامه‌كان: 306
WindowsXPMSIE7

Re: دیاردەی وێنەگرتنی كچان بە مۆبایل لەلایەن كوڕانەوە

berasty kariky zor nasher3y u dur le axlaqe
xwa shifay dlean bdat
supas bo babeteket destt xo6bit

Kurdzhin
أللهم صلي على حبيبنا محمد (صلى الله عليه و سلم)و على اله و صحبه و سلم
                    muhammed (pbuh)the light of my eyes
                هیوادارم وه‌ک i love islam سوودم پئ گه‌یاندبن
                                  خواتان له‌گه‌ل`

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2009-03-10 08:13:06

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE7

Re: دیاردەی وێنەگرتنی كچان بە مۆبایل لەلایەن كوڕانەوە

سوباس ده سته كانت خوش بيت هاورئ كيان

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-5fa7aaa233.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net