.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















له دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی شاهانه‌ی مه‌درید هه‌وڵه‌كانی خۆی خستۆته گه‌ڕ به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی یه‌كه‌م یاریزان له جیهاندا بۆ ساڵی 2008 "كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ" بۆ پێكهاته‌ی یانه‌ی مه‌درید، به‌ڵام یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد پێده‌چێت هه‌روا به ئاسانی خۆی نه‌دات به‌ده‌سته‌وه هه‌ر بۆیه ئیداره‌ی یانه‌كه بۆندێكی نوێیان پێشكه‌شی ناوبراو كرد به‌مه‌به‌ستی دوورخستنه‌وه‌ی له هه‌وڵه‌كانی یانه‌ی ڕیاڵ بۆنده‌كه‌ش بۆ ماوه‌ی 5 ساڵه له‌گه‌ڵ به‌رزكر‌دنه‌وه‌ی بڕی مووچه‌ی هه‌فتانه‌ی بۆ 200 هه‌زار جونه‌یهی ئه‌سته‌رلینی ئه‌گه‌ر كریستانۆ به‌م بۆنده قایل بێت ده‌بێته گرانترین بۆند له‌ناو یاریزانه‌كانی خولی ئیگلیزیدا، به‌ڵام پێده‌چێت ناوبراو ئه‌م بۆنده ڕه‌ت بكاته‌وه دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌ستێره‌ی باناوبانگی پرتوگالی "لویس فیگۆ" ئامۆژگاری كرد كه بچێته یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌لایه‌كی تره‌وه به‌پێی بۆچوونه‌كان "پێرێز" ده‌بێته سه‌رۆكی نوێی یانه‌ی ڕیاڵ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به هێز و توانایه‌كه‌وه بێته‌وه هیچ یانه‌یه‌ك نه‌توانێت پارێزگاری له یاریزانه‌كانی بكات به‌رامبه‌ر به پێرێز.
له‌لایه‌كی تره‌وه جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتالی "ئه‌دریانۆ گالیانی" ده‌رگای بۆ یانه‌ی شاهانه كرده‌وه كه جارێكی تر گفتوگۆكان ده‌ست پێبكه‌نه‌وه به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی "ڕیكاردۆ كاكا" بۆ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید دوای ئه‌وه‌ی گالیانی له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسه‌كانی هاواڵ وتی (كاكا بۆ مه‌درید؟ هه‌موو شتێك له‌گه‌ڵ پێرێزی هاوڕێمدا ده‌بێت) له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه هه‌ماهه‌نگی خۆی بۆ پێرێز ده‌رخست و ڕایگه‌یاند كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك من ده‌ست له كاره‌كانی یانه‌ی ڕیاڵی شاهانه ناده‌م، به‌ڵام داوا له هه‌موان ده‌كه‌م ده‌نگ بده‌ن به باشترین و به‌تواناترین كه‌س كه شایسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی یانه‌كه بێت ئه‌ویش "فلۆرنتینۆ پێرێزه" هه‌روه‌ها له درێژه‌ی لێدوانه‌كانیدا ڕایگه‌یاند كه شتێكی چاوه‌ڕوان كراوه له وه‌رزی داهاتوودا كاكا له سانتیاگۆ بێرنابیۆ یاری بۆ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بكات. شایه‌نی باسه چه‌ندینجار له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی یانه‌ی ڕۆزۆنێریه‌وه داواكاری سه‌رۆكی پێشووی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ڕه‌ت ده‌كرایه‌وه كه‌چی ئێستا به‌رامبه‌ر به پێرێزی هاوڕێی خۆشه‌ویستی هیچ ناڵێت و بگره قایلیشه به گواستنه‌وه‌ی بۆ مه‌درید هه‌روه‌ها پێده‌چێت جارێكی تر یانه‌ی مان سیتی ئینگلیزی هه‌وڵه‌كانی بخاته‌وه كار بۆ گواستنه‌وه‌ی كاكا بۆ یانه‌ی سیتیزن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌ی كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كاكا بچێته یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید، چونكه خۆی له چه‌ندین لێدواندا ڕایگه‌یاندووه حه‌زی به یانه‌یه‌كی زه‌به‌لاحه خاوه‌نی مێژوو بێت لێره‌وه یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ئه‌و یانه‌یه‌یه كه خه‌ونی پێوه ده‌بینێت.
انشالله هه ردوكيان دين بؤريال بس رؤنالدو نازانم بس كاكه سدله سه د ديت


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





ده ستت خؤش بيت انشاالله هه ر دو كيان دين
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









سوبا س كاك شؤرش كيان سه ركه وتوبيت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه