❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ::""ــ""‌هیـــــــــــــوم ""::ـ:"

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-03-11 11:17:57

P a i w a s t
کازیوەی یانە
شوێن: 彡 سلــێمــانی 彡
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-04
دواترین سه‌ردان: 2012-02-01
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsXPFirefox

::""ــ""‌هیـــــــــــــوم ""::ـ:"

هیوم



یه‌كێكی‌ دیكه‌یه‌ له‌ فه‌یله‌سووفه‌ ئیمپریستییه‌كانی‌ به‌ریتانیاو تاوه‌كو ئێستاش فه‌لسه‌فه‌كه‌ی‌ گرنگی‌ خۆی‌ هه‌یه‌. له‌سه‌ره‌تای‌ ژیانیدا خێزانه‌كه‌ی‌ ده‌یویست یاسا بخوێنێت، به‌ڵام ئه‌و فه‌لسه‌فه‌ی‌ هه‌ڵبژارد، هیوم وتویه‌تی‌: ناتوانم به‌ره‌نگاری‌ ئه‌و هه‌سته‌بم كه‌ دژ به‌هه‌موو شتێكه‌ ته‌نها فه‌لسه‌فه‌و رۆشنبیری‌ گشتی‌ نه‌بێت. له‌سه‌رده‌می‌ هه‌ردوو بیركه‌ره‌وه‌ی‌ مه‌زنی‌ وه‌ك (ڤۆلتاری‌) و (رۆسۆ)دا ژیاوه‌و له‌ته‌مه‌نی‌ 28 ساڵیدا گرنگترین كتێبی‌ به‌ناوی‌ (تێزێك ده‌رباره‌ی‌ سروشتی‌ مرۆڤ) بڵاو كردوه‌ته‌وه‌.
هیوم به‌ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ خۆی‌ زانیوه‌، هه‌موو تێگه‌یشتن و ناڕونییه‌كی‌ فه‌یله‌سووفه‌كانی‌ پێش خۆی‌ رێكبخات، له‌م بواره‌دا وتویه‌تی‌: هیچ فه‌لسه‌فه‌یه‌ك ناتوانێت له‌ ئه‌زموونه‌كانی‌ رۆژانه‌ دوورترمان ببات‌و هیچ فه‌لسه‌فه‌یه‌كیش ناتوانێت یاسای‌ هه‌ڵسوكه‌وتمان بۆ داڕێژێت كه‌ جیاوازبێت له‌وه‌ی‌ له‌كاتی‌ ژیانی‌ رۆژانه‌ماندا ده‌ستمانده‌كه‌وێت. هیوم به‌دوو وێناكردنی‌ جیاواز ده‌ستیپێكردووه‌: ئه‌وانیش بریتین له‌:
(هه‌ست و بیركردنه‌وه‌) هه‌ستكردن به‌جیهانی‌ ده‌ره‌كی‌ و بیركردنه‌وه‌ش یادگارییه‌كانی‌ ئه‌و هه‌ستانه‌یه‌ بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ستت به‌فڕنێكی‌ گه‌رم بسوتێیت، راسته‌خۆ هه‌ستێكت لا ده‌روستده‌بێت، پاشان بیری‌ لێده‌كیته‌وه‌، به‌مه‌ ده‌ڵێن (فكره‌)، جیاوازی‌ نێوانیان ئه‌وه‌یه‌ (هه‌ست)ه‌كه‌ له‌و یاده‌ی‌ دواتر دێت. به‌هێزتر و زیندوتره‌، هه‌سته‌كان شێوه‌ی‌ ره‌سه‌نه‌ و فكره‌كان كۆپیه‌كی‌ بێڕه‌نگیانن، له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌سته‌كان هۆكاری‌ راسته‌وخۆی‌ فكره‌ن و له‌ ئاگاییدا حه‌شاردراون.
(ئه‌سپی‌ باڵدارـ Pegasus) له‌ڕاستیدا نییه‌، به‌ڵام هه‌موومان ئه‌سپمان بینیوه‌، هه‌روه‌ها باڵیشمان بینیوه‌، به‌لێكدانی‌ هه‌ردووكیان ئه‌سپی‌ باڵدار دێته‌ به‌رچاومان, به‌مه‌ش ده‌وترێت فیكره‌ی‌ لێكدراو كه‌ به‌هۆی‌ هه‌ستی‌ لێكدراوه‌وه‌ دروستده‌بێت، هیوم ویستوویه‌تی‌ بزانێت (تێگه‌شتنێكی‌ لێكدراو) له‌ چ (بیرۆكه‌یه‌كی‌ ساده‌)وه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ گرتووه‌، هه‌ر له‌وه‌شه‌وه‌  بیركردنه‌وه‌و وێناكردنه‌كانی‌ رێكخستووه‌.
هیوم وتویه‌تی‌: ده‌مه‌وێت ئه‌و وته‌ بێمانایانه‌ راوبنێم ماوه‌یه‌كی‌ دوورودرێژه‌ ده‌ستیان گرتووه‌ به‌سه‌ر بیری‌ میتافیزیكدا و خستویانه‌ته‌ گێژاوه‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌ خودیش ئه‌وه‌ی‌ ئاشكراكردووه‌ خود كۆمه‌ڵێك كۆكراوه‌ی‌ تێگه‌یشتنی‌ جیاوازه‌، ئه‌و تێگه‌یشتنانه‌ش به‌خێراییه‌كی‌ زۆر گه‌وره‌ به‌دوای‌ یه‌كدادێن و له‌گۆڕان و جوڵه‌دان، ئاگاییش، جۆره‌ شانۆیه‌كه‌  تێگه‌یشتنه‌ جیاوازه‌كان خۆیان له‌سه‌ری‌ ده‌نوێنن و دێن و ده‌ڕۆن و جیاده‌بنه‌وه‌و دیسان له‌ناو بارودۆخی‌ جیاوازدا یه‌كده‌گرنه‌وه‌، مه‌به‌ستی‌ هیوم ئه‌وه‌یه‌ (ئێمه‌ هیج جۆره‌ كه‌سێتییه‌كی‌ بنچینه‌ییمان نییه‌ تا جڵه‌وی‌ هه‌موو تێگه‌یشتن و هه‌ڵچوونێكی‌ مێشك بگرێت)، به‌ڵكو وه‌كو وێنه‌كانی‌ فلیمێك واین كاتێك به‌خێرایی‌ به‌دوای‌ یه‌كدا دێن نازانین فلیمه‌كه‌ لێكدراوه‌و له‌چه‌ند تاكه‌ وێنه‌یه‌ك پێكهاتووه‌ كه‌ له‌بنه‌ڕه‌تدا په‌یوه‌ندیان به‌یه‌كه‌وه‌ نییه‌،خودیش به‌هه‌مانشێوه‌یه‌.
ئه‌م جۆره‌ تێگه‌یشتنه‌ی‌ هیۆم له‌گه‌ڵ  تێگه‌یشتنی‌ (بودا) كه‌2500ساڵ‌ پێش هیوم ژیاوه‌، له‌یه‌ك ده‌چن، بودا وتویه‌تی‌: ژیانی‌ مرۆڤــ له‌زنجیره‌یه‌ك پرۆسیسی‌ فیزیایی‌ و ئه‌قڵی‌ نه‌پچڕاو پێكهاتووه‌، ئه‌وانه‌ وا له‌مرۆڤـ ده‌كه‌ن به‌رده‌وام له‌ساتێكه‌وه‌ بۆ ساتێكی‌ تر بگۆڕێت، له‌به‌رئه‌وه‌ شتێك نییه‌ ناوی‌ (ناوكی‌ كه‌سایه‌تی‌ نه‌گۆڕ) بێت. كه‌مێك پێش مردنیشی‌ به‌شاگرده‌كانی‌ وتوه‌: ته‌مه‌نی‌ بوونی‌ هه‌مووشتێك كورتخایه‌نه‌ و به‌مجۆره‌ بیركردنه‌وه‌یه‌ ده‌وترێت (ئه‌گنۆستیك Agnostec) به‌واتای‌ كه‌سێك كه‌ نازانێت خودا بوونی‌ هه‌یه‌ یان نا، چونكه‌ بڕوا به‌ رۆحی‌ نه‌مر یان به‌ ماده‌ی‌ بنچینه‌یی‌ لای‌ ئه‌م جۆره‌ بیریارانه‌ له‌توانای‌ هه‌سته‌كانی‌ ئێمه‌دا نییه‌.

nawa

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-03-18 12:50:48

Liza"92
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: " سلێمانی "
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-25
دواترین سه‌ردان: 2011-07-21
په‌یامه‌كان: 327
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: ::""ــ""‌هیـــــــــــــوم ""::ـ:"

ده‌ســــت خۆش ســه‌رکه‌وتــووبیــت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-03-19 11:27:18

P a i w a s t
کازیوەی یانە
شوێن: 彡 سلــێمــانی 彡
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-04
دواترین سه‌ردان: 2012-02-01
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsXPFirefox

Re: ::""ــ""‌هیـــــــــــــوم ""::ـ:"

زۆر سوپاس لیزا خان هەر سەرکەوتو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net