.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















مافه‌كانی مرۆڤ له روانگه‌ی ئیسلامدا
ئایینی پیرۆزی ئیسلام ـ به‌ر له‌وه‌ی رۆژئاوا بێت و داكۆكی له مافه‌كانی مرۆڤ بكات جا چ له‌لایه‌ن " رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان " (منظمة الأمم المتحدة) بێت، یان له‌هه‌ر رێكخراو و ده‌زگایه‌كی تر بێت ـ پێش چوارده سه‌ده زیاتر داكۆكی له مافه‌كانی مرۆڤ كردووه و رێزی لێگرتووه.
به‌ر له هاتنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، خه‌ڵك نه‌یانده‌زانی مافیان بۆ داندراوه، ئه‌وه‌ی ده‌یانزانی ته‌نها بریتی بوو له‌وه‌ی كه‌چه‌ند ئه‌ركێكیان له‌سه‌ره، به‌ڵام نه‌یانده‌زانی كه مافیان بۆ داندراوه، ئایینی ئیسلام هات و مافه‌كانی مرۆڤی دیاری كرد، هه‌روه‌كو ئه‌رك و واجباتیشی له‌سه‌ر دانا، كه‌واته: هه‌موو ئه‌ركێك به‌رامبه‌ری مافه، وه‌هه‌موو مافێكیش به‌رامبه‌ری ئه‌ركه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه له ئیسلامدا ته‌كالیف داندراوه له‌سه‌ر ئه‌م دووشته (الواجبات والحقوق) ، ئه‌ركه‌كان و مافه‌كان، جا لێره‌دا ئایینی ئیسلام پێچه‌وانه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی رۆژئاوایه...
به‌ڵێ رۆژئاوا هه‌میشه بانگه‌وازو پڕوپاگه‌نده‌ی مافه‌كان ده‌كات، به‌ڵام زۆر بایه‌خ نادات به ئه‌ركه‌كان، هه‌ر بانگه‌واز ده‌كا بۆ " مافه‌كانی مرۆڤ، مافه‌كانی منداڵ، مافه‌كانی ئافره‌ت، مافه‌كانی كرێكار، مافه‌كانی ئاژه‌ڵ ... مافه‌كان مافه‌كان " هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی مرۆڤ ته‌نها مافی هه‌بێت و هیچ ئه‌ركی له‌سه‌ر نه‌بێت...
مرۆڤ له ئایینی ئیسلامدا دروست كراوی خوای گه‌وره‌یه و چه‌ند ئه‌ركێكی شه‌رعی له‌سه‌ره، هه‌ر كاتێك ئه‌ركه‌كان جێبه‌جێ بكات، مافه‌كانی خۆی ده‌پارێزێت، وه ئه‌وكاته مافه‌كان ده‌پارێزرێت كه ئه‌ركه‌كان جێبه‌جێ بكرێت، وه مافه‌كانی هه‌موو مرۆڤێك، ئه‌ركه له‌سه‌ر كه‌سانی تر، مافه‌كانی منداڵ له چاودێری و به‌خێوكردن و په‌روه‌رده‌كردن و... هتد، ئه‌ركه له‌سه‌ر دایك و باوكی، وه مافه‌كانی دایك و باوك، له چاكه‌كردن و یارمه‌تی دانیان و بهقسهكردنیان له‌چاكه‌و... هتد، ئه‌ركه له‌سه‌ر منداڵه‌كانیان، وه مافی هه‌ژاره‌كان و لێقه‌وماوان له یارمه‌تیدانیان و هاوكاری كردنیان، ئه‌ركه له‌سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و ده‌سه‌ڵاتداران، خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی خه‌سڵه‌تی خواناسان ده‌فه‌رموێ: وَالذينَ في أموالهم حَقٌّ مَعلوم * للسائل وَالمحروم {المعارج:٢٤ـ٢٥}، وه مافی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كان له دادپه‌روه‌ری و خزمه‌ت كردنیان و دابین كردنی ئاسایش و ژیانێكی خۆشگوزه‌رانی... هتد، ئه‌ركه له‌سه‌ر سه‌ركرده‌و میرو فه‌رمانڕه‌واكانیان...
به‌ڵێ / ئه‌و مافانه كاتێك دابین ده‌كرێت، كه ئه‌ركه‌كان جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌وه‌ش فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامه، كه گرنگی ده‌دات به‌هه‌ردوو لایه‌ن له ژیانی مرۆڤدا، وه زۆر داكۆكی ده‌كات له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كاندا، پێشێل كردنی مافه‌كان به جێبه‌جێ نه‌كردنی ئه‌ركه‌كانه.
په‌یامی پیرۆزی ئیسلام هات و بڕیاری دا بۆ مافه‌كانی خه‌ڵك به‌گشتی، وه هه‌موو كه‌سێك مافی هه‌یه، ئه‌م بڕیاره‌شی كه ده‌ركرد بێ ئه‌وه‌ی هیچ شۆڕشێك له دژی به‌رپا بێت و داوای مافه‌كانی مرۆڤ بكات، وه بێ ئه‌وه‌ی هیچ رێپێوانێك روو بدات و داوای مافه‌كانی هه‌ژاران و چینی چه‌وساوه بكات، یان داوای مافه‌كانی ئافره‌ت بكات.
به‌ڵێ / ئایینی ئیسلام بڕیاری دا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، بێ ئه‌وه‌ی هیچ شۆڕشێك و رێپێوانێك رووبدات، ئه‌و بڕیاره‌شی هه‌ر له‌یه‌كه‌م ئایه‌تی قورئانی پیرۆز گرنگی به مرۆڤ دا‌و رێزی گرت و ئه‌ركی خوێندنی له‌سه‌ر دانا، هه‌روه‌كو ده‌فه‌رموێ: إقرأ باسم رَبكَ الذي خلقَ * خلقَ الإنسان من عَلق * إقرأ وَربكَ الأكرمُ * الذي علّمَ بالقلم * علّمَ الإنسانَ ما لم يَعلم {العلق:١ـ٥}، وه هه‌ر له‌و كاتدا مرۆڤ پله‌و پایه‌ی به‌رزبۆوه‌و قۆناغێكی نوێی بڕی له ژیانیدا.
مافه‌كانی مرۆڤ له ئایینی ئیسلامدا له دوو كۆله‌گه‌ی بنه‌ڕه‌تی خۆی ده‌نوێنێ:
١. بیروباوه‌ڕی یه‌كتاپه‌رستی: (عقيدة التوحيد)
كۆڵه‌گه‌ی یه‌كه‌م بریتیه له بیروباوه‌ڕی یه‌كتاپه‌رستی، ووشه‌ی "لا إله إلاّ الله" ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كه بۆ جیهانه‌كی نوێ، بۆ له دایك بوونه‌كی نوێ بۆ مرۆڤ، بۆ رزگاركردنی له به‌ندایه‌تی به‌نده بۆ به‌ندایه‌تی خوای گه‌وره، چونكه مرۆڤ بۆی نیه خۆی بكاته خوای خه‌ڵك و خه‌ڵك بیپه‌رستن، پاشان مرۆڤ بۆ مرۆڤ ده‌په‌رستێ و ده‌یكاته خوای خۆی! له كاتێكدا كه هیچی له‌و زیاتر نیه‌و هه‌روه‌كو وی ده‌مرێت و ده‌چێته ناو ئه‌و خاكه‌ی كه لێی دروست بووه، هه‌روه‌كو خودا ده‌فه‌رموێ: منها خلقناكم وَفيها نعيدكم وَمنها نخرجكم تارةً أخرى {طه:٥٥}.
له ئیسلامدا خه‌ڵك ـ له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی بڕوا ـ هه‌موویان براو خوشكی یه‌كن، ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ باوك و دایكێك، كه باوكه (آدم) و دایكه (حوّا) یه، (سه‌لامی خوایان لێبێت)، وه هه‌موویان به‌نده‌ی یه‌ك خوانه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) له حه‌جی ماڵئاواییدا بۆ هه‌موو خه‌ڵكی راگه‌یاند، بۆ ئه‌و خه‌ڵكه زۆره‌ی كه كۆببونه‌وه، فه‌رمووی: فإنَّ دمائكمْ وأمولكمْ وأعراضكم عليكم حرام كحرمة يومكم هذا في بلدكم هذا في شهركم هذا... (١).
كه‌واته / ره‌وا نیه بۆ هیچ كه‌سێك ده‌ست درێژی بكاته سه‌ر خوێنی یه‌كێك، ژیانی یه‌كێك، ماڵی یه‌كێك، ناموسی یه‌كێك، وه ده‌فه‌رموێ: ( يا أيها الناسُ، ألا إنَّ ربكمْ واحد، وإنَّ أباكم واحد، ألا لا فضلَ لعربيٍّ على أعجميٍّ، ولا لعجميٍّ على عربيٍّ، ولا لأحمَرَ على أسوَدَ، ولا أسوَدَ على أحمَرَ إلا بالتقوى) ] (٢)، واته: ئه‌ی خه‌ڵكینه په‌روه‌ردگارتان یه‌كه، وه باوكتان یه‌كه، عه‌ره‌ب گه‌وه‌تر نیه له‌سه‌ر غه‌یری عه‌ره‌ب، وه غه‌یری عه‌ره‌ب گه‌وره‌تر نیه له‌سه‌ر عه‌ره‌ب، وه سوور گه‌وره‌تر نیه له‌سه‌ر ره‌ش، وه ره‌ش گه‌وره‌تر نیه له‌سه‌ر سوور، مه‌گه‌ر به ته‌قواو له خواترسان نه‌بێت.
وه خودا‌ش ده‌فه‌رموێ: يا أيها الناسُ إنا خلقناكم من ذكر وَأنثى وَجعلناكم شعوبا وَقبائلَ لتعارفوا إنَّ أكرمكم عند اللهِ أتقاكم إنَّ اللهَ عليمٌ خبير {الحجرات:١٣}، واته: ئه‌ی خه‌ڵكینه، ئێوه‌مان دروست كردووه له نێر‌و مێیه‌ك و كردوومانن به چه‌ند گه‌ل و نه‌ته‌وه‌و چه‌ند هۆزو تیره‌یه‌ك، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كتری بناسن و رێز له یه‌كتری بگرن، به‌ڕاستی به‌ڕێزترینتان لای خودا، پارَیزگارترهكانتانن، وه خودا زانا‌و ئاگاداره.
به‌ڵێ/ له‌و حه‌جه پیرۆزه‌دا، به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌دا، به‌ر له‌وه‌ی بچێته خزمه‌ت خودا، خزمه‌ت (الرفيق الأعلى) ، پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ، به‌یاننامه‌ی كۆتایی بۆ موسڵمانان راگه‌یاند، كه هه‌موویان وه‌كو یه‌كن و نابێت كه‌س ده‌ست درێژی بكاته سه‌ر یه‌ك.
كه‌واته/ بیروباوه‌ڕی یه‌كتاپه‌رستی بناغه‌و كۆڵه‌گه‌ی یه‌كه‌مه بۆ چه‌سپاندنی مافه‌كانی مرۆڤ، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت نه‌درێت به فیرعه‌ون و هاو وێنه‌ی ئه‌و بڵێت: أنا ربكم الأعلى من خوای هه‌ره گه‌وره‌تانم، یان نه‌مرود بڵێت: أنا أحي وأميت منیش خه‌ڵك ده‌ژیێنم و ده‌مرێنم، ئه‌وه‌بوو هه‌ستا یه‌كێكی كوشت و گوتی: ئه‌وه مراندم، وه بڕیاریدا یه‌كێك له سێداره بدرێ و پاشان لێی خۆش‌بوو گوتی: ئه‌وه ژیاندمه‌وه، بۆیه نابێت ده‌رفه‌ت بدرێت به سته‌مكاران به ئاره‌زووی خۆیان ده‌ست درێژی بكه‌نه سه‌ر مافه‌كانی خه‌ڵك، ئه‌وه‌ش راستیهكهو سه‌ره‌تایه‌كه بۆ رزگاركردنی مرۆڤ له‌هه‌موو تاریكی و زۆرداریه‌ك.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌دا پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) كه نامه‌ی بۆ پاشا‌و میره‌كان ده‌نارد، وه‌ك قه‌یسه‌رو نه‌جاشی و موقهوقس، كۆتاییه‌كه‌ی به‌م ئایه‌ته پیرۆزه ده‌هێنا كه ده‌فه‌رموێ: قل يا أهل الكتاب تعالوا إلى كلمة سوا‌ء بيننا وبينكم ألا نعبد إلا الله ولا نشرك به شيئا ولا يتخذ بعضنا بعضا أرباباً من دون الله فإن تولوا فقولوا اشهدوا بأنا مسلمون {آل عمران: ٦٤} ] ، واته: ئه‌ی موحه‌ممه‌د (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) به خاوه‌ن كیتابه‌كان بڵێ: وه‌رن ئێمه‌و ئێوه له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌یه یه‌كده‌نگ بین و رێك كه‌وین، كه بۆ هه‌موومان وه‌كو یه‌كه، ته‌نها خودا بپه‌رستین و به هیچ شێوه‌یه‌ك هاوبه‌شی بۆ په‌یدا نه‌كه‌ین، وه هێندێكمان هێندێك ـ جگه له خودا ـ هه‌ڵنه‌بژێرین بۆ په‌رستن، جا ئه‌گه‌ر پشتیان تێكردوو هاوبه‌شیان بۆ خودا په‌یدا كرد، پێیان بڵێ: ئێوه به شایه‌تی ده‌گرم، كه‌وا ئێمه موسڵمانین و خودا ده‌په‌رستین.
٢. ریزلێگرتنی مرۆڤ: (تكريم الإنسان)
كۆڵه‌گه‌ی دووه‌م بریتیه له رێزلێنانی مرۆڤ، ئایینی پیرۆزی ئیسلام رێزی له مرۆڤ گرتووه، به‌و شێوه‌یه‌ی كه مرۆڤه، هه‌روه‌كو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: وَلقد كرَّمنا بني آدمَ وَحملناهم في البرِّ وَالبحر وَرزقناهم منَ الطيباتِ وَفضلناهم على كثير ممَّن خلقنا تفضيلاً {الإسرا‌ء:٧٠} ، واته: به‌ڕاستی ئێمه رێزمان له نه‌وه‌ی ئاده‌م گرتووه، وه لهوشكانی و ده‌ریادا هه‌ڵمانگرتوون، واته " هۆكاره‌كانمان بۆ ره‌خساندوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن لهوشكایی و له ده‌ریادا پێی بڕۆن و گه‌شتی پێبكه‌ن " وه به‌سه‌ر زۆر له دروست كراوه‌كانمان ڕێزمان گرتوون و پله‌وپایه‌مان به‌رزكردوونه‌ته‌وه.
ئه‌م ڕێزلێنانه‌ش گشت مرۆڤه‌كان ده‌گرێته‌وه، به موسڵمان و بێ باوه‌ڕه‌وه، چونكه له ئایه‌ته پیرۆزه‌كه‌دا ده‌فه‌رموێ: وَلقد كرَّمنا بني آدمَ... دیاره له نه‌وه‌ی ئاده‌میش (هابل) یش هه‌یه‌و (قابل) یش هه‌یه، موسڵمانیش هه‌یه‌و بێ باوه‌ڕیش هه‌یه، كه‌چی ده‌فه‌رموێ: (رێزمان له نه‌وه‌ی ئاده‌م گرتووه) كه‌واته: رێزلێگیرانی مرۆڤ گشتی یه‌و سه‌رجه‌م مرۆڤه‌كان ده‌گرێته‌وه.
وه رێزلێگیرانی مرۆڤ له ئایینی ئیسلامدا به‌چه‌ند شتێكه:
١. جێ‌نشین بوونی له‌سه‌ر زه‌وی:
مرۆڤ له ئایینی ئیسلامدا جێنشینی خوایه له‌سه‌ر زه‌وی، خوای گه‌وره دایناوه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زه‌وی، هه‌روه‌كو ده‌فه‌رموێ: وإذ قالَ ربكَ للملائكةِ إني جاعل في الأرض خليفة... {البقرة:٣٠}، ئه‌وه‌ش له راستیدا پله‌و پایه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌یه، هیچ پله‌یه‌ك له دونیادا له‌مه به‌رزتر نیه، چونكه جێ‌نشین (خلیفه) واته: ئه‌و كه‌سه‌ی له شوێنی خودا داده‌نیشێ، ئه‌و خودایه‌ی كه كردوویه‌تی به جێنشینی خۆی.
٢. دروست بوونی به جوانترین شێوه:
خوای گه‌وره مرۆڤی دروست كردووه به جوانترین شێوه، هه‌روه‌كو ده‌فه‌رموێ: لقد خلقنا الإنسانَ في أحسنِ تقويم {التین:٤}، یان ده‌فه‌رموێ: ... وَصوَّركم فأحسنَ صُورَكم... {التغابن:٣}، بهلاَم كاتێك كه له به‌رنامه‌ی خودا لابداو، به‌دوای ئاره‌زوو په‌رستی بكه‌وێ، زوڵم و زۆرداری بكا، ئه‌وا رێزه‌كه‌ی دێته خوارو له ئاژه‌ڵ و مه‌ڕو مالاَت كه‌متر ده‌بێت، هه‌روه‌كو ده‌فه‌رموێ: ثمَّ رددناهُ أسفلَ سافلين {التین:٥}، واته: پاشان گێڕاومانه‌ته‌وه بۆ پله‌ی هه‌ره به‌ره‌ژێر، ئه‌وكات ده‌بێته دڕنده‌یه‌كی دارستان و نرخی خۆی نازانێت، بێجگه له تێركردنی ئاره‌زووه‌كانی هیچ مه‌به‌ستێكی تری نیه، چونكه عه‌قڵ و بیركردنه‌وه‌ی له ده‌ست داوه.
٣. دروست بوونی به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت:
خوای گه‌وره مرۆڤی به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت دروست كردووه، كه له روحی تایبه‌تی خۆی فووی بهبهرداكردووه، هه‌روه‌كو ده‌فه‌رموێ: فإذا سوَّيتهُ وَنفختُ فيه من روحي فقعوا له ساجدين {ص:٧٢ و الحجر:٢٩} ، واته: كاتێك كه مر‌ۆڤم رێك خست، وه له روحی تایبه‌تی خۆم فووم بهبهرداكرد.
دیاره روحیش لێره‌دا نهێنیه‌كه ته‌نها خوای گه‌وره ده‌زانێ چییه، هه‌روه‌كو ده‌فه‌رموێ: وَيسئلونكَ عَن الرُّوح قل الرُّوحُ من أمر رَبِّي وَما أوتيتم منَ العلم إلا قليلاً { الإسرا‌ء:٨٥}، واته: پرسیارت لێده‌كه‌ن ده‌رباره‌ی "روح" گیان چیه؟ پێیان بڵێ: گیان ته‌نها خوای په‌روه‌ردگارم ده‌یزانێ، ئێوه له راستیدا ته‌نها كه‌مێكتان له زانست پێدراوه.
ئه‌و رێزلێنانه‌ش ته‌نها بۆ مرۆڤه، چونكه خوای گه‌وره به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به دروست كراوه‌كانی دیكه‌ی نه‌فه‌رمووه: له روحی خۆم فووم بهبهرداكردوون.
٤.كڕنووش بردنی فریشته‌كان بۆ مرۆڤ:
خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆزدا به فریشته‌كانی فه‌رموو: سه‌جده بۆ ئاده‌م ببه‌ن و، ئه‌وانیش سه‌جده‌یان برد، كه‌واته: باوكی هه‌موو مرۆڤه‌كان سه‌جده بۆ براوی فریشته‌كانه، هه‌روه‌كو ده‌فه‌رموێ: فإذا سوَّيته وَنفختُ فيهِ من روحي فقعوا لهُ ساجدين * فَسجَدَ الملائكة كلهم أجمعون {ص:٧٢ـ٧٣، الحجر:٢٩ـ٣٠}.
به‌ڵێ/ هه‌موو فریشته‌كان ئه‌وه‌ی له ئاسمانه‌كان و زه‌ویدایه، سه‌جده‌یان بۆ ئاده‌م برد، دیاره لێره‌شدا سه‌جده‌ی په‌رستن نیه‌و به‌ڵكو سه‌جده‌ی رێزلێگرتنه.
مرۆڤ نه ئاژه‌ڵه‌و نه خودایه
ئایینی پیرۆزی ئیسلام رێزی له مرۆڤ گرتووه و وه‌كو ئاژه‌ڵ سه‌یری نه‌كردووه، مرۆڤ له ئیسلامدا ئاژه‌ڵ نیه هه‌رچه‌نده له هه‌ندێك خهسڵهتیشدا وه‌كو یه‌ك بن، هه‌روه‌كو ئاژه‌ڵیش له هه‌ندێك خه‌سڵه‌تدا وه‌كو رووه‌كه، بهلاَم پێناسه‌ی ئاژه‌ڵ ناكرێت به‌وه‌ی كه رووه‌كه، نه‌خێر ئاژه‌ڵ شتێكه‌و رووه‌ك شتێكی تر، وه مرۆڤ شتێكه‌و ئاژه‌ڵ شتێكی تر، هه‌رچه‌نده له هه‌ندێك خه‌سڵه‌تی تایبه‌تیشدا به‌شداربن.
هه‌روه‌ها مرۆڤ خودا‌ش نیه بپه‌رسترێت، كه‌واته: هه‌ندێ كه‌س به‌چاوێكی زۆركه‌م ته‌ماشای مرۆڤیان كردووه، بۆیه به ئاژه‌ڵیان داناوه، وه‌هه‌ندێكی تر له سنوری خۆی زۆر به‌رزیان كردیته‌وه، بۆیه به خوایان داناوه.
مرۆڤ خودا نیه تا بپه‌رسترێت، هه‌رچه‌نده سیفاتی زۆر باشیشی هه‌بێت، زۆر زیره‌ك و رۆشنبیر بێت، زۆر به‌هێزو به دهسهلاَت بێت، زۆر دانا‌و ووریا بێت، زۆر لێهاتوو لێزان بێت، زۆر ئازا‌و چاو نه‌ترس بێت... هتد، چونكه ته‌نها خودا شایه‌نی په‌رستنه‌و مرۆڤی بێ هێزو بێ دهسهلاَت چ توانایه‌كی هه‌یه به‌رامبه‌ر هێزو دهسهلاَت و زانیاری و دانایی و لێزانی و گه‌وره‌یی خودا.
مرۆڤ دروست كراوی خوای گه‌وره‌یه‌و رێزی لێگیراوه
مرۆڤ دروست كراوی خودایه‌و رێزی هه‌یه، وه له‌وشتانه‌ی كه خودا رێزی لێگرتووه و تایبه‌تمه‌ندی پێداوه، ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی زه‌وی به مرۆڤ سپاردووه، هه‌روه‌كو ده‌فه‌رموێ: هوَ أنشأكم منَ الأرض وَاستعمركم فيها {هود:٦١}، واته: خودا ئێوه‌ی له زه‌ویدا پێگه‌یاندوه و به‌دی هێناون، وه ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زه‌ویشی به‌خۆتان سپاردووه. پاشان له‌وه گه‌وره‌تر ده‌فه‌رموێ: وَسخرَ لكم ما في السَّموات وَما في الأرض جميعاً منه... {الجاثية:١٣} ، واته: هه‌رچی له‌ناو ئاسمانه‌كان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌مووی بۆ ئێوه‌م مهیسهركردووه.
كه‌واته: ئه‌وه‌ی له‌م بونهوهرهدایه له "خۆر‌و، مانگ و، ئه‌ستێره‌كان و، ده‌ریاكان و، رووباره‌كان و، چیاكان و، دره‌خته‌كان و، شه‌وو، رۆژو... هتد، هه‌موویان موسهخهركراوه بۆ مرۆڤ، ئه‌وه‌ش دوو سودی هه‌یه بۆی:
١. ئه‌وه‌ی له‌م بونه‌وه‌ره دایه، مرۆڤ ده‌توانێ سودیان لێ ببینێت و بۆ خزمه‌تی خۆی به‌كاریان بێنێت، وه‌كو ووزه‌ی خۆر‌و، ئاو‌و، هه‌واو، رووناكی... هتد.
٢. ئه‌م بونه‌وه‌ره راسته بۆ خزمه‌تی مرۆڤ دروست كراوه، به‌ڵام نابێت مرۆڤ بیانكاته خوای خۆی و بیان په‌رستێ، هه‌روه‌كو زۆر گه‌ل و نه‌ته‌وه له‌كۆن و له‌ئێستاشدا شتێك ده‌په‌رستن كه بۆ خزمه‌تیان دروست كراوه، واته: راستیه‌كانیان گۆڕیوه، مرۆڤی خزمه‌تكراو بووه‌ته خزمه‌تكار، گه‌وره بووه‌ته به‌نده‌و كوێله، ئه‌و شتانه‌ی كه بۆ خزمه‌تی دروست كراوه ده‌یان په‌رستێ!.
ئایینی پیرۆزی ئیسلام هاتووه بۆ ئه‌وه‌ی رێز له مرۆڤ بنێت و پله‌و پایه‌ی به‌رز بكاته‌وه، هه‌ر له‌كاتی له دایك بوونی تا مردنی، دوای مردنی، به‌ر له دایك بوونی كه كۆرپه‌له‌یه ده‌بێت مافه‌كانی بپارێزرێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه ئایینی ئیسلام قه‌ده‌غه‌ی كردووه ده‌ست درێژی بكرێته سه‌ر كۆرپه‌له، وه دایكه‌كانیش بۆیان نیه به ئاره‌زووی خۆیان ره‌فتار بكه‌ن و كۆرپه‌كه‌یان (إجهاض) له‌بار ببه‌ن، هه‌رچه‌نده له حه‌ڕامیش په‌یدا بووبێ(٣)، به‌تایبه‌تی كاتێك منداڵه‌كه چوار مانگ به‌سه‌ر ده‌بات له‌ناو سكی دایكی، وه قه‌ده‌غه‌ی كردووه باوك ـ به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت ـ منداڵه‌كه‌ی خۆی بكوژێت، كوڕه‌كه‌ی یان كچه‌كه‌ی بكوژێت، له‌ترسی هه‌ژاری بێت، یان حه‌ز نه‌كا كچه‌كه‌ی به‌شوو بدات، هه‌روه‌كو عه‌ره‌به‌كان له‌سه‌رده‌می نه‌فامیدا كچه‌كانی خۆیان زینده‌به‌چاڵ ده‌كرد، یانیش له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌كی تر بێت، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: وَلا تقتلوا أولادكم خشية إملاق نحنُ نرزقهم وَإياكم إنَّ قتلهُم كانَ خطئا كبيرا {الإسرا‌ء:٣١} ، واته: منداڵه‌كانی خۆتان له‌ترسی له‌برسان مردن له‌ناو مه‌به‌ن، ئێمه رۆزی ئه‌وانیش و ئێوه‌ش ده‌ده‌ین، به‌ڕاستی كوشتنی ئه‌وان تاوانێكی گه‌وره‌یه.
وه ده‌رباره‌ی زینده‌به‌چاڵ كردنی كچان ده‌فه‌رموێ: وإذا بشرَ أحدهُم بالأنثى ظلَّ وجههُ مسودا وهوَ كظيم يتوارى منَ القوم من سوء ما بشر به أيمسكه على هون أم يدسُّه في التراب ألا ساءَ ما يحكمون {النحل: ٥٨ـ٥٩}، واته: هه‌ر كاتێك مژده‌ی كچ بۆ یه‌كێك له بێباوه‌ڕه‌كان بچێ، روخساری ره‌ش هه‌ڵده‌گه‌ڕاو و خه‌م و خه‌فه‌ت دایده‌گرت، له ناخۆشی و مه‌ینه‌تی ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه پێی دراوه، سه‌ری لێدهشێواو نه‌یده‌زانی چ بكا، بۆیه بیری ده‌كرده‌وه ئاخۆ به‌سوكایه‌تی به‌خێوی بكا، یانیش زینده‌به‌چاڵی بكا؟ ئاگاداربن خراپترین بڕیاربوو كه ده‌یاندا. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: وَإذا الموؤدة سئلت بأيِّ ذنبٍ قتلت {التكویر: ٨ـ٩}، ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌ش كه به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان ده‌كرا، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه بوو كه ئافره‌ت بوو، ئه‌گه‌ر نا هیچ تاوانێكی تری نه‌بوو، كه به‌هۆیه‌وه زینده‌به‌چاڵ بكرێ...
به‌ڵێ/ ئایینی پیرۆزی ئیسلام گرنگی به مرۆڤ داوه، به‌ر له دایك بوونی، كاتی له دایك بوونی، كاتی منداڵی، كاتی گه‌نجایه‌تی، كاتی پیری، كاتی مردنی پێویسته بشورێت و، كفن بكرێت و، نوێژی له‌سه‌ر بكرێت و، بنێژرێت و، وه‌سیه‌ته شه‌رعیه‌كانی جێبه‌جێ بكرێت، قه‌رزه‌كانیشی پێش دابه‌ش بوونی میرات بدرێته‌وه، وه حه‌رامه لاشه‌كه‌ی بشێوێندرێت، هه‌رچه‌نده له جه‌نگیش دابێت، هه‌روه‌كو حه‌رامه ئێساقانهكانی بشكێندرێت و پارچه پارچه بكرێت(٤)، وه به‌خراپه باسی بكرێت و جوێنی پێبدرێت(٥).
ئایینی ئیسلام رێزی له مرۆڤ گرتووه، له‌هه‌ر شوێنێك بێت، له هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك بێت، له‌هه‌ر خاكێك بێت، هه‌ر ره‌نگێك بێت، به‌هه‌ر زمانێك قسه بكات، هه‌روه‌كو خودا ده‌فه‌رموێ: وَمن آياتهِ خلقُ السَّمواتِ والأرض وَاختلافُ ألسنتكم وَألوانكم إنَّ في ذلكَ لآياتٍ للعالمين {الروم:٢٢}، واته: وه‌هه‌ر له نیشانه‌كانی ئه‌وه ـ كه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر گه‌وره‌یی خودا ـ دروست كردنی ئاسمانه‌كان و زه‌ویه‌و جیاوازی زمان و ره?
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن _sirwan_ (2009-03-11 18:32:41)


له‌سه‌ر هێڵ نییه








سڵاو
ده‌ستت خۆش بیت مامه سیروان گیان بۆ ئه‌م بابه‌ته گرینگ و پر له سووده
هیوادارم که به‌ردوام بیت و سه‌رکه‌وتوو بیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه









dastt xoshbet xwa padashtt bdatawa


له‌سه‌ر هێڵ نییه