.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که ڕۆژانه گوێبیستی وشه‌ی بۆرسه و سه‌وداکاریه‌کانی بۆرسه ده‌بین، به‌ڵام تاکو ئێستاش زانیاریه‌کی زۆر که‌م و لاوه‌کیمان له‌سه‌ری هه‌یه.
وشه‌ی بۆرسه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوی بنه‌ماڵه‌ی به‌ناوبانگی ( ڤان دێر بورسن ) Van der Bürsen ی به‌لجیکایی ، له‌سه‌ده‌ی پانزه‌یه‌مه وه هه تا ئێستاش ئه و بنه ماله یه خه‌ریکی گه‌وره‌ترین چالاکی دراویی و بانکین له هۆتێله گه‌وره‌که‌یاندا له شاری Bruges زۆربه‌ی بازرگان و خاوه‌ن پاره‌و دارا‌کان له‌وێ کۆده‌بوونه‌وه‌و وه‌کو یه‌که‌م پێگه‌ی ناوه‌ندی ئالوگۆڕی بازرگانی و سه‌رمایه‌ی لیهاتبوو ، به‌ڵام یه‌که‌مین بڵاوکراوه‌ی نرخی کاڵاکان وه‌کو بۆرسه‌ی کارپێکراوی ئێستا، له‌شاری Anvers ی فه‌ره‌نسایی بوو له ساڵی 1592، یه‌که‌مین بۆرسه‌ی گه‌وره‌ی فه‌ره‌نسا له شاری پاریس و له باڵه‌خانه‌ی Brongniart بووه، که ناوه‌که‌ی له ناوی ئه‌و ئه‌ندازیاره‌ی نه‌خشه‌سازیی بۆ کردوه وه‌رگیراوه . به‌ڵام له وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا یه‌که‌مین بۆرسه له شه‌قامی وۆڵ ستریت Wall Street له ساڵی 1897 دامه‌زراوه‌و تا ئێستاش به ناوبانگترین بۆرسه‌یه له جیهاندا .
پێنا‌سه‌ی بۆرسه
بۆرسه به‌شێوه‌یه‌کی گشتی بریتیه له ناوه‌ندێک بۆبه یه‌کگه‌یشتنی کڕیارو فرۆشیاره‌کان به مه‌به‌ستی قازانجی دراویی، به‌ڵام ئێستا پاش پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆجیا، بۆته هۆکارێکی به‌یه‌کگه‌یشتن بۆ به‌رهه‌مهێن یان کڕیارو فرۆشیاره‌کان . بۆیه ده‌توانین بڵێین (بۆرسه بریتیه له شوێنی ئاڵوگۆڕ و کڕین و فرۆشتنی چه‌ك واته (الاوراق المالیه ) که خۆی له ئاکچه (سهم ) و كۆمپیاله ( سندات مالیه ) و رێژه‌ی قازانجه درێژخایه‌نه‌کان ده‌بینێته‌وه، بۆ هه‌موو به‌رهه‌مێکی بازرگانی و کارگوزاریی) ، هه‌ر له به‌رهه‌مه‌کانی خواردنه‌وه وه‌کو قاوه‌و برنج و گه‌نم و جۆو گه‌نمه‌شامیه‌وه تا مادده خامه‌کانی وه‌ک پیترۆل و لۆکه‌و مس و پلاتین و زیوو زێڕ، وێر‌ڕای بازرگانی و کڕین و فرۆشتنی دراوه‌کانی وه‌کو دۆلار‌و یۆرۆ و یه‌ن و ... ، هه‌روه‌ها چالاکییه ته‌کنه‌لۆجیه‌کانی وه‌کو (تیلیکۆمیونیکه‌یشن)واته (اتصالات سلكی ولاسلكی) هه‌روه‌ها بابه‌ته‌کانی وزه‌و زۆر شتی دیكه‌ش که کۆمپانیا پێکنه‌ره‌کان هه‌ڵسكکه‌وت و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن یان به‌رهه‌می ده‌هێنن ، وێرای ئه‌و هه‌موو کڕین و فرۆشتنه ی ڕووده‌ده‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌که له کڕیاروفرۆشیاره‌کان نه کاڵاکان، نه یه‌کتری ببنینن، یان یه‌کتری بناسن ، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و کاڵایانه یان به‌رهه‌مانه پشت ئه‌ستوورن به ناو و ناوبانگ وباوه‌ڕی کۆمپاکانیان و یاسای تایبه‌تی که ڕێگه‌ی له فرت و فێڵ و ساخته گرتووه ، بۆیه زۆر به دڵنیاییه‌وه ئه‌و کارانه ته‌نها له‌سه‌ر کاغه‌ز ده‌کرێن. ڕێژه‌ی کڕین و فرۆشتن و نرخیش له سه‌ربنه‌مای داواكاریی و پیشاندان واته ( عرچ و گل‌ب) راده‌وه‌ستێت ،که‌واته (اوراق مالیه) برتین له ئاکچه واته ئه‌سهوم، که‌سه‌رجه‌میان ده بنه سه‌رمایه‌ی کۆمپانیاکان و ساڵانه قازانجه‌کانیان به گوێره‌ی قازانجی گشتی کۆمپانیا به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌کرێن له‌گه‌ڵ پاڵپشتیه دراوییه‌كان(سندات مالیه) که وه‌کو قه‌رز وان، به‌رامبه‌ر به رێژه‌یه‌کی که‌می قازانج بۆ کاتێکی دیاریکراو، هه مووکاتێکیش خاوه‌نه‌کانیان بۆیان هه‌یه وه‌ریان بگرنه‌وه .
بۆچی بۆرسه پێویسته
ئه‌مڕۆ بۆرسه ، وه‌کو شتێکی زۆر پێویستی لێهاتووه بۆ به‌هێزکردنی ئابووری وڵات و زیادکردنی چالاکییه‌کانی ، ئه‌و زۆربوون و چالاکی و جموجۆڵه له ئه‌ندازه به‌ده‌ره ی که ڕۆژانه له بۆرسه‌کان ده‌کرێن، وایانکردوه سیستمێکی گونجاوی ئۆتۆماتیکی و ئه‌له‌کترۆنی وای بۆ بڕه‌خسێنن، که بتوانێ ڕۆژانه هه‌ڵس و که‌وت به ده‌یه‌ها بلیۆن دۆلاره‌وه بکات ، به تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی که ئینته‌رنێتیش هاته ناو ئه‌و پروسه‌یه‌وه و بووه هۆی ئاسانکاری زیاتر بۆ به‌رهه‌مهێنه‌کان له ڕووی ئاسانیی کارکردن و که‌مکردنه‌وه‌و ڕۆتیناتی ئاڵۆز . که ڕۆژانه به ملیۆنه ها که‌س له ماڵه‌کانیان یان له نوسینگه کانیانه‌وه کاری وه‌به‌رهێنان ده‌که‌ن به به‌کارهێنانی بۆرسه‌کان،ئه‌مڕۆ بۆرسه‌به شێوه‌یه‌ک له‌و بواره ده‌رچووه که ته‌نها که‌سانێکی پیشه‌زان (محترف) پێیه‌وه خه‌ریك بن به‌ڵکو هه‌موو که‌سێک ئێستا ده‌توانی ڕۆژانه هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵدا بکات .
گرنگترین بۆرسه‌کانی جیهان:
گرنگترین و ناودارترین بۆرسه‌کانی جیهان بریتین له بۆرسه‌ی نیۆیۆرک، له‌نده‌ن، تۆکیۆ، پاریس، فرانکفۆرت ، جگه له بۆرسه‌ی( ناسداک) که گه‌وره کۆمپانیاکانی ته‌کنه‌لۆجی و پیشه‌سازی له خۆ گرتوه‌و بۆته دووه‌م بۆرسه له ئه‌مه‌ریکادا. ئه‌و کۆمپانیایه شی که ده‌یه‌وێت بچێته نێو بۆرسه‌وه ده‌بێت هه‌ندێک مه‌رجی گرانی تێدا، به دی بكرێت تا ببێته پاڵپشتی، ده‌بێت به‌لایه‌نی که‌مه‌وه ژماره‌ی به‌شداربوانی (مساهمین ) له چه‌ند هه‌زار که‌سێک که‌متر نه‌بێت و ڕێژه‌یه‌کی زۆری ئاکچه‌کانیشی له ژێر ڕکێفی بازاڕی ئازاد‌دا بێت، واته ئاماده‌بێت بۆ سه‌ودایی پێکردنی ئازاد، بۆ هه‌رکه‌سێک که بیه‌وێت ، هه‌وه‌ها ده‌بێت ته‌مه‌نی كۆمپانیاكه ش له چه‌ند ساڵێکی دیاریکراو که‌متر نه‌بێت ، ئه‌مانه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه تا ڕێگه له کۆمپانیای ساخته‌و وه‌همی بگیرێت . که‌واته له کۆمپانیا ئاماده‌کان ته‌نها ئه‌و کۆمپانیایانه ده‌چنه نێو لیستی بۆرسه‌کانه‌وه که بارستایی و توانایه‌کی ئابووری گه‌وره‌تریان هه‌یه له‌وانی دیكه، ئه‌وانه‌ی که‌ش کاری خۆیان ده‌که‌ن، به‌ڵام پێیان ده‌وترێت کۆمپانیا نا لیسته به‌ندییه‌کان واته له‌ده‌ره‌وه‌ی لیستی کۆمپانیا گه‌وره‌کانی نێو بۆرسه‌ن .
نیشانده‌ری بۆرسه واته ( مۆشر) چیه؟
نیشانده‌ر بریتیه له پێوه‌ری رێژه‌ی چالاکی کۆمه‌ڵه کۆمپانیایه‌کی به‌توانای به‌شداربوو یان پێکنه‌ری بۆرسه
( له زۆربه‌ی ووڵاتان 30 کۆمپانیای هه‌ره‌مه‌زن هه‌ڵده‌بژێرن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ) ، ئه‌م نیشانده‌ره هه‌میشه ئاماژه به ڕێژه‌ی گۆڕانی نرخی ئاکچه‌کان ده‌کات، به خاڵ، له هه‌ردوو باری دابه‌زین و سه‌رکه‌وتندا ، بۆ نموونه کاتێک که نیشانده‌ری داوجۆنز 30 خاڵ دێته خواره‌وه مانای وایه ڕێژه‌ی نێوه‌ندی نرخی ئاکچه‌کانی سه‌ر به‌و کۆمپانیایانه به‌ڕێژه‌یه‌ک دابه‌زیون ، واتا مه‌رج نیه هه‌موو ئاکچه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵه کۆمپانیایه دابه‌زیو بووبن ، به‌ڵکو رێژه‌ی دابه‌زین له سه‌رکه‌وتنه‌کا‌ن زیاترن . خاڵیش بریتیه له بڕی گۆڕانی یه‌ک یه‌که له نرخی ئاکچه چ به‌ره‌و سه‌رو چ به‌ره‌و خوار . بۆیه نیشانده‌ر گرنگه بۆ تێگه‌یشتن له باری گشتی بازار و کارایی و چالاکی کۆمپانیاکان .( داوجۆنز)یش یه‌کێکه له گرنگترین پیشانده‌ره‌کانی جیهان و بریتیه له نیشانده‌ری بۆرسه‌ی نیۆیۆرک، دوای ئه ویش (ناسداک) دێت وه‌کوو دووم نیشانده‌ری هه‌ره گه‌وره له ئه‌مه‌ریکا ، هه‌روه‌ها نیشانده‌ری (فووتسی) له له‌نده‌ن و (نیکای) له تۆکیۆ ، (داکس) له فرانکفۆرتی ئه‌ڵمانیاو ،( کاک) یش له پاریس كه بریتین له هه‌ره بۆرسه به‌ناوبانگه‌کانی جیهان .
وه‌به‌رهێنه‌کانی نێو بۆرسه و جۆره‌کانیان:
ئه‌وانه دوو پۆلن یه‌کێکیان ئه‌وانه‌ن که سه‌رمایه‌کانیان بۆ چه‌ند ساڵێک ده‌خه‌نه نێو سه‌همه کانی بۆرسه‌وه و چاوه‌ڕوانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ و قازانج ده‌که‌ن تا کۆتایی ئه‌و چه‌ند ساڵه . به‌ڵام پۆلی دووه‌م یان پێیان ده‌ڵێن لێده‌ره‌کان (المچاربین ) ئه‌وانه هه‌وڵده‌ده‌ن که قازانجی له پڕ و خێرا بکه‌ن و ئه‌و ئاکچانه ده‌کڕن که به‌ڕای ئه‌وان جێگه‌ی ئومێده، بۆیه زۆرجار تووشی
( مجازفه ) ده‌بن، پۆلێکی تریش هه‌ن که له نه‌زانینه‌وه ده‌که‌ونه نێو کاری بۆرسه‌و له‌وانه‌یه به ئاسانی تووشی تیاچوون یان مایه پووچی ببن.
nawa


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









دەست خۆش و جوان و ناسکە وەک خۆت
خوازیارم هاووڕێم هەر سەرکەوت وبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه










zor spas kak hsen azizi gyan
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




نابئ بؤرسةيةكيش لة كوردستان دابمةزرينين بة هيواى هةبوون

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه










wala twana gyan la slemani haya borsa agadar nym ba nsbat sharakani trawa
zor spas gyan
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







dastt xosh bet papula87 gian
sarkawt bet basaka

zorm ber akrdn ewa bashn له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه










zor spas alan gyan azizi
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








dastakant xosh ![]()
kurdzhin.org/uploads/514fe274a3.jpg[/img]
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن shwany (2009-03-16 13:13:36)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





ده ستت خؤش بيت به بوله كيان هه ر سه ركه وت‌و بيت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه










shwani
shorsh
zpr spas azizan bo payamakantan 
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه