.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














سڵاو له ئه‌ندامان له مناڵانی چاوگه‌ش ئه‌م چیرۆکه پێشــــکه‌شه به ئێوه‌ی په‌پوله و زێده شیرین..
به‌ونیازه‌ی تاموو جێژیکی هه‌بێت و ساتێک پێوه‌ی ئارام بن..
نه‌هه‌نگه زاڵمه‌که '' سته‌مکاره‌که ''
ده‌گێرنه‌وه له زووه‌وه نه‌هه‌نگێکی گه‌وره هه‌بوو. زۆرر گه‌وره . خواردنی ته‌نها ماسی بوو به هه‌موو شیوه‌کانییه‌وه ، ده‌مه گه‌وره‌که‌ی ده‌کرده‌وه هه‌چی بکه‌وتبایه پێشی قوتی ده‌دا. له‌ماسی گه‌وره یان بچوک. زیندو یان مردوو ، نه‌رموونیان یان دڕنده. جوان ناشیرین .. جیاوازی نه‌ده‌کرد له‌نێوان هیچ کامێکیان....
خۆی له‌خۆیدا ئاساییه که نه‌هه‌نگ له‌سه‌ر خواردنی ماسی بله‌وه‌رێت.. به‌ڵام ئه‌م نه‌هه‌نگه ڕقـــی له‌ماسی ده‌بۆیه‌وه هه‌ر به‌ئه‌نقه‌ست ده‌یکوشتن به‌جۆرێک ئه‌گه‌ر برسیش نه‌بوایه ئه‌م کاره‌ی ده‌کـــــرد... وه‌هه‌ر کاتێک که‌زۆرترین ماسی ده‌کوشت یان ئه‌مکاره‌ی ئه‌نجام ده‌دا زۆررر دڵخۆش ده‌بوو ... بۆیه به‌رده‌وام ماسیه‌کان هیوایان ده‌خواست توشی نه‌یه‌ن و لێی دوورکه‌ونه‌وه...
رۆژێک له‌ڕۆژان ماســـیه‌کی زیره‌ک هاتوو له‌سه‌ر گوێچکه‌کانی دانیشت!
پێی گوت: سڵاوت لێبێت ئه‌ی نه‌هـــــه‌نگی گه‌وره.
نه‌هه‌نگه‌که‌ش وه‌ڵامی دایه‌وه : چـــــی؟ تۆ کێیت؟
ماسیه‌که ووتی: من ماسێکی بچوکم ، هه‌رزۆر بچوک ، به‌ڵام بیرۆکه‌یه‌کم بۆت هه‌یه؟!!
نه‌هه‌نگه‌که ووتی: ئه‌وه بیرۆکه‌یه چییه؟ زوو پێم بڵی ئه‌گه‌ر نا هه‌ر ئێستا ده‌تخۆم.. ماسیه‌که ترسا!
به‌ڵام ئه‌وه بڕیاری دابوو له‌سه‌ر ئه‌و پیلانه‌ی داینابوو جێبه‌جێبکات، بۆیه
ووتی: ئه‌ی نه‌هه‌نگی گه‌وره، تۆ به‌رده‌وام ماسی ده‌خۆیت، بۆیه‌ش ده‌بێت بێزار بوبیت له خواردنی ماسی و حه‌ز ده‌که‌ی شتێکی تر تام بکه‌یت؟
نه‌هه‌نگه‌که ووتی : جاباشـــــه هیچ خواردنێکی ترت هه‌یه بۆ من؟
ماسیه‌که وه‌ڵامی دایه‌وه: ئایه خواردنی مرۆڤت تام کردوه '' مرۆڤت خواردوه '' ؟ زۆر به‌له‌زه‌ت و به‌تامه.. به‌جۆرێک خواردنێکی هه‌ره به‌له‌زه‌ته له‌س ئه‌م گه‌ردوونه...
نه‌هه‌نگه‌که هه‌ستی کرد ده‌می ئاوده‌کات له‌خۆشی ئه‌م شته!!! '' وه‌رگێر ''
به‌ماسیه‌که‌ی ووت : مرۆڤ؟ باشه له‌کوێ مرۆڤ بدۆزمه‌وه؟
ماســیه‌که وه‌ڵامی دایه‌وه: بۆسه‌ره‌وه‌ی ده‌ریا ، له‌وێ شتێکی ره‌نگ قه‌هوایی ده‌بینی پێده‌ڵێن '' به‌له‌م [[ چارۆکه‌دار ]] '' لێی نزیک به‌ره‌وه‌و .. ده‌مت هه‌موو بکه‌ره‌وه تاکۆتایی '' چارۆکه داره‌که [[ به‌له‌مه‌که ]] هه‌رلوشه به‌هه‌موو شته‌کانیه‌وه...
کارزان کورێکی راوچی بوو له یه‌کێک له کوره‌کانی گوندێکی کوردستانی باکور* که‌ده‌کوێته سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست.. ماڵی کارزان هه‌موویان کاریان راوکردنی ماسی بوو..
له‌ورۆژه کارزان ده‌یویست نیچیرێکی زۆری ده‌ست که‌وێت ،، بۆیه به به‌له‌مه‌که‌ی زۆر تر دوور که‌وه‌ته‌وه .. لاناکاو خۆی له‌به‌ر ده‌م نه‌هه‌نگێکی گه‌وره بینیه‌وه!! هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی زانی نه‌هه‌نگه‌که ده‌می کردوه‌و هه‌ریلوشی به به‌له‌مه‌که‌وه‌وه....
کارزان سه‌یری کرد له‌گه‌ڵ به‌له‌مه‌که‌ی لاناو زگی نه‌هه‌نگه‌که‌دایه... ته‌ماشایه‌کی ئه‌ولاو ئه‌ولای خۆی کرد زۆر شتی سه‌یرسه‌ری بینی.. جا بیری کرده‌وه چۆن بچێته‌وه‌وه ده‌ره‌وه ..چه‌ندی کرد هیچی بۆنه‌کرا ... بۆیه ده‌ستی کرد به‌لێدان و بریندارکردنی لاشه‌ی نه‌هه‌نگه‌که ...!
نه‌هه‌نگه‌که هه‌ستی به ئێش کرد له‌ناوزگی..
نه‌هه‌نگه‌که بانگی کرد: ئه‌وه چــــی ده‌که‌یت ئه‌ی مرۆڤ؟
کارزان وه‌لامی دایه‌وه: راهێـــــنان ده‌که‌م.!
نه‌هه‌نگه‌که به بێزاریه‌وه وتی: تخوا واز له‌م کاره بهێنه.. تۆ ئازارم ده‌ده‌یت..
کارزان ووتی : وازناهێنم تا رێــــم پێده‌ده‌ی بچمه ده‌ره‌وه...
نه‌هه‌نگه‌که تووڕه بوو ووتی: لێتناگه‌رێم بچیته‌ده‌ره‌وه، به‌رگه‌ی لێدانه‌کانت ده‌گرم..
نه‌هه‌نگه‌که بڕیاری دا ئیتر ئارام بگرێت له‌سه‌ر ئه‌م ئازاره..
کارزان هه‌ستی به‌مه‌کرد ، بۆیه هیچی به‌ده‌سته‌وه نه‌ما ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت هه‌ندێک داری له به‌له‌مه‌کی کۆکرده‌وه و ئاگری تێبه‌ردا...
له‌وکاته نه‌هه‌نگه‌که هه‌ستی به ئـــــازارێکی زۆرر کرد.
بۆیه بانگی کــــرد: ئه‌وه چــــی ده‌که‌ی ئه‌ی مرۆڤ؟
کارزان ووتی : که‌ش وهه‌وا سارده بۆیه وستم خۆم گه‌رم که‌مه‌وه، هه‌ندێ دارم گڕ تێبه‌ردا.
نه‌هه‌نگه‌که ووتی : بیکوژێنه‌وه! تۆ ده‌مسوتێـــــنی!
کارزان ووتی : وازناهێنم تا رێــــم پێده‌ده‌ی بچمه ده‌ره‌وه...
له‌وکاته‌وه‌ش ماسیه بچوکه‌که هه‌ر له‌سه‌ر گوێچکه‌ی نه‌هه‌نگه‌که‌بوو..
ماسیه‌که زۆر به‌خێرا ووتی: ئه‌ی نه‌هه‌نگ، پێده‌چیت ئه‌م مرۆڤه که‌سێکی ئاسایی نه‌بێت.. بۆیه ده‌بێت رێگه‌ی پێبده‌ی بچێته ده‌ره‌وه..!
نه‌هه‌نگه‌که تۆزێک بیری کرده‌وه؟؟ به‌ڵام زۆری ئێشه‌یه‌ک وایلێکرد بڕیار بدا.
بانگی کـــرد: ئه‌ی مرۆڤ رێگه‌م دای بچیته ده‌ره‌وه. ده‌مم ده‌که‌وه بۆیه ده‌بێت تۆ به‌خێرایی بهێیته‌ده‌ره‌وه..
کارزان وه‌ڵامی دایه‌وه: نا ئه‌ی نه‌هه‌نگ .. به‌له‌مه‌که‌م له‌ناو لاشه‌ی تۆ تێکشکاوه . بۆیه ده‌بێت بمگه‌یه‌نیته‌وه که‌ناری ده‌ریـــــا..
نه‌هه‌نگه‌که ووتی: ئه‌وه دواهه‌مین هــه‌ڵه له‌پیشت، یان ئه‌وه‌ته ده‌رده‌چیته ده‌ره‌وه .. یان ئیتر رێگه‌ت پێناده‌م پاش ئه‌وه..
کارزان به ئارامی و له‌سه‌رخۆوه وتی: چـــی ده‌که‌ی بکه.. به‌ڵام من به‌رده‌وام ده‌بم له‌ســــه گه‌رم کردنه‌وه‌ی خــــۆم به ئــــاگر.
ئێش و ئازاری نه‌هه‌نگه‌که توند و زیادی کرد.. وای لێهات ئیتر به‌رگه نه‌گرێت..
لێره‌وه گوێی لێ‌بوو ماسیه بچۆلانه‌که به چربه له بنگوێی ده‌یگوت: پێویسته ئه‌م مرۆڤه فڕێده‌یته‌وه که‌نار ده‌ریا ،، گه‌ر نا توشتی ئێش و ئازارت ده‌کات.. نه‌هه‌نگه‌که بۆی ده‌رچووه لای گوندی ڕاوچیه‌کان...
له‌وکاته گشـــت ماسی گره‌کان کۆببونه‌وه له‌سه‌ر که‌ناری ده‌ریــــا چاوه‌ڕوانی هاتنه‌وه‌ی کارزانیان ده‌کرد ، که بۆچ وا دواکه‌وت..
ئتر ئه‌مان له‌م حاڵه دابوو بینیان نه‌هه‌نگێکی گه‌وره لێیـــان نزیک ده‌بێته‌وه...
نه‌هه‌نگه‌که له له‌که‌ناره‌که نزیک بویه‌وه... به‌ڵام هه‌ڵوه‌سته‌یه‌کی کـــرد کاتێک که راوچیه‌کانی بینی له ده‌م که‌ناره‌که ... که‌مێک دوو دڵ بوو!!
بۆیه وویت : ئه‌ی مرۆڤ .. ئه‌وه له که‌ناره‌که نزیک بوینه‌وه ئاده‌ی وه‌ره‌ده‌ره‌وه.
کارزان هاواری کرد: نایـــه‌مه ده‌ره‌وه ته‌نها له‌سه‌ر لێواری که‌ناره‌که نه‌بێت ، پێویســــته نزیک تر بکه‌ویته‌وه.
نه‌هه‌نگه‌که به‌ره‌و که‌ناره‌که رویکرده‌وه ،، له‌تاوی ئازاری جه‌سته‌ی گوێی به ماســی گره‌کان نه‌دا که لوێ کۆبونه‌ته‌وه..
به‌ڵام هه‌رکه له که‌نار ده‌ریا نزیک بوویه‌وه .. راوچیه‌کان تاویان دایه له‌هه‌موولایه‌که‌وه هێرشیان کرده سه‌ر..
نه‌هه‌نگه‌که شێواو شله‌ژا نه‌یزانی چــــی بکات.. هه‌وڵی دا بگه‌رێته دواوه‌و راکات له‌ده‌ستیان. به‌ڵام کارزان خێرا ده‌ستی دایه پارجه‌یه‌کی به‌لامه‌که‌ی و ده‌ستی کرد به هه‌ڵدڕاندنی لاشه‌ی نــــه‌هه‌نگه‌که..
هێنده‌ی پێنه‌چوو نه‌هه‌نگه‌که بووه لاشیه‌کی بێ‌گیان له‌سه‌ر ئه‌م که‌ناره...
ئیتر ماسی گرو ڕاوچیه‌کان ده‌ستیان کرد به ئاهه‌نگ گێران به بؤنه‌ی سه‌رکه‌وتنیان به‌سه‌ر نه‌هه‌نگه‌که.. وه زۆر دڵخــــۆش تر بوون کاتێک بینیان کارزان به ساغ و سه‌لامه‌تی له ناو زگی نه‌هه‌نگه‌که دێــــته ده‌ره‌وه..
به‌ڵام خۆشـــی هه‌ر له‌سه‌ر که‌نار ده‌ریان نه‌بوو؟! به‌ڵکـــو له ناو ده‌ریاش بوو به خۆشی .. له‌تاوی ئه‌وه ماسیه بچوکه‌کان ده‌ستیان به ئاهه‌نگ کردبوو به بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنیان به‌سه‌ر نه‌هه‌نـــــگه گه‌وره‌که..
له‌کوتایی دا ده‌لێن : ئه‌مه‌یه سه‌رئه‌نجامی هه‌موو ئه‌وانه‌ی کاری تاوان باری ده‌که‌ن ، کاتێک دێت له‌ناو ده‌چن و به سزای خۆیان ده‌گه‌ن
----------------------------------------------------
*- ناوه‌که خوازراوه‌ته‌وه به ناوێکی کوردی که له ئه‌صڵدا ناوێکی عه‌ره‌بی به‌کار بردرابوو ، له‌گه‌ڵ هه‌ندێ زیاده‌ی تر له‌لایان وه‌رگێره‌وه..
گواستنه‌وه‌ی بابه‌ت: Xandan به‌زمانی عـــه‌ره‌بی
وه‌رگێران به‌ده‌سکاریه‌وه : Shad-1980
له‌که‌موو کوڕیه‌کانمان ببوورن کاره‌که له‌سه‌ر ئنته‌رنێت کرا‌وه به شیوه‌یکی خێـــرا.. به‌نیازی دیدار....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



دةستةكانت خوش بيت كاكة شاد.بةلام بيم وابى ناونيشانةكةى بة كوردي(نةهةنكى زالم ياخود ستةمكار)ة نةك نةهةنكى تاريكي.دووبارة دةست خوش سةركةوتوو بيت.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






[ده‌ستت خۆش بێت کاکه شاد
ماندوو نه‌بیت .. به هیوای به‌رده‌وامیت ..


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








سپاس بۆ په‌یه‌ماکه‌کانتان به‌رێزان
کاکه هه‌رێم زیاتر له سه‌عات و نیوێک به‌دیاریه‌وه بووم .. هه‌ست ده‌که‌م هه‌ندێ هه‌ڵه‌ی تێدایه ئه‌گه‌ر کاتم هه‌بیت ئه‌وانیش چاک ده‌که‌موه..
به‌رێز خه‌ندان ده‌ستی به‌رێزیشتان خۆش تێبینیه‌که‌ت به‌هه‌د وه‌رگیرا به‌رێزم بۆیه ناونیشانه‌که‌یم چاککرده‌وه سپاس بۆ تێبینیت..
زۆرر سپاس به‌رێز زریان بۆ به‌ژداریه‌که‌ت و ئه‌و کاته‌ی به‌خشیت به بابه‌ته‌که ...
سه‌ربه‌رزی بۆ ئێــــــوه،،
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه