.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















بابه‌ت/ ئافره‌تێكی قورئانیی*
نوسه‌ر/ مه‌لامسلم مه‌لاصالح فریزی
*بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر پابه‌ند بین به فێربوون و خوێندنه‌وه‌و دهرغ كردن و تێگه‌ییشتن و كار پێكردنی [قورئان]ی پیرۆز فهمهرموون له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌سه‌رهاته پڕ له مانایه:
پێشه‌وا (عبدالله الواسگی) ڕه‌حمه‌تی خودای لێبێت ده‌ڵێ: ساڵێكیان چوم بۆ ماڵی [خوا] له مه‌ككه‌ی پیرۆز، ئهلهوێ پێیان گوتم كه ئافره‌تێك هه‌یه ئێستا له فڵانه شوێنه قسه ناكات مه‌گه‌ر به [قورئان] نه‌بێت (واته: ته‌نها ئایه‌تی قورئانی ده‌خوێنته‌وه ئینجا خۆی قسه بكات یا قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت)، ده‌ڵێ: منیش چومه لای و نزیك بوومه‌وه لێی پێم ووت: ألسلام علیكٍ یا أمه الله ؟ ده‌ڵێ ئه‌میش وه‌ڵامی دامه‌وه‌و گوتی: [سَڵامٌ قَوْلاً مِن رَّبّ رَّحِیمٍ]ی‌س: 58، سڵاو‌و ڕێزدار له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری میهره‌بان و دلۆڤانه‌وه، پێم ووت ئاخۆ ده‌بێ ناوت چیبێت؟ ئه‌میش له وه‌ڵامم دا گوتی: [ۆاژْكُرْ فِی الْكِتَابِ مَرْێمَ]مریم: 16، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌وسلم) له قورئان دا باسی به‌سه‌رهاتی مه‌ریه‌م یاد بكه، زانیم كه ناوی (مه‌ریه‌مه)، پێم گوت: ئه‌دی ناوی باوكت چیه؟ له وه‌ڵاممدا ووتی: [إِنَّا أَرْسَلْنَا نُوحاً إِڵی قَوْمِهِ]نوح: 1، به‌ڕاستی ئێمه نوح مان ڕه‌وانه‌كرد بۆ لای قه‌ومه‌كه‌ی، پێم گوت: ئایا مناڵت هه‌نه ؟ ئه‌میش له وه‌ڵامم دا ووتی: [أوْ یُزَوِّجُهُمْ ژُكْرَاناً ۆإِنَاپاً]ألشوری: 50، یاخود له هه‌ردوو جۆر به هه‌ندێك خێزان ده‌به‌خشێت له كوڕ‌و له كچ، ده‌ڵێ: زانیم كه مناڵی هه‌یه پێم گوت: ئه‌ی باشه ناویان چیه ؟ له وه‌ڵامم دا وتی:[ۆاژْكُرْ فِی الْكِتَابِ إِسْمَاعِیڵ]مریم: 54 + [ۆاژْكُرْ فِی الْكِتَابِ مُوسَی]مریم: 51 + [ێا دَاوُودُ إِنَّا جَعَلْنَاكَ خَلِیفَهً فِی الْأَرْچِ] ص: 26، ده‌ڵێ: زانیم كه (3)سێ كوڕی هه‌نه به‌ناوی (ئیسماعیل و مو‌سا و داوود)، ده‌ڵێ پێم گوت: ده‌ته‌وێ سهركهویه سه‌ر پشتی ووشترهكهم، ئه‌میش له‌كاتی به‌سه‌ر كه‌وتن پێی گوتم: [قُل لِّلْمُۆْمِنِینَ ێغُچُّوا مِنْ أَبْصَاڕهِمْ]ألنور: 30، (ئه‌ی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم) به پیاوانی ئیماندار بڵێ: چاویان بپارێزن(له سه‌رنج دانی ئافره‌تی نا مه‌حڕه‌م)، كاتێ كه قاچی به‌رزكرده‌وه له‌سه‌ر زه‌وی ووتی: [بسم الله]هود: 41، وه‌كاتێكیش كه دانیشت له‌سه‌ر پشتی وشتره‌كه‌وه ووتی: [سُبْحانَ الَّژِی سَخَّرَ ڵنَا هَژَا ۆمَا كُنَّا ڵهُ مُقْڕنِینَ] الزخرف: 13، ستایش و به‌رزی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و زاته‌ی كه ئه‌مه‌ی بۆ ڕه‌خساندوین (خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و به میهره‌بانی خۆی بۆی ڕام نه‌كردینایه) ئێمه نه‌مانده‌توانی ڕامیان بهێنین، كاتێكیش كه ویستی بێته خواره‌وه‌و دابه‌زێت ووتی: [ۆقُل رَّبِّ أَنزِلْنِی مُنزَلاً مُّبَارَكاً ۆأَنتَ خَیْرُ الْمُنزِلِینَ]المۆمنون: 29، هه‌روه‌ها بڵێ: په‌روه‌ردگارا له شوێنێكی موباره‌ك و پیرۆز دامبه‌زێنه چونكه تۆ چاكترین زاتێكی بۆ ئه‌وه‌ی له شوێنی موباره‌ك و پیرۆزدا دامانبه‌زێنیت، كاتێ كه له‌سه‌ر زه‌ویه‌كه دانیشت پێم گوت ده‌ته‌وێ نانێ شتێ بخۆی ؟ ئه‌میش له وه‌ڵاممدا ووتی: [إِنِّی نَژَرْتُ لِلرَّحْمَنِ صَوْماً]مریم: 26، به‌ڕاستی من بڕیارم داوه‌و نه‌زرم كردووه به ڕۆژوو بم بۆ خوای میهره‌بانم، كاتی به‌ره به‌ری ڕۆژ له‌سه‌ر ئاوابوون بوو كوڕه‌كانی هاتنه‌وه‌و به ئێمه گه‌یشتن پێی گوتن:[ فَابْعَپُوا أَحَدَكُم بِۆڕقِكُمْ هَژِهِ إِڵی الْمَدِینَهِ فَلْێنڤُرْ أَیُّهَا أَزْكَی گَعَاماً فَلْێأْتِكُم بِڕزْقٍ]ألكهف: 19، ده‌ی یه‌كێكتان بنێرن با ئه‌م پاره ببات بۆ شار جا سه‌رنج بدات بزانێت كێ خۆراكی (حه‌ڵاڵ و پاك و) خاوێنتری هه‌یه با له‌و خۆراكه‌تان بۆ بكڕێت و بۆتان بهێنێت، كاتی كه خۆراكیان هێناو ئێواره فتاری كرده‌وه‌و خواردنی خوارد له گه‌ڵمان حاڵه‌تێكی نا ئاسایی توشی بوو ! منیش پێم گوت: ئه‌وه چیه؟ چی ڕووی دا ئه‌ی خوشكی ئیمانیم ؟ ئه‌ویش له وه‌ڵامم دا ووتی:[وجَاوتْ سَكْرَهُ الْمَوْتِ بِالْحَقِّ ژَلِكَ مَا كُنتَ مِنهُ تَحِید] ق: 19، ئه‌ی ئینسان: ته‌نگانه‌ی مردن و ئازاره‌كانی هات هاوڕێ له‌گه‌ڵ ڕاستیه‌كاندا – ئه‌وسا پێت ده‌وترێت: ئا ئه‌وه ئه‌و به‌سه‌رهات و ڕووداوه‌یه خۆتت لێ لاده‌داو په‌نات لێده‌گرت، گێڕه‌ڕه‌وه‌ی ئه‌م به‌سه‌رهاته پێمان ده‌ڵێ: دوای ئه‌مه ئافره‌ته‌كه وه‌فاتی كرد ! دوای مردنی هاته خه‌وم و منیش له خه‌وه‌كه پرسیارم لێی كرد: ئاخۆ دوای مردنت حاڵت چۆنه؟ ئه‌میش لهخهوهكهش هه‌ر به ئایه‌ت وه‌ڵامی دامه‌وه‌و ووتی: [إِنَّ الْمُتَّقِینَ فِی جَنَّاتٍ ۆنَهَرٍ - فی مَقْعَدِ صِدْقٍ عِندَ مَلِیكٍ مُّقْتَدِرٍ] ألقمر: 54 و 55، بێگومان پارێزكاران و خوا ناسان له‌ناو باخ و ڕوبارو تاڤگهكاندا ژیانی پڕ له به‌ختیاری و كامه‌رانی هه‌میشه‌یی ده‌به‌نه سه‌ر– له شوێنی ڕاست و په‌سه‌ندان لای پادشای به ده‌سه‌ڵات،
قورئانی پیرۆز(كه كه‌لامی خوای گه‌وره‌یه) تاوه‌كو ئافره‌تانیش له‌و ئۆممه‌ته له به‌ریان دهكردو كاریشیان پێده‌كرد ، كاتێك كه باوكێك ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵ ده‌یبینی كچه‌كه‌ی له‌سه‌ر به‌رماڵ و به دهستنوێژهوهو ڕوه‌و قیبله دانیشتوه‌و سه‌ری خۆی شۆڕكردۆته‌وه له‌سه‌ر قورئان، خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی قورئانه ( نه‌ك سه‌یر كردنی زنجیره ته‌مسیلی و یاخود به دیار گۆرانی داواكراوهوه !!!)،
وه ئافره‌ته‌كانی سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ریش صلی الله علیه‌وسلم هه‌ركات ده‌مه‌و ئێواره پیاوه‌كانیان ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ (2) دوو پرسیاریان لێده‌كردن (كه به داخه‌وه ده‌توانم بڵێم به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئه‌م پرسیارانه بێ‌ناز كراون له‌ناومان و پرسیاری كه‌سابه‌ت و موچه‌و دونیا به‌گشتی شوێنی ئه‌مانه‌ی گرتوه‌ته‌وه ! ) پرسیاره‌كانیش:-
1- پرسیاری یه‌كه‌م: چه‌ند ئایه‌ت له قورئانی پیرۆز دابه‌زیوه تا له‌به‌ریان بكه‌م ؟
2- پرسیاری دووه‌م: چ فهرمودهیهكت له پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم گوێ لێبووه بۆم باس كه ؟
له‌كۆتایی دا ده‌ڵێم با ئێمه‌ش چاولێكه‌ری ئه‌م پیاوو ئافره‌ته قورئانیانه بین و بشزا نین كه ئێمه له‌به‌ر ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتوی سه‌رده‌م و وه‌رگێڕانی قورئان بۆسه‌ر هه‌موو زمانێك و هه‌بونی هه‌مو جۆره نوسینێك: ئێمه زیاتر له‌سه‌رمانه كه به‌رده‌وام چۆك دانێین له به‌رامبه‌ر [قورئان]ی پیرۆز‌و سه‌یریش كه‌ین كه هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كان چۆن به‌خوێن قورئانیان بۆ ئێمه گه‌یاند پێویسته له‌سه‌ر ئێمه‌ش گه‌ر ئه‌وان به‌خوێنی خۆیان نوسیبێتیانهوه ئێمه‌ش قورئان حهفركهین له‌ناو دڵه‌كانمان .

له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةستت خؤشبيت رةهةند كيان
جيرؤكيكى زؤر جوانة سةركةوتوبيت ئةزيزم


له‌سه‌ر هێڵ نییه









zor supas soz gyan daste toshhh xosh bet hawre gyan sarekaw tw bet
له‌سه‌ر هێڵ نییه









دةستت خؤشبيت رةهةند كيان
جيرؤكيكى زؤر جوانة سةركةوتوبيت ئةزيزم

له‌سه‌ر هێڵ نییه









zor supas kaka 7sen gyan daste tosh xosh bet bray azizi sarkaw tw bet
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش هاوڕێ گیان...
سه‌رکه‌وتوبیت...
له‌سه‌ر هێڵ نییه









zor supas kaka bawan daste tosh xosh bet
له‌سه‌ر هێڵ نییه